سەبارەت به هەوڵی کوشتنی مستەفا كازمی
جەمال موحسین:
هه‌وڵی كوشتنی مسته‌فا كازمی له به‌ره‌به‌یانی یه‌ك شه‌ممه، ٧ ی نۆڤێمبه‌ری ٢٠٢١ دا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆون) له ناوچه‌ی سه‌وز، ڕووداوێكی زۆر گرنگی گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی عێراق بوو. ڕووداوێك كه بووه مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دراوسێ و به‌شێك له هێزه سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستانیش. ڕووداوێك كه له دوای پرۆسه‌ی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردندا ململانێی هێز و پێكهێنه‌ره میلیشیاییه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر سازدانه‌وه‌ی حكومه‌ت و چۆنێتی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕۆڵی هێزه جیهانی و محه‌لیه‌كان توندكردۆته‌وه و بردوویه‌تیه ئاستێكی تر.
پاشخانی ڕووداوه‌كه:
هه‌مووان ئه‌زانن هۆكارێكی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕووداوه له ئێستادا ڕووئه‌دات ئاكامی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه. هێزێك كه خۆی وه‌ك ’’براوه‌ی هه‌ڵبژاردن‘‘ له قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆتایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش جه‌ختی لێئه‌كاته‌وه، هاوپه‌یمانی سائرونی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌دره. هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی تریش كه سه‌ر به ڕه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌سائیبی حه‌ق و حزبوڵا و حه‌شدی شه‌عبیه، خۆیان وه‌ك نه‌یار و ناڕازیانی ئه‌م ئه‌نجامه دیاریكردووه و به جۆره‌ها زمان هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رنه‌گرتن و ملنه‌دان به‌و ئاكامه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
ئێمه هه‌روه‌ك پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو كه ئه‌م گاڵته‌جاڕی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه هیچ نییه جگه له ساغكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ئیمكانی نییه هێزه‌كانی سه‌ر به‌و دوو لایه‌نه هه‌روا به ئاسانی مل به ئه‌نجامه‌كانی بده‌ن. وه هاوكات ڕامانگه‌یاندووه كه دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌رلایه‌كیان ’’براوه‌ی دانپێدانراو‘‘ بن، لاكه‌ی تر به ئاسانی قبوڵی ناكات. هه‌رواش ده‌رچوو! كێشه و بێنهوبهردهكانی دوای هه‌ڵبژاردن ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێمه‌ی نیشان داوه، به خودی ڕووداوی هه‌وڵی كوشتنی مسته‌فا كازمیشهوه. هێزی سه‌ر به ئێران بیبردایه‌ته‌وه، به‌رامبه‌ر ملی پێنه‌ئه‌دا و كێشمه‌كێشی له‌گه‌ڵ ئه‌كرد له‌سه‌ر گرتنی ده‌سه‌ڵات و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له عێراق. هه‌روه‌ك ئێستاش هێزی جێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا به‌ناو براوه‌ی یه‌كه‌مه، میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌ره‌نگاری ئه‌بنه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی پێشوو به ڕۆژی هه‌ینیشه‌وه كه تیایدا كوژراو و بریندار هه‌بوو، مقاوه‌مه‌ی ئه‌م هێزانه‌ی دوایی بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. له دوایین ڕاگه‌یاندنی لیژنه لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سوپای عێراقدا به ڕوونی و تایبه‌تی ئاماژه به كه‌تیبه‌كانی عه‌سائیبی حه‌ق و حزبوڵا كراوه كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌و كرده‌وه‌یه‌دا و ته‌نانه‌ت ڕایانگه‌یاند كه موشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان ده‌ستكردی ئێرانن. كه‌وایه به ڕۆشنی ململانێی ئه‌مریكا و ئێران له‌م نێوه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت!
ئه‌م پەلامارەی سەر ماڵی کازمی لەگەڵ ئەوەدا کە هەراوهوریای میدیاکانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و جارێکی تر پشتیوانی ئەمریکا و دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی و هێزەكانی وەک پارتی و دەستەوتاقمی ئینسانکوژ بۆ کازمی دوپات کردەوە، بەڵام ئەوە خەڵکی ناڕازی کرێکار و زه‌حمتکێشانی عێراق و کوردستانە کە ڕوداوەکەیان بە فەرامۆشیەکی موتڵەق سپاردووە. ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە چینی کرێکار و جەماوەری مەحرومی ناڕازی ئاسۆیه‌کی تریان لەپێشە کە ناچێتە خانەی شەڕ و دەعوای هەموو ئەو دەوڵەت و هێزانەوە کە خەریکن لەسەر سازدانەوەی حکومەت و نیعمەتەکانی چینی بۆرژوازی یەکتری تیرۆردەکەن.
له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه هه‌میشه پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت به ته‌وافق له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا بووه. ته‌نانه‌ت كاتێكیش حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات كه‌وته قه‌یرانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك یه‌خه‌ی پێگرت و حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد، كازمی، وه‌ك حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر، به ته‌وافقی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته دانرا به‌ڵام هاوسه‌نگیه‌كه بڕێك به‌لای ئه‌مریكادا بوو. ئێستا ئێران وا به ئاسانی قبوڵی نییه حكومه‌تێك به ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێته‌كایه‌وه پشك و به‌شی ئه‌وی لاسه‌نگ كردبێ. هه‌وڵی كوشتنی كازمی له بنه‌ڕه‌تدا په‌یامێكه بۆ سه‌در و ئه‌مریكا كه به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی پاڵیان داوه به ئێرانه‌وه مومكین نییه. سه‌رئه‌نجام ئه‌م هێزانه ئه‌بێ ته‌وافق بكه‌ن و له‌سه‌ر پشك و به‌شی هه‌ریه‌كه‌یان به‌ناچاری ڕێكبكه‌ون، ده‌نا ئاماده‌ن نه‌ك ته‌نها سه‌رانی یه‌كتر و حزبه‌كانیان و سه‌رانی حكومهتهكهشیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه بگره ته‌واوی كۆمه‌ڵگا له نائه‌منی و پشێویدا ڕابگرن. به‌ڵام ئه‌مه كێشه و ململانێی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش نییه.
په‌رچه‌كرداری سه‌رانی بۆرژوازی كورد:
هه‌ر زوو هه‌ر یه‌ك له مه‌سعود باررزانی و مه‌سرور بارزانی وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م هه‌وڵی كوشتنه‌ی كازمی، پشتیوانی خۆشیان بۆ ناوبراو دوپات كرده‌وه و دووباره داوای ئارامی و سه‌قامگیرییان كرد بۆ عێراق. ئاشكرایه هه‌وڵه‌كانی پارتی به تایبه‌تی ئه‌وه‌یه خۆی بۆ خۆسازدانه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه براوه‌كان و ڕه‌وتی سه‌دردا مه‌ڵاس داوه. له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دوای كازمیش له ناوه‌نددا جێگهوڕێگهكهی بپارێزێ. به‌مجۆره‌ش بێگوێدانه ژیان و ئارامی و دۆخی خه‌ڵك به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به ناوه‌نده‌وه ته‌ئمین بكاته‌وه. پارتی ئاماده‌یه، وه‌ك هه‌میشه، له‌گه‌ڵ ڕه‌شترین هێزێكی وه‌ك ڕه‌وتی سه‌دردا ده‌ستی ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵ بكات. نایه‌وێ ئه‌و شته‌ی پێی ئه‌ڵێ ئارامی له قیسی بچێت، كه ئه‌م ئارامیه بۆ ئه‌و وه‌ك هێزێكی سه‌ر به ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا ته‌نها به مانای تێكنه‌دانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دروستكردنی حكومه‌تێكه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناوبراودا. هه‌رچی یه‌كێتیشه ئه‌گه‌رچی له زاری به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ئیدانه‌ی هه‌وڵی كوشتنه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام زۆرتر له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه پارتی چی ئه‌كات و چ جێگهوڕێگهیهكی پێئه‌بڕێت تاكو به‌پێی هاوسه‌نگیه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا هه‌یه بكه‌وێته دانوسانه‌وه له‌په‌یوه‌ند به پۆست و پله‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه.
سه‌رانی بۆرژوازی كورد و به‌تیابه‌تی یه‌كێتی و پارتی له كوردستان به هه‌زاره‌ها جۆر دژایه‌تی خۆیان بۆ ژیان و بژێوی و خۆشگوزه‌رانی و هه‌تا ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان نیشان داوه. وه ئه‌مان نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كی ئه‌وتۆیان لای خه‌ڵك نه‌ماوه تاكو وه‌ك نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ناوه‌ند ته‌ماشایان بكه‌ن، بگره به‌شدارینه‌كردنی به‌رچاوی خه‌ڵك له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ئه‌وه‌ی نیشان دان كه ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك نییه و قسه‌ی پوچی نوێنه‌رایه‌تی كردنی كورد ژه‌هرێكه و چیتر ئاماده نین بینۆشن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده كافی نییه، بگره پێویسته ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ی پارتی و سه‌رانی بۆرژوازی كورد له كوردستانه‌وه شكستی پێبهێنرێ. ئه‌وان مافی ناوهێنانی خه‌ڵكی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئێمه‌یان نییه. ئه‌وان له كوردستانیش ماف و ڕه‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵات و حكومهتدارێتییان نه‌ماوه، چ جای مۆركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ش له عێراقدا به ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتێك كه له لایه‌ن خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی عێراقیشه‌وه جێی نه‌فره‌ته و په‌یامی وه‌لانانی هه‌ر زوو له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ ه‌وه به‌رزكراوه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانی هێزه سیاسیه ناڕازیه‌كان و هه‌ستانی خه‌ڵك:
هه‌روه‌ك چۆن پارتی و یه‌كێتی و هێزه‌كانی تری كه له باخه‌ڵی ئه‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ریان ده‌رهێناوه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نین، به‌وجۆره‌ش نه ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانی كه خۆیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئاماده ئه‌كه‌ن و نه هێزه شیعه سیاسیه‌كانی نه‌یاری هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی بێبه‌شه‌وه نییه. خۆپیشاندانی هێزه شیعه نه‌یاره‌كانی سه‌در دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به خواست و پێویستی خه‌ڵك بۆ ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌رانه‌وه نییه. خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی عێراق له هه‌ستانی جهماوهرییاندا له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ دا ته‌واوی ئه‌و شته‌ی به ناوی پرۆسه‌ی سیاسی و هێزه پێكهێنهرهكانیانهوهیه خسته یه‌ك بۆته‌وه و یه‌ك ده‌نگ هه‌موویان ڕه‌تكردنه‌وه. هاتنه مه‌یدانی ئه‌وان له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌و سیستمه بوو كه بووبووه و بۆته مایه‌ی ڕهنجبردنی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه و بێبه‌ش بوونیان له ژیان و بژێوی و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی چینی باڵاده‌ست له‌سه‌ر حسابی ئه‌و ڕه‌نج و هه‌ژاریه‌ی زۆرینه. هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵك له‌و كاته به‌دواوه بۆ ئه‌وه نه‌بووه هێزێكی ڕه‌ش جێگه‌ی هێزێكی ڕه‌شتر بگرێته‌وه. تاوانبار و سه‌ركوتگه‌ر و خاوه‌ن میلیشیایه‌ك جێگه‌ی یه‌كێكی تر بگرێته‌وه. هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵك كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نه‌به‌ردێكی خه‌باتی چینایه‌تی بووه بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئارام و ئاسایش و خۆشگوزه‌ران له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی تردا، ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌خاڵه‌ت و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش بنیاتنرابێ. ڕێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌م خه‌ڵكه و ئه‌م خه‌باته‌یدا نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له هه‌بوونی ئاسۆیه‌كی سۆشیالیستی كه سه‌رئه‌نجام ته‌واوی سیستمه‌كه له ده‌سه‌ڵات و پێكهێنه‌ره‌كانی تێكئه‌دات و له‌جێگه‌یدا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیستمه دائه‌مه‌زرێنێ كه ئاماژه‌ی پێدرا. بۆیه پێویسته كه به هیچ جۆرێك به‌شداری له خۆپیشاندان و به‌ناو ناڕه‌زایه‌تی هێزه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی بۆرژوازیدا نه‌كه‌ن.
خه‌ڵكی كوردستانیش هاوشانی خه‌ڵكی بێبه‌شی عێراق ده‌مێكه مه‌سه‌له‌ی وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌ستوری كاری خه‌باتكارانه‌ی خۆیدا داناوه. له‌لایه‌ك سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م خواسته و هه‌نگاوهه‌ڵگرتن له‌پێناو وه‌لانانی ئه‌م سیستمه‌ی كۆی هێزه سیاسیه بۆرژوازیه‌كان تێیدا به‌شدارن و له‌لایه‌كیش هه‌وڵی دامه‌رزراندنی ده‌سه‌ڵاتی پشتبه‌ستوو به ئیراده و ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك له‌ڕێی شوراكانیهوه، نه‌به‌رده‌كانی خه‌باتی بره‌وپێبدات. هاوكاتیش ئه‌م خه‌باته له‌گه‌ڵ هاوپشتی خه‌باتی خه‌ڵكی بێبه‌شی عێراقدا لێكههڵپێكێ. بره‌ودان به‌م خه‌باته چ له كوردستان و چ له عێراق ئه‌مری كۆمۆنیزمه كه پێویسته خه‌ت و ئاسۆی پێبدات و ڕابهرایهتیهكهی مسۆگه‌ر بكات. ئه‌مه تاكه ڕێگه‌ی تاقینهكراوهی به‌رده‌م خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشه له عێراق و كوردستان.