جەمال موحسین
ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی خۆی گه‌نیوه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێتوانایه و وه‌ڵامده‌ره‌وه نییه به دابینكردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵكو له ڕووی سیاسی و حكومه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تا مۆراڵیه‌وه واده‌ی به‌سه‌رچووه. پێوه‌ر بۆ ئه‌م به‌سه‌رچوونه له‌لایه‌ك لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی خه‌ڵكه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ك نوێنه‌ری چینێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگا، چینی سه‌رمایه‌داران، به جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبهشهوهیه. ئیتر ئه‌و شته‌ی كه زۆر جار لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و به‌ناو نه‌یاره‌كانیشیان به ’’متمانه‘‘ ناوی ئه‌به‌ن له نێو ئه‌و قڵشته چینایه‌تیه‌ی پێكهاتووه ووردوخاش بووه.
با كه‌مێك له بواره جیاوازه‌كانی ژیان و بژێوی خه‌ڵكه‌وه بڕوانین. له ماوه‌ی ٣٠ ساڵ له حوكمداری ئه‌مانه‌دا خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبان و هاتوچۆ و ته‌ندروستی و خوێندن و…هتد نه‌ك به‌ره‌و باشی نه‌چووه، بگره وه‌ك بزمارێكی له قوڕدا نوقمبووی لێهاتووه و به ئامان و دامان ده‌رنایه‌ته‌وه. چ جای دابینكردنی مووچه و بژێوی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و هه‌تا خانه‌نشینان كه هه‌میشه به بارمته گیراوه. ئه‌زمونی به‌وجۆره له كوێی دنیادا هه‌یه كه تۆ بواره‌كانی ژیان به‌ڕێوه‌ببه‌یت و داهاتیش بهێنی بۆ كۆمه‌ڵگه كه‌چی لانی كه‌می كرێ یان مووچه یان حهقدهستت نه‌درێتێ؟! بێ‌باك له‌وه‌ی كه ژیانی خۆت و مناڵ و خێزانت چی لێ دێ و له‌ژێر چ سه‌قفێكدا خۆت ئه‌پارێزی.
ئه‌وه چه‌ند ساڵه له‌ژێر ناوی پاشهكهوتدا مووچه نادرێ و یان نیوه و چاره‌كی ئه‌درێ، كه‌چی ئێستا هاتوون و له‌ته به‌ڵێنێك كه گوایه لێره به‌دوا موچه بێ لێبڕین ئه‌ده‌ن، ئه‌یكه‌ن به منه‌ت به‌سه‌ر موچه‌خۆرانه‌وه و وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌كه‌یان پێیان ئه‌فرۆشن! ئه‌مه جگه له‌و ئه‌مما و ئه‌گه‌رانه‌ی تێ‌یان كردووه، وه‌ك به ڕۆشنی له قسه‌كانی مه‌سرور بارزانیدا هات، دابه‌شكردنی موچه‌ی بێ لێبڕینی به‌سته‌وه به له‌به‌رده‌ستا بوونی بودجه و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی ناوه‌ند به به‌ڵێنی ناردنی به‌شه بودجه‌ی كوردستانه‌وه. دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه له بێمافكردنی خه‌ڵك و بڕینی موچه‌یه‌ك كه نه‌ك هه‌ر به‌شی بژێوی ناكات، بگره به‌شی كرێ خان‌و و ئاووكارهباش ناكات، هێشتاش بێشه‌رمانه باس له خۆڕاگری و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌كه‌ن: ’’لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاسێكی بێپایانی هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیان كه له‌گه‌ڵمان مانه‌وه و ته‌حه‌مولی ئه‌و ڕه‌وشه ناخۆش و دژواره‌یان كرد و متمانه‌یان به حكومه‌ت له‌ده‌ست نه‌دا…‘‘ (وته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به دانی موچه، ٢٥ ی ته‌موزی ٢٠٢١).
ساڵانێكی زۆره خه‌ڵكی برسی و بێبه‌شكراوی كوردستان هیچ باوه‌ڕێكیان به پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه. له‌م دواییانه‌شدا له‌و هێزه‌شی كه به ناوی نه‌یاری ئه‌وانه‌وه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا قه‌بڵاند بێ‌ئومێد بوون، ئیتر نێوانی چینی هه‌ژار و كرێكار و بێبه‌ش و ده‌سه‌ڵات چۆته ئاستێكی تره‌وه. هه‌تا مه‌سه‌له‌كه له متمانه و باوه‌ڕیش واوه‌تر ڕۆیشتووه. به نمونه سوتاندنی باره‌گای هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نیشانده‌ری چوونیه‌ك بوونی هه‌موو ئه‌وانه‌یه لای جه‌ماوه‌ر. ئیتر قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی كه گوایه خه‌ڵك ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی متمانه‌یان به حكومه‌ته‌كه‌یان بووه له‌و دۆخه دژواره‌دا، وه‌ك ئه‌و میزه‌ڵانه ئاوتێكراوهیه كه به ده‌رزی پیاكردنی مناڵێك به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه.
پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ك به‌و كارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن بده‌ین. ئه‌وه گۆڕان له‌وه ده‌رچووه خه‌ڵك به هیچ جۆرێك له یه‌كێتی و پارتییان جیابكاته‌وه. هه‌رچی ئیسلامیهكانیشه هیچ جۆره شكۆیه‌كی سیاسی‌یان لای خه‌ڵك نه‌ماوه. به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ كه ئه‌یه‌وێ به دابه‌شكردنی به‌نزین و ئاو چاككردنی جاده یان پردێك یاخود دانانی خێمه بۆ خانه‌نشینان خۆی شیرین بكات جگه له ڕتوشكردنی ده‌سه‌ڵات و چاوبهستهكردنی خه‌ڵك له هه‌وڵی وه‌لاخستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارێكی تر ناكات…
به‌ڵام ئایا نه‌مانی متمانه و بێ‌ئومێد بوون له‌وان و هه‌تا سوتاندنی باره‌گاكانیشیان خه‌باتێكی لێكههڵپێكراوه بۆ وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دانانی به‌ردی بناغه‌ی جۆرێكی تر له ده‌سه‌ڵات؟ خۆبه‌خۆ تێكچوونی نێوانی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات (به یار و نه‌یاریانه‌وه_پۆسزیۆن و ئۆپۆسزیۆن) به واتای خه‌باتێك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سیستمێكی ئیداری و حكومه‌تی و ئابوری كه چینی بۆرژوازی كورد له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه. خه‌بات له پێناو باشتربوونی ژیان و بژێوی، سه‌ندن و زیادكردنی كرێ و موچه و دابینبوونی خزمه‌تگوزاریه پێویسته‌كانی ژیان هه‌ر خۆی خه‌باتێكی چینایه‌تیه، خه‌باته له دژی سیستم و به‌ڕێوه‌بردن و ئابوریه‌ك كه سه‌رمایه‌داریه، واته خه‌باتێكی دژه سه‌رمایه‌داریه (ئه‌نتی كاپیتاڵیستیه). خه‌باتێكه كه ئهوسهرهكهی به وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هاوكێشه‌یه ئه‌گات كه زۆرینه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای كوردستان تیایدا هه‌ژار و بێكار و به‌شمه‌ینه‌ته و كه‌مینه‌ش به ملیاره‌ها دۆلار لای كه‌ڵه‌كه بووه.
ئه‌وه‌ی كه زۆرینه بڕۆین كار بۆ كه‌مینه بكه‌ین و خۆشمان بڕۆین به پاره‌یه‌ك كه به ته‌واوه‌تی ناماندرێتێ هه‌ر ئه‌و شته بكڕینه‌وه كه خۆمان به‌رهه‌می ئه‌هێنین، یان ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه خۆمان پێشكه‌شی ئه‌كه‌ین به‌ڵام گه‌ر بۆ خۆمان پێویست بێ ئه‌بێ به پاره لێیان بكڕینه‌وه، ئیتر خۆی نیشانه‌ی لنگه‌وقوچی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه له بناغه‌وه. یه‌كێتی و پارتی و دۆسته‌كانیان له لاساری و نه‌زانی و خراپی و بێمۆراڵیهوه نییه وا به كۆمه‌ڵگه ئه‌كه‌ن. ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سیستمه‌ن كه باسكرا و هه‌ر خۆشیان ڕێگرێكن له‌به‌رده‌م خه‌باتماندا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی. هه‌ربۆیه پێویسته نه‌مانی متمانه و له‌ده‌ستدانی باوه‌ڕ به‌وان بگۆڕدرێ بۆ خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی، جه‌ماوه‌ری، ڕێكخراو سه‌ره‌تا له پێناو وه‌لانانی ئه‌واندا. دواتریش هه‌مان ئه‌و هێز و ئیراده‌یه‌ی ئه‌وانی پێ وهلائهنرێ بكرێته مایه‌ی بنیاتنانی جۆرێكی تر له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن كه راسته‌وخۆ هی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رین و زۆرینه‌یه بێت. ته‌زمینی ڕۆڵ و ئیراده و ده‌خاڵه‌تی هه‌ر ئه‌وان بكات له به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری و سیاسی و ئیداری كۆمه‌ڵگه. ئه‌مه‌یه خه‌باتی دژه سه‌رمایه‌داریانه (ئه‌نتی كاپیتاڵیستی) و ئه‌م خه‌باته هه‌ر ئێستا له ئارادایه، ئه‌گه‌رچی زۆر به‌هێزیش نه‌بێ. هه‌ر ئه‌م جۆره له تێكۆشانیشه كه تا كاتێك یه‌كێتی و پارتی و ئاوهڵهكانیان له‌سه‌ر حوكم ماون یاخود كێبڕكێی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، ناچاریان بكات و بیسه‌پێنێ به‌سه‌ریاندا پێداویستیه‌كانی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه دابین بكه‌ن. هێزهاوسه‌نگی نێوان ئه‌م دوو هێز و لایه‌نه چینایه‌تیه‌یه ئه‌وه دیاری ئه‌كات چ لایه‌ك زیاتر پێ درێژ ئه‌كات. تا ئێستا ئه‌وان پێیان درێژ كردووه و ته‌واوی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یان تێكداوه، به پێدرێژكردنی ئه‌م به‌ره‌ی تریش پێویسته ده‌سه‌ڵات له‌وان تێكبدرێ. ئینجا له‌سه‌ر وێرانه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بنیات بنێ.