کورتە ڕاپۆرتێک دەربارەی خۆپێشندانی خانەنشینان لەئێران
ڕۆژی یەک شەممە بەرامبەر بە ٣ کانونی دووەمی ٢٠٢١، لە ١١پارێزگای ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن بەرامبەر بە گرانی باری ژیان وبژێوی، خانەنشینان و کارمەندان وبێکاران، دەستیان دایە خۆپیشاندانێکی فراوانی جەماوەری و نێوەندی شەقامەکانیان گرت. خۆپیشاندەران وێرای ڕیسواکردن و سەرکۆنە کردنی دەسەڵاتداران کۆمەڵیک داخوازیان خستەڕوو.. ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەی خانەنشینان، بەڕادەیەک بەربڵاو وکاریگەر بوو کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران نەیان توانی ئەم شەپۆلە لەناڕەزایەتیە بەرهەقەی جەماوەری هەژار وبرسی بشارنەوە وبەناچار ئەوەیان پشت ڕاستکردەوە کە خانە نشینان لە پارێزگاکانی تاران و کوردستان و ئەهواز، ئەلبرزو قەزوین وخۆراسان و رەزەوی وئازربایجانی خۆرهەڵات وهەمەدان ولوڕستان و ئیسفەهان وگەلێک جیگایتر.. گردبونەوەو ناڕەزاتیان بەرێخستوە لەبەرامبەر بە نەدانی موچەو شایستە داریەکانیاندا، کە بۆ چەند مانگە وەریان نەگرتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی دراوی ئێرانی بەجۆرێك دابەزیوە لە بەرامبەر بە دۆلار موچەکانیان زۆرکەمی کردووە.
بەنەفرەت بن بۆ ئەم هەموو زوڵمە!
ئەمە دروشم وقسەی سەرزاری هەر خوپیشاندەرێک بوو.. لەگرتە ڤیدۆکاندا کە لە تۆرە کۆمەڵاتیەکاندا بڵاو بوونەتەوە، بەڕۆشنی نیشانی دەدا کەبەسەدان خانەنشین لە بەردەم بینای بیمەدا لە تاران، هوتاف دەکێشن ودەڵێن(بەنەفرەتبن بۆئەوهەموزوڵمە).
خۆپیشاندەران کەلە ١٦ شار گرد بونەوە و دورشم و لافیتەیان بەرزکردبوەوە، داوایان لە حکومەت دەکرد تا کۆتایی بەو جیاوازیە بهێنێت کەلەنێوان چینی دەسەڵاتدار و خانەنشیناندا دەیکات.
یەکێکی تر لەو خواستانەی کە خانە نشینان داوایان دەکرد دابین کردنی هاوسەنگی بوو لەدانی بڕی خانەنشینیدا و زیاد کردنی بڕەکەی لەسەر بنەمای پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانە وهەڵاوسانی نرخی کاڵاکان لەبازاڕدا.
حکومەت دەڵێ لە نیوەی دوەمی ئەمساڵەوە قانونی هاوسەنگی موچەی ڕاگەیاندووە، بەڵام خانە نشینان ناڕازین لەسەر جێ بەجێکردنی ئەو یاسایە و داوا دەکەن یاسایەک جێبەجێ بکرێ کەوەڵام بەژیانی ئەوان بداتەوە ولەگەڵ شەپۆلی هەڵاوسانەکەدا بگونجێ.
بەپێێ لێداونی ئەندامانی سەندیکای خانەنشینان، لە نێوان هەر١٠ خانەنشیندا ٦ کەسیان موچەکانیان بە گوێرەی پێداویستیەکانیان نییە و کەمترە لە سێ ملیۆن تومەن لە مانگێکدا، کە بەرامبەرە بە
(١١٠دۆلار) مانگانە وئەمەش هەرگیز پیداویستی خێزانی دابین ناکات.
هاوکاتیش گردبونەوەی بێکاران درێژەی هەیە، بە پێێ لێکۆڵینەوەیەك لە ٧٨%ی خەڵك بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناوە کارەکانیان لە دەستداوە، کەچی یەشتا دەسەڵاتداران هیچ کۆمەکێکیان پێ نەکردون و لە لایەن بیمەی کۆمەڵاتیشەوە هاوکاری نەکراون.
ناڕەزایەتیەکان بەردەوامن!
ناڕەزایەتیەکان لەچەندرۆژی ڕابردوودا و تائەمکاتەش درێژەیان هەیە، کارمەندان و کرێکارانی هەردوکەرتی گشتی و تایبەتی بەتایبەت لە دامەزراوە پیشەسازیەکان بەهۆی دواخستن ونەدانی موچە وحەقدەستەوە، لەلایەن حکومەت و خاوەن کومپانیاکانەوە، بەبیانوی خراپ بون وداڕمانی باری ئابوری لە سایەی ئابڵۆقەی ئابوری ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە هەتا ئێستا بەردەوامە.
هاوزەمان لەگەڵ ئەم شەپۆلە لە ناڕەزایەتی، ڕۆژی یەك شەمە کارمەندان و هونەرمەندانی شانۆ لەبەردەم بینای پەرلەمانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دۆخی ژیانیان بەهۆی داخستنی شانۆکانەوە کە بەپاساوی بۆبەرگریکردن لەپەتای کۆرۆنا داخراون، گردبونەوەو داوای بیمەی بێکاری وبیمەی تەندورستی وقەرەبوی زیانەکانیان کرد.
لەدەنگی کرێکارەوە