هێرشی سوپای تورکیا سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتر…

عەبدوڵا مەحمود

لە ژمارەی پێشووی بۆپێشەوەدا ئاماژەمان بە ئامادەکارییەکان و هەرەشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان کرد و رامانگەیاند کە بەنیازی دەستدانە هێرشێکی ترە،

 ١٠ ئەم مانگە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر چیای گارە لە قوڵایی پارێزگای دهۆک دەست پێکرد، هاوکاتیش چەندین ناوچەی تری کردۆدە نیشانەی بۆمبابارانی هێزە ئاسمانیەکانی.

رژێمی فاشیستی تورکیای گیردۆدە بوو بە دەیان قەیرانی ئابوری و سیاسی و دەرگیر لەگەڵ دەیان کیشەی ناوخۆیی و ناوچەیی، لەدێژەی ملهورییەکانییدا لە ناوچەکەو لە راستای هێرشە بەردەوامەکانییدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، جارێکی تر هێرشەکانی دەستپیکرد. پێشبینی دەکرێت ئەم هێرشە سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتر بێت کە لەم ماوەیەدا ئەنجامی دەدات و ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش بۆسەر شەنگال…

پاساوی رژیمی تورکیا هەرچیەک بێت، وە ئەگەر پاساوەکەی بوونی هێزەکانی پەکەکەو پاراستنی ئەمنیەتی سنورەکانی بێت، هیچ لەو راستیە ناگۆڕیت، کە رژێمی تورکیا بەدوای هەیمەنەی خۆیەتی لە ناوچەکەو دەیەوێت وەکو رژێمی ئیران، دەخالەتگەری و بەشداری لە پرۆسیسی ناوچەکەدا وەکو واقعیەتێکی ناچاری و بێ ڕیگاچارە دابسەپێنێت. عیراق و کوردستانی عیراق، یەکێک لەو جغرافیایەیە کە زەمینەی ئەو دەستێوردان و ملهوری نواندنەی بە تورکیا داوە. لاوازی حکومەتی ناوەندی و لەلایەک و بێ خاوەندارێتی هەرێمی کوردستان و نۆکەرایەتی هیزە سیاسییەکانی بۆ سیاسەتەکای ئەردۆغان بەتایبەتیش پارتی و هاوکاتیش پاساوی بوونی پەکەکە لەلایەکی ترەوە، لایەنی سەرەکی ئەو زەمینەیە کە تورکیا کەڵکی لێوەردەگرێت… بەڵام ئایا تورکیا دەتوانێت ئەو خەون و ئامانجەی بەدی بهێنێت.

هەموو ئاماژەکان، و زیاتر لەوەش ماهیەتی خودی رژیمی تورکیا و ئەزمە ناوخۆیەکانی، واقعیەتی سیاسی ناوچەکە و قوتبی نەبوونەوەی پیگەی باڵادەستی بلۆکە جیهانیەکان، کیشمەکیشی سیاسی و سەربازی لەناوچەکە، بوونی بۆشایی سیاسی، بەرین بوونەوەی ململانێی تورکیا لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.. هەموو ئەوانە بواری ئەوە دەدەن تورکیا زیاتر لە پێشوو حزوری خۆی لەرێگای دەستێوەردانی سەربازی راستەوخۆ یان بە وەکالەت، لە ناوچە ئەزمەگرتوەکاندا دریژە پێبدات و زیادیشی بکات. هەر ئەوەشە وای کردووە کەتورکیا بە ئاشکرا تەماحەکانی زیاد بکات و بەرۆشنیش رای بگەیەنێت.

دەستێوەردانەکانی تورکیا لەهەموو ناوچەکەو لە کوردستاندا، لەدوای شکستی سەربازی داعشەوە، گۆراوە. هێرشەکان راستەوخۆ لێک هەڵپێکراون لەگەڵ هێرش و دەستێوردانەکانی لە کوردستانی سوریادا… هاوکات دەیەوێت بەشێک یان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئایندەی بەڕیوەبەری شەنگال هەبێت و لە ململانێی نێوا بەغدا و هەریمیشدا، رۆڵی لەبەرچاو بگیرێت…

تورکیا لە هێرش بۆ سەر پەکەکە، چەندەش گوشاری سەربازی بخاتە سەر پەکەکە، ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ئەم دۆسیەیە گرێدراوە بە واقعیەتی سیاسی ناوخۆی تورکیا بەتایبەتیش بە زوڵمی نەتەوایەتی سەر خەڵکی کوردستان لە تورکیادا. پەکەکە توانیویەتی خۆی بە پرسی سیاسی خەڵکی کوردستان هەڵبواسێت و وەکو خاوەنی ئەو دۆسیەیە لە ئاستێکی فراوانی کۆمەڵایەتیدا دەربکەوێت. وە تا کێشەی سیاسی خەڵکی کوردستان لە تورکیادا وەڵام وەرنەگرێتەوە، هێرشی سەربازی بۆسەر پەکەکە، چەندەش دوبارە ببێتەوە و شێوەی جیاجیا بەخۆیەوە بگرێت، ئاسنی سارد کوتانە. چارەسەر کۆتایی ‌هێنانە بە وەڵامدانەوەی بە پرسی کورد لە تورکیادا.

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *