کات: ڕۆژی دووشەممە ٨/٣/٢٠٢١
کاتژمێر: ٤ی پاش نێوەڕۆ
شوێنی کۆبونەوە: ئەڵمانیا – شاری کالسرۆ – مارکت پلاتز
لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی ژنانی کۆرێج و کۆمەڵەی لاوانی خەباتگێڕ و نوێنەرایەتی حزبی مارکسیست- لینینیستی ئەڵمانیا لەشاری کالسرۆ، ڕۆژی ٨ ی مارس بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێدەخرێت، لەم کۆبونەوەیەدا، باس لە بارودۆخی سەختی ژنان و کچانی ئەڵمانیا دەکرێت لەسایەی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، لەسەردەمی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناوە، هەروەها باس لەئەرکی ژنانی ئازادیخواز و بەرەی چەپ و کۆمونیستەکان دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتانە کە دەوڵەتی سەرمایەداری ئەڵمانیا بەبیانۆی بڵاونەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، سەدان هەزار ژن و کچی بێکارکردوە و دووچاری هەژاری کردوونەتەوە.
نوێنەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەم کۆبونەوەیەدا، بەشداری دەکات و بانگەوازی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حزب، بەزمانی ئەڵمانی بڵاودەکاتەوە کە بۆ ئازادکردنی ئەو ٥ چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەی کە لەلایەن دادگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبەرواری ١٦/٢/٢٠٢١ بڕیاری ٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.هاوکات لەبەرنامەی کۆبونەوەکەدا، ئەم بانگەوازە بەزمانی ئەڵمانی بۆ بەشداربووانی نێو کۆبونەوەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە، دەخوێندرێتەوە.
ئێمە لە کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بانگەوازی کوردانی شاری کالسرۆ و دەوروبەری دەکەین بۆ بەشداریکردن لەم کۆبۆنەوەیەدا. لەپێناو بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان و هەروەها بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی بادینان و ڕیسواکردنی ملهوڕیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە: 01725799170
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیتەی ئەڵمانیا