کاری مناڵان یەکێکەلە سیما هەرە دواكەوتووەكانی هەرێمی كوردستان ‎!!

    | كامەران لطیف ‎

بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵانی كوردستان.

كاركردن بە مناڵان یەكێكە لە دیاردە بەربڵاوەكانی كۆمەڵگا دوواكەوتووەكان كەمافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت..

ئەگەرچی كاری مناڵان. یەكێكە لە پێداویستیە ئابوورییەكانی كۆمەڵگای سەرمایەداری كە لە سەر بنەمای نایەكسانی ئابووری و باڵادەستی كۆمەڵایەتی، كەمایەتیەكی زۆر بچووكی كۆمەڵگاو لە سەر چەوسانەوەی چینایەتی دامەزراوە ، ڕۆژانە ملیونەها ئینسانی كرێكارو زەحمەت كێش دەبنە قوربانی ئەم سیستەمە، لەم نێوەشدا مناڵانیش بوونەتە ئامڕازێكی تری دەستی سەرمایەداری كە بۆ زیاتر كەڵەكە كردنی سەرمایەو سوودوەرگرتن لەهێزی كاری هەرزانی مناڵان. لە كوردستان مافەكانی مناڵان لە فەرهەنگی دەسەڵات و یاسایی ئێستادا شتێكی هەرزانە، مناڵانیش لە خراپترین هەلومەرجی ژیان. و گوزەراندا ژیان بە سەردەبەن و مافەكانیان بە ئاسانی لە ناو كۆمەڵگاو لەلایەن خێزانەكانیانەوە وەكو شتێكی ئاسایی وسروشتی پێشێل دەكرێت، بەڵام لەم نێوەندەدا ئەوەی كە زۆرترین زەحمەت و بێمافی و نەگبەتیەكانی ئەم وەزعەی لە سەر شانە، مناڵانی كرێكاران. و خەڵكە زەحمەت كێش و كەمدەرامەكان و هەژارەكانن . كاركردن بە مناڵان لە لایەن خێزانەكانیانەوە وەكو پێویستیەكی ئابووری بۆ پڕكردنەوەی كەمی داهاتی ڕۆژانەی خێزانەكان یەكێكە لە مەترسیدارترین و پێشێلكاری كە بەرامبەر بە مناڵان دەكرێت  مناڵان لە كوردستان وەكو كۆیلە بەزۆر كاریان پێدەكرێت و هاوكاتی كاركردنەكەش دووچاری جنێو و سوكایەتی دەبنەوە ، هەروەها لە ڕووی تەندروستییەوە گەورەترین زیانیان پێدەگات و دوور دەكەونەوە لە خوێندن و ڕۆشنبیری و هونەری و هەموو جۆرە چالاكیەكی مناڵانە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی كاری مناڵان (٢١٥) میلۆن مناڵ لە سەرتاسەری جیهاندا كاردەكەن، هەروەها مناڵانی كچی تەمەن (١٥) ساڵ بە ڕێژەی ٢٠%زیادی كردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ كۆمپانیای سامسۆنگ بە ئاشكرا دانی بەوەدا ناوە كە ئەو ماددەی (قەسدیر) ە كە لە بەرهەم هێنانی تەلەفونە زیرەكەكان دا بە كاردەهێنرێت لە سەردەستی مناڵان بەرهەم دێت ئەم، مادە كانزاییە زۆر زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ژینگە كە ساڵانە زیاتر لە (١٥٠) هەزار مناڵ دەبنە قوربانی … ‎ئێمە لە سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵانی كوردستان ڕادەگەیەنین كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان. بە ڕەسمی كاری مناڵان قەدەغە بكات. ‎هاوكاتیش ڕێگە لە هەر كەسێك بگرێت كەبەردەوامی بە كاری مناڵان دەدات. هەروەها پێویستە ڕێكخراوەكانی مناڵان و ڕێكخراوە كرێكاری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵەكانی خۆیان بدەن بۆ قەدەغە كردنی كاری مناڵان هاوكاتیش ئەركی پەرلەمانی كوردستانە كە بە یاسا كاری مناڵان قەدەغە بكات ‎.

 

 

Check Also

ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *