تێرۆر کردنی مامۆستا شەماڵ بەتوندی مەحکوم دەکەین!

ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٢ سوهیل خورشيد ناسراو بە مامۆستا ( شەماڵ) ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە شاری کفری لە لایەن چەند کەسێکی دەمامک دارەوە تیرۆر کرا، ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە درێژەی کارە تیرۆریستییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادایە کە ماوەیەکە بەشێوەی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا، بە چاوساغی پیاوە نۆکەر پیشەکانی دەسەڵاتەوە، بەشێوەی جۆراو جۆر ئەنجامی دەدات. بەدڵنیایەوە کارێکی ئاوا هەر لەدژی ڕێکخراوێکی سیاسی ئەنجام نەدراوە، بەڵکو کردەوەیەکی سەرکوتگەرانەو ئینسان کوژیە، بەمەبەستی داسەپەندنی ترسو تۆقاندن وسەرکوتی ئازادی وبزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەریە، لەشارەکانی کوردستان، تا دەست لەناڕەزایەتی بەرهەقی خۆیان هەڵگرن. بەدڵنیایەوە لەم کردەوە ئینسانکوژیەدا، ئەوە حکومەتی هەرێمو حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانە، کەمەسئولیەتی پاراستنی گیانیو ئەمنی هەڵسوراوانی سیاسیان لەئەستۆیەو دەبێ بەفشاری جەماوەری ناڕازی وئازادیخواز، ناچار بکرێن ئازادیو ئارامی لەبەردەم حزبە سیاسیەکاندا زامن ببێو چیتر ڕێگانەدەن، کوردستان ببێتە مەیدانی ملهوڕی وتیرۆرو ئەو ئینسانکوژیەی کە دەوڵەتانی ناوچەکە دەستی بۆ دەبەن، لەوانەش دەوڵەتی فاشیستی تورکیا.

ئێمە لە کاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، هاوکات سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەو کەس کار و هاوڕییانی مامۆستا شەماڵ رادەگەیەنین و دەسەڵاتی سیاسی بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوەی تۆمەتباران و رادەستکردنیان بە دادگا…

ڕێکخستنی گەرمیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٨/٨/٢٠٢٢

 

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *