ئۆکتۆبەر: بەپێی ئەوەی کە هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە سیاسیەیە کە خرۆشانە جەماوەریەکانی ساڵی ٢٠١٩ ی عێراق هێنایە ئاراوە و بوە هۆی پێچانەوەی حکومەتەکەی عادل عبدالمهدی و قووڵکردنەوەی قەیرانی حکومەتی لە عێراق، بە بڕوای ئێوە چاوه‌ڕوانی ئەوە دەکرا کە خەڵك کاردانەوەی بەرین و توندی جەماوەری هەبوایە بەرامبەر بەم هەڵبژاردنە؟
جه‌مال موحسین: كێشمه‌كێشی چینایه‌تی نێوان خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و جه‌ماوه‌ری به‌رینی كه‌مده‌رامه‌ت له عێراقدا له‌گه‌ڵ چینی باڵاده‌ست كه خۆی له گه‌وره سه‌رمایه‌داران و سه‌رانی نێو باڵ و حزبه ڕه‌نگاوڕه‌نگه بۆرژوازیه‌كاندا ئه‌بینێته‌وه، گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری ٢٠١٩ لێدانی چه‌خماخه‌كه‌ی بوو. قڵشتی چینایه‌تی و ئه‌م خه‌باته چینایه‌تیه هه‌روا ئاسان ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام بێگومان شكڵ و شێوه‌ی جیاواز به خۆیه‌وه ئه‌گرێت. ئه‌وه‌ی كه ئایا پێشبینی یان چاوه‌ڕوان ئه‌كرا كاردانه‌وه‌یه‌كی تر له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له‌ئارادابووایه ئێستا، شتێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌بات و كێشمه‌كێش و نه‌به‌رده چینایه‌تیه‌دا ببینرێ. به واتایه‌كی دی، شتێك نییه له زه‌هن و لێكدانه‌وه‌ی كه‌سێك یان كه‌سانێكدا بۆی بگه‌ڕێی. به‌ڵام پێوه‌رێك كه له خودی ڕۆژه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر و دواتری ساڵی ٢٠١٩ ه‌وه ببینرێ كه په‌یامی وه‌لانان و ڕووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تا بینه‌قاقا نوقمبووه له جۆره‌ها قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و حكومهتیدای به‌رزكردبۆوه، به‌ڵێ ئه‌بوایه سه‌رئه‌نجام له‌و دۆخه قه‌یراناویه‌دا، كه حكومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی ناچار به ده‌سله‌كاركێشانه‌وه كرد، هه‌نگاو به هه‌نگاو بگات به ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و سه‌رله‌به‌ری سیستمی سه‌رمایه‌داریانه‌ی له عێراقدا تێكبدایه به یه‌كدا.
نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خه‌ڵكی بێبه‌شی عێراق زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌رچه‌نده بۆ بردنهدواوهیهتی، بتوانێ بنبڕی بكات و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی بكاته‌وه و كۆتایی پێبهێنێ. مه‌سه‌له‌كه له‌وه ده‌رچووه كه كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ئازادیخواز متمانه‌ی به حزب و ده‌سه‌ڵاتێك له ده‌ستدابێ یان نا. له‌وه ده‌رچووه كه هه‌ر ته‌نها ئه‌و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كانه و هه‌تا به‌مه‌ی كازمیشهوه به كه‌مته‌رخه‌م و بێ‌توانا بزانێ. مه‌سه‌له‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌نگهاتوو مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه به‌جۆرێك بتوانێ زه‌مانه‌تی باشبژێوی و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی بكات كه ئه‌ویش ته‌نها له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری له ڕێی شورا و ئۆرگانه‌كانیدا مه‌یسه‌ر ئه‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جوڵه‌یه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته جێی خۆی و له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی بۆرژوازیدا كاردانه‌وه‌یه‌كی تری له خۆی نیشان نه‌داوه، واته په‌یامی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و پێویستی به لهسهرڕاوهستانی جدی و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه تاكو ڕێگریه‌كانی به‌رده‌می لاببرێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها ئه‌ركی كۆمۆنیزمی ڕێكخراوه.
ئۆکتۆبەر: بەڵام پێدەچێ زیاتر ئەم توڕەییەی خەڵك لە بەشداری نەکردنی فراواندا بەرجەستە بووبێتەوە. بەبڕوای ئێوە هۆکاری ئەمە چیە؟ چی ڕویداوە و چی گۆڕاوە بە بەراورد بە بارودۆخی سیاسی و ژیان و گوزەرانی خەڵك لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩دا؟ یاخود خەڵك کێشەیەکی بنەڕەتیتری هەیە کە وایکردوە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵبژاردنێك کە بۆ لەباربردنی خرۆشان و ناڕەزایەتیەکانی ئەوانە بەوجۆرە بێت؟
جه‌مال موحسین: بێگومان ئه‌وه‌ی كه وه‌ك به ئاشكرا ئهیبیین جه‌ماوه‌ر له ئاستێكی زۆر كه‌مدا به‌شداری گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن بكات، لانی كه‌می كاردانه‌وه‌یه‌كه كه خه‌ڵك له‌م دۆخه‌دا له خۆی نیشان ئه‌دات. دۆخی سیاسی و ژیانی خه‌ڵك له‌چاو كاتێكدا كه هاتنه مه‌یدان له ٢٠١٩ دا گۆڕانێكی به‌ره‌و باشی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بگره خراپتر بووه. هه‌مان بێكاری و بگره زیاتر له ئارادایه، هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌ڵكشاوه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ئه‌وانی تر به‌گشتی به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه، به تایبه‌تی له‌م ماوانه‌دا ئه‌زانین كه په‌تای كۆرۆنا و به‌ڵاكانی چ حهشرێكی به جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش كردووه، ئاسایشی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ك خۆی له‌ژێر پرسیاردایه، ئازادیخوازی و شكۆی ژنان له‌ژێر هه‌مان مه‌نگه‌نه‌ی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتدایه و… هتد. هه‌مان ئه‌و زهمنیه و هه‌لومه‌رجه‌ی كه خرۆشانی ٢٠١٩ ی لێكهوتهوه له جێی خۆیدا ماوه. به‌ڵام وه‌ك بینیمان ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سه‌ركوت كرد، چه‌ندین هه‌ڵسوڕا و ڕابه‌ری به‌رچاوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی تیرۆر و زیندان كرد. له‌پاڵ ئه‌م سهركوتهدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و گۆڕینی ده‌مووچاوه‌كان و به‌ڵێنی درۆیینه‌ی چینی باڵاده‌ست كه مافه‌كانی خه‌ڵك ڕه‌وایه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێن هۆكارێك بوون بۆ چوونه‌دواوه‌ی ئه‌و خرۆشانه و ڕۆحیه‌تێكی به‌رهه‌ڵستكاری كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بوو. هۆكاری تری گرنگ نه‌بوونی ڕابهرییهكی كۆمۆنیستی بوو كه ئاسۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌رچی زیاتر بگۆڕێت و به ئاقاری توندكردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌یران به‌سه‌ر ئه‌حزابی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتداردا و بردنی به‌ره‌و هه‌لومه‌رجێكی شۆڕشگێڕانه و سه‌رئه‌نجام ڕاپه‌رین و شۆڕشدا بیبات.
ڕاسته به‌شدارینه‌كردنی فراوانی جه‌ماوه‌ر له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردندا خۆی له خۆیدا نواندنی هه‌ڵوێستێكی لاموبالاتانهی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر به‌و پرۆسه‌یه و ته‌واوی ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی سیاسی ناوی ئه‌به‌ن. ڕاسته جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ وه‌لانانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چۆته دواوه له ئێستادا، به‌ڵام خه‌باتێكی چینایه‌تی و نهبهردێك كه له ئارادایه له جێی خۆیدا ماوه. ئه‌م خه‌بات و كێشمه‌كێشه هه‌ر ده‌وره‌یه و جۆرێك و شێوازێك به خۆیه‌وه ئه‌گرێت، ده‌وره‌یه‌ك به نهێنی و له بنه‌وه خۆی ڕێكئه‌خات و هه‌وڵئه‌دات پایه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كنهبكات. دهورهیهكیش به ئاشكرا و به‌شێوه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی سه‌ر شه‌قام و خرۆشانی فراوان هه‌ر وه‌ك له ٢٠١٩ دا له شاره‌كانی عێراق و له دیسێمبه‌ری ٢٠٢٠ دا له هه‌ندێك شوێنی كوردستان بینیمان. به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك (وه‌ك جۆرێك له بایكۆت) هه‌نگاو و سیاسه‌تێكی پێشڕه‌وانه نییه و بگره له چاو ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا، چوونهدواوهیه، له كاتێكدا كه ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له جێی خۆیدا باقیه. به‌ڵام پێویستی به سهربەرزكردنهوهیهكی تر هه‌یه، پێویستی به ڕابه‌رایه‌تیه‌كی تر و ئاسۆیه‌كی تر هه‌یه.
ئۆکتۆبەر: بەبڕوای ئێوە ئەگەری ئەوە هەیە حکومەتێکی جێگیر و سەقامگیر لەم هەڵبژاردنەوە سەرچاوە بگرێ و کۆتایی بەو قەیرانە سیاسی و حکومەتیە بهێنێ کە لەئاکامی خرۆشانە جەماوەریەکەی ساڵی ٢٠١٩ەوە دروست بووە. ئەگەر ئەگەرێكی لەوجۆرە ئاسان نیە، هۆکارەکەی چیەو دەبێ چی بکرێت بۆ قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و بەشکستکێشانی ئەم پرۆژەیەی بۆرژوازی عێراقی دژ بە ئیرادەو خواستی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش بۆ کۆتایی هێنان بەوەی ناویان ناوە پرۆسەی سیاسی لەعێراق؟
جه‌مال موحسین: ه‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له عێراقدا له چه‌ند هێزێك پێكهاتووه كه ناته‌بان و تا ئێستاش نه چه‌سپی دووقلوی ئێرانی و نه سوپه‌ر كه‌تیره‌ی ئه‌مریكیش نه‌یتوانیوه پێكیانه‌وه بلكێنێ. هێزه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات كه هه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێكی زلهێزی جیهانی یان ناوچه‌ییدا خۆی سازداوه، هه‌رچی زیاتر به شوێنی بردنی پشكی زیاتره‌وه‌ن له ده‌سه‌ڵات و به‌مجۆره‌ش له سه‌روه‌ت و سامانی كۆمهگا. خستنه‌سه‌ر یه‌ك و له‌پاڵ یهكدادانانی ئه‌م هێزانه وه‌ك وشكه كهڵهكهكهیه كه خۆی هاڕه‌ی كردۆته خواره‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیش ده‌رگیری قه‌یرانێكی گه‌وره و قوڵی ئابوریه، وه‌ك به‌شێك له قه‌یرانه جیهانیه‌كه. هیچ هێزێكی سیاسی ناوخۆیی له عێراقدا نه توانای وه‌ڵامدانه‌وه و نه له ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه به‌و قه‌یرانه‌دایه كه وابه‌سته‌یه به ئابوری و بازاڕ و سیاسه‌تی دنیاوه. هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵیدا ده‌رگیری قه‌یرانێكی ده‌سه‌ڵاتی و حكومه‌تی بوون. ناڕه‌زایه‌تی و خرۆشانی خه‌ڵكیش كه قه‌یرانی ئه‌وانی بۆ گرنگ نییه و خۆشبژێوی و ئازادی و ئاسایشی ئه‌وێت، به هاتنه‌مه‌یدانی هێنده‌ی تر ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌سه‌ری ئه‌واندا شكانده‌وه و قوڵتری كرده‌وه. ئه‌و هێزه بۆرژوازیانه ئاسۆ و پلانێكی ڕۆشنیان له‌به‌رده‌مدا نییه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌راپاگیره.
سه‌رئه‌نجام به‌م ههڵبژاردنهشیان ئاسۆیه‌كی وا ناكه‌وێته به‌رده‌میان. وه هه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی پارێزی خۆیان و ئه‌و هێزه جیهانیانه‌ی له پشتیانن، وا به ئاسانی ڕێگه‌نادات حكومه‌تێكی جێگیر پێكبهێنن. ئه‌و هێزانه ڕاسته پێكه‌وه بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به خرۆشان و هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش په‌نایان بۆ هه‌ڵبژاردن بردووه و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی زیاتری ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و به‌رگرتنه به شۆڕشی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش. به‌ڵام نه خۆیان هێنده یه‌ك ده‌ستن بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كه‌ی خۆیان و نه وه‌ڵامێكیان بۆ ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران و ئازاد بۆ خه‌ڵك پێیه. بۆیه به بڕوای من یه‌كێك له گریمانه‌كان قوڵبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشی لایه‌نه به‌شداره‌كانه له‌سه‌ر قبوڵنه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر پشكی زیاتری ده‌سه‌ڵات. به تایبه‌تی به ئاشكرا ئه‌بینین هێزه شیعه و سوننه سیاسیه‌كان و ناسیۆنالیسته‌كان و به‌ناو لیبراڵه‌كان چه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكۆكن. با په‌یوه‌ندی ئه‌و حزب و هێزانه له‌گه‌ڵ هێزه جیاوازه‌كانی ناسیۆنالیزمی كورددا له‌ولاوه بوه‌ستێ كه ئه‌و ناكۆكیانه‌ی زیاتر و زیاتر كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ ئه‌وان درزێكه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكیش قابیله مایه‌ی نائارامی و پشێوی زیاتر بێت!
هه‌ربۆیه جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌شیش پێویسته له‌و درز و كه‌لێنانه سوودوهربگرێ به قازانجێ به‌ره‌و سه‌ربردنی ناڕه‌زایه‌تی و چاوه‌ڕوانیه‌كانی بۆ دابینوونی ژیانێكی باشتر. ئه‌وه‌ش به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و جه‌ماوه‌ریی مونه‌زه‌م و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ناوكۆكهكانی ڕێكخراوبوونی شورایی و ئۆرگانه ڕاسته‌وخۆكانی جه‌ماوه‌ره تاكو له خواره‌وه جه‌ماوه‌ر خۆی ده‌ست بۆ ده‌سه‌ڵات ببات. هاوكات داواكانی بۆ باشبوونی ژیان و ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاریه‌كان و پێداویستیه‌كانی ژیان به ده‌سته‌وه بگرێ و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێ و نه‌هێڵێ به ناوی ئه‌وه‌ی خۆیان له ناو خۆیاندا كۆك نین و فڵان و فیسار هێز ناهێڵن داواكاریه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێبكرێ، بیخهنهلاوه. به‌مجۆره بوار له دزی و تاڵانی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنه‌ره‌كانی ته‌سك بكاته‌وه و ناچاریان بكات و داواكانی خۆی بسه‌پێنێ. ئه‌مه ئه‌توانێ قه‌یرانی ئه‌وان قوڵتر بكاته‌وه. هاوكاتیش وه‌ك وتم ئاسۆی ئه‌م جوڵه‌یه به‌ره‌و بنكۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات له‌بنه‌وه و ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی جه‌ماوه‌ری له خواره‌وه بچێت. ئه‌مه ڕێگایه‌كه له‌به‌رده‌م خه‌باتی چینایه‌تی و كێشمه‌كێشی خه‌ڵكی بێبه‌شدا بۆ مه‌یسه‌ركردنی ژیانی خۆی و خۆشبژێوی و ئازادی و ئاسایش و ئارامی. به‌بڕوای من كۆمۆنیسته‌كان و هه‌ڵسوڕاوانی سۆشیالیستیش به پێویست ئه‌بێ له پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌م نه‌به‌رده چینایه‌تیه‌دا بن.