گفتوگۆ لەگەڵ جەمال موحسین
ئۆكتۆبه‌ر: هاورێ جەمال ، باس لەوە دەکرێ کە دووبارە پێداچونەوە بە بڕیاری دادگایی‌کردنی هەڵسوڕاوانی بادیناندا دەکرێت و ئەگەری زۆرە ئازاد بکرێن. بێگومان لەبه‌رامبه‌ر دادگاییكردنی سیاسیانه‌ی ئه‌و ههڵسوڕاوانهدا، خه‌ڵكی ناڕازی و ئازادیخوازی كوردستان ناڕهزایهتیهكی به‌رچاویان ده‌ربڕی. هاوكاتیش لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆنسوڵگەری هه‌ندێك له ووڵاتانی رۆژاوا لە هەرێمی کوردستان هاتنه ده‌نگ. هەموو ئەمانە پێکەوە فشارێکیان لەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان و حکومەت و بەتایبەتی پارتی داناوە تا رێگایەك پەیدابکەن بۆ خۆدەربازکردن لەم زەلکاوەی تێیکەوتوون. بەڕای ئێوە تا چ ڕادەیەک ئەم فشارە کاریگەری لەسەر پارتی داناوە و بەتایبەتی فشاری ووڵاتانی رۆژاوا کە ناوی ئەوانیش لە بڕیاری دادگادا هاتبوو؟ وەکو دەزانن دەسەڵاتدارانی هەرێم هەمیشە لەپاڵ ئەو دەوڵەتانەدا بوون و به خزمەتکردن بە سیاسەتی ئەوان دەسکەوتی سیاسی‌یان بەدەست هێناوە.
جه‌مال موحسین: پێش ئه‌وه‌ی باس له كاریگه‌ری په‌رچه‌كرداره‌كان و فشار له‌سه‌ر پارتی بكه‌ین، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه تا له‌سه‌رچاوه‌وه ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر هۆكاری زیندانیكردن و سزادانی هه‌ڵسوڕاوانی بادینان. ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا_ ناسیۆنالیزمی كورد له قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و حكومه‌تیدا په‌ل ئه‌كوتێ. ئاستی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیش گه‌یشتووه به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خۆی به ڕزگاربوون له‌م ده‌سه‌ڵاته. به‌تایبه‌تی له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی دواییدا تا هاتووه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان زیادیان كردووه و شێواز و ئامانجێكی تری به‌خۆیه‌وه بینیوه. ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ كه ئیتر ترسێكی زیاتری خسته دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به گشتی، پارتیش له ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بۆ ناوچه‌كانی ژێر چه‌پۆكی خۆی كه‌وته زیندانیكردن و ڕاوه‌دونانی هه‌ڵسوڕاوان و كه‌سانێكی ناڕازی له بادینان. تا به‌مجۆره پێش به سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیهكی خه‌ڵكی برسیكراو بگرێت. كورت و پوخت ئه‌مه له‌و كاته‌دا په‌یامی ڕۆشنی پارتی بوو بۆ ناڕازیانی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بۆ كوردستانیش به گشتی.
یانی ته‌واوی مه‌سه‌له‌كه له نێوان خه‌ڵكی بێبه‌ش و برسیكراو له‌لایه‌ك و ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش پارتی له‌لایه‌كی تره‌وه بوو. هه‌ربۆیه ئه‌م كرده‌وه سهركوتگهریهش هه‌ر زوو ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری به‌رینی زه‌حمه‌تكێش و خه‌ڵكی ئازادیخواز بوەوه. دیاره حزبی ئێمه‌ش له‌م نێوه‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه بۆ گه‌یاندنی ئه‌م ده‌نگه ناڕازیه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌م كرده‌وه سه‌ركوتگه‌رانه‌یه. ڕه‌نگه ڕووكه‌شی مه‌سه‌له‌كه وا ده‌ركه‌وتبێ كه پارتی له‌و ئامانجه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بووبێت كه ئاگره سووره‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا له خۆی دووربخاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، دیسان كه‌وته به‌رده‌م بڕیارێكی قورستره‌وه كه ئایا له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یاخود پێداگری له‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌و قورس بوو به‌ڵام هه‌ڵه‌ی پارتی و دادگا كارتۆنیه‌كانی ئه‌وه بوو كه دووهمیانیان ئه‌نجامدا، واته دیسانه‌وه سزاكه‌یان په‌سه‌ند كرد.
من وای نابینم كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و دادگایه‌دا ناوی هه‌ندێك له كۆنسوڵخانه‌كانی ئه‌وروپا هاتبوو بۆیه ئه‌و وڵاتانه‌ش هاتنه ده‌نگ. به واتایه‌كی دی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان نه‌كردایه، ئه‌و هاواره له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌مریكاوه بهرزئهبۆوه. هۆكاری ئه‌مه چییه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕۆشنه، هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه كه باسمان كرد، ململانێ و كێشمه‌كێشی چینایه‌تی نێوان ده‌سه‌ڵات به گشتی و پارتی به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا كه‌وتۆته شوێنێكه‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشیان ده‌رگیری قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری و سیاسی و حكومه‌تی و هه‌تا كۆمه‌ڵایه‌تین و باڵه‌كانی نێو خۆشیان هیچیان پێ نییه بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتوون، كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی كردنی یه‌كتری و نا ئینسجامیهكی زۆر ڕیزه‌كانیان پهرتهوازهكردووه. خه‌ڵكیش تا دێت توڕه‌تره لێیان و هه‌ر كات بۆی هه‌ڵبكه‌وێ ته‌خت و تاراجی ده‌سه‌ڵاته‌یان ئه‌دات به یه‌كدا. ئه‌م دۆخه به‌جۆرێكه كه قابیلی ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵات و پارتیدا. له گرێژنه ده‌رچوونی دۆخه‌كه‌ش بێگومان نه‌ك هه‌ر ته‌نها به قازانجی پارتی و هاوه‌ڵه‌كانی نییه، بگره بۆ وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا كه كوردستان بۆیان پێگه‌یه‌كی گرنگه و ناوچه‌یه‌كی ئارامه زیانێكی ستراتیژیكی گه‌وره‌یه. ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا تاكه شوێنێك لێوه‌ی به ئاسانی ده‌خاڵه‌ت له عێراقدا بكه‌ن و هه‌تا سیاسه‌ت و مه‌سه‌له‌كانیان له دژی ئێرانیش به‌ڕێوه به‌رن، كوردستانه. قبوڵیان نییه هه‌روا ئاسان له ده‌ستیان ده‌ربچێ و چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و زهربهیهش به ده‌ستی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی كوردستان بدرێت.
بۆیه به‌ده‌نگهاتنی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا لێره‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت كه ئه‌زانن خه‌ڵك له‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵئه‌ستێ، نه‌ك له‌پێناو داكۆكی له خه‌ڵكی هه‌ژار و بێبه‌شی كوردستان و ئازادیهكانیاندا. هه‌تا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وه‌شه‌وه نییه كه گوایه ئه‌وان داكۆكی له ئازادی ئه‌كه‌ن. باسكردنی ئازادی و داكۆكی لێی له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه وه‌ك نیشاندانی وێنه‌یه‌ك وایه له ئاوێنه‌یه‌كی چه‌ندپارچه بووه‌وه! ته‌ماشا بكه‌ن، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا چه‌ندین پێشێلكاری دژی ئازادی و زیندانی كردنی خه‌ڵك و هه‌تا ته‌قه‌كردن و كوشتنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجامدراوه، ئه‌و وڵاتانه ده‌نگێكیان لێوه نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر له كه‌یسی ڕۆژنامه‌نووسێكدا یان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراودا شتێكیشیان وتبێ، به‌رئه‌نجامی فشاری خه‌ڵكی ئازادیخواز بووه نه‌ك مه‌رحه‌مه‌تی خۆیان. ئاخر ئه‌و وڵاتانه خۆیان هه‌میشه درۆ و ده‌له‌سه‌ی هه‌بوونی ئازادییان بڵاوكردۆته‌وه و گوایه له وڵاته‌كانی خۆیاندا هه‌یه (كه به خه‌باتی خه‌ڵكیش به‌سه‌ر خۆیاندا سه‌پاوه)، ئیتر چۆن ئه‌بێ ئه‌گه‌ر له شوێنێك پێشێلكردنه‌كه به‌جۆرێك بێ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بخاته مه‌ترسیه‌وه لێی بێده‌نگ بن؟! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێكی هاوپه‌یمانی خۆیان كه خۆیان وته‌نی سهرهلهقهی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كردبێ، تاقه بیانوو كه هێناویانه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵپێچان له‌و هاوپه‌یمانه‌یان ئه‌وه بووه كه ئازادیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ئه‌كات. لای كۆمۆنیستێك و خه‌ڵكی ئازادیخواز ئه‌م جۆره دهخاڵهتهی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا به ئه‌ندازه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پارتی بۆ سزادنی هه‌ڵسوڕاوان ئێسكی گرانه!
هه‌مان فشار و مه‌ترسی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه پارتی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ستی پێئه‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا و ڕۆژئاواش ده‌ركی ئه‌كه‌ن. بۆیه ئه‌وانیش به ئه‌ندازه‌ی خۆیان فشار ئه‌هێنن، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و فشاره‌ی یه‌كه‌میانه كه ئه‌مه‌ی دووه‌میشیانی به‌رهه‌مهێناوه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه! ئه‌مه په‌یامێكی ڕۆشنه له‌و وڵاتانه‌وه كه به پارتی ئه‌ڵێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكه ئه‌گینا نه‌ك جێگه‌یه‌ك بۆ ئێوه، بگره بۆ ئێمه‌ش نامێنێته‌وه. هه‌ربۆیه كونسولگهریهكانی ئه‌و وڵاتانه جگه له فشار ئه‌یانه‌وێ ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه تا پارتی بتوانێ له‌مه ده‌ربچێ.
ئۆكتۆبه‌ر: هەروەها حزب لەسەر ئەو کەیسە پێشنیارێکی کردووە کە دەڵێ با لەدادگایەکی عەلەنیدا و بە ئامادەبوونی پارێزەرانی دەستگیرکراوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەر لایەنێکی پەیوەندیدار و لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە دووبارە دادگایی بکرێنەوە و بەڵگەکان بە ئاشکرا بخرێنە بەردەستی ڕای گشتی تا ئیتر ئەو کەیسە لە نهێنیدا نەمێنێتەوە. ئەو پێشنیارەی حزب تا چ ڕادەیەك دەتوانێ رێگایەکی دروست بێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە؟ ئایا ئەمە مانای دەستبەرداربوونە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای تاوانی هەولێر سەبارەت بەوان؟
جه‌مال موحسین: با من له به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تانه‌وه ده‌ست پێبكه‌م، كه ئایا پێشنیاره‌كه‌ی حزب ده‌ستبه‌رداربوونه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای هه‌ولێر؟ نه‌خێر. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكرێن. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد پارتی خۆشی ئه‌زانێ كه‌وتۆته چ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه و پێویست ئه‌كات لێیدهربچێ. به‌ڵام ئه‌بێ ڕێگه‌یه‌ك په‌یدا بكات چونكه كه‌یسه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا ئاڵۆسكاوه. له باری سیاسیشه‌وه پاشگه‌زنه‌بێته‌وه له‌سه‌ری ئه‌كه‌وێت و هێنده‌ی تر لای خه‌ڵك ڕسوا ئه‌بێ و دۆسته‌كانیشی لێی قبوڵ ناكه‌ن. هه‌ڵیشی بوه‌شێنێته‌وه شكسته بۆی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا. نیشانه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه تا گوژم بۆ شتێكی تر ئه‌خواته‌وه له دژی خه‌ڵك، به ناچاری مل به‌وه‌ی دووه‌میان بدات. تازه‌ترین به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه قسه‌كانی فازیل میرانیه كه له ڕووداودا كردی و پێی وابوو كه هه‌ڵه بووه دادگا ناوی ئه‌و كونسوڵگهریانهی هێناوه و گوایه نابێ دوژمن بۆ خۆیان زیاد بكه‌ن. ئه‌مه ئیتر نیشانه‌یه‌كه بۆ ئه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه.
حزب پێداگری له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه و ئازادبوونی هه‌ڵسوڕاوه‌كان ئه‌كات. به‌ڵام پارتی بانگەشەی ئەوە دەکات کە پرۆسەکە بەشێوەیەکی یاسایی چوەتە پێشەوەو نابێت ئەجندای سیاسی تێکەڵ بکرێت. بەڵام بیجگە لە پارتی هەموو کەسێك و پارێزەرەکانی ئەو هەڵسوڕاوانە دەڵێن دادگاییەکە نا شەفاف و نهێنی و نایاساییه و بەزەبری ئەشکەنجە دان پیانانەکان وەرگیراون. کەواتە دادگاییەکە گرێی یاسایی هەیە و ئەبێ ڕێگایەکی یاسایی بخرێتەڕوو بۆئەوەی ئەم گرێیە بکرێتەوە و بیانوەکانی پارتیش پووچەڵ بکرێتەوە. ئەم پێشنیارەی ئێمە بۆ کردنەوەی ئەو گرێ یاساییەیە. ئەگەر پارتی ڕاست دەکات و ئەوانە تاوانبارن ئیتر دەبێ پێشوازی لەم پێشنیارەی ئێمە بکات. ئێستا ئێمه ئه‌ڵێین با پارێزه‌ره‌كانیان و نوێنهرانێكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م كه‌یسه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه بێلایه‌نه‌كان و هه‌ر ده‌زگایه‌كی ناوخۆیی و جیهانی كه ئه‌یه‌وێ به‌شدار بن له دادگایه‌كی كراوه‌دا كه میدیا و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش بتوانن ئاماده‌ی بن. ئه‌و دادگایه به كراوه‌یی و شه‌فافانه با بچێته پێشه‌وه. هه‌ر لایه‌ك تۆمه‌تی هه‌یه به‌ڵگه‌كانی پێشكه‌ش بكات و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هه‌موو مافێكی داكۆكی لهخۆكردنی هه‌بێ. با دادگایه‌كی له‌وجۆره یه‌كلایی بكاته‌وه. بوونی پرۆسه‌یه‌كی وا كۆمه‌ك ئه‌كات به شه‌فاف بوون له كه‌یسه‌كه‌دا و هه‌رجۆره نهێنی و پهنهانیهك ناهێڵێ، بێگومان ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌خش ئه‌كرێ و به ئاشكرا خه‌ڵك ئه‌یبینێ. من وای ئه‌بینم كه دادگایه‌كی له‌و جۆره بێتاوانیی هه‌ڵسوڕاوان ئه‌سه‌لمێنێ و به به‌رچاوی خه‌ڵكیشه‌وه جێگیرئه‌بێت. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك و هاتنهمهیدانێكی فراوان و زۆر گه‌وره كه دامێنه‌ی كۆمه‌ڵگا دابگرێ و فشارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ دروست بكات كه یه‌كسه‌ر پێیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له ئارادا بووایه، پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته نه‌ئه‌كرد و بگره به‌سه‌ر پارتیدا ئهسهپا.
پرۆسه‌یه‌كی ئاوهاش بێگومان به قازانج و ویستی پارتی نییه و ئه‌مه‌ش دیسان به زیانی ئه‌شكێته‌وه چونكه جگه له‌وه‌ی دۆڕاوی ناو كه‌یسه‌كه ده‌رئه‌چێ، متمانه‌ی خه‌ڵك به خۆی له‌به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدا زیاد ئه‌كات. هاوكاتیش ڕۆحیه‌تی پێداگری و ئاگایی خه‌ڵكیش له ململانێی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی و ده‌سه‌ڵاتدا به گشتی ئه‌باته سه‌ره‌وه. ئه‌م ڕێگه‌یه له ڕوانگه‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و هه‌تا مه‌سه‌له‌ی ئازادیه‌وه پێشكهوتووانهتره له‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به لێبوردنێكی گشتی ئازادیان بكات و بیكات به مه‌رحه‌مه‌تی خۆی. یاخود ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك پارێزه‌ر ئهیخهنهبهردهم كه گوایه ماده‌ی سزادانیان بگۆڕدرێ. خه‌ڵك به كه‌متر له ئازادكردنیان ڕازی نابێ و ئه‌م پێشنیاره‌ی حزبیش باشترین ڕێگه‌یه بۆ ده‌ركردنی كه‌یسه‌كه له‌و گێژاوەی تێیكه‌وتووه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه ڕێخۆشكه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی دیكه‌ش كه زیندانی كراون و هێشتا سزانه‌دراون ئازاد بكرێن.
هه‌روه‌ك چۆن ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ وابه‌سته‌یه به ململانێی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاوهاش بردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه به‌وجۆره‌ی له پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه‌دا هاتووه، به قازانجی چوونه پێش و توندكردنه‌وه‌ی ململانێی خه‌ڵك له دژی پارتی ته‌واو ئه‌بێت.