له دوای په‌یوه‌ندیه‌ك به ڕاوێژكارێكی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی له كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه و به‌رگری له په‌رله‌مانی نه‌رویج، کۆمیتەی نەرویجی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی کۆمیتەی ناوبراو کرد سەبارەت بە تەقە کردن لە خۆپیشاندان و سەرکوت لە کوردستان. هه‌ر به دوای ئه‌وه‌دا ڕۆژی هه‌ینی ١١ ی دیسێمبه‌ر، كریستین سۆممه‌ر بیۆرنسن ڕاوێژكاری ناوبراو له ئیمهیڵێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه نامه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه له په‌رله‌مان.
ده‌قی نامه‌كه:
بەڕێزان …
لەماوەی چەند رۆژی ڕابردودا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان (عێراق) ڕوویاندا. مامۆستایان و فەرمەنبەران و کرێکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و بێکاران و جەماوەری بێبەش هاتنە سەرشەقامەکان. داوای موچەی نه‌دراوی چەند مانگی رابردوویان ئەکرد. داوای باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و باشتر کردنی خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبا و تەندروستی و …هتدیان ئەکرد. بەڵام ده‌سه‌ڵاتداران لەبری وەڵام بە داخوازیەکانی خەڵک بده‌نه‌وه، کەوتنە سەرکوتی ناڕازیان. هێزە ئەمنیەکانی سەر بە دەسەڵات و بە تایبەتیش میلیشیاکانی پارتی و یەکێتی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا، بەشداربوان و هەلسوڕاوانیان راوەدونا و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکرد. تا ئێستا ١٠ کەسیان لە خۆپیشاندەران کوشتووە و دەیانیشیان بریندار کردووە كه لە نێو کوژراوەکاندا منداڵی تێدایە.
سەرنجی ئێوە بۆ کردەوە دڕندانەکانی دەسەڵاتداران رادەکێشین و داواکارین کە لەم بارەیەوە هەلوێستی خۆتان بنوێنن. چاوەڕوانی ئەوەتان لێ دەکرێ کە داکۆکی لە مافەسەرەتاییەکانی جەماوەری کوردستان و مافەدیموکراتیکەکانیان بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربرین بكه‌ن.
نوێنەرانی حکومەتی هەرێم کاتێك دێن بۆ نەرویج خۆیان زۆر بە ئاشتیخواز و دیموکراتیخواز نیشان ئەدەن، بەلام بە پێچەوانەوە سەرکوتگەرن. ئەوان ژیانی خەڵكیان وێران کردووە کەچی مافی ناڕەزایەتی دەربڕینیش هەر بەو خەڵکە نادەن.
هەربۆیە داواکارین لە بەڕێزتان کە:
- دژی کردەوە سەرکوتگەریەکانی دەسەلاتداران رابوەستن و کوشتار و دەستگیرکردن مەحکوم بکەن.
- خوازیار بن تاوانباران و ئەوانەی لە پشتیانەوە وەستاون دەبێت بدرێن بەدادگا.
- خوازیار بن هەموو دەستگیراوەکان ئازاد بکرێن.
- مافی خەڵكی کوردستان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە داکۆکی لێ بکەن.
داواکارین لە بەڕێزتان لە پەرچەکرداری خۆتان ئاگادارمان بکەنەوە و وێنەی ناڕەزایەتیتان لە دژی دەسەڵاتداران لە کوردستان بۆ ئێمەش بنێرن.
ناوی کوژراوەکان بریتین لە:
- حه‌مزه شارستێن،
- محه‌مه‌د عومه‌ر فه‌ره‌ج، ته‌مه‌نی ١٥ ساڵه
- هه‌رێم عه‌لی، سه‌یدسادق، ته‌مه‌نی ١٣ ساڵه
- هیوا فوئاد، ته‌كیه
- ئاكۆ سلێمان، كفری
- سه‌ربه‌ست عوسمان، ده‌ربه‌ندیخان
- ئه‌دهه‌م یه‌حیا، چه‌مچه‌ماڵ
- ئاوات تاڵیب، پێنجوێن
- ئاكار جه‌بار، سه‌یدسادق، ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ
- شڤان محه‌مه‌د، كفری
له‌گه‌ڵ ڕێزی
جه‌مال موحسین
له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستانه‌وه
١١ ی دیسێمبه‌ری ٢٠٢٠