لەوەڵام بە پرسیارێکدا…
سەبارەت بە قسەکانی نێچیرڤان بەرزانی!
جەمال موحسن وەڵام دەداتەوە
سەبارەت بە قسەکانی نێچیروان بارزانی لەپەیوەند بە بڕیاری ٦٨٨ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدوڵەتی بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین و هێڵی ٣٦ ..ئۆکتۆبەر ئەم پرسیارەی ئاڕاستەی جەمال موحسین کرد:
نێچیرڤان بارزانی لە سیهەمین ساڵیادی بڕیاری ٦٨٨ ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، تایبەت بە دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین لەباکوڕی عێراق، ئەم رۆژە وەکو سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی پرشنگدار لە مێژووی خەڵکی کوردستان ناوزەد دەکات. باس لەوە دەکات پرۆسەکە سەرەتا پرسێکی مرۆیی بۆ دابینکردنی ئارامی و پاراستنی خەڵکی کوردستان لە هێرشی سەربازی رژێمی بەعس بوو، بەڵام دواتر ڕەهەندێکی سیاسی وەرگرت و بووە دروستکردنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرگای ژیان و ئەزمونێکی نوێی دیموکراسی لە هەرێمدا کردەوە. ئێوە دوای سی ساڵ لەم بڕیارەو ئەو مێژووەی کە کوردستانی عێراق لە ڕووی ژیان و گوزەران و مافە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانەوە ئەزمونی کردوە، ئەم بڕیارە چۆن هەڵدەسەنگێنن و چۆن دەڕواننە ئەم قسانەی نێچیرڤان بارزانی!؟ خەڵکی کوردستان ڕاستە لە پەلاماری و سەرکوتی بەعس رزگاری بوو، بەڵام ئایا ئەو ئاکامەی ئێستا هاوتایە لەگەڵ ئاوات و ئارەزوەکانی خەلكی کوردستاندا بۆ ژیانێکی باشتر؟
جه‌مال موحسین: سه‌رانی بۆرژوا_ناسیۆنالیزمی كورد هه‌میشه له ڕاپه‌ڕینه‌وه تاكو ئاواره‌بوونی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستانیان به هه‌وێنی قه‌واره و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان داناوه. ئه‌و شته‌ی ئه‌وان پێی ئه‌ڵێن ’’سه‌ره‌تا پرسێكی مرۆیی‘‘ بووه، مه‌به‌ستیان له ئاواره‌یی و كۆڵ به كۆڵ بوونی خه‌ڵك و ئه‌و نه‌هامه‌تیه بوو كه كرایه جێی به‌زه‌یی ’’جیهانی ده‌ره‌وه‘‘ و ده‌ستمایه‌ی ئه‌م قازانجه سیاسیه‌ی كه ئه‌مان هه‌یانه (نه‌ك خه‌ڵك). به بڕوای من پێویست به‌وه ناكات به مێژووی ده‌ركردنی بڕیاری ٦٨٨ (دیاریكردنی ناوچه‌ی ئارام یان نۆو فڵای زۆون)دا بگه‌ڕێینه‌وه. ئه‌م بڕیاره و خودی ڕاپه‌ڕین و دواتریش كۆڕه‌وه‌كه زاده‌ی هه‌لومه‌رجێكی جیهانی و ناوچه‌یی بوو كه له دوای داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هاته پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه جێگه‌ی باسمان نییه. ئێمه هه‌میشه وتوومانه ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌رچی نیشانه‌ی ڕق و نه‌فره‌تی زیاد له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كوردستان بوو له دژی ڕژێمی به‌عسی هاری سه‌رمایه، ئامڕازێكی به‌كارهێنانی ئه‌م توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵكیش بوو بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بۆرژوا_ناسیۆنالیزمی كورد. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ڕاپه‌ڕین به‌رئه‌نجامی خۆئاماده‌كردنێكی خه‌ڵك و به‌رنامه‌داڕشتن بۆی و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی دوای به‌عس له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌خاڵه‌ت و ڕۆڵی خه‌ڵك نه‌بوو. یاری پێكردن و به‌كارهێنانیشی بۆ هێزه‌كانی سه‌ر به بۆرژوازی كورد له‌بارتر بوو. هه‌ربۆیه كاتێك ڕژێمی به‌عس هێزه‌كانی كۆكرده‌وه و هێرشی كرده‌وه بۆ سه‌ر كوردستان، هێزه‌كانی كوردایه‌تی كه ئه‌شیانزانی و نه‌شیان ئه‌ویست به هیچ جۆرێك به‌رگری بكه‌ن، سه‌ره‌تا هه‌وڵیان ئه‌دا پێش به خه‌ڵكه‌كه بگرن كه دەیانویست ده‌ربچن و گیانیان ده‌رباز بكه‌ن، بۆئەوەی كاره‌ساتێك بخوڵقێ و ئه‌وان بیقۆزنه‌وه.
هه‌رگیز به‌وجۆره نییه وه‌ك سه‌رانیان ئه‌ڵێن كه هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ئاواره‌بوون. نه‌خێر هه‌رگیز خه‌ڵكی كوردستان هه‌موویان له به‌له‌مێكدا نه‌بوون. هه‌مووان ئه‌زانن سه‌ران و گه‌وره به‌رپرسانی حزبه‌كانی كوردایه‌تی نه‌ك خوێن، ئارهقیشیان به‌رامبه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس نه‌ڕژا. ئه‌وانه‌شیان كه له‌پێناو وه‌عده و به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتێكدا كه زلهێزه‌كانی جیهان پێیان دابوون (ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌تایبه‌تیش فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا)، به ڕووكه‌ش ’’هه‌ڵهاتبوون‘‘ سه‌یاره و پاره و چه‌ك و خۆراك و هه‌موو پێداویستیه‌كیان پێ‌بوو. له كاتێكدا خه‌ڵك به پێی په‌تی و بێ هیچ ئیمكانیاتێك بۆ نانه ڕهقهیهكی كهڕوكراو ئه‌چوو به ئاسماندا و وێڵی شاخه‌كان بووبوون. باران و ته‌رزه و سه‌رما هیچ كارێكی له‌وانه‌ی یه‌كه‌م نه‌كردبوو، له‌كاتێكدا ئه‌مانه‌ی دووه‌می هه‌راسان و نه‌خۆش و په‌كخستبوو، وه به‌شێك له‌وانه‌ی كه ئێستا له ژیاندا ماون به ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه ئه‌ناڵێنن كه به هۆی ئه‌و هه‌ڵهاتنه‌وه تووشیان بووه. ئه‌وه ژنی هه‌ژاران بوون له‌و دۆخه‌دا و به‌و شاخه‌وه كۆرپه له دامێنیان بهرئهبۆوه، ئه‌وه مناڵی خه‌ڵكه هه‌ژار و زهحمهتكێشهكه بوو له سه‌رماندا ڕه‌ق بۆوه… ئه‌وه ژن و كچانی ڕاكردوو له ده‌ست به‌عس و سه‌ركوت و هه‌ژاری بوون كه له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی نان بۆ خێزان و مناڵ و خوشك و برایاندا ناچار له‌به‌رده‌م گورگه برسیه‌كانی سنوره‌كانی ئێران و توركیادا ئه‌وه‌ستان و نه‌ك گێچه‌ڵیان پێئه‌كرا، بگره داوای له‌شیشیان لێ بكردنایه لهبرسانهمردنی مناڵ و خێزانه‌كانیان بواری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لێیان ته‌سك كردبۆوه….هه‌موو ئه‌م دیمه‌نه دڵته‌زێنانه‌ش كرابوونه سیناریۆیه‌ك كه ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته زلهێزه ناوبراوه به‌دیاریه‌وه دانیشتبوون و بڕیاری ٦٨٨ یان ده‌ركرد تاكو شاگرد و گوێله‌مسته كورده‌كان (سه‌رانی كوردایه‌تی نه‌ك خه‌ڵك) بكه‌ن به پاسه‌وانی سیاسه‌ت و ئه‌جێندا و ئامانجه‌كانیان له‌و ’’ناوچه ئارام‘‘ هدا. ئه‌وه بوو له ئاسمان و ’’خودای ئیمپریالیزم و ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه‘‘وه ده‌سه‌ڵات داباریه كۆشی سه‌رانی كوردایه‌تیه‌وه. به‌ڵام ململانێ له‌سه‌ر به‌شی زۆرتری ده‌سه‌ڵات و داهاتێك كه له‌م هه‌رێمه‌دا، ’’له‌م ناوچه ئارامه‌دا‘‘، هه‌یه هێزه‌كانی بۆرژوازی_كوردایه‌تی دا به‌یه‌كدا و به ده‌یان هه‌زار كوژران و بریندار بوون و كه‌مئه‌ندام بوون. هه‌ر له‌و كاته‌وه ناوچه‌ی ئارام بوو به نائارامی بۆ دانیشتووانی كوردستان. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شته‌ی به ده‌سكه‌وت ناو ئه‌برێ بۆ خه‌ڵك چی بووه و چییه؟ ئایا هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حكومه‌ت چ شتێكی له ژیانی خه‌ڵكی بێبه‌شی كوردستان گۆڕیوه؟ ئه‌وه ڕاسته كه نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و كوشتاری خه‌ڵكی هه‌ژار و بێبه‌ش بووه مایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تداری و له‌وێشه‌وه پاره‌وپولی زۆر بۆ سه‌رانی كوردایه‌تی. هه‌ر كه‌س چاوێك بگێڕێته‌وه بۆ دواوه، زۆر ڕۆشن ئه‌بینێ كه نەك له ١٩٩٢ هوهوه كه به‌ناو هه‌ڵبژاردن كرا و په‌رله‌مان و حكومه‌ت دروست بوو، بگره له ڕاپه‌ڕین و ئاوارهییهكهوه شه‌ڕی چینایه‌تی و دوژمنایه‌تی ئه‌و حزبه ناسیۆنالیستانه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش ده‌ستی پێكرد. شه‌ڕێكی سه‌روماڵی! شه‌ڕی نه‌هێشتنی ژیان و بژێوی، له‌ناوبردنی هه‌رچی خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی و مه‌ده‌نی وه‌ك ئاو و كاره‌با و جاده‌وبان، زینده‌به‌چاڵكردنی په‌روه‌رده و فێركردن و ژیانی مناڵان، شه‌ڕ له دژی ژنان و ژیان و مافه‌كانیان…. چی ماوه به خه‌ڵكی نه‌كه‌ن؟ خه‌سته‌خانه ماوه وێرانی نه‌كه‌ن، تاكو ئه‌هلیه‌كانی سه‌ر به خۆیان ببوژێته‌وه؟ قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگا ماوه كاولی نه‌كه‌ن له‌به‌ر خاتری بازاڕگه‌رمكردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان؟
به بڕوای من پرسیارێك نه‌ماوه‌ته‌وه له نێچیرڤان بارزانی و ئه‌مساله‌كانی بكرێ. وه‌ڵامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ڕاسته چ ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ و چ ئاوارهبوونهكه و چ بڕیاری ٦٨٨ بۆته نازونیعمه‌ت بۆ ئه‌وان كه كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگان له‌سه‌ر حسابی زۆرینه كه هه‌ژار و بێبه‌شكراون. تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ئارام بۆ كه‌ڵه‌كه‌ی پاره‌وپول بۆ ئه‌وان و نائارام بۆ جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌ش بووه. نائارامی له‌باری هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییانه‌وه كه به‌رپایان كرد، له‌باری هێنانی ده‌ستی میت و ئیتڵاعات و موخابه‌راتی وڵاتان بۆ سه‌ر سه‌ر خه‌ڵك، له‌باری نائه‌منكردنی ژیان، له‌باری خاپوركردنی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ژاران، له‌باری ڕوتهڵكردنی هه‌رچی زیاتری سفره‌ی به‌رده‌م ملیۆنه‌ها خێزانی زه‌حمه‌تكێش، له‌باری نامۆكردنی زیاتری هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێبه‌شه به خۆی و ژیان و مافه‌كانی و نه‌هێشتنی هیچ شكۆیه‌كی ئینسانی و كه‌سایه‌تی بۆیان. ئه‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه‌یه كه ئه‌بێ پێچه‌وانه بكرێته‌وه. كه‌مینه له‌سه‌ر كوێره‌وه‌ری خه‌ڵك خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و تا ئه‌وپه‌ڕی ژیانی شاهانه‌ی گه‌یاندووه، زۆرینه‌ش ئه‌بێ له‌سه‌ر حسابی سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له‌و كه‌مینه‌یه ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان و خۆشگوزه‌ران بۆ خۆی دابین بكات. ئه‌بێ كوردستان ببێ به هه‌رێم و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ ملیۆنه‌ها كه‌سی مه‌حروم. ئه‌مه‌ش به نائارامكردنی سهڵتهنهتهكهی ئه‌وان مه‌یسه‌ر ئه‌بێ كه له جێیدا كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان، كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستی به‌رپابكرێ. به‌ڵێ كوردستان ئه‌توانێ و ئه‌كرێ ببێ به كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆشیالیستی، به‌ڵام پێشمه‌رجی ئه‌مه له‌كارخستنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه، واته نائارامكردنی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان بۆته سه‌روه‌ری و ئارامی!