لاوژە جەواد
شۆرشی سێیەمی ژنانی دانیمارك
دژی سێكسیزم و گێچەلی سێكسی
لەبەرامبەر گێچەڵی سێكسی ژنانی سیاسی دانیمارك و ئەندام پەرلەمانەكان هاتنە دەنگ
لەدژی سەران و هاوەڵە حزبیەكانیان دەنگیان هەڵبڕی
دەنگهەڵبڕینیان و هاواریان بۆ قبوڵنەكردن و گۆڕینی بنەرەتی كەلتوری پیاوسالاری و بنەبركردنی تەحەروشی سێكسی بووە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی چەندین كەسایەتی سیاسی لە دوو حەفتەی ڕابردودا بەرچاوترینیان Morten Ostegård سكرتێری Radikale Venstre و Frank Jensen كەسی دووەمی سۆسیال دیموكرات و سەرۆكی گشتی شارەوانی گەورەی كۆپنهاگنی پایتەتەخت كە بەهۆی گێچەڵی سێكسیەوە ناچار كران دەست لەكار بكێشنەوە.
ئەم پرسە لە دانیمارك زۆر گەرمەو دیبەیتی زۆری دروستكردوە.
تێبینی من ناوم لەم بزوتنەوەیە ناوە شۆرشی سێهەم.
بەجیا لە مەیدانبونی ژنان بە بەردەوامی لە دانیمارك لە پێناوی یەكسانی بەڵام دوو بزوتنەوەی زۆ بەرچاو لەم وڵاتە لەمەیدان بووە.
یەكەم: بزوتنەوەی هاتنە مەیدانی ژنان لە دەیەی یەكەم و دووەمی سەدەی بیست لەپێناوی هاوڵاتیبون و مافی دەنگدان ئەوەبو توانیان لە ساڵی ١٩٠٨ بۆ یەكەمجار بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەكان دەنگبدەنو لە ساڵی ١٩١٥ مافی دەنگدان بۆ پەرلەمان بەدەستبهێنن وەك سێهەم وڵاتی جیهان لە ساڵی ١٩١٨ ژنانی دانیماڕك بەشداری هەڵبژاردنیان كرد.
دووەم: بزوتنەوەی گۆرەوی سورەكان لە كۆتایی شەستەكان. و سەرەتای حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو بوو
باسكردنی ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێ لێرە ناتوانم بچمە سەری بە وردی تەنها ئەوە دەڵێم كە ئەم مافو دەسكەوتانەی ئەمڕۆ ژنانی دانیمارك هەیانە بەرهەمی خەباتی گۆرەوی سورەكانە كە لە ژنانی چەپ و كۆمۆنیست پێكهاتبوون.
یەكێك لە نمونەی كارەكانیان ئەوەبوو كە بە كۆمەڵ سواری پاس دەبون و تەنا نیوەی پارەیان دەداو دەیانوت تا ئێمە نیوەی هاوكارە پیاوەكانمان موچە وەربگرین نیوەی پارە دەدەین.
ئەم بزوتنەوەی ئەمجارەشیان من ناوم ناوە شۆرشی سێیەم دژی سێكسیزم و تەحەروشی سێكسی.
دڵنیام سەركەوتو دەبێت.