لە بەرواری ١٦ ی سیبتەمبەر، مەهسا ئەمینی بە پاساوی جل و بەرگی نەشیاو، دەسەڵاتی ئاخوندەکان لەئێران دەستگیری دەکەن ودواتر لەلایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەشکەنجە دەدرێ وبەماوەیەکی کەم ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و دواتر هەواڵی مەرگی ڕادەگەیەنرێت…
گومان هەڵنەگرە کە هۆکاری مەرگی ناوادەی مەهسا ئەمینی و جل و بەرگ و پەیڕەونەکردنی نەریتی ئیسلامی و مل نەدانە بە یاسا جەنگەڵیەکانی دەسەڵاتی رەشی جمهوری ئیسلامی… ئێمە لە کاتێکدا کەبەتوندی ئیدانەی سەندنەوەی ژیان لە مەهسا بەهۆی نەپۆشینی جل و بەرگی دڵخوازی ئیسلامی کە رەمزی کۆیلەتییە، دەکەین. هاوکات هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خێزان و کەسوکار و هەموو ئینسانێکی خەم گرتوو بەم هەواڵە ڕادەگەیەنین.
هەر لێرەوە داوا لە بەرەی ئازادیخوازان و سەرجەم حزب و رێکخراوە ئینسانی و پشکەوتنخوازەکان لە کوردستان و ئیران، و سەراسەری دنیا دەکەین کەئەو کردەوە نائینسانی و دژە ژنە ئیدانە بکەن ولەکەنار هەر کاردانەوەیەکی شۆرشگێرانەو پیشکەوتنخوازانە بۆ ڕیسواکردن ولەقادانی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی لەئیران ڕابوەستن. بێگومان ڕزگاری ژنان وخەڵکی زەحمەتکیشی ئێران، لەو جەهەنەمەی کەکۆماری ئیسلامی هەڵیخستوە، بەبەتوندکردنەوەی خەباتی شۆڕشگێرانە و یەکگرتوانەی جەماوەری ناڕازی بۆ کۆتاییهێنان بەم ڕژێمە نەگریسەوە گرێی خواردوە، تا دەستی کۆنەپەرستی وئینسان کوژی ولەسیدارەدانو زیندانی کردنی ئازادیخوازان لەسەر کۆمەڵگای ئیران هەڵگیرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٦/٩/٢٠٢٢