وەک بەرئەنجامێک لە سیاسەتی لێگرتنەوەی ئابوری و زیاتر هەژارکردنی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتی کوردستان، ئەمجارە حکومەتی هەرێم دەستی بردوە بۆ گرانكردنی به‌نزین و نان و پێداویستیه خۆراكیه‌كانی تری خه‌ڵك. ئەمەش بە مەبەستی داشکانەوەی ئاکامەکانی ئەو قەیرانە ئابوریەی کە یەخەی پێگرتون، تا لەسەر حسابی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان، کەمهێنانی بودجەو داهاتی حکومەت پڕکەنەوە.
بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەکانی دەسەڵات و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە بەوەی کە ئەم گرانیە لە دەستی ئەواندا نییە و بەهۆی دابەزینی نرخی دراوی عێراقی و لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە دەستی بۆبراوە، سیاسەتی هەژراکردن و برسیکردنی خەڵکی کەمدەرامەت لەپاڵ سەرکوت و پەلاماردانی خەڵکی ناڕازیدا، هەمیشە دوو ڕوکنی سەرەکی کار و کردەوەی ئەم حکومەتە دژی خەڵکیەی بۆرژوازی کورد بووە.
بێگومان گرانی و هەژاری ڕیشەی لە نیزامی سەرمایداریدایە کە دەسەڵاتداران وەک ڕێگایەک بۆ کۆکردنەوەی سەرمایە و قازانج لەدەستی چینی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکاندا دەستی بۆ دەبەن. حکومەتی هەرێم کە حکومەتی سەرمایدارانە و لەسەر پشتی تۆڕێک لە کۆمپانیای گەندەڵ و تاڵانچی ڕاوەستاوە، بەیه‌كجاری بازاڕ و داهاتی کوردستانیان قۆرغکردوە. ئەم حکومەتە لە چەند ساڵی رابردوودا، لەلایەک بە خۆدزینەوە لە دابینکردنی خزمەتگوزرایەکانی وەک ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری تەندروستی و خوێندن و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دامەزراندی مەرکەزی و دابیننەکردنی هەلیکار بۆ گەنجان و هەڕاجکردنی خزمەتگوزاریەکان بە کەرتی تایبەت، وە لەلایەکی تریشەوە لەم ساڵانەی دواییدا، لەژێر ناوی چاکسازیدا، سیاسەتی بێکارسازی و دامەزراندنی کاتی کردۆتە یاسا. لەولاشەوە دەستی بردووه بۆ باج و سەرانە سەندن لە هاوڵاتیان و لەژێر ناوی پاشەکەوتی موچەدا، لەکرێ و موچەی کرێکاران و کارمەندانی بڕیوە و بەم جۆرەش دەستی له بینه‌قاقای خه‌ڵكی هەژار و نەدار توند كردووه. لە ئێستاشدا ئەم حوکمەتە وه‌ك به‌رده‌وامیه‌ك له سیاسەتی هەژارکردن و برسیکردن دەستی بردووە بۆ گرانکردنی بەنزین و ئاردو ئەو کاڵایانەی کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک پێویستن. بۆ ئەمەش ژیان و بژێوی زۆرینەی زۆری خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتیان، بە بازارگانان و کۆمپانیاکان سپاردووە. بەمجۆرەش گرانكردنی نرخی بەنزین و نان، كه پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كی ژیانی خه‌ڵكه، په‌یوه‌ندی به هیچه‌وه نییه جگه له فڕكان فڕكانی كۆمپانیاكانی خۆیان تا هه‌رچی زیاتر قازانج و سەرمایە له‌سه‌ر حسابی بژێوی خه‌ڵك کۆبکەنەوە. ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداران له‌م سیاسه‌ت و كارنامه دژی خه‌ڵكیه‌یدا داسه‌پاندنی هه‌رچی زیاتری هه‌ژاری و بێكاری و موحتاجیه تاكو بتوانێ هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی و خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ی برسی كه ڕۆژانه له دژی هه‌ژاری و بێمافی شه‌قامه‌كانی لێده‌گرێ بخنكێنێ و دووریان بخاته‌وه له ڕاپه‌ڕین و شۆڕشێك كه بۆ ڕاماڵینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ڕێده‌كه‌وێ.
کرێکاران وکارمەندان.. جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ناڕازی!
هەژاری و بێ‌کاری و گرانی و سەرکوت بەشێکی جیانەکراوەی ئەم دەسەڵات و سیستەمەیە کە حزبەکانی بۆرژوازی کورد پارێزەریەتی. دەسەڵات و سیستەمێك کە سی ساڵە هیچ بەرپرسیارێتیه‌کی بەرامبەر بە ژیان و گوزەرانی ئێمەی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش نییە و ئامادەیە هەر ساتە و هەر ڕۆژە بە پاساوی پڕوپوچ دەست درێژبکات بۆ سەر سفرەی بێڕەونەقی خێزانیمان. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئامادەیی و پسپۆری مرۆیی و داهاتێک کە لە کوردستاندا هەیە دەتوانێ ژیانێکی تێروتەسل و خۆشگوزەران بۆ هەموان زامن بکات، ئەگەر دەسەڵات بەدەست خەڵک خۆیەوە بێت. کەوایە ناکرێ مل بەم هەموو هەژاری و گرانی و بێدەره‌تانیە بدرێ، بەڵکو دەبێ بەخەباتی جەماوەری و شۆڕشگێرانەی خۆمان، بۆ کۆتاییهێنان بەگرانی و هەموو ئەو بێمافیەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کراوەتە چارەنوسمان، کۆتایی بەم دۆخە بهێنین. ئەویش بەوەلانانی ئەم دەسەڵاتە و هەڵوەشانەوەی ئەو سیستەمەی کە تەنها بۆ بەرژەوەندی سەمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانە و ژیان و بژێوی ئێمەی لەبەردەم گرانی و نەبونی وبێکاریدا ڕاگرتوە. لەجێگەیدا دەسەڵات و سیستەمێك دامەزرێنین کە کۆمەڵگا لەڕێگای نوێنەرایەتی ڕاستەوخۆی جەماوەرەوە بەڕێوەببرێ و ئابوریه‌كی جیاواز له ئابوری سه‌رمایه‌داری و بازاڕ، بخاته جێگەی، كه لەبەررژەوەندی ته‌واوی كۆمه‌ڵگادا بێت. به‌ڵام تاكو گه‌یشتن به‌م ئامانجه، دەبێ خەباتی یەکگرتوو و جەماوەرمان لەدژی گرانی، ڕێگای كۆنترۆڵكردنی داهات و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش خۆیه‌وه بگرێتەبەر. پێویسته و كاتی ئه‌وه هاتووه ناوه‌نده‌كانی كار و گه‌ڕه‌كه‌كان بکەینە مەیدانی هاتنەمەیدان و سازدانی کۆبوونەوە گشتیەکان و خۆڕێکخستنمان لە شورا و ئه‌نجومه‌نه‌كانی جه‌ماوه‌ردا و نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه و ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك هه‌ڵببژێرین و هه‌ر له‌و شوێنانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر داهات و به‌روبومی كۆمه‌ڵگه‌دا بگرین و هه‌رچی پاره و سه‌روه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بووی لای سه‌رمایه‌دارانه بخرێته ژێر كۆنترۆڵی جەماوەرەوە تا بۆ خزمەتی هه‌مووان به‌كاربهێنرێته‌وه.
لەئێستاشدا تەنها بە ڕاوەستانەوە و فراوانکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانمان، دەتوانرێ بەر بەم گرانیە بگرین، ئێمە جەماوەری زەحمەتکێش، ئه‌توانین و هێزی ئەوەمان هەیە کە فشار بخەینە سەر دەسەڵاتداران و بۆ بەرگری لەژیان و بژێوی خۆمان بەر بەم گرانیە بگرین و ڕێگانەدەین هەژاری زیاتر بە سەرماندا داسەپێندرێت، پێویسته داوابکەین كه:
١/ ئەگەر دەسەڵاتداران بەنزین و ئارد و شتومەک گران دەکەن، ئەوە ئێمەش داوادەکەین کە لانیکەمی موچه و كرێی کرێکاران و کارمەندان بۆ یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خێزانێكی ٥ كه‌سی بەرزبێتەوە و بەپێی گرانبوونی بازاڕ، ئەویش زیاد بکرێ.
٢/ ئەگەر دەسەڵات خۆیان لە دامەزراندنی گەنجان دەدزنەوە و دەستدەبەن بۆ بێكاری و کاری موەقەت، یان ڕه‌وانه‌ی كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كانی سه‌ر به خۆیانیان ده‌كه‌ن، ئەوا ئێمەش داوا دەکەین کە سیستەمی بیمە کۆمەڵایەتیەکان، لەوانەش بیمه‌ی بێكاری بۆ هاوڵاتیانی ئامادەبەکار، هاوتا لەگەڵ لانی کەمی کرێ و موچەدا دابین بکرێت.
٣/ ئەگەر ئەوان خزمه‌تگوزرایه‌کانی ئاو و کارەبا و ته‌ندروستی هەراج دەکەن و دەیفرۆشن بە کەرتی تایبەت، ئێمەش حکومەت بەرپرسیار دەکەین لە دابینکردنی ئەم خزمەت گوزاریانە و داوادەکەین کە به خۆڕایی وەیا نرخێکی کەم بۆ هەموان دابین بكرێت.
٤/ ئەگەر ئەوان دەست بۆ گرانی دەبەن ئەوا ئێمەش داوای هەڵگرتنی باج و سەرانەسەندن لەسەر هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دەکەین.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی خۆی بەبەشێک لەو خەبات و ناڕەزایەتیه جەماوەریەی کرێکاران و زەحمه‌تکێشان دەزانێت کە لەپێنا و ژیانێکی تەسەل و باشبژێویدا کەوتۆتەڕێ. هەربۆیە پێداگری دەکات لەسەر خواستەکانی خەڵکی زەحمەتکێش و تەنهاش لەڕێگای ئەم خەباتەوە دەتوانرێ بەر بەم گرانیە بگیرێت.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٩/١/ ٢٠٢١