له‌نده‌ن:
ئه‌مڕۆ ٢٠٢٠/٩/١١ له درێژی چالاکیه‌کانی که‌مپه‌ینێک که رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه ده‌ستپێکردوه، خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی له له‌نده‌ن به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژ به ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌کانی زاخو دهۆک و رانیه و قه‌ڵادزێ کەبه دژی بڕینی موچە و هەژاری و بێ‌کاری و گەندەڵی و خراپی باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان ده‌ستپێکردوه و دەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵاتدارێتی پارتی و یه‌کیتی ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوان و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و کاسبکاریان راپیچی زینداندانه‌کان کردووه و تاکو ئێستا چاره‌نوسیان له‌مه‌ترسیدایه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌و شارانه‌یان ملیتاریزە کردوه به‌هێزی چه‌کدار.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین پلاکارتیان به زمانی کوردی و ئینگلیزی که بریتی بوو له (ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هه‌موو گیراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌کانی کوردستان ئازاد بکرێن!، سه‌لامه‌تی گیانی و ته‌ندروستی هه‌موو گیراوه‌کان له ئه‌ستۆی حکومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدایه!، ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و زامنبوونی پێداویستیه‌کانی ژیان له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و موچه و پێداویستیه‌کانی ژیان و بژێوی مافی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیانه!، ده‌بێت مافی ئازادی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن که مافی هاوڵاتیانی کوردستانه به‌ره‌سمی بناسرێت!، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت وه‌ڵامی پێداویستیه‌کانی ژیان گوزه‌رانی هاوڵاتیان بداته‌وه پێویسته ڕابماڵرێت!. به‌رز راگرت. هاوکات چه‌ند دروشمی ( ده‌ستگیرکراوه‌کان ئازاد بکه‌ن، ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندران محکومه، نا بۆ کوشتن و گرتنی رۆژنامه‌نوسان، نا بۆ سه‌رکوت نا بۆ گرتن، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکه‌ن..بژی ئازادی….. و به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌وترایه‌وه.
شایه‌نی باسه له‌م خۆپیشاندانه‌دا ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی رێکخراوی ده‌ره‌وه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وته‌یه‌کی پیشکه‌شکرد و هەروەها لەرێگای رادیۆی پێشەنگەوە راستەوخۆ پەخشی خۆپیشاندانەکە کراو گفتوگۆی لەگەڵ سەعید ئارمان و عبدوڵا حسن کرد و هەروەها ته‌له‌فیزێونی ئین ئار تی رۆمالی ئه‌و چالاکیەیان کرد‌و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەوسەن سەلیم، ئیبراهیم محەمەد، نوری بەشیر، دەشتی جەمال و عبدوڵا حسن ئەنجامدا و خۆپیشاندانەکە دوای یه‌ک کات ژمێر کۆتای به خۆپیشاندانه‌که هات.
هێلسینکی:
لە درێژەی ئەو کەمپینەی کە ڕێکخراوی دەروەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەڕێیخست و دژ بەگرتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٩/١١ کۆمیتەی فنلاندی حزب، لەسەنتەری شاری هێلسینکی خۆپیشاندانی سازکرا.
لەم خۆپیشاندانەدا ژمارەیەک لە ئازادیخوازان تیادا بەشدار بوون، پلاکارت و دروشمەکان سەرنجی ڕێبوارانی ڕادەکێشا. لەلایەن هاوڕێ مستەفا باهرەوە سەرەڕای ئەوەی کە سوپاسی ئامادەدبوانی کرد بۆ بەشداریان لەم خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، قسەوباسێکی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و هەروەها لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە و گرتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستانەوە کرد هەروەها ئیبراهیم حسێن لەگەڵ رادیۆی پێشەنگ چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، پاش کاتژمێرێک کۆتایی بە گردبونەوەکە هات و بەشداربوانی بەڵێنی کاری بەردەوامیاندا تا ئازدبوونی هەموو گیراوەکان .
لەبەردەوامبوونی ئەم کەمپینە لەئاستی جیهاندا ئاگادار بن و هاوکارمان بن