| دەنگی کرێکار
چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ یەکی ئار. ئەمە ڕۆژی خۆمانە و بەخەباتی چینی کرێکار بەدەستمان هێناوە. وەرن با لەم ڕۆژەدا ئەگەر بۆماوەی یەك سەعاتیش بێت چەرخی بەرهەمهێنان ڕابگرین ودوکەڵی کارگەکان بوەستێنین، با خاوەنکار بزانێ کە ئەگەر ئێمە نەبین کارخانەکەی دەوەستێ و ناشتوانێت کەڵەکەی دۆلارەکانی چیتر بەرزکاتەوە.
ساڵ دوانزە مانگ تەنانەت لەپشوە ڕەسمیەکانیشدا هەر کار دەکەین وپێمان دەڵێن نابێ کارگە بوەستێت، خۆ ئەگەر نەتوانین بچینە سەرکار ئەوا پێمان دەڵێن ”ئەوەی نایەتە سەرکار لەکارەکەی دەریدەکەین“!.
کەوایە وەرن باڕۆژی ئایار گەرم ڕابگرین و ئەگەر بۆ نیو سەعاتیش بێت لەبەردەمی کافتریای کارگەکەدا کۆببینەوەو هەمومان بەدەنگی بەرز بڵێن بژی یەکی ئار. دەکرێ و کارێکی زۆریش سادەیە بەکۆمەکی هەموو لایەکمان و بەپێکهێنانی سندوقێک بۆمەسروفاتی یەکی ئایار ئەم ڕۆژە بکەینە جەژنی هەموا. هەرلەم ڕۆژەدا داکرێ ڕۆژێک پێشتر لافیتەیەك بنوسین و داواکاریەکانمانی تێدا بخەینەروو. دەکرێ دوو ڕۆژ پێشتر ئیدارە ئاگادار بکەینەوە کە بۆئایار لەدەوری یەک کۆدەبینەوە و دەیکەینە جەژن..
ئەگەر بۆیەک جاریش بێت دەتوانین تاقی بکەینەوە کەچۆن بەیکگرتوویمان بێدەنگی بشکێنین و ڕۆژێك کە بەخەبات وماندوبونی خۆمان بەدەستهاتووە بکەینە ڕۆژی نارەزایەتی وخستنەڕوی داخوازیەکانمان.
ئەگەر ئەمانەش ناکرێ وڕێگامان پێنادەن لەناو کارگەو ناوەندەکانی کاردا ئایار سازبکەین، خۆ دەتوانین هەر لە دەروبەری خۆمان کەدەیان کارگەو پرۆژە هەیە ولە هەر جێگایەکی کار ٥ کەس بۆ ١٠کەس کۆبینەوە لەبەردەم کارگەیەك یان لەشوێنێکی بەرچاوشوێنك برازێنەوەو بیکەنە بەزم وهەرا وخۆشێ.. ئاخر بۆ ناکرێ ونابیت دەیان هەزارکرێکار لەشوێنە جیاجیاکانی کوردستان کاربکەن ودەیان کێشەو خواستیان هەبێت بەڵام بەڕووی خاوەنکار ودەسەڵاتداراندا نەدرێتەوە. با بیهێنینە پێش چاوی خۆمان، کەچۆن لەیەکساڵی ڕابرددا چەندین کرێکار لە ناوەندەکانی کاردا، بەهوی ڕوداوی دڵتەزێنی کوتوپرەوە ژیانیانیان لەدەستداوە، کەچێ یەشتا هیچیان بۆ نەکراوە وهەندێکیشیان بەقەزاوقەدەر لەقەڵەم دراون. ئەی باشە لەبیرمان چوەوە کەڕۆژانە کرێکاران لەسەکار دەرکرێن وکەسمان لەسەریان بەدەنگ نەهاتین.
بیرمان چۆتەوە کەچۆن لە کاتی کەرەنتینەکەدا خاوەن کارگەو سەرمایەدارەکان کاریان بە ئێمە دەکردو خۆشیان لەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماڵ دەرنەئەچون. ئەوە لەکاتێکدایە کەدەمانبیست ودەمانبینی کەلەزۆربەی وڵاتان، تا ئێستاش کرێکاران کارەکانیان راگرتووە و لەبریش قەرەبۆ کراون ، نەبادە توشی پەتاکەبن.. ئاخر ئێمە چیمان لەوان کەمترە تەنها ئەوە نەبێت ئەوان هوشیارن بەمافی خۆیان وڕێکخراو ویەکگرتانە تێدەکۆشاون بۆ خواستەکانیان و ئێمەش بێدەنگ و نا ڕێکخراوین.. ئیتر بەسە ئەبێ بێدەنگی بشکێنین..!
وەرنە مەیدان .. بایەکی ئاری ئەمساڵ بکەینە سەرەتایەکی نوێ لەخەبات وتیکۆشان بۆ دەستەبەر کردنی ژیانێك شایستە بە ئیسان.
سەکەوتوبێت یەکی ئایار رۆژی جیهانی چێنی کرێکار