سەرچاوە و هۆکاری تاوانەکان هاوڵاتی نییە حکومەت و دەسەڵاتدارانە!
ڕووداوەکانی دوو سێ مانگی ڕابردووی ناوشاری هەولێر، لەشێوەی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانەو دوکان و بازاڕی خەڵک تا هەواڵەکانی دزی و دەستگیرکردنی باندی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، تا کوشتن بەچەقۆ و ڕاکێشانی چەک و تەقەکردن لەنێوەندی شاردا، تا هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەی پارە و گەلێک نموونەی تر، بەڵگەی پەرەگرتنی دیاردەی تاوان لەشاری هەولێردا دەخاتەڕوو، بەڕادەیەک کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو ڕووداوی جیاوازی كوشتن ڕوویداوە کە له یه‌كێكیاندا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه به چه‌قۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قه‌رز و له‌وه‌ی تریشیاندا به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌وه دوو كه‌س كوژران و دوو كه‌سیش بریندار بوون. ئەم ڕوداوانە لەگەڵ ئەوەدا چەندین کەسی کردۆتە قوربانی و چەندین خێزان و خەڵکی خستۆتە بەرامبەر بەیەک و گیانی تۆڵەسەندنەوە و ڕقی لەنێو هاوڵاتیاندا چاندووە، هاوکات نیشانەی پشێویەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیانە. بەڵام سەرچاوەی ئەم تاوانانە لەکوێوە دێن و کێ تاوانباری سەرەکیە؟
لەدۆخێکدا کەقەیرانی ئابوری و پەتای کۆرۆنا یەخەی بەکۆمەڵگای کوردستان گرتووە و خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێشی لەگەڵ مەرگ و بێ‌کاری و هەژاری لەڕادەبەدەر بەرەوڕووکردۆتەوە، ئەوە دەسەڵاتدارانن کەنەک هەر خۆیان لەژیان و سەلامەتی هاوڵاتیان بە بەرپرسیار نازانن، بەڵکو لەژێر ناوی چاکسازیدا دەستی چەپەڵیان بۆسەر نان‌و سفرەی بێڕەونەقی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت درێژکردووە و لەولاشەوە تۆوی تاوانیان لەزەلکاوی بێکاری‌و نەبونیدا چاندووە. حکومەت و دەسەڵاتێک کەپایتەختەکەی بەدەستی پارتیەوەیە و دەستی بەسەر موچە و قوتی چەندین مانگی کرێکاران و کارمەنداندا گرتووە و گەنجان و دەرچوانی چەندین ساڵەی زانکۆ و پەیمانگاکانی لەبێکاریدا خنکاندووە و لەئاست خەڵكی بێدەرەتان و خانەنشینان و کرێی کرێنشینان و خەرجی دەرمان و خۆراکی ڕۆژانە و خوێندن و دابینکردنی ئاو و کارەبا و باقی خزمەتگوزاریەکانی تردا بەرپرسیارێتی لەئەستۆناگرێت، بەدڵنیایەوە هەر ئەو حکومەت و دەسەڵاتەش دەرگای تاوانی خستۆتە سەرپشت و سیاسەتی “شەڕی هەموو لەدژی هەموو”ی گرتۆتەبەر تا بەشەکانی خەڵك بخاتە بەرامبەر بەیەک و ترس‌و بێ‌بڕوایی بەسەر ڕوحیەتی خەڵکی ناڕازیدا سایە بکاو ڕیزی خەباتی یەکگرتوانەیان پەرتەوازە بکات، ئەگینا مێژوی شاری هەولێر، هەڵگری بەهای لێبوردەیی و پێکەوە ژیان و دۆستایەتی و هاودڵی ئینسانیە.
پەرەگرتنی ئەم تاوانانە لەلایەکیترەوە، بەڵگەی بێ‌بڕوایی خەڵکە بەدامودەزگاکانی حکومەت و قوڵبوونەوەی قەیرانی سیستەمێکە کە بەزۆرو سەرکوت خۆی بەسەر ژیان‌و موقەدەراتی خەڵکدا داسەپاندووە و ئیتر نەک هەر ناتوانێ ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دابین بکات، بەڵکو خۆی بۆتە هۆکاری پشێوی کۆمەڵایەتی. ئاخر کەمنین ئەو تاوانانەی کەهاوڵاتیان شاهیدی لەسەر دەدەن کەبەدەستی بەرپرسان و پیاوانی بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئەنجامدراون. ئێستاش ئەم دەسەڵاتە لە دۆخێک‌دا کەشکست و فەشلی خۆی دەپێوێ، کەشوهەوای ئەوەی خوڵقاندووە خه‌ڵك له‌سه‌ر قه‌رزوقۆڵه و کێشەی ورد په‌لاماری یه‌كتر بده‌ن و بکەونە بەرامبەر بەیەکەوە، نەکا لەناکا و په‌لاماری ده‌سه‌ڵات بده‌ن.
ئه‌م دەسەڵاتە پێی خۆشه خه‌ڵك له ناو خۆیدا دووبه‌ره‌كی هه‌بێ و له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه یه‌خه‌ی یه‌كتر بگرن و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌گرن. تاكو خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی و قه‌رزداری و ڕق و توڕه‌یی ڕۆژانه له ناوچه‌وانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا نه‌بینێ و بگره به یه‌كتری بیڕێژن.
بەڵام دەبێ کرێکاران و زەحمەتکێشان و هاوڵاتیانی شەرفەتمەندی شاری هەولێر وشیار و به ئاگا بن له‌و دۆخەی کەتێی کەوتوون و پەنجە لەسەر ئەو ڕاستیە دابنێن كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو نه‌هامه‌تی و كێشه‌كانیان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه. بۆیە نابێ له كاتی بوونی كێشه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ڵچن، بەڵکو ده‌بێ ده‌ست له‌ناوده‌ست و به تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه كێشه و گیروگرفتی ژیانیان ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره، ڕووبەڕووی هەر رووداوێک ببنەوە و بەپشتبەستن بەخۆیان چارەسەری بکەن. هاوکات دەبێ ئەوان بزانن کە دادگا و پۆلیسه‌كانی دەسەڵات شوێنی سه‌ندنی ماف و عەدالەت نییه، بگره شوێنی بێدادی و جه‌وره. کەوایە ئه‌م دەسەڵاتە، کە شوێنی ژیان و كاری خه‌ڵكیان نا سه‌لامه‌ت و نائه‌من كردووه و لەسایەی دام‌و دەزگای سەرکوتگەر و میلیشیاكانیاندا بۆنەتە بكوژ و ببڕ، ئەوا خه‌ڵكیش دەبێ بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی سه‌لامه‌ت و شایسەتەی ئینسانی کەدەستی تاوانکاری نەیگاتێ، ڕیزی خەباتی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵات و سیستەمەی کە لەسەر بنەمای جیاوازی چینایەتی و ستەم و تاوانکاری دامەزراوە، یەکگرتوو بکەن و بهێننە مەیدانەوە.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ڕێكخستنی هه‌ولێر
٢ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠