لەدرێژەی ئەو کەمپەینەی کە ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەڕێیخستوە بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان و دژ بەگرتنی خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژی ١٠/٩/٢٠٢٠ هەریەك لە مستەفا باهر و ڕێبوار عارف کادری حزب، سەردانی حزبی کۆمۆنیستی فنلاندیان کرد لە هێلسینکی وە لەلایەن سکرتێری حزبی ناوبراوەوە بەڕێز (یوها پێککا (Juha-pekka ) وە پێشوازیان لێکرا.
لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان بەتایبەتی لەسەر خۆپیشاندانی ئەم دوایانەی خەڵکی کوردستان کە دژ بە نەبوونی موچەو کەمی خزمەتگوزاریەکان ڕژابوونە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو قسەباس کرا هەروەها لەسەر گرتنی ژمارەیەکی بەرچاو لەخەڵکی خۆپیشاندەر کە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمەوە دەستگیرکراون قسەوباسکرا هاوکات نامەیەکی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و نامەی هەڵسوڕاوانی شارۆچکەی ڕانیە وە شارۆچکەی زاخۆ خرانە ڕوو.
دوای تاوتوێکردنی بارودۆخە کە، بەڕێز( یوها پێککا) پشتگیری خۆیان بۆ کەمپەینی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و داخوازیەکانی خۆپیشاندەران دەربڕی و رایانگەیاند کە نامەیەك ئاراستەی حکومەتی هەرێم بکەن و بەتوندی ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕن. هاوکات هەمان ڕۆژ لە ماڵپەڕی ئەو حزبەدا ڕاپۆرتی ئەم دیدارەیان بڵاوکردەوە و پشتگیری خۆیان بۆ ئەم کەمپینە ڕاگەیاند.
لەبەردەوامبوونی ئەم کەمپەینە و چالاکیەکانی ئاگادارتان دەکەینەوە.
لینکی راپۆرتی حزبی کۆمۆنیستی فنلاند:
https://www.skp.fi/node/13572?fbclid=IwAR0bJQkoeEi5_eAn62650Dnuk5xJ7mtlRdkXedMgJCXS_szeG239eHLVrbo
ڕێکخراوی دەرەوە ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٢/٠٩/٢٠٢٠