هۆنراوەی: بژار …
هه‌تاوه مه‌زنه‌که‌ی هه‌ڵاتووی گڵێنه
تاریکی داگره
بۆ ئه‌مڕۆ له‌تیشکت به‌لافاو بڕژێنه
ده‌مێکه ئه‌بینم توڕه‌ییت ئاگره
ئاگربه! باسته‌م
ببێته ئه‌ستێره‌ی کوژاوه
ئاگربه! بائیتر
وه‌ک ڕێژنه‌ی بروسکه بڕژێیته دونیاوه
هه‌ڵسانه و هه‌ڵمه‌تی بازووی تۆ
تیژڕه‌وه.. وه‌ک هه‌ڵۆ
شاڵاوی بورکانیت
ڕژێمی بۆرژوای خستۆته شه‌کوشۆ
هه‌ڵسانه‌و مه‌هێڵه
بۆرژوا به‌رگی تر کاته به‌ر
پڕبه‌ده‌م هاوارکه:
“کۆمۆنه” ی” پاریس” ین
له عێراق دێینه ده‌ر!.
دارستان له ئاستی
شاڵاوی سووری تۆ. نه چڕه‌و نه‌زه‌به‌نگ
کام شه‌پۆل گه‌وره‌یه له‌کاتی جوڵانتا
نایه‌وێ ده‌رکه‌وێ نه‌به‌ڕوو نه به‌ده‌نگ
ده‌رکه‌وه ئه‌ی هێزی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
ده‌رکه‌وه ئازادی هه‌ر به‌تۆ دێته‌ده‌ر
ده‌رکه‌وه! ساماڵی دوای تۆف و کڕێوه‌ی
ده‌رکه‌وه! ئه‌زانم ده‌مێکه به‌ڕێوه‌ی
ده‌رکه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
شۆڕشت بلێسه‌ی سه‌ند بێ
ده‌رکه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
حکومه‌تی شوراییت
سه‌راسه‌ر وڵاتی عێراقی گرتبێ! هه‌وری سوور ببارێ
وا کۆمه‌ڵ چاوه‌ڕێی بارانی پشکۆیه
ئه‌ی شورای کلپه سێن!
ڕاپه‌ڕه شۆڕشی نه‌وه‌ستاو به تۆیه
که ده‌نگی ئێوه دێ
قه‌ڵبه‌زه شه‌رم ئه‌کات هاژه‌ی خۆی ده‌ربڕێ
له سیمای ئێوه‌دا
پڕشنگه‌و به لێشاو تاریکی سه‌ر ئه‌بڕێ
هه‌ر ئێوه‌ن برینمان گۆشته‌و زوون دێننه‌وه
به‌هاری ڕۆیشتوو جریوه ئاسایی بۆ دڵمان دێننه‌وه
ئه‌ی شورای کرێکار هه‌وری سوور کڵپه‌سێن!
نه‌هێڵن بۆ ڕێگای بۆرژوا لابدرێن
ڕۆژیکه و هاتووه! ده‌سه‌ڵات وه‌رگره
ئه‌زموونه‌و زۆر هه‌یه
سه‌رمایه نه‌فه‌وتێ هه‌میشه په‌نگره!
تێبینی: ئەم دیمانەیە لە ئۆکتۆبەری ژمارە ٧ بڵاوبۆتەوە…