تیرۆر کردنی ناگەهان کەمال بەتوندی ئیدانە دەکەین!

سەرلەبەیانی رۆژی سیشەمە ٤/١٠/٢٠٢٢ ناگەهان کەمال ئاکارسێل هەڵسوراوی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ئەکادیمی ژنۆلۆژی خەڵکی کوردستانی تورکیا لەگەرەکی بەختیاری شاری سلیمانی درایە بەر دەستڕێژی گولەو تیرۆر کراو بەم جۆرەش دەستی تاوان کاری دەولەتی فاشیتی تورکیا گەیشتە هەلسوراوێکی سیاسی تر. بەڵام ئەمە یەکەمین تیرۆر و دوا تیرۆر نیە کەهەڵسوراوانی ئۆپۆزسیۆنی دەولەتی تورکیا بەم شیوە وەحشیگریە دەکاتە قوربانی، بەلكو لەسایەی دەسەلاتی ئەحزابی بورجوا ناسیونالستی کورددا، رۆژ بەرۆژ دەستی ڕەشی تیرۆرو ئینسانیکوژی بۆ سەر هەلسوروانی سیاسی و نەیارانی حکومەتی فاشتی تورکیاو کۆماری ئیسلامی ئیران تادێت دریژتر دەبێت. بەدڵناییەوە ئەم تیرۆرەو ئینسانکوژیە کەئەمڕۆ گیانی ناگەهان کەمالی کردەقوربانی، بەرئەنجامی ئە دۆخەیە کەبەهۆی سیاسەتی لایەنگری هەردوحزبی دەسەڵاتدارەوە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە پێکاهتووە. پەرەگرتنی کاری سیخۆی و زۆر بوونی بنکەی سەربازی دەولەتانی ناوچەکە ودەخالەتیان لەکوردستاندا، تا بەزاندنی سنورەکانی هەرێم و موشەکبارانکردن و ناردنی فرۆکەی بی فرۆکەوان بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی سیاسی وبارەگای هیزەکانی ئۆپۆزسیۆن، کەژیانی دەیان کەس لەژنو منال وخەلکی سیڤیل لەخۆین هەڵکێشاوە، ڕاستەوخۆ لێکەوتەکانی هەرئەو سیاسەتە یە کەئەحزابی دەسەڵاتدار بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەبەرامبەر دەوڵەتانی ناوچەکەدا پەیڕەویان لیکردوە. بەتیابەتی ئەوەی ئاشکرایە کەئەم کردەوانە بەبێ ڕەزامەندی وچاوساغی ژێربەژێر و ڕێگەدان بەدەزگا جاسوسیەکانی دەولەتانی فاشیست و کۆنەپەرستی ناوچەکە ناچیتە پێش. پیویستە بەرەی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستی کوردستان بەتوندی رووبەرووی ئەم سیاسەتە ببنەوە وڕیگانەدەن چیتر کۆمەڵگای کوردستان ببێتە لانەی تیرۆریستانو ئینسان کوژانی دەولەتانی ناوچەکە. هاوکات دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرپرس بکریت لە پارستنی ئەمنیتو سەلامەتی خەڵکی کوردستان.
ئیمە لە کۆمیتەی سلیمانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان ویرای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەوکردەوە تیرۆریستیە دەکەین کە ناگەهان کەمالی کردە قوربانی، هاوکات دەسەڵاتدارانو هێزە ئەمنیەکان بەرپرسیاردەکەین لەدۆزینەوەو ئاشکراکردنی بکەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستیە بۆڕای گشتی خەڵکی کوردستان. هەر لێرەش پرسەوسەرەخۆشی و هاخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری ناگەهان کەمال رادەگەیەننین و لەم خەمەدا لەپالیاندا رادەوستین.
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٤/١٠٢٠٢٢

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *