گیراوەکانی بادینان و سیناریۆی دانپیانان …

دوای ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و چالاکوان و رۆژنامەنووس و لەجەرگەی خۆپێشاندانەکانی هەولێر و بادیناندا لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی پارتیەوە دەستگیرکران، بۆماوەی شەش مانگ بێ لێپرسینەوە لە زیندان راگیران. هەروەها دۆسیەی دادگایەکەیان لە دهۆکەوە!! گوێزرایەوە بۆ هەولێر. دادگای هەولێر دوای ئەو ماوە زۆرە وەکو گوێ ڕایەڵی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە ڕای گەیاند ئەو گیراوانە چالاکوان و رۆژنامەنووس نین و  تاوانبارن و کاریان بۆ لایەنی دەرەکی کردووە و دژی ئاسایشی هەرێمی کوردستانن، بڕیاری ٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاندن…

بریاری ٦ ساڵ زیندانی بۆسەر ئەو گیراوانە کاردانەوەی شەقامی بەدوای خۆیدا هینا و زۆرێک لەرێکخراوە ئینساندۆست و کەسایەتی سیاسییەکان و رۆژنامەنووسان لەئاستی دنیا هاتنە دەنگ، لەژێر ئەو گوشارەی شەقام و دنیای دەرەوەدا، سەرۆکی هەرێم و بەدوای ئەویشدا زۆرێک لە بەرپرسانی حزبی وحکومی نەرمیان نیشاندا و رایانگەیاند کە ئەمە دوا بڕیار نییەو دادگای پێداچوونەوە دەتوانێت بریاری تر بدات… بەڵام بەرلەوەی دادگا پێداچوونەوە بە کەیسەکەدا بکات، لە سیناریۆکی دەست ئاشکرا و ژیر گوشاری رۆشندا، دانپیانانی ئەو گیراوانەیان بڵاوکردەوە…  کە بە پێی گوتەی شارەزایانی بواری یاسا و دادگا، ئەمە کارێکی نایاسیاییە، کە بەر لەدگای پێداچوونەوە دانپیانی زیندانیان بڵاوبکرێتەوە.

بەدوای دانپیانەنەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، زوربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەم دانپیانانەیان رەتکردەوە و بیئاگایی خۆیان راگەیاند، هاوکات دادگای دهۆک ئەم دادگایی و دانپیانانەی رەتکردەوە، لەسەر ئاستی شەقامیش سیناریۆی نیشاندانی دانپیانەکە وەکو گاڵتەجاری و دوبارەکردنەوەی سیناریۆ پوچەکانی رابردوو وەرگیرا، لەناوخۆی کوردستان کۆبونەوەی نارەزایەتی وەریخرا و لە زۆرێک لە ناوەندی وڵاتەکانیش کۆبونەوەی نارەزایەتی لەدژی ئەم سیناریۆی دانپیانانە دەست بۆ برا… بەڵام تا ئێستا پارتی ملی بە داوکاری شەقام و دادوەرانی ناڕازی و گوشارەکانی دەرەوەو ناوەوە نەداوە و ئەو بانگەشەیەشی بۆ چاوخشاندنەوە بە بریاری دادگا، تەنها وەکو ڕیگایەک بۆ خاوەکردنەوەی نارەزایەتی شەقام و دەنگە ناڕازییەکان بەدەستەوە گرت…

پێداگری پارتی لەسەر ئەو دادگاییە ناڕەوایەو ئەو سزا بەعسیانەیە و هاوکاتیش بڵاوکردنەوەی دانپیانانی ساختە کە کەس بڕوای پێناکات، نیشانەی ئەوەیە پارتی لەلایەکەوە سوکایەتی بە دادگاکەی خۆی دەکات و لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت کۆمەڵگە و هەڵسوراوانی نارەزایەتیە جەماوەرییەکان بە دادگای ساختەو کەیسی لە پێشدا ئامادەکراو بترسێنی…

پارتی بەو کارەی نەک ناتوانێت کۆمەڵگە بترسێنیت و هەڵسوڕاوان لە خەباتیان بۆ ئاڵوگۆر و خواستەکانیان سارد بکاتەوە، بەڵکو ئەم رەفتار و نەریتە، تورەیی نەفرەتی بەرینی جەماوەری پەرەپێدەدات و گرنگی کۆتایی هینان بەو دەسەڵاتەش بۆ رابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی جەماوەری، خێراتر دەکات.

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان و هەموو کەسایەتیەکی سیاسی و دادوەرانی ئازاد و هەموو لایەنگرانی مافەکانی ئینسان، پیویستە گوشارەکانیان بۆسەر دەسەڵات توندتر، ریکخراوتر و سەراسەری تر بکەنەوە، لە پێناو ئازادکردنی ئەم گیراوانە… ئەمە مەیدانێکی گرنگی بەرامبەرکێی ئازادی لەگەڵ سەرکوت و ترس و تۆقاندنە.

 تێبینی: ئەم دیمانەیە لە ئۆکتۆبەری ژمارە ٧ بڵاوبۆتەوە…

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *