پشتیوانی نامەی کراوەی
(کۆمیتەی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق)
سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان دەکەین!
لەنامەیەکی کراوەدا کە رۆژی ٢٠ی نۆڤەمبەر (کۆمیتەی داکۆکیکار لەمافو ئازادیەکانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق) ئاراستەی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە، لە پەیوەند بە دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوانی سیاسی، رۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانەی بادینان و هەولێر کۆمەڵێك داواکاریان خستۆتەڕوو وە داوای پشتیوانی حزبە سیاسیەکان دەکەن.
ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی لەخواستەکانی کۆمیتەی ناوبراو دەکەین و خەبات و وەستانەوە دژی سەرکوتی سیاسی و بەرگری لە ماف و ئازدایەکانی خەڵکی کوردستان هەردەم بەشێك بووە لەبەرنامەی کارو هەڵسوڕانی سیاسیمان. هەر لەم پەیوەندەدا ڕێکخراوی دەرەوەی وڵاتی حزب چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجام داوە بۆ فشارخستنەسەر حکومەتی هەرێم و پارتی بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.
ئێمە ڕادەگەیەنین کە:
١/ دەبێ دەستبەجێ دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە.
٣/ حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی بەرەسمی بناسن. نابێ هیچ کەسێك لە کوردستان لەسەر هەڵسوڕان و چالاکی سیاسی و دەربڕینی ناڕەزایەتی و چالاکی جەماوەری دەستگیر و زیندانی بکرێت.
٤/ هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە بڕیاردان لەسەر زیندانیکردن و ئەشکەنجەی زیندانیەکان ڕوبەرووی دادگا بکرێنەوەو سزای یاسایی بدرێن.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٥/١١/٢٠٢٠
www.hkkurdistan.org