به داخ و پەژارەێكی زۆره‌وه هه‌واڵی مه‌رگی له ناكاوی هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د عه‌بدوڵلا به په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا هه‌موومانی تاساند. مامۆستا عه‌زیز كه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا و بۆ چه‌ند ساڵێك یه‌كێك بوو له هه‌ڵسوڕاوانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و هاوكاتیش هه‌ڵسوڕاوێكی به‌رچاوی یه‌كێتی بێكاران و سیمایه‌كی خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی ده‌ربه‌دنیخان بوو. دواتریش له گروپ و ڕێكخراوی تردا درێژه‌ی به خه‌بات و كاری سیاسی ئه‌دا. ئه‌و هه‌میشه له به‌شی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بێكار و بێیبه‌شدا بوو له پێناو ژیانێكی باشتر و یه‌كساندا.
دوای چوونه ده‌ره‌وه و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ كوردستان، دیسان وه‌ك مامۆستایه‌كی باوه‌ڕدار به یه‌كسانی و سۆشیالیزم له زانكۆ چ له ناو خوێندكاران‌دا و چ له‌ناو مامۆستایان‌دا ده‌ركه‌وته‌وه. ئه‌و له ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌راندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی موچه و ژیانێكی شایسته‌ی سه‌رده‌م ڕاوه‌ستابوو وه به دڵ له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكی بێبه‌شدا بوو له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی هاوبه‌شانه و یه‌كساند، هەڵسوراوێکی چالاکی بواری هەرەوەزی بوو.
به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا كه ئه‌و ئومێد و ئاره‌زووه‌ی له پێناویدا ساڵانێك تێكۆشا بهێنێته دی، ڕێگای خه‌باتی بۆ ئازادی و یه‌كسانی بۆ ڕێبوارانی تر جێهێشت.
له قوڵایی دڵمانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و مناڵ و كه‌سوكار و هاوڕێیانی ئه‌كه‌ین و له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌یه‌دا له‌پاڵیاندا ڕائه‌وه‌ستین.
پڕ ڕێبوار بێ ڕێبازی ئازادیخوازانه و یه‌كسانیخوازانه‌ی مامۆستا عه‌زیز و به هیوای ئارامی و خۆڕاگری بۆ هه‌مووان
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٥ ی ئابی ٢٠٢١