دەمە تەقێ …
گفتوگۆی هونەرمەند کاوان قادر لەگەڵ نووسەر جەمال نوری
کاوان قادر: مارتین نایمۆلەر بە هۆنراوەیەک لە یەکێک لە یادەوەرییەکان بۆ هۆلۆکۆست کە جینۆسایتی جولەکەکان بوو لەسەر نازییەکانی ئەڵمانیا نوسیویەتی و دەڵێت: یەکەمجار هاتن بۆ کۆمۆنیستەکان دەنگم هەڵنەبڕی، چونکە کۆمۆنیست نەبووم، هاتن بۆ جولەکەکان دیسان دەنگم هەڵنەبڕی، چونکە جولەکە نەبووم. هاتن بۆ نەقابیەکان دیسان دەنگم هەڵنەبڕی، چونکە نەقابی نەبووم . هاتن بۆکاثۆلیکەکان دەنگم هەڵنەبڕی، چونکە پڕۆتیستانت نەبووم. دواجار هاتن بۆ خۆم لەو کاتەدا کەسێک نەمابوو دەنگ بۆ من هەڵبڕێ
لەسەر ڕۆشنایی ناوەڕۆکی ئەم تێکستە و ڕۆڵی جەماوەری خەڵکی بێدەرەتان لەبەرامبەر ئەم ناعەدالەتییەدا بەتایبەت دوای دۆسیەی ٦ ساڵ حوکمی زیندانی بەسەر ٥ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی و ناڕازی هەولێر و بادینان لەلایەن کابینەی ٩ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، تۆ چی دەڵێیت، دەیانەوێت چی پەیامێک بە خەڵکی بدەن:
جەمال نوری: هەڵبەتە گەر سەرنج بخەینە سەر ئەو دەقەی (مارتین نایمۆلەر) کە بەشێوەی شیعر بۆ قوربانیانی هۆڵۆکۆستی نوسیوە کەلەجەنگی جیهانی دووەمدا هیتلەر سەرکردەی نازیەکانی ئەڵمانیا بوو بە هەزاران مرۆڤی جولەکەی خستە فڕنەوەو سووتاندنی و کردنی به سابوون، واتە چارەنوسی جوولەکەکانی ئەوروپای خۆرهەڵاتی خستە بەر مەترسی لەناوچون و سڕینەوەی نەژادییان، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ کۆمەڵگای نێۆدەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهان بکات، لەناوبردنی هەزارەها هاوڵاتی جولەکە وکردنیان بەسابۆن، لەلایەن سوپای ڕایخی سێی نازیەت…
مارتین نایمۆلەر، بەشێوەیەک باس لە حاڵەتی بێدەنگی و ترس و بڕواهێنان بەوەی کە ئەو هێزە بۆ تۆ نەهاتوە، بەڵکو ئەوە بۆ جولەکەکان هاتون، تۆ جولەکە نیت؟ ئەوان هاتون بۆ لێدانی کاشۆدێک مەزهەبان کە لەبنەچەدا پرۆتتستادن ؟ بە مشێوەیە تا دەگاتە سەرخۆی، کاتێکیش سەرە دەگاتە سەر ئەو کەس نەماوە بەر ئەو هێرش و پەلامارە بگرێ.. مارتین پێمان دەڵێ هەرکاتێک دەسەڵاتی سیاسی، دوور لە پرانسیپەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤاێەتی دۆزەخێک بۆ هاوڵاتیەکانی داگیرسێنێ، و هەموو بێدەنگی هەڵبژێن و هەموو دەست
بگرن بە کڵاوەکانیانەوە تا با نەیبات واتە کەس نەتوانێ بەرگری لەخۆی بکات و بێدەنگی هەڵبژێپن؟
بێدهنگی، گوناهێكه كه مرۆڤ دهدۆزێتهوه کەدواجار دەبێ باجی بێدەنگیەکەی بدات.
هایدگهر له كتێبی «بوون و كات»دا دهڵێت: «له ڕاستیدا، بیستن، ڕێگهی بنهڕهتیی دیزاینە بۆ كرانهوهی بوونی، بوون وهك بوون لهگهڵ ئهوانیتردا. له بیستندا، دهنگی هاوڕێیهك شاراوهتهوه كه ههر دیزاینێک لهگهڵ خۆیدا ههڵی دهگرێت.»؛
بیستن، فۆرمی دهرهكیی بێدهنگییه. له بێدهنگیدا، گوێی مرۆڤ (دیزاین ) هیی ئهوی تره.مرۆڤ لهرێگهی( بیستنهوه )بوونی دهكرێتهوه بهرامبهر به ئهویتر، هایدگهر تا ئهو پنته دهچێته پێش كه ئهویتر پێویستی به حضوری فیزیكی نییه، چون مرۆڤ ئهویتر وهك دهنگ لهگهڵ خۆیدا ههڵدهگرێت. مرۆڤ، له ڕێگهی بیستنهوه، نهك بهرامبهر به ئهویتر، بهڵكه لهئاست جیهان و خۆیدا دهكرێتهوه.
” گوناهی مرۆڤه، بێدهنگی، گوناهێكه كه مرۆڤ دهدۆزێتهوه. زمانی بێدهنگی، زمانێكه كه سهرپێچی له زمان دهكات”. به كورتی، مرۆڤ دهبێت شتێكی بۆ وتن ههبێت تا بێدهنگ بێت و بێدهنگ بمێنێتهوه. نەک مل کەچ و گوێ ڕایەڵی بکات بۆ هێزێک….
لەسەر ڕۆشنایی ناوەڕۆکی ئەم تێکستە ی سەرەوە ڕۆڵی جەماوەری خەڵکی بێدەرەتان لەبەرامبەر ئەم ناعەدالەتییەدا بەتایبەت دوای دۆسیەی ٦ ساڵ حوکمی زیندانی بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی و ناڕازی هەولێر و بادینان کابینەی نۆ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، زەنگێکی مەترسیدار بۆ لەقاڵبدانی دەنگە ئازاو ئازادەکانی کوردستان بەتایبەت هاوڵاتیانی نیشتەجێی ژێر دەسەڵاتی زۆنی زەرد، کە خەڵکی بادینانن لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرو ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئەو گروپە شەش کەسیەیان دەستگیرکردوە، لەکاتێکدا تەواوی رێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ وخاچی سوری نیودەوڵەتی ڕێکخراویبێ سنور و وڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی دیموکراسیەت بەئاشکرا داوا لەسەرانی پارتی دیموکراتی کودستان و حوکمەتەکەی مسرور بارزانی دەکات تۆمەتی ناڕەواو دور لەڕاستی مەخەنە پاڵ ئەم ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانە هەڵبەتە پارتی و لەسەروو هەموشیانەوە مەسرور بارزانی دەیەوێ بەپەلە ئەم کەیسە دابخرێت و کۆتایی پێ بهێندرێت و تەواوی گروپەکەش حوکمی خۆیان وەرگرتبێ، تاوەکو لەم ڕێگایەوە هیچ کەس و لایەنێکی تر بیر لە ڕێگای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نەکەنەوە لەناوچەی بادینان…
واتە چارەنوسی ئەم ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە مەدەنیە بە هەڵوێستی مەردانەیان دەبنە سمبولی ئازادی و سەربەستی، لەبەرامبەریش دا حوکمەتی هەرێم و پارتی دیموکرات دەبنە هێزێکی داپڵوسێنەر دژ بە مافەکانی خەڵکی کوردستان..
تێبینی: ئەم دیمانەیە لە ئۆکتۆبەری ژمارە ٧ بڵاوبۆتەوە…