ئەمڕۆ بەرواری دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٢ کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ تیمێک لە هاوڕێیانی کۆمیتەی سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی مێزکتێبی حزبیان دانا. مێزکتێبەکە چەندین نامیلکە لە باسەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و نوسراوەکانی هاوڕێ مەنسور حیکمەت و ژمارەکانی گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی و کتێبی مێژوی شۆڕشی ڕوسیا و چەندین کتێبی تر خرانە بەر دیدی ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی مێزکتێبەکەیان دهکرد. جێگای باسە لەکاتی سەردانی هاوڵاتیاندا، قسەوباس لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و قەیرانی ئۆکرانیا و بابەتی ڕۆژ کرا… هەروەها هاوڕێیان وەڵامی ئەو پرسیارانەشیان دایەوە کە لەبارەی هەڵوێست و لێکدانەوەی حزب لەمەڕ دۆخەکەوە کران.
مێزکتێبی حزب یەکێک لەو چالاکیانەیە کە کۆمیتەی سلێمانی هەفتانە بۆ گەیاندنی دهیان نوسراوە و ئەدەبیاتی حزب سازی دەکات.