له په‌یوه‌ند به نه‌خۆشخانه‌ی هیواوه
جه‌مال موحسین
سه‌رئه‌نجام ئه‌مجاره بڕیاری داخستن یان به‌تایبه‌تیكردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، كه له ئێستادا تاكه هیوای نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و كه‌سوكاریانه، له‌ژێر فشاری خه‌باتی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ئازادیخوازدا پاشه‌كشه‌ی پێكرا. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی باش و هه‌نگاوێكی گرنگه له خه‌بات و ململانێی چینایه‌تیدا و پێویسته ئه‌زمونێكی لێوه‌رگرین. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه و شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه تا دڵنیایی ته‌واوه‌تی هه‌نگاوی فراوانترمان لێ ئه‌خوازێ. بەتایبەتی کە هیچ زەمانەتێک نییە دەسەڵاتداران بە پلانێکی تر و هەوڵدانێکی ترەوە لەدژی نەخۆشخانەی هیوا نایەنەوە مەیدانەوە. لێرەدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: چۆن ئەتوانرێ زەمانەتی مانەوە و لەسەرپێ وەستانی نەخۆشخانەی هیوا بکرێ و بەر بەو پیلان و هێرشانە بگیرێت کە دەسەڵاتداران بۆ داخستن و بەتایبهتیکردنی ئەم نەخۆشخانەیە دەیگرنەبەر؟
سەرەتا نابێ کرێکاران و کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا، پشتی لێبکەنەوە و پێیان وابێت کە ئەم پاشەکشەیەی دەسەڵاتداران هەموو شتێکە و ئیتر نەخۆشخانەکە لە مەترسی داخستن و بەتایبەتیکردن ڕزگاری بووە، بەڵکو دەبێ ئەوان ئەو هاوپشتی و یەکگرتووییەی ڕیزەکانیان گەرم ڕابگرن و بە سازدانی کۆبوونەوەی گشتی مونەزەمی سەرجەم کرێکاران و کارمەندان و پزیشکان و هەڵبژرادنی نوینەرانی خۆیان، بەئاگایی و هوشیاریەوە لە دۆخەکە بڕوانن و ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوە بە هەر هەوڵێکی تازەی دەسەڵاتداران.
دووەم مەسەلە ئەبێ کرێکاران و کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشانەی هیوا ئەو ڕاستیە بزانن کە لەنێو فەزای سیاسی و دۆخی ئابوری ئێستای کورستان و سیاسەتێکدا کە حکومەت بەناوی چاکسازیەوە گرتویەتیەبەر، مەسەلەی بەتایبەتیکردنی خزمەتگوزاریەکان، لەوانەش کەرتی تەندروستی، بۆتە هەنگاوێکی زەروری بۆ داشکانەوەی باری ئەو قه‌یرانه‌ی دەرگیری بووە.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی دابینكردنی كاره‌با و ئاو، پاكوخاوێنی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری شاره‌وانی، هه‌تا خوێندن و قوتابخانه‌كان بكه‌ین ئه‌و ڕاستیه ده‌رك پێ ئه‌كه‌ین كه ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌رگیز باكی به‌وه نه‌بووه ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه پێشكه‌ش بكات و بره‌ویان پێ بدات، بگره هه‌میشه به‌ره‌و وێرانیی بردوون. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ك هه‌ر ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و نایكات ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر كار و ڕهنجێكدا كه كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئه‌یده‌ن موچه و كرێكهشیانی خواردووه و زوڵمی له خێزان و مناڵه‌كانیان كردووه. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ڕووی ئابوری و ئیداریه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سەرمایەداری و بەشێک لە بازاڕی جیهانی سەرمایەداری بەخێراییەکی بێوێنەوە و بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمەوە کەوتۆتە ژێر کاریگەریەکانی نیولیبڕالیزم و بڕیارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیەوە. له ئێستادا ئه‌مجۆره له فه‌وزا و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی پێویسته كه سه‌رئه‌نجام هه‌ر كۆمه‌ك به پرۆسه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه بۆ چینی بۆرژوزی كورد ئه‌كات. هه‌ر خودی ئه‌م بهربهرهڵاییه به‌شێكه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی نیولیبراڵی كه جگه له سه‌پاندنی قه‌رز به‌سه‌ر وڵات و كۆمه‌ڵگه‌كاندا، فرۆشتنی هه‌رچی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و خزمه‌تگوزاری هه‌یه به سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره و كۆمپانیاكانیان له خۆئه‌گرێت. له كوردستاندا ئه‌مه له‌وه‌ش زیاتر له گه‌وره به‌رپرسانی حزبی و بنه‌ماڵه‌كاندا قه‌تیس كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی جیهانیتره و بۆرژوازی جیهانیش هه‌وڵ ئه‌دات كوردستان وه‌ك حه‌وزه‌یه‌كی كاری هه‌رزان پێوه‌ی په‌یوه‌ست بكاته‌وه. بۆیه مەسەلەی داخستن و بەتایبەتیکردنی نەخۆشخانەکان وهەر بوارێکی تری خزمەتگوزاری، لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمدا هەنگاو و بڕیارێکی جێگیرە و ئەوەی کە ئەم هەنگاو و بڕیارە ڕائەگرێ تەنها ڕاوەستاوی چینی کرێکار و کارمەندان و زەحمەتکێشانی کوردستان و خەباته یەکگرتوو و هاوبەشەکەیانە. خەبات و تێکۆشانێک کە زه‌مینه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌ی خاوه‌ندارێتی (واته هه‌م خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی كۆمپانیاكان و هه‌م خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی) هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به گشتی بكات. ئه‌مه به‌و مانایه‌ی ببێته موڵكی هه‌مووان له كاتێكدا كه هه‌مووانیش كاركردووانی كۆمه‌ڵگه بن. ئیتر به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌ر دامودهزگایهكیش له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندا ئه‌بێت. داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و خوێندن و … هتد به خۆڕایی له‌به‌رده‌می كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌بن.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه چۆن و به چ شێوازێك له‌به‌رامبه‌ر داخستن و به‌تایبه‌تیكردنی نه‌خۆشخانه‌كه سه‌ركه‌وتووانه ڕاوه‌ستین ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌یه‌كی شورایی بۆ به به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كه گه‌ره‌نتی بكه‌ین. ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كرێكاران و كارمه‌ندان و پزیشكانه‌وه له دهستئهگیرێت. هه‌ر له ئێستاوه ئیمكانی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌موو ئه‌وانه به شێوه‌یه‌كی مونه‌زه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بكه‌ن و جگه له ده‌وری مه‌سه‌له‌كانی كه دێته به‌رده‌میان پرس و ڕا و بڕیاری پێویست و كه‌سانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵببژێرن، ڕاسته‌وخۆ هه‌موو مه‌سه‌له و كاروباره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش خۆیان له ده‌ستی بگرن و له جنگی ده‌سه‌ڵاتدار ڕزگاری بكه‌ن.
ئه‌زمونێكی گرنگ كه پێویسته له مه‌سه‌له‌ی داكۆكیكردن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوادا وه‌ریبگرین ئه‌وه‌یه كه ئه‌كرێ و ئه‌توانرێ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی نه‌خۆشخانه‌كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ربهێنرێ. سه‌یركه‌ن، ئه‌مه له چ دۆخێكی كوردستاندا ڕووئه‌دات. بۆرژوازی كورد و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له قه‌یرانێكی سه‌راپاگیردا پهلئهكوتێ، قه‌یرانی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حكومه‌تی و هه‌تا كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆراڵیش. هێشتا له‌م كاتی قهیرانهشیدا هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر سفره و هه‌ست و ده‌رونی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ئه‌كات كه هه‌ژاری و نه‌خۆشی و نه‌بوونی بڕستی لێبڕیون. هێرشی پێچه‌وانه لێره‌وه ده‌ستپێئه‌كات، له‌م ئه‌زمونه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی هیواوه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له هه‌وڵی كۆنترۆڵ و سه‌رپه‌رشتیكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بین له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كرێكاران و كارمه‌ندان و دكتۆره‌كانه‌وه. ئه‌مان ئه‌یانتوانی و هه‌ر ئێستاش ئه‌توانن ئیداره‌ی شورایی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه پێكبهێنن. له كاتێكدا ده‌سه‌ڵات باكی به نه‌خۆشكه‌وتن و مردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه نییه و ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌بڕێ، كرێكاران و كارمه‌ندان و خه‌ڵكی بێبه‌ش به یه‌كه‌وه و وه‌ك یه‌ك به‌ره‌ی خه‌بات پێشی پێئهگرێ. كه‌واته كێ خاوه‌نی ئه‌سڵی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه؟ خه‌ڵك، نه‌ك چینی كه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵات. ڕێگه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه دكتۆر و كرێكار و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به پشتیوانی خه‌ڵك و كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان ده‌رفه‌ت له دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی وا بهێنن. هه‌رچی كۆمه‌ك و پشتیوانی دارایی و ده‌رمان و چاره‌سه‌ر هه‌یه بكه‌وێته ده‌ست ئه‌م ئیداره‌یه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه. بێگومان به‌مجۆره ئه‌توانرێ ده‌سه‌ڵاتیش تا كاتێك به ته‌واوه‌تی وهلانهنراوه ناچار بكرێ كۆمه‌كی زیاتر به خه‌سته‌خانه‌كه بكات. هه‌موو ئه‌و ئیمكاناتانه له پێناو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان و هه‌تا كاروباری ئیداری و موچه و ده‌رماڵه و… پێداویستیه‌كانی تری به‌ڕێوه‌بردنیدا به‌كاربهێنرێ. ئه‌وه ئیداره‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراوی له‌مجۆره‌یه كه گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی و باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌كات كه خزمه‌تگوزاریه‌كی مه‌زنه دژ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نه‌ك ته‌نها خه‌ڵك سلێمانی و كوردستان سوودی لێوه‌رئه‌گرن، له هه‌موو عێراقیشه‌وه نه‌خۆشی بۆ دێت. كه‌واته دامێنه‌ی پشتیوانیهكه ئه‌توانرێ په‌لبكێشێ بۆ ته‌واوی عێراق و كرێكاران و كارمه‌ندان و دكتۆران و خه‌ڵكی ناڕازی و ئازادیخوازی عێراقیش ببنه به‌شێك له به‌رده‌وامیدان به‌م خه‌بات و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه. له ئێستادا كه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ئیمكانی ده‌ستبردن بۆ ئه‌م جۆره كاره هه‌یه و پێویسته ده‌ستی پێ بكه‌ین.
ئێمه ئه‌زمونی كرێكارانی شه‌كری هه‌فت ته‌په‌ی ئێرانمان هه‌یه كه شورای خۆیان پێكهێناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كارگه‌كه. ئه‌وان چونكه خۆیان به ئیراده‌ی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كاره و له پشتیوانی جه‌ماوه‌ریش به‌هره‌مه‌ندن، هه‌رچی هه‌وڵی سه‌ركوت و زیندانی كردنی ڕابه‌ران و هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی كۆماری ئیسلامی هه‌یه نه‌یتوانیوه پێشیان پێبگرێت. ئه‌زمونی خه‌بات و سووربوونی دكتۆر و كارمه‌ند و كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و پشتیوانیه‌كی فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه لێی كرا، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی داوه‌ته ده‌ستمان كه ده‌ست بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی شورایی ببه‌ین. پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه ده‌سه‌ڵات له لایه‌ك پاشه‌كشه‌ی كردووه له ئێستادا، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر لایه و ئه‌یه‌وێت خۆی به دڵسۆزی نه‌خۆشخانه‌كه و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و كه‌سوكاریان نیشان بدات و گوایه ڕێگه به به‌تایبه‌تیكردنی ناده‌ن له كاتێكدا خه‌ڵك درۆی ئه‌وان وه‌ك ڕۆژی ڕوناك ئه‌بینێ و هاوكاتیش ده‌ركی ئه‌وه ئه‌كات كه پێكهاته‌كانی ده‌سه‌ڵات ساڵه‌هایه چ به‌ڵا و شێرپه‌نجه‌یه‌ك بوون بۆ گیانی كۆمه‌ڵگه!