سەبارەت بەیادکردنەوەی گیانبه‌ختكردووانی ١٤\٧ لە ئەمساڵدا
له‌م ڕێگه‌یه‌وه كه‌سوكار و دۆستان و هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ١٤\٧ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و دۆخێكی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌مساڵ كوردستان تێیكه‌وتووه، مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه له سه‌ر گڵكۆكانیان ئه‌نجام ناده‌ین.
وه جارێكی تر وه‌بیرتان ئه‌هێنینه‌وه كه سبه‌ینێ كاتژمێر ٨ به‌كاتی كوردستان به‌رنامه‌ی لایڤمان ئه‌بێ له پێگه‌ی ڕادیۆی پێشه‌نگه‌وه.
سەبارەت بە کارەساتی ۱٤/۷ و دوایین هەواڵ لەسەر ئەم ڕووداوە
١٤ی ٧ی٢٠٠٠
ڕووداوێكی تر بۆ پێداگری له‌سه‌ر وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه!
ناونیشانی گفتوگۆیەکە لە ڕادیۆی پێشه‌نگ له‌گه‌ڵ
جه‌مال موحسین
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب و سه‌رنووسه‌ری دیدگای سۆشیالیستی
رۆژی :١٤/٧/٢٠٢٠
کاتژمیر: ٨ ی ئێوارە بەکاتی کوردستان بە شێوەی لایڤ
له‌و گفتوگۆیه‌دا جگه له باسكردن له ڕووداوه‌كه و هه‌ڵوێستی حزب و دواترین هه‌واڵی دادگایی سه‌رانی تۆمه‌تبار، به‌ستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه به خواستی وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا – ناسیۆنالیستی كورده‌وه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌بێ.
به هیواین بۆ ڕێزلێنان له‌و هاوڕێیانه‌ی گیانیان له پێناو ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگادا به‌خشی، له‌گه‌ڵمان بن.