سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین!
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٢٨/٩/٢٠٢٢ له كاتێكدا كه ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازادیخواز، له شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ئازادیخوازی خرۆشاوی شاره‌كانی ئێران، دەیانویست خۆپیشاندانێک بەڕێ بخەن، بەڵام لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانەوە ڕێگرییان لێ‌کرا و نه‌یانهێشت خۆپیشاندانەکە ئه‌نجام بدەن. به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگی پشتیوانی و ناڕه‌زایه‌تیه دژ به كۆماری ئیسلامی ده‌رببڕن. سه‌رئه‌نجام هێزه ئه‌منیه‌كان لەڕێگای سەرکوت و بە ڕشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌رانه‌وه ویستان پێشی پێبگرن و لەئەنجامدا چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیرکرد و ڕیگەشیان نەدا كه‌ناڵه‌كانی ڕاگەیاندن ڕوماڵی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بکەن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لێ ژمارەیەک لە میدیاکاراندا گرت.
ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی دەسەڵاتداران له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆماری كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران به موشه‌ك و درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌ندین ناوچە کە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بنکە و بارەگا و کەمپیان تیادا هەیە و لە ئاکامدا چەندین کەس و هاوڵاتی بێ‌تاوان کوژراون یان بریندار بوون و خەڵکێکی زۆریش ئاوارە بوون.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ند باره ئه‌و ڕاستیه ده‌رئه‌خاته‌وه كه ئه‌وان له پاڵ ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌دا ڕاوه‌ستاون و به قه‌ڵای پشتی خۆیانی ئه‌زانن، بۆیە چۆن دەسەڵاتی ئاخوندەکان لەناوخۆی ئێران‌دا لەڕێگای سەرکوت و زەبروزەنگەوە دەیەوێت پاشەکشە بە ڕاپەرینی حەقخوازانەی خەڵکی ئیران بکات، دەسەڵاتی نۆکەر پیشەی یەکێتیش بۆ ڕێگری لە پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە جەماوەری راپەریوی ئێران، هەمان ڕێگای زەبروزەنگ و سەرکوتی بەدەستەوە گرت. ئەوە له كاتێكدایە كه جه‌ماوه‌ری داخ له دڵ له ناوجەرگەی ئێران ڕه‌مز و هێما پیرۆزه‌كانی ئه‌و ڕژێمه دەسوتێن و ژێر پێی ئه‌نێن، یه‌كێتی نیشتیمانیش بۆ ڕازیکردنی دڵی دەسەڵاتی نەنگینی ئێران بەدژی کۆبونەوەی پشتیوانی لە جەماوەری راپەڕیوی ئێران، دەوەستێتەوە و رێگا لە کۆبونەوە و خۆپێشاندانی مەدەنی و جەماوەری ئازادیخواز دەگرێت.
ئێمه ئه‌م كرده‌وه سه‌ركوتگه‌ریه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی به توندی مه‌حكوم ئه‌كه‌ین و ڕای ئه‌گه‌یه‌نین كه پێویستە ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ده‌زگا میدیاییه‌كانیش بگێڕدرێنه‌وه. بێگومان ئازادی خۆپیشاندان و پشتیوانی کردنی خەڵکی کوردستان لە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی شارەکانی ئێران و هەر بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازی، مافێکی بێئەملاولای ئەوانە و هەرجۆرە مامەلەیەکی دەسەڵاتداران بەرامبەر بەم مافە، بەمانای لایەنگرییە بۆ ڕژێم و دەسەڵاتێک کە دەستی بە خوێنی خەڵکی ئێران سوربووە و لە لێواری مەرگدایە.
كۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٨\٩\٢٠٢٢