ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیاندا، چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له سلێمانی ده‌گرن و له‌ناو زانكۆكان و به‌رده‌رگاكانیاندا كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ پێداگری له خواستەکانیان. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانیش له بری وه‌ڵامی ڕۆشن و یه‌كجاره‌كی به داوا ڕه‌واكانی خوێندكاران، خۆپیشانده‌ران بڵاوه پێده‌كه‌ن و بۆ جارێكی تر چه‌ندین كه‌سیان له خۆپیشانده‌ران و کەسانی ناڕازی كه بۆ پشتیوانی له داواكانی ئه‌وان به‌شدار بوون، ده‌ستگیرکردووە. ئەم ڕەفتارە سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتداران مانای ئەوپەڕی بێدەربەستی و نا بەرپرسیاریەتیە بەرامبەر داخوازیەکانی خەڵکی ناڕازی، کە نەک ناتوانێ کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت بەڵکو خەڵکی ناڕازی ناچار دەکات پەنا بۆ شێوازی تر بەرن بۆ ملکەچ پێکردنێ دەسەڵاتداران، یان ئەو رێگایە دەگرنەبەر کە کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنن.
ئێمه وه‌ك پێشووتریش ڕامانگه‌یاندووه له كاتێكدا كه داكۆكی و پشتیوانی له داوای ڕه‌وای خوێندكاران بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه و باشبوونی ژیانیان له به‌شه ناوخۆییه‌كان و ته‌واوی سیستەمی خوێندن ده‌كه‌ین، سه‌ركۆنه‌ی سه‌ركوت و ده‌ستگیركردنی خوێندكاران و هه‌ر هه‌ڵسوڕاو و چالاكەوانێك و هه‌ر كه‌سێكی ناڕازی ده‌كه‌ین كه داكۆكی له داوای خوێندكاران ده‌كات.
داواكارین ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانەکان و کەسانی ناڕازی ئازاد بکرێن و دەستبەجێ وه‌ڵام به داواكاریەکانیان بدرێتەوە.
كۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٧ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١