مەنسوور حیکمەت
هاوڕێیان!
من پشتگیریم له‌و بڕیارنامه‌یه کرد، که دوێنێ حه‌مید دابووی و دواتریش ده‌نگم پێی دا. گرفتی من له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که حه‌مید گوتی نییه. پێم وایه، له نه‌ریتی کلاسیک‌دا، لێکدانه‌وه‌ی بار و دۆخی سیاسی، ڕۆڵی پارته‌کان، خه‌باتی شۆڕشگێڕانه، خه‌باتی کۆمۆنیستی، ڕاپه‌ڕین و ئامانجی کۆتایی، درووشمی ئیسپاتی جێ ده‌گرن. ئه‌و شته‌ی که من ده‌مه‌وێ لێره‌دا بیڵێم، له‌گه‌ڵ ئه‌م تێگه‌ییشتنه جیاوازی هه‌یه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌گه‌ڵ قسه‌کانی حه‌مید جیاوازی هه‌یه، به‌ڵکه له‌و بڕوایه‌دام، له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌ییشتن و شێواز و نه‌ریته‌ی که هه‌ریه‌که له ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیستی له ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا هه‌مانه، جیاوازی هه‌بێت. من ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه له ده‌وره‌ی ناشۆڕشگێڕانه له‌یه‌ک جوودا ئه‌که‌مه‌وه. من گه‌ره‌کمه لێره‌دا چه‌مکگه‌لێک ته‌رح بکه‌م، که خودی خۆم تازه پێی گه‌ییشتووم و هیچ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داناگرم که که‌سێک بێت قبووڵیان بکات. پێم وایه، ڕادیۆکه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی حه‌مید کار ده‌کات، بڵاوکراوه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵ و ئه‌و تێڕوانینانه‌ی که حه‌مید ته‌رحیان ئه‌کات ده‌نووسێت. ده‌رکی هه‌ر کادرێکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران به‌و جۆره‌یه که حه‌مید ڕاڤه‌ی ئه‌کات و دروستیشه که بیڵێن. خاڵێک که من ده‌یڵێم، به یه‌ک وشه، جیاوازه، به‌ڵام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌م که ته‌نانه‌ت بیانکه‌مه بڕیارنامه، چونکه به‌ر له هه‌ر چتێک ئه‌وانه یه‌ک میتۆدێکن. من پێم وایه، باسی هه‌ستی “بۆن‌کردن”ی ڕابه‌ریی سیاسیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له ده‌وره‌ی شۆڕشگێرانه‌دا مه‌تره‌حه. به بڕوای من، ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی پێش خۆیی و له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی پاش خۆی جیاوازه. ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه، ده‌وره‌ی شۆڕشگێرانه‌یه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که چۆن مانۆر له‌گه‌ڵ جه‌نگدا جیاوازی هه‌یه. چونکه له مانۆردا بۆ نموونه، مه‌سه‌له‌ی ترس له ئارادا نییه، به‌ڵان بۆ جه‌نگ له ئارادایه. جه‌نگ، مانۆرێک نییه که به شێوه‌یه‌کی ناواقیعی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. جه‌نگ دیارده‌یه‌کی نوێیه. با مانۆره‌که‌تان به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌کیش بێت، جه‌نگ دیارده‌یه‌کی نوێیه و قانوونمه‌ندیی خۆی هه‌یه. له مانۆردا، کاتێک ببینن فیشه‌کێک له مادده‌یه‌کی ڕه‌نگ سوور ته‌قێنرا و به‌ر پای ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده که‌وت، هه‌موو ڕاناکه‌ن، به‌ڵکه ئه‌یبه‌ن تیماری ئه‌که‌ن. به‌ڵام له جه‌نگدا، ئه‌گه‌ر فه‌رمانده فیشه‌کی به‌رکه‌وێت، هه‌موو ڕائه‌که‌ن.
من به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی بزووتنه‌وه “ده‌بێت بۆچوونی ئیسپاتی بدرێت”، که بیر ده‌که‌مه‌وه هه‌ر کۆمۆنیستێک بگریت ده‌ڵێت، ده‌بێت ئاڵتێرناتیڤی ئیسپاتی بدرێت، له ده بیست ساڵێک به‌ر له ئێستا، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک پرسیاری له من کردبێت، ئاڵتێرناتیڤی ئیسپاتیی ئێوه چییه؟ گوتوومه: نیمانه! ڕۆژی خۆی مه‌علووم ده‌بێت، پێویست ناکات بیخه‌ینه ڕوو، گرنگ نییه. ئاڵتێرناتیڤی ئیسپاتی که بزووتنه‌وه‌ی ئێمه ئه‌یخاته ڕوو، ئاڵتێرناتیڤێکه، که له به‌رنامه‌که‌ی، له تیۆره‌که‌ی، له تیۆره سۆسیالیستییه‌که‌یی و له ڕه‌خنه‌ی خۆی له کاپیتالیزم، خۆی به‌رجه‌سته کردۆته‌وه. ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه، ده‌وره‌ی سه‌لبه. ده‌وره‌ی نه‌رێ(نه‌فی)یه. بڕوانن، شه‌ریعه‌تی و موته‌ههه‌ری ناتوانن ڕۆڵی خومه‌ینی بگێڕن. خومه‌ینی گوتی، نا، نا بۆ شاه. هیچ شتێکی زیاتری نه‌گوت، هیچ ئه‌لگۆیه‌کی نه‌دا، هیچ درووشمێکی ئیسپاتی نه‌دا و دواهه‌مین که‌سێک بوو که خه‌ڵکی قسه‌یان قبووڵ کرد. “شا”یان له حاڵێکدا بڕێک لاواز بووه، قبووڵ نه‌کرد، شایان به به‌ختیاره‌وه قبووڵ نه‌کرد، شایان به شه‌ریف ئیمامییه‌وه قبووڵ نه‌کرد و به‌رده‌وام وتیان و وتیان، نا بۆ شاه. له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه سه‌لبییه‌ی که له ساڵی 79دا ڕووی دا، چوونه پشتی خومه‌ینی، چونکه ته‌نها نیشانه‌یه‌کی گرنگی “نا” وتن بوو. من و ئێوه‌ش له کۆڵاندا ئه‌مانگوت، به هێواشی ئه‌مانگوت نا، نا، به‌ڵام که‌سێک گوێی لێ نه‌بوو. “نا”ی خومه‌ینییان خسته نێو شه‌یپووره‌وه و بۆ ئه‌نتێنه‌کانی دنیایان نارد و خومه‌ینی بووه سیمبۆلی نا بۆ ڕژێمی پاشایه‌تیی، ئه‌وه گرنگ نه‌بوو له ڕووی ئیسپاتییه‌وه چی ده‌ڵێت، ڕێک وه‌هابوو، که خه‌ڵکی ئاماده بوون، قسه ئیسپاتییه‌کانی فه‌رامۆش بکه‌ن، نه‌بیستن و درۆ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بکه‌ن. ئه‌یانزانی و ڕۆشن بوو که چ بۆگه‌ناوێک له‌ژێر ئه‌و مێزه‌ره‌دایه. به بڕوای من، هیچ ژنێکی ئێرانی گومانی له‌وه‌دا نه‌بوو که ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه بێت، باری خراپ ده‌بێت. هیچ ڕۆشنفکرێک، هیچ کارمه‌ند و هیچ مامۆستایه‌ک وا بیری نه‌کرده‌وه که ئێستا ئه‌وانه دێن، کۆمه‌ڵگا ئازاد ده‌بێت و هه‌ر هه‌موو، یه‌کی مێزه‌رێک ده‌خه‌ینه بان سه‌رمان و ده‌چین له پارکی شاردا پیاسه ئه‌که‌ین!! به‌ڵکوو ئه‌وانه وا بیریان ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێنه سه‌رکار، یه‌که‌مین کارێک که ده‌یکه‌ن، چارشێو ده‌سه‌پێنن. من خۆم له خۆپیشاندانی تاسوعا که حه‌مید ئاماژه‌ی پێ دا، له‌گه‌ڵ ژنه‌مامۆستایه‌کی زانکۆ، که درووشمی، بژی کۆماری ئیسلامی ئه‌دا، که‌وتینه قسه و پێم گوت: ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێنه سه‌رکار، ئه‌وا سبه‌ی چارشێو ئه‌که‌نه سه‌رت، گوتی: هه‌نووکه ده‌بێت شاه نه‌مێنێت.
بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆی به سه‌لبی پێناسه ده‌کات و تا کۆتایی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌لبیدا ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا بڕیاری ئه‌وه‌ی دابێت که سه‌لبییه‌که‌ی خۆی دوادوایی پاشایه‌تییه و پاشایه‌تی گه‌ره نه‌مێنێ، ئه‌و ده‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا ده‌ڕوات که تا دواهه‌مین ڕۆژ ده‌ڵێت، مردن بۆ پاشایه‌تی و له‌گه‌ڵ گرنگترین که‌سێکدا ده‌ڕوات، که ده‌ڵێت، مردن بۆ پاشایه‌تی. به بڕوای من ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، شۆڕش له‌سه‌ر بنه‌مای درووشمی ئیسپاتی سازمان بدرێت و به درووشمی ئیسپاتی ڕابه‌رایه‌تی بکرێت، هه‌ڵه‌یه! ئایا بزووتنه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت زۆر به سه‌ختی ئیسپاتی بێت، به وردی بزانێت که ئه‌گه‌ر بچووکترین چمکێکی ده‌سه‌ڵاتی به‌گیرخست، چ یاسایه‌ک دائه‌نێت؟ چ ئابوورییه‌ک دائه‌مه‌زرێنێت؟ چ ڕێکخستنێک ئه‌هێنێته ئاراوه و چ فه‌رهه‌نگێک به فه‌رمی ئه‌کات و … هتد.؟ هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت بگوترێت، ناڵێم، نه‌یڵێین، من هیچ خیلافێکم له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی حه‌میددا نییه، که ده‌بێت داوای کۆماری سۆسیالیستی بکرێت، ده‌بێت مه‌سه‌له‌کان شرۆڤه بکرێن، ده‌بێت له‌سه‌ریان بنووسرێت، ده‌بێت خشته‌به‌ندی بکرێت و هێڵ بکێشرێت، ده‌بێت درووشمه ئیسپاتییه‌کان بگوترێن، دۆخی گشت توێژه‌کان له‌و دروشمانه‌دا بگوترێت، به‌ڵام بۆ ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه، ئه‌وانه به ده‌رد ناخوات! ئه‌م لایه‌نه ئیسپاتییانه ده‌بێت بگوترێن، تا بزانن که ئێوه ده‌توانن حوکوومه‌ت بکه‌ن، وه‌لێ ڕابه‌ریکردنی شۆڕش، به ڕاوه‌ستاویت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبییه‌وه گرێی خواردووه و به‌وه‌ی که تا کوێ ده‌توانن، بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبی بۆ خۆتان به‌کێش بکه‌ن. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران ئاماده نه‌بێت تا درووشمی “نا بۆ کۆماری ئیسلامی” بڕوات، من و ئێوه ناتوانین به زۆر و به درووشمی ئیسپاتی بیان به‌ین. ده‌ڵێت نایه‌م! هه‌ر ئه‌و ئاغای خاته‌مییه ده‌ڵێت، زێده‌ڕه‌و! تێکده‌ر! ئاژاوه‌گێڕ! تۆ شه‌رم له خۆت بکه! ڕێگامان ناده‌ن کارێک بکه‌ین. په‌راوێز ئه‌که‌وین و له‌و گۆشه‌یه‌دا ده‌مێنینه‌وه. ده‌بینه یه‌کێک له هێزه لاکه‌وته‌کان. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێت تا به‌کۆتاییگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی بڕوات، هونه‌ری ڕابه‌ریی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌بێت ئه‌وه بێت، که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئاڵا سه‌لبییه بکات. ئالێره‌دایه که درووشمه ڕیشه‌یییه‌کانی ئێمه وه‌کوو، “به‌رابه‌ریی ڕه‌های ژن و پیاو، به بێ هیچ نه‌رمی نواندنێک”، ئه‌و سه‌لبییه‌یه! من هیچ هه‌ڵاواردنێک قبووڵ ناکه‌م! هیچ ئیسلامێک قبووڵ ناکه‌م! هیچ چارشێوێک قبووڵ ناکه‌م و هیچ هه‌ژارییه‌ک قبووڵ ناکه‌م! ئه‌مانه سه‌لبیبوونی بزووتنه‌وه‌که‌ی تۆن، که کۆماری ئیسلامی به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵیان ناکات. ئه‌مه خه‌سڵه‌تی سه‌لبیی بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌یه، که بوار ده‌کاته‌وه تا خه‌ڵکی بێنه پێشه‌وه. خه‌ڵکی هه‌موویان به‌یه‌که‌وه نابنه سۆسیالیست. به درووشمی ئیسپاتی، سه‌وزه‌فرۆشه‌کان نابنه سۆسیالیست، به درووشمی ئیسپاتی ئێمه، کارمه‌ندان نابنه سۆسیالیست، به درووشمی ئیسپاتی ئێمه، ئه‌ندازیاران نابنه سۆسیالیست، به ئه‌گه‌رێکی زۆرتره‌وه، کرێکاران نابنه سۆسیالیست. بزووتنه‌وه‌ی ئیسپاتی ئێمه، گه‌لێک له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی که ده‌توانین به شێوه‌ی سه‌لبی ڕابه‌رایه‌تی بکه‌ین و ده‌سه‌ڵاتی پێ به‌ده‌ست بهێنین، بچووکتره. باسی من ئه‌مه‌یه، باسی هه‌ژموونی لێره‌دایه. کام بزووتنه‌وه‌ی ئیسپاتی له بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبیدا هه‌ژموونی هه‌یه؟ کامه بزووتنه‌وه‌ی ئیسپاتی؟ بزووتنه‌وه‌ی ئایینی، بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیسپاتییه. ده‌زانێت چ خۆڵێک به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بکات، ئه‌وه دیاره که په‌ڕاوی “حوکوومه‌تی ئیسلامی” له لایه‌ن خومهینییهوه نووسراوه. ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در وتبووی، که گه‌ره‌کێتی چ کارێک ئه‌نجام بدات. له ئاغای شه‌ریعه‌تی بپرسن، ئه‌و ده‌زانێت بۆ ئه‌م مه‌مله‌که‌ته چی ده‌که‌ن. بزووتنه‌وه‌ی ئیسپاتیی ئیسلامی، باڵی کۆنه‌په‌رستی ئۆپۆزیسیۆنی میللی_ ئیسلامی ئێران، کۆنه‌په‌رسترین به‌شێکی ئه‌وانه که قسه‌ی خۆی کردبوو، بنکاری حوکوومه‌تیشی نووسیبوو، که له ژێر سایه‌یدا دارایی بۆ پشکی ئیمام ده‌گۆڕێت و ژن مافی ده‌نگدانی نییه و گشت ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌بنه بنه‌مای زینده‌گیی خه‌ڵک. نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت پیاده‌شی بکه‌ن. ئاشکرایه که پێیان نه‌کرا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چونکه ڕابه‌ری خه‌باتی سه‌لبیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بوو، به سه‌رکه‌وتن گه‌ییشت، ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئیسپاتی بگوتبایه، خه‌ڵکی هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه پێله‌قه‌یه‌کیان تێ ئه‌سره‌واند. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن، ئیمام پیانۆ لێ ئه‌دات، هاوسه‌ره‌که‌ی ئۆپێرا ده‌خوێنێت و ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در به ته‌نها خۆی، مۆدێلێکی تازه‌ی “فایته‌رپلین”ی داهێناوه. ده‌ڵێن، ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌کارانی جیهانیان بۆڕ داوه، به‌و ئه‌ندازه‌یه ئه‌وانه پێشڕه‌ون! ئیتر بینیمان … خه‌ڵکی قبووڵیان کرد، باوه‌ڕیان پێ کردن، خه‌ڵکی بڕوایان کرد، که ئه‌وانه کۆنه‌په‌رست نین. خه‌ڵکی بڕوایان کرد، که ئه‌وانه ڕێگه ئه‌ده‌ن قسه بکه‌ن. خه‌ڵکی نه‌فره‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌زانێ، خه‌ڵکی نه‌فره‌تی ئه‌وانه‌ی له کۆمۆنیسته‌کان ده‌زانێ، ته‌نانه‌ت له شۆڕشی مه‌شرووته‌دا سه‌رانی ئه‌وانه‌یان له سێداره دا، به‌و جۆره هه‌وڵدان بۆ ڕزگاربوون له پاشایه‌تی، له‌و ساته مێژوویییه و ته‌یارکردنی سه‌رجه‌م سۆزی کۆمه‌ڵگا له دژی ڕژێمی شا، به‌و ڕاده‌یه به‌هێز بوو که خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکدا گوتی، نا بۆ شا، بڕووخێ. من بیر له‌م یاده‌وه‌رییه ئه‌که‌مه‌وه، ده‌بێت ئه‌م میتۆدۆلۆژییه له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا بێت. بڕوانن، بزووتنه‌وه‌ی ئیسپاتی، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه، بزووتنه‌وه‌ی ئاگاهگه‌ری نییه، که هه‌نووکه بهێنرێته سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئاگاهگه‌ری هیچ کاتێک ناکرێت بهێنرێته سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئاگاهگه‌ری هیچ کاتێک ناچێته به‌رده‌م سه‌ربازگه، درووشمی ئیسپاتی ناچێته به‌رده‌م سه‌ربازگه. سه‌رئه‌نجام، به بڕوای من ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له بار و دۆخی فیعلی و ڕێک له‌م دووڕێیانه‌دا، “نا بۆ کۆماری ئیسلامی!”، “نا بۆ ئیسلام!”، “نا بۆ چارشێو!”، بێت و بڵێت، ئێمه دێین و 37 سه‌عات کار دائه‌نێین و کۆتایی ساڵ کرێی هه‌ر که‌سێک به‌م شێوه‌یه حیساب ئه‌که‌ین و ئه‌ی ده‌ین. ئێوه گه‌ره‌کتانه چۆنچۆنی حوکوومه‌ت بکه‌ن؟ یه‌کێک له ئینته‌رنێته‌وه پرسیاری کردبوو، ئێوه ئامارێکمان پێ بده‌ن، پێمان بڵێن، که خه‌رجی حوکوومه‌ته‌که‌تان چه‌نده‌یه؟! ئامار ناده‌م! مه‌گه‌ر خومه‌ینی ئاماری به ئێوه دابوو؟! مه‌گه‌ر فرانکۆ له ئیسپانیا، ئاماری به که‌سێک دابوو؟! ئه‌و شێخانه‌ی تاڵیبان، ئاماریان دابوو؟! هاتن، زه‌بریان وه‌شاند و گرتیان، پاش ئه‌وه گوتیان، که ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن. به‌و ڕاده‌یه ناسراو بوون که خه‌ڵکی نه‌ڵێن، ئه‌مانه له ئاسمانه‌وه هاتوون. هه‌تا ئێستا له ئاسمانه‌وه دێن و داوای ڕابه‌ری ئه‌که‌ن. ماوه‌یه‌ک له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی پۆڵۆنیا بوو، که لایه‌نێک له ئه‌مه‌ریکاوه هاتبوو، ده‌یویست ببێته سه‌ره‌ککۆمار. له چیک گه‌ره‌کیان بوو ئۆلبرایت بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری چیک کاندید بکه‌ن، که ئه‌م که‌سه بۆ خۆی، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوو. به بڕوای من ده‌بێت، ئه‌وه‌نده ناسراو بن، که بزانن ئێوه کێن و له‌ژێر بنچک سه‌وز نه‌بوون، به‌ڵام ده‌بێت ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبیی کۆمه‌ڵگا بن. ده‌بێت بزووتنه‌وه‌که‌ت بناسن و “نا”ی تۆ بڵێنه‌وه. من ئه‌مه ده‌ڵێم، نه‌ک ئه‌وه‌ی جێگای “چی ئه‌که‌ین”ه‌کانه. له به‌رنامه‌ی ڕادیۆدا ئه‌وه‌مان هه‌بوو، که ئه‌گه‌ر درووشمه‌کان بخوێننه‌وه هه‌موویان سه‌لبین، ئه‌وه بۆچی خه‌ڵکی درووشمی ئیسپاتی ناڵێنه‌وه، له بری وتنی “مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی”، ئه‌وه بڵێین که چ نیزامێک له شوێن کۆماری ئیسلامی دائه‌مه‌زرێنن. ئه‌م کاره و ئه‌م شێوازه، ژه‌هرن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌که‌مه‌وه، ژه‌هرن! ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کتانه، خه‌ڵکی خۆی لێتان به دوور بگرێت، بڕۆن له جێی، مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی، ئه‌وه بڵێن، که ده‌تانه‌وێ چی له جێگه‌ی کۆماری ئیسلامی دابنێن. ڕۆژی شۆڕش، ڕۆژی ڕاپه‌ڕین، ڕۆژی په‌شێوی، ده‌بێت بڵێن، مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی. بڵێن، “نا” بۆ ئه‌م ئاخونده و “نا” بۆ ئه‌و ئاخونده، هه‌ڵبه‌ته نه به شێوه‌ی “ئه‌کسه‌رییه‌ت”، نه به شێوه‌ی “دووی خورداد”یش. هیچیانم ناوێت، کۆماری ئیسلامیم ناوێت. چونکه خه‌ڵکی نایانه‌وێت، ئه‌و ده‌مه خه‌ڵکی ده‌که‌ونه دووی ئێوه.
به بۆچوونی خۆم، هه‌نووکه سه‌ڵته‌نه‌تخوازان، نوێنه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبی ناکه‌ن. گرفتی باڵی ڕاستی لایه‌نگری ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده جوامێر نین که بوه‌ستن و بڵێن، کۆماری ئیسلامیمان گه‌ره‌ک نییه، خاته‌میش دیسانه‌وه نا. داریووشی هومایوون و هاوکاران و لایه‌نگرانی به خاته‌می ده‌ڵێن، به‌ڵێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌یبه‌ینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، خه‌ڵکی ده‌ڵێن، ئه‌و ڕادیۆی ئینته‌رناسیۆناڵه زۆر چاک ده‌په‌یڤێ. به جێ‌نشین ده‌ڵێن، ئه‌وه چ ده‌ور و دوکانێکه داتانناوه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ڕادیۆیه‌کی پرۆ_ خاته‌میت هه‌بێ، ئه‌وا هه‌بوو. ڕۆژنامه‌ی پرۆ_ خاته‌می که هه‌یه، تکایه ئێوه له باره‌ی سه‌رنگوونییه‌وه قسه بکه‌ن. خه‌ڵکی ته‌له‌فۆن بۆ ڕادیۆ ئه‌که‌ن و ئه‌وانه‌مان پێ ده‌ڵێن. پێمان ده‌ڵێن، ڕاست ده‌فه‌رموون، نیوه‌ی خه‌ڵکی پشتیوانی ئێوه‌ن. به هه‌ر حاڵ، به بڕوای من، میتۆدۆلۆژی و جێگانه‌کردنه‌وه بۆ ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه شتێکی نوێیه. من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م میتۆده بیر بکه‌مه‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌م، که‌سێک به فیعلی په‌سه‌ندی بکات. من ته‌واوی باسه‌که‌ی هاوڕێ حه‌میدی ته‌قوایی، تا ئه‌و جێگایه‌ی که بزووتنه‌وه‌که‌مان به خه‌ڵکی ئاشنا ئه‌کات، ده‌یخاته نێو جه‌رگه‌ی “چین”ه‌وه و ده‌یکات به بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش له کۆمه‌ڵگادا، په‌سه‌ند ئه‌که‌م، به‌ڵام له میکانیزمی شۆڕش و له ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه و له ده‌وره‌ی “نا”گوتنی خه‌ڵکیدا، ئێمه ده‌بێت نوێنه‌ری “نا” بین و هه‌ر چه‌شنه ته‌قه‌لایه‌ک بۆ “به‌ڵێ”گوتن، شرۆڤه‌کردنی شتی ئیسپاتی، به بڕوای من، ئه‌و بزووتنه‌وه به‌هێزه مه‌زنه‌ی که ده‌کرێت بێته پشتی ئێمه، پارچه‌پارچه ئه‌کات. ئه‌م باسه سازش نییه. مه‌رگ بۆ شا، سازش له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بوو. “نا بۆ کۆماری ئیسلامی”، سازش له‌گه‌ڵ که‌سدا نییه. به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، دژی سازشه. مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی، مه‌رگ بۆ چارشێوی ئیسلامی و مه‌رگ بۆ هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، سازش نییه. “بژی”یه‌کانیشمان ده‌ڵێین، وه‌لی ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بژییه‌کانمان ده‌ڵێنه‌وه، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌یه، که له زمانی ئه‌و هێزه‌وه دێته ده‌ره‌وه، که ئه‌و درووشمه سه‌لبییانه دا ئه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو گوتیان، بژی کۆماری سۆسیالیستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن، چونکه تاقه هێزێکی به بایه‌خی سه‌رنگوونخواز ئه‌مه ده‌ڵێت. واته له هزری خه‌ڵکیدا، ده‌بێت ئێمه ببینه ئه‌و هێزه‌ی که ده‌توانێت ڕژێمی ئیسلامی سه‌رنگوون بکات، ئه‌وجا ده‌توانێت بار و دۆخه‌که ڕێک بخات، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، یانی ئه‌وه‌ی که ئێمه ڕژێمی ئیسلامی داگرینه خواره‌وه و هێزێکی دیکه‌ش بێت ئه‌وه‌ی ئێمه بێنێته خواره‌وه. ده‌بێت خه‌ڵکی ئه‌وه‌یان قبووڵ بێت که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕژێم ده‌ڕووخێنێت و بۆ ده‌سه‌ڵاتگرتن ئاماده‌یه. له کۆنگره‌شدا گوتم، به باوه‌ڕی من، کۆمه‌ڵگا هه‌میشه وا هه‌ست ئه‌کات، که له نێوان چه‌پ و ڕاستدا هه‌ڵبژێره‌ره. چه‌پ چییه؟ ڕاست چییه؟ له بار و دۆخێک‌دا که خه‌ڵکی هه‌ژار و بێبه‌ش هه‌ست به‌وه ئه‌که‌ن که پێویستییان به ئاساییشه، هه‌ست ئه‌که‌ن، پێویستییان به خۆشگوزه‌رانی و ئازادی و به‌رابه‌رییه، چه‌په‌کان دێنه پێشه‌وه. کاتێک ڕاست ده‌یه‌وێت زه‌بر بوه‌شێنێت، ده‌ڵێن، هه‌موو چتێک به داهێنانی تاکه‌وه گرێی خواردووه، ده‌ڵێن، کێ گوتویه‌تی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارن له خه‌ڵکی، هه‌ر که‌سه با بۆخۆی بڕوات، نانی خۆی په‌یدا بکات، کێ گوتویه‌تی، هه‌موو چتێک با خۆرایی بێت، مه‌گه‌ر شار بێ خاوه‌نه، له بار و دۆخێکی وادا، ڕاست دێته پێشه‌وه.
کۆمه‌ڵگا له نێوان چه‌پ و ڕاستدا، هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌کات، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای قابیلی باوه‌ڕبوون، له‌سه‌ر بنه‌مای قابیلی پایه‌داربوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. ئایا ئه‌م ئاڵتێرناتیڤه په‌سه‌نده، ئیمکانی هه‌یه، ده‌کرێت ته‌رح بکریت؟ من پێم وانییه هیچ که‌سێک له ئه‌مه‌ریکا بڵێت، ده‌توانین بزووتنه‌وه‌ی ترۆتسکیستی له هه‌مبه‌ر کلینتۆن ڕاستکه‌ینه‌وه. لایه‌نێک به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک له ده‌روونی ترۆتسکیستدا بێت، به‌ڵام ئازاده له‌وه‌ی که بچێت دیموکرات و کۆماریخواز هه‌ڵبسه‌نگێنێ و بیرێک له حاڵی خۆی بکاته‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵگا ئه‌وه قبووڵ بکات که کێ ده‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت. کێ ده‌توانێت زه‌بر بوه‌شێنێت، بڕووخێنێت و دواتر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت. ئه‌مه وه‌زیفه‌ی ئێمه‌یه.
به‌م پێیه، یه‌که‌م ده‌بێ بڵێم، ئێمه گه‌ره‌کمانه زه‌بر بوه‌شێنین و بڕووخێنین، دووه‌م، نیشانی بده‌ین که ده‌توانین حوکوومه‌ته‌که‌مان بپارێزین. پرسیاری خه‌ڵکی ئه‌وه نییه که چ په‌یوه‌ندگه‌لێکی خاوه‌ندارێتی دائه‌مه‌زرێنین. ده‌ڵێن، وه‌رامی ئه‌گه‌ری ده‌خاڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا چۆن ئه‌ده‌نه‌وه؟ وه‌رامی هه‌ژاری چۆن ئه‌ده‌نه‌وه؟ پێش هه‌ر شتێک ده‌پرسن، ئایا ڕێگه‌تان پێ ئه‌ده‌ن حوکوومه‌ت بکه‌ن؟ له کوێ هه‌یت؟ ده‌بێت خه‌ڵکی ئه‌و ده‌مه‌ی که یه‌کدی ده‌بینن بڵێن، له ماڵه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌ن، له گه‌ڕه‌که‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌ن، له کۆڵانه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌ن، له قوتابخانه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌ن و له گشت جێگایه‌کدا هه‌ن و بڕوانن، ئه‌وانه به ڕاستی هێزیان هه‌یه. سه‌رئه‌نجام، به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کۆمه‌ڵێک درووشمی ئیسپاتی به شێوه‌ی چه‌پکێک ئایدیاڵ و په‌یڤگه‌لی دروست و ڕۆشن، ئه‌گه‌ر ئه‌و درووشمانه ببه‌یته نێو ماڵی خه‌ڵکی، شتێکتان لێ قبووڵ ناکه‌ن. ده‌بێت خه‌ڵکی باوه‌ڕ به‌وه بهێنین و متمانه به‌وه بکه‌ن، که ئێمه هێزێکین له بارماندایه بوه‌شێنین و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بگرین.
سه‌رئه‌نجام من وای بۆ ده‌چم، که ده‌بێت هاوکێشه‌کان به چه‌شنێکی دیکه ڕێک بخرێن:
1) حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، ده‌بێت نوێنه‌ری “نا”گوتن به کۆماری ئیسلامی و هه‌ر جۆره چاکسازییه‌کی ئه‌و نیزامه بێت.
2) حیزب ده‌بێت نوێنه‌ری “نا”گوتن به هه‌ر به‌شێکی دیکه‌ی میللی_ ئیسلامیی کۆماری ئیسلامی بێت، که گه‌ره‌کی بێت، هه‌ر توخمێک له‌وانه بخاته نێو سیسته‌مه‌که‌ی خۆیه‌وه.
پاشاییخوازان ده‌یانه‌وێت بڕۆن پێنج نه‌فه‌ر بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای مه‌شرووته‌ی پاشایه‌تی له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه هه‌موار بکه‌ن، هیچ کاتێک نکۆڵییان له‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌کردووه. هیچ کاتێک بڕیار وا نه‌بووه که مه‌شرووته‌ی پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ “ئایینی پاکی ئیسلام!” دژایه‌تییه‌کیان هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له حوکوومه‌تی ئاخوند ئه‌دات، وه‌لی به خودی ئاخوند، به وانه‌گوتنه‌وه‌ی ئیمام جومعه‌ی تاران له زانکۆی تاران که له‌گه‌ڵ “شا”شدا حه‌شر و نه‌شری هه‌یه، مه‌سه‌له‌یه‌کی نییه. مه‌شرووته‌ی پاشایه‌تی نایه‌وێت ئه‌م لایه‌نه بکوتێت. کێ گوتویه‌تی ئه‌مانه، ده‌یانه‌وێت له کاروباری هاوسه‌رێتی و جیابوونه‌وه، مافی یه‌کسان به ژنان بده‌ن؟ کێ گوتویه‌تی ئه‌مانه، له‌گه‌ڵ ئازادیی په‌یوه‌ندیی جنسی گرفتێکیان نییه؟ کێ گوتویه‌تی په‌یوه‌سته‌گییه ئایینی و ئایینزایییه‌کانی خه‌ڵکی له ناسنامه‌کانیان کوێر ئه‌که‌نه‌وه و به هیچ کلۆجێک ڕێگه به هیچ که‌سێک ناده‌ن که له په‌یوه‌ست به بیر و باوه‌ڕی ئایینی تاکه‌کانه‌وه بپرسێته‌وه؟ ئه‌مانه تێکڕا سه‌لبین. ئه‌مانه تێکڕا “نا”گوتنه به دیارده‌یه‌ک که له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دایه و ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین نوێنه‌رایه‌تی بێزاریی خه‌ڵک له ئیسلام بین، پاشاییخوازان شانسێکی زۆریان نییه. چونکه هه‌ر بۆخۆیان دژی ئیسلام نین، هه‌ر بۆخۆیان گه‌ره‌کیانه بێن و بڵێن، شمشێر هه‌رده‌م له‌ده‌ستی ئێمه و مزگه‌وت له ده‌ستی ئیسلامییه‌کاندا بێت، که به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵکی بچه‌پێنن. بێگومان ئێمه ده‌بێ له‌سه‌ر شه‌پۆلی دژی ئیسلامی، له‌سه‌ر شه‌پۆلی دژی پیاوسالاری و له‌سه‌ر شه‌پۆلی دژی سه‌رکوت که له ئارادان، بچینه پێشه‌وه. پاشاییخوازان که لایه‌نگری ئازادیی بێ به‌ند و مه‌رج نین، یه‌که‌مین کارێک که پاشایه‌تیی مه‌شرووته هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گرێ ئه‌وه‌یه، که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان یاسای 1310 زیندوو بکاته‌وه و سنوورێک بۆ سه‌ندیکا ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نه‌کان، مۆڵه‌تپێدراوه‌کان و مۆڵه‌تپێنه‌دراوه‌کان بکێشێت. بێگومان ده‌یانه‌وێت، خۆپێشاندانه‌کان به بڕیارگه‌لێک بڕێک سنووردار بکه‌نه‌وه. بێگومان ده‌یانه‌وێت، یاسای سانسۆر دابنێن. سبه‌ی ڕۆژ ئه‌مانه گشت ده‌ڵێن، ناتوانن نه‌یڵێن. چونکه ئه‌مه‌ریکا لێیان قبووڵ ناکات و ده‌ڵێت، ده‌بێت بتوانن به جۆرێک به‌رسڤی کۆمۆنیسته‌کان بده‌نه‌وه که مادده و گه‌ڵاڵه‌یه‌ک په‌سه‌ند بکه‌ن!
من وای بۆ ده‌چم که ئه‌گه‌ر میتۆدۆلۆژیی ده‌وره‌ی ئاگاهگه‌ری و بزووتنه‌وه‌سازی ده‌یه‌وێت ببێته ڕابه‌ری شۆڕش، ده‌بێت هاوکات ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر میتۆد و شێوه‌ڕوانینی خۆیدا بهێنێ، ئه‌بێ بچێته پای سه‌لب. ئه‌مه خۆبه‌خۆ، نیشانه‌ی هیچ جۆره کاڵبوونه‌وه‌یه‌ک له سۆسیالیستبوون نییه. به‌ڵکوو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه ده‌یانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵکی بخه‌نه دوای خۆیان، ته‌نانه‌ت کاتێک که ده‌زانن ناکرێت مرۆڤ به سۆسیالیزم قانیع بکه‌ن. من به چ جۆرێ که‌سێک به سۆسیالیزم قانیع بکه‌م، له کاتێکدا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌ودا نه‌یاته‌وه! له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش گوتی به‌ڵێ، ئه‌وا سبه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی “نا”گوتن به کۆماری ئیسلامی‌دا بێت. سه‌رئه‌نجام، ئه‌م میتۆدۆلۆژییه‌ی من جیاوازی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ته‌واوی قسه‌کانی حه‌میدم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت که میتۆدۆلۆژی و تاکتیکی دیاریکراوی خۆمان، شێوازی ده‌خاڵه‌تی خۆمان له ده‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا به‌و قسه ڕاسته هه‌میشه‌ییه‌مان بسپێرین، که ده‌بێت خه‌ڵکی بزانن، ئێمه چی ده‌ڵێین و بزانن له جێی کۆماری ئیسلامی گه‌ره‌کمانه چی دابنێین، له‌وه‌ی که خه‌ڵکی ده‌بێت بزانن و فراوانترین پڕۆپاگه‌نده بکه‌ینه بنکاری خۆمان، نکۆڵی ناکه‌م، کاتێک ڕادیۆکه‌شمان درووشمی ئیسپاتی ئه‌دات و … هتد. ناڕه‌حه‌ت نابم. به‌ڵام جیاوازی به‌شێکی حیزب که پڕۆپاگه‌نده ده‌کات و هه‌میشه ته‌بلیغات ئه‌کات و خۆی ده‌ناسێنێت، له‌گه‌ڵ به‌شێکی دیکه که ئه‌رکی ئه‌وه‌یه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌م دوو ساڵه دیاریکراوه‌دا، به سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی و سه‌ربازی بگه‌یه‌نێ، نابێت تێکه‌ڵ بکرێت. ئه‌گه‌ر ڕابه‌ریی سیاسی بڕوات له پێشی خه‌ڵکه‌وه بوه‌ستێت و به شێوه‌یه‌کی ئیسپاتی ته‌رویج بۆ سۆسیالیزم و چۆنیه‌تی پیاده‌کردنی بکات، خه‌ڵکی هه‌مان ئه‌و وه‌رامه به‌و ڕابه‌رییه ده‌ده‌نه‌وه که به به‌ره‌ی میللی‌یان دایه‌وه، که گه‌ره‌کی بوو، به له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی یاسای به‌لژیک، خه‌ڵکی بخاته پاڵ خۆی. خه‌ڵکی ده‌بێ ئه‌وه بزانن، ئێمه هێزێکین، به‌و بار و دۆخه‌ی که هه‌نووکه له ئارادایه ناڕازین. ڕادیۆکانمان ده‌بێت بڵێن، گه‌لۆ له مانه قبوڵ مه‌که‌ن! گه‌لۆ به ئه‌ندازه‌ی نووکه ده‌رزییه‌ک، ڕێگه مه‌ده‌ن که ئیسلام تێکه‌ڵی ژیانتان بێت! گه‌لۆ به ئه‌ندازه‌ی نووکه ده‌رزییه‌ک، ڕێگه به دژایه‌تیکردنی ژنان مه‌ده‌ن! ژنان، پیاوان، خه‌ڵکینه! تۆزقاڵێک جه‌ور و سته‌م قبووڵ مه‌که‌ن، له هیچ که‌سێک قبووڵ مه‌که‌ن، به هیچ شتێکی که‌موکووڕ ڕازی مه‌بن … و به ڕێکوپێکی خه‌ڵکی له بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبی ئاگادار بکه‌ینه‌وه. ئه‌و ده‌مه له‌و حاڵه‌دا، خه‌ڵکی ده‌ڵێن، ده‌ی چاکه، ئه‌ی چی دێته شوێنی؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ببینێت، ئێمه ڕادیۆمان هه‌یه، سوپامان هه‌یه و له شارداین، ئیتر ئاشکرایه و ده‌ڵێن، ئه‌مانه شوێنی ده‌گرنه‌وه. یان ئه‌مانه دێن، یان حیزبی په‌هله‌وی، حیزبی په‌هله‌وی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تازه ده‌بێت زه‌حمه‌تی بکێشێت. که‌سێکی دیکه نییه. له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگاوه، ئه‌و هێزه‌ی که نوێنه‌ری “نا”یه، درووشمی ئیسپاتیشیان له لای ئه‌وان په‌سه‌نده، که ده‌کرێت زینده‌گی له گه‌ڵدا بکه‌ن، باشتر له‌و دۆخه‌ی که له ئارادایه. ئه‌و ده‌مه کۆماری سۆسیالیستی لای خه‌ڵکی، ده‌بێته گشت ئه‌و شتانه‌ی که حه‌زیان پێیه. کۆماری ئیسلامیش تا ماوه‌یه‌ک به‌و جۆره کاری کرد. کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تاوه نه‌یگوت، من دێم له ملی خه‌ڵکی ئه‌ده‌م، به‌ڵکوو به په‌یماندان به چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی ئیسلامیی موجاهیدین و شه‌ریعه‌تیچییه‌کان هات. گوتیان به سه‌ڵه‌وات نان به ماڵان ئه‌ده‌ین، داهاتی فرۆشی نه‌وت دابه‌ش ئه‌که‌ین و به ئۆتۆمبیل مرۆڤه‌کان به فڕگه ده‌گه‌یه‌نین! به ڕاستی ئاوهایان به خه‌ڵکی گوت. مرۆ باشترین جۆری زینده‌وه‌ره‌کانی سروشته که ده‌توانێت کڵاو بکاته سه‌ر خۆی … مرۆڤه، ئینسانه. هیچ غه‌ریزه‌یه‌کی بۆ داکۆکیکردن له خۆی نییه، ده‌توانێت کڵاو له‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر پێی وابێت، شتێک که به دوایدا ئه‌ڕوات به قازانجێتی، ده‌شێت خۆی هه‌ڵداته نێو ئاگره‌وه. خه‌ڵکی خۆیان بڕوا به خۆیان ئه‌هێنن که ئه‌و خواسته‌ی تۆ هه‌ته، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ئه‌گه‌ر هاتوو پێیان وا بوو، ئه‌و دیارده‌یه‌ی که نایانه‌وێت، تۆ ده‌توانیت بیخه‌یته لاوه. ئه‌مه ته‌واوی مه‌سه‌له‌که‌یه، خه‌ڵکی تێئه‌گه‌ن، تۆ ته‌نها هه‌ر خواستت نییه، به‌ڵکه توانای ئه‌وه‌شت هه‌یه. به بڕوای من، گرفتێک که ئێمه له شۆڕشی داهاتوودا هه‌مانه، بێباوه‌ڕی خه‌ڵكه به کۆمۆنیزم. بێباوه‌ڕی به کۆمۆنیزم نه‌ک وه‌کوو ئایدیۆلۆژی، که که‌سانێکی زۆر و دوژمنانمان، له دژی و له میانه‌ی داکۆکیکردن له بازاڕی ئازاد، گوتویانه و پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان کردووه که کۆمۆنیزم دوایی هات و … هتد. مه‌به‌ستم له بێباوه‌ڕی به کۆمۆنیزم، به ناونیشانی یه‌ک بزاڤ که ئایا ده‌توانێت زه‌بر بوه‌شێنێت، ده‌سه‌ڵات بگرێت و لێیدا بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێمه له هزری خه‌ڵکیدا، له که‌سایه‌تیگه‌لی جونیۆر و گچکه‌به‌شداری سیاسه‌ته‌وه به نه‌فه‌ری ئه‌سڵی و سینیۆر له مه‌یدانی سیاسه‌تدا ده‌گۆڕێت.
سه‌رئه‌نجام من له بری درووشمگه‌لی ئیسپاتی و شیکردنه‌وه‌ی ئیسپاتی و ئه‌ندازه‌گیری و بودجه‌به‌ندی سۆسیالیزم، ڕابه‌رانی جۆراوجۆر و ناسراو پێشنیار ئه‌که‌م. له بری درووشمگه‌لی: ده‌بێت چی بکه‌ین؟ هێزی سه‌ربازی به‌هێز پێشنیار ئه‌که‌م، له بری گه‌لێک له کاره‌کانی دی، ڕادیۆی به‌هێز و چه‌ند سه‌عاته پێشنیار ئه‌که‌م. ته‌له‌ڤیزیۆن پێشنیار ئه‌که‌م. به‌ناوبانگبوونی هه‌ر چی زیاتری حیزب پێشنیار ئه‌که‌م. با خه‌ڵکی تاوتوێی بکات. خه‌ڵکی تاوتوێی ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌مانه ده‌توانن حوکوومه‌ت بکه‌ن. به بڕوای من بۆڵشه‌ڤیکه‌کان جگه له‌وه‌ی، کۆتایی به جه‌نگ ئه‌هێنن، هیچ شتێکی ئیسپاتییان نه‌گوت. خه‌ڵکی جه‌نگی نه‌ده‌ویست، بۆڵشه‌ڤیکه‌کان گوتیان، ئێمه کۆتایی پێ ده‌هێنین. خه‌ڵکی گوتیان تزاریشمان ناوێت، زۆر نه‌بوو ئه‌و ڕۆیشتبوو. خه‌ڵکی ده‌یانه‌ویست کۆتایی به جه‌نگ بهێنن، گوتیان یه‌ک هێزی دژی جه‌نگ له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن، بۆڵشه‌ڤیکه‌کان.
ئیتر به پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دیموکراته‌کان، بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له ڕووسیادا خه‌ڵکیان قانیع نه‌کرد، کۆمه‌ڵێک له‌وان ڕۆیشتن و حوکوومه‌تیان له‌ده‌ست گرت و ڕایانگه‌یاند که هه‌نووکه حوکوومه‌ت به ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه، چی ده‌ڵێن؟ به کورتییه‌که‌ی، پشتیوانی له‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌که‌ن که جه‌نگ کۆتایی پێ بهێنین و نان دابه‌ش بکه‌ین، یان نا؟ بڕۆ بڕیاری خۆت بده! به دڵنیایییه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیان گوتبایه، نه‌ء، گه‌ره‌کمان نییه له ته‌ک ئێوه‌دا بین، من وه‌ک شه‌خسی خۆم، وای بۆ ده‌چم که بۆڵشه‌ڤیکه‌کان حوکوومه‌تیان ته‌سلیم ئه‌کرد.
به هه‌ر حاڵ، باسه‌که‌ی من ئه‌مه‌یه … من ده‌ڵێم، ئاراسته‌گیری(جیهه‌تگیری) له لایه‌نی ئیسپاتییه‌وه و بزووتن له ده‌وره‌یه‌کدا که کۆمه‌ڵگا گه‌ره‌کێتی بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبی تاقی بکاته‌وه، به نرخی لاکه‌وته‌بوونی بزاڤی کۆمۆنیستی ته‌واو ده‌بێت. ئێوه ده‌بێت ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبی بن. ده‌بێت ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبی بن و بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردن ده‌بێت هێزێکی به‌رچاوتان هه‌بێت و لێوه‌شاوه‌یی به‌رده‌وامیدان به زینده‌گیتان هه‌بێت و له‌و بار و دۆخه‌دا بتوانن بمێننه‌وه و ده‌بێت به ڕاستی هێز بن. من ناکۆکییه‌کم له‌گه‌ڵ پرانسیپدا نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا پێویسته بزانێت، ئێمه چی ده‌ڵێین، ئاڵتێرناتیڤی ئیسپاتی ئێمه ئه‌بێت چی بێت، قسه‌یه‌کم نییه.
سه‌رئه‌نجام، له به‌رامبه‌ر باسگه‌لێک که دێن، به‌رنامه و تاکتیکه‌کانمان ته‌رح ئه‌که‌ن، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پرۆپاگه‌نده‌ی باشتری به‌رنامه و داخوازییه‌کانمان که کاری هه‌میشه‌ییمانه، سه‌رنجی زیاتر بۆ باسی حیزب و کۆمه‌ڵگا به دروست ده‌زانم. یانی، ئه‌وه‌ی که حیزب بخه‌ینه به‌رچاوی خه‌ڵک، له ماڵان ده‌رباره‌ی حیزب قسه بکه‌ن، ئارمه‌که‌ی بناسن، ده‌نگمان ببیستن، قسه‌مان ببیستن و بزانن له هه‌ر شارێک، ئه‌و که‌سه کێیه و چۆن په‌یوه‌ندییان بۆ دروست ئه‌کات.
(چه‌پڵه‌ی ئاماده‌بووان)
٭
به‌شی دووه‌م:
له وه‌ڵامی باسی دووه‌می حه‌میدی ته‌قواییدا، به کورتییه‌که‌ی ئه‌ڵێم: یه‌کێک له هاوڕێیان، له کاتی پشوودا، پێی گوتم، ئایا ئیتر واز له‌و باسانه و له ته‌بلیغی ئه‌و به‌رنامانه‌ی خۆمان که به سۆسیالیزمه‌وه په‌یوه‌ستن بهێنین! بزووتنه‌وه‌ی سه‌لبییه، ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک بپرسێت، بۆچوونی ئێوه چییه؟ وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه، چ په‌یوه‌ندییه‌کی به تۆوه هه‌یه؟! پێم وایه، ئه‌م کۆمه‌ڵه شته ڕۆشنه: ئێمه کێین، چیمان ده‌وێ، به ناونیشانی یه‌ک حیزب، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک وێنا و درووشم و ئامانجه‌کانمان ده‌به‌ینه نێو کۆمه‌ڵگاوه، ته‌نانه‌ت چۆنیه‌تی پیاده‌کردنی ئه‌وانه له کۆمه‌ڵگادا. پرسیاره‌که له‌سه‌ر شێوازی ڕابه‌ریکردن و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ژموونییه له بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌دا که له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراو و له وڵاتێکی دیاریکراودا دێته کایه‌وه. سه‌رئه‌نجام به بڕوای من، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، ده‌بێت گشت ڕۆژه، درووشم و ئومێد و ئامانج و سیاسه‌ته‌کانی له کۆمه‌ڵگادا په‌مپ بدات، تا بتوانێت وێنای خۆی بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌ربخات. به‌شێک له مه‌سه‌له‌ی ناساندنی حیزب به کۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه که ئامانجه‌کان چین و ده‌ویسترێت چ سیسته‌مێک بۆ کۆمه‌ڵگا بهێنرێت. باسه‌که‌ی من ئه‌مه‌یه، ئه‌گه‌ر شیکردنه‌وه‌که‌ی خودی حه‌مید قبووڵ بکه‌ین، ئه‌مه ئیتر کافی نییه. حه‌مید ئه‌ڵێت، یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگوونی له ئارادایه که چینه‌کان گه‌ره‌کیانه ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بگرن و هێدی هێدی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی گشتی ده‌گۆڕێت. خه‌ڵکی، ڕۆحیان له کۆماری ئیسلامی به کونه‌لووتیان گه‌ییشتووه و ئیدی ئه‌وانیان گه‌ره‌ک نییه. ته‌واوی مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ر یه‌ک ده‌سته‌واژه دامه‌زراوه، ده‌ڵێت، گه‌ره‌کیان نییه. که‌سێک ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێت که نوێنه‌ری گه‌ره‌کنه‌بوون بێت و نوێنه‌ری هه‌تاسه‌ری بردنی ئه‌م گه‌ره‌کنه‌بوونه بێت. ده‌شێت که‌سێک ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه ڕه‌ت بکاته‌وه و بڵێت، خه‌ڵکی شتگه‌لێکی له حوکوومه‌ت ده‌وێت و شتگه‌لێکی دیکه‌شی ناوێت، یان پێیان ڕازی ده‌بێت و سه‌رئه‌نجام، شانس بۆ هێزه ڕێفۆرمخوازه‌کانه. ته‌به‌رزه‌دی و “ئۆفیسی تۆکمه‌کردنی یه‌کێتی”، بۆ نموونه، ده‌بێ هه‌روا بڵێن. یان موجاهیدینی شۆڕشی ئیسلامی و ئه‌کسه‌رییه‌ت، ده‌شێت هه‌ر به‌و جۆره بن. بالانسی ئه‌مانه، جۆرێک له چاکسازی ڕژێمی ئێستایه و ئاسۆی خۆیان به‌م جۆره ده‌وێت، له بری قسه‌ی خه‌ڵک، بڕیار بده‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ڕژێمیان نه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانین کارێک بکه‌ین که ئه‌و گه‌ره‌کنه‌بوونه‌ی ئه‌وان پله‌یه‌ک زیاتر به‌رز بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه ئه‌رکی حیزبێکی شۆڕشگێڕه. ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگوونی، به درووشمی سه‌رنگوونی به‌ولاوه، به هیچی دیکه به‌ده‌ست نایات. به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه که ئه‌و ڕابه‌رییه ناده‌نه ده‌ستی هه‌ر هێزێک که بڵێت، “من زیاتر ده‌ڵێم: نا”. ده‌بێت خه‌ڵکی له‌نێو ئه‌و هێزه سیاسییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له ئارادان و ده‌زانن کێشێکیان له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه، ڕووی خۆیان پێشانی ئه‌و هێزه بده‌ن و له ده‌وری ئه‌و هێزه خڕ ببنه‌وه که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه سه‌رنگوونیخوازییه ئه‌کات. له دوا ئه‌نجامدا، خه‌ڵکی قسه و مرازی خۆی له درووشمه‌کانی ئه‌و هێزه‌دا ده‌بینێته‌وه. بڕوانن هه‌نووکه پاشاییخوازان مایکیان ئازاد کردووه، تا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری قسه بکات. هه‌نووکه ته‌قه‌لای ئه‌وه ئه‌که‌ن که جیاوازییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، به لای خۆیانه‌وه، که‌مڕه‌نگ تێی بڕوانن. له به‌رده‌م خۆیان وا ده‌نوێنن که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری مۆدێرنه. ئه‌وانه ئیسلامییه‌کان ده‌رئه‌په‌ڕێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڕۆین و ده‌یگرین. له لای ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن، چاوپۆشی له ده‌ستداماڵین، خاوه‌نداری سۆسیالیستی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری به کرێ بکه‌ن و وه‌ک هێزێک که کۆماری ئیسلامی لاواز ده‌کات، چاومان لێ بکه‌ن. ئێمه هه‌ر کارێک بکه‌ین، ئه‌م جۆره هێزانه لێکدانه‌وه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن و به خۆیان ده‌ڵێن، نا … ئه‌مانه مه‌به‌ستیان داماڵینی خاوه‌ندارێتی نییه، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌ڕواننه خۆیان که ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی تێک بشکێنن، چاو ده‌بڕنه هێزه‌کان تا بزانن چ هێزێک له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئێمه‌دا دابمه‌زرێنن. له هه‌مان پرۆسه‌دا، به‌شێک له‌وانه ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که پێش به‌م داخوازانه‌ی حیزب بگرن. به بڕوای من، مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بێگومان، سوود له حیزب وه‌رده‌گرن و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حیزب. باسه‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ته‌بلیغ ئه‌کات، ته‌رویج و سازمانده‌یی ئه‌کات، ئه‌مانه به جێی خۆی و به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ن له تیۆری و له ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رنامه و له‌و درووشمانه‌ی که خه‌ڵکی به‌وانه مه‌رامی خۆیانی تێدا ده‌ناسنه‌وه. به‌ڵان له یه‌ک ده‌وره و له یه‌ک بڕگه‌دا که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له مه‌یدانی جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدا جێ ئه‌گرێ، ئه‌و ده‌مه ده‌بێ بزانن چ قایش مۆتۆڕێک تۆ له ده‌سه‌ڵات نزیک ده‌خاته‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که چ قایش مۆتۆڕێک تۆ ده‌ناسێنێت. له‌و ڕۆژانه‌ی که ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له چنگ بگرن، ناتوانن ڕاوه‌ستن تا خۆتان بناسێنن. ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له چنگ بگرن. لێره‌دایه ده‌بێت بزانن، خه‌ڵکی چۆنچۆنی ڕیگه به ئێوه ئه‌دات که ده‌سه‌ڵات بگرن و ڕوو له ئێوه ئه‌که‌ن، هه‌روه‌ها چی بکرێت، تا ڕوو له ئێوه بکه‌ن؟ له‌م لایه‌نه‌وه‌یه که ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر له ڕادیۆ و ته‌بلیغاتمان بڵێین، درووشمی “مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی” به ته‌نها به‌س نییه، به‌ڵکوو خه‌ڵکی ده‌بێت درووشمگه‌لێکیش بده‌ن، که بزانن چی‌یان ده‌وێت! به بڕوای من، ئێمه گه‌ره‌کمانه به‌م جۆره خه‌ڵکی گومڕا بکه‌ین. مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی کافییه! ئایا له ڕاستیدا، ئه‌گه‌ر ببیستین که له‌م زانکۆیه و له‌و گه‌ڕه‌که، له‌م کارخانه‌یه و له‌و کارخانه‌یه، درووشمی مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی به‌رز بۆته‌وه، ئیتر کافی نییه؟ ده‌بێت چی بڵێن؟ ده‌یانه‌وێت درووشمی کێ بڵێنه‌وه؟ درووشمی داریووش هومایوون؟ نا! درووشمی پارتگه‌لی دووی خوردادی؟ نا! ده‌یانه‌وێت درووشمی ئێمه بڵێنه‌وه. هه‌نووکه ئه‌وه هه‌ر ئێمه‌ین که ده‌ڵێین، مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی. حه‌مید ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌مه ئه‌وانه گشت دێن ئه‌م درووشمه ده‌ڵێنه‌وه. باشه، ته‌واوی مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌یه، ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی هه‌ژموونیش ئه‌مه‌یه.
(له نێو ئاماده‌بوواندا: موجاهیدینیش ده‌یڵێت!)
… موجاهیدین ناڵێت: مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی، ده‌ڵێت: مه‌رگ بۆ حوکوومه‌تی ئاخوندی. هه‌ر وه‌کوو باوه ده‌ووترێت، له زۆر مه‌سه‌له‌دا، ئیسپاتی له سه‌لبدا خۆی به‌رجه‌سته ئه‌کات. ئه‌وه‌ی که ئێوه هه‌تا کوێ گه‌ره‌کتانه نه‌فی بکه‌نه‌وه، نیشانی ئه‌دات که گه‌ره‌کتانه ئاڵوگۆڕ له چیدا بکه‌ن. ئه‌وه ڕۆشنه که ده‌بێت بۆچوونی ئیسپاتی تۆ له ژوور سه‌ری کۆمه‌ڵگادا بێت. من ده‌مه‌وێت بڵێم، که درووشمی ڕۆژی جه‌نگ، ئه‌و درووشمه: ئایا “جه‌نگاوه‌رێک هه‌یه” ده‌خوازن و با به‌ره‌و سه‌ربازگه‌کان بڕۆین، زه‌بر بوه‌شێنن و بیگرن، نامانه‌وێت، ڕازی نابم، یان بۆ نموونه بڵێن، ته‌به‌رزه‌دی نۆکه‌ری بێده‌سه‌ڵات، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، که من ئاڵتێرناتیڤم گوتووه. درووشمه‌کان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن که ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت سازش بکه‌ن، به‌ڵام تۆ ناته‌وێت، ته‌نها له‌مه‌وه. یه‌که یه‌که‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی چینه‌کانی دیکه ده‌یانه‌وێت سازش بکه‌ن، وه‌لێ تۆ ناته‌وێت. یه‌که یه‌که له پاراستنی ئه‌و دۆخه‌ی که له‌و ڕۆژه‌دا هه‌یه، سوودمه‌ند ئه‌بن، وه‌لێ تۆ سودمه‌ند نیت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش سودمه‌ند نه‌بن و هه‌ست بکه‌ن که سودمه‌ند نین، ئه‌وا بۆ لای تۆ دێن. یان ده‌بێت تۆ کارێک بکه‌یت که هه‌ست بکه‌ن سوودمه‌ند نین. به‌م مانایه قبووڵی ئه‌که‌م که هه‌ر چه‌ند بچینه پێشه‌وه، بار و دۆخه‌که پشێوتر بێت، بڕی زیاتری ئه‌وه‌ی که ئاڵتێرناتیڤ چییه، ده‌بێت بیهێنینه گۆڕ. سه‌رئه‌نجام، خه‌ڵکی ده‌بێت له نێوان دوو هێز که هه‌ردووکیان لایه‌نگری سه‌رنگوونین، هه‌ڵبژاردنێک بکات. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێش ئه‌وه‌ی که له درووشمی ئیسپاتی تۆوه سه‌رچاوه بگرێ، له هه‌ڵبژاردنی نێوان چه‌پ و ڕاستی کۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له‌وه‌ی که کام یه‌ک له‌و دووه شانسی مانه‌وه‌ی هه‌یه. به بڕوای من، خه‌ڵکی پاش ئه‌وه‌ی که ڕژێمیان ڕووخاند، ده‌چنه‌وه ماڵی خۆیان. چینی کرێکار ڕه‌نگه بیه‌وێت له مه‌یداندا بمێنێ و کاری دیکه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به بۆچوونی من، خه‌سڵه‌تی گشتیی بزووتنه‌وه‌که له‌گه‌ڵ سه‌رنگوونیدا کۆتایی دێت. خه‌ڵکی به شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌ره‌کیانه ئه‌وه ببینن، چ هێزێک ده‌توانێت کۆتایی به‌و گرفتارییانه بهێنێت و نۆرمێک دائه‌مه‌زرێنێت. ئه‌گه‌ر چه‌پی کۆمه‌ڵگا، چه‌پی لایه‌نگری ئه‌لبانی و پرۆ ڕووسی بێت، که ده‌یه‌وێت وێنای خۆی له کۆمه‌ڵگای ئه‌لبانییه‌وه وه‌ربگرێت، من لێتان قبووڵ ئه‌که‌م و ده‌ڵێم، نامانه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌بر بوه‌شێنێت و بیگرێت، هه‌مدیسان نامانه‌وێت. به‌م مانایه، ئه‌وه‌ی که چ وێنایه‌ک له کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر تۆ هه‌یه، گرنگه. لێ ئه‌م وێنایه له ڕادیکالیزه‌کردنی خه‌ڵکیدا ڕۆڵێکی نییه، له هه‌ڵبژاردنی تۆ به ناونیشانی ئاڵتێرناتیڤی ڕادیکاڵ ڕۆڵی هه‌یه. ده‌مه‌وێت جیاوازی ئه‌مانه باس بکه‌م. له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگوونیدا، بۆپێشه‌وه‌ڕاندنی ئاڵتێرناتیڤی ئێمه مانایه‌کی نییه. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگوونی پێشڕه‌وی کرد، بۆ قبووڵکردنی حوکوومه‌ته‌که‌ی تۆ، ئه‌وه گه‌لێک ڕۆڵی هه‌یه، که تۆ کێیت، ده‌ته‌وێ چی بڵێیت و ده‌ته‌وێ چ کارێک بکه‌یت. به بڕوای من، ئه‌گه‌ر ئێمه له خه‌می شتگه‌لێکی دیکه‌دا بووینایه، دروستر کارمان ده‌کرد. له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی گوتنی ئه‌وه‌ی، ئێمه کێین، له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه چه‌قبگرین که ئێمه به ناونیشانی لایه‌نێکی به‌هێزی سیاسی که ده‌توانێت حوکوومه‌ت بکات، ده‌توانێت ڕاپه‌ڕین سازمان بدات، ده‌توانێت له گشت جێیه‌ک حوزووری هه‌بێت، بوونی هه‌یه و سه‌باره‌ت به‌وانه درۆ و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کراوه، بناسن. له خودی هه‌مان کۆنگره‌ی سێ‌دا، ژماره‌یه‌ک ده‌ڵێن، ئه‌م حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه گه‌زافکاری ئه‌کات، له گشت جێیه‌ک نییه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده به‌رابه‌ری ئه‌مانه له باره‌ی ئێمه‌وه ده‌گوترا. پاشان ده‌بینێ که عه‌بدوڵلای دارابی و مه‌جیدی حوسێنی له ده‌وروپشتی مه‌ریوان پیاسه ئه‌که‌ن و قسه بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن. ئیدی ناتوانن وامان پێ بڵێن. خه‌ڵکی کوردستان، با هه‌ر چه‌نده درووشمی ئیسپاتیشمان بۆیان ڕوون کردبێته‌وه، به‌ڵان ئه‌وان ئێستا زیاتر باوه‌ڕمان پێ ده‌که‌ن، کاتێک که مه‌جیدی حوسێنییه‌ک، مانگێکی ڕه‌به‌ق له ناوچه‌که‌دا ده‌سوڕێته‌وه، چووه نێو شار و هاته ده‌ره‌وه، تێکه‌ڵی خه‌ڵکی بوو، به‌ڵام ئه‌م حوکوومه‌ته زاتی نه‌کرد سۆراخی بکات. خه‌ڵکی باوه‌ڕ ده‌که‌ن که ئه‌مانه ده‌توانن، ئه‌هلی کارن، هێزی ئه‌وه‌یان هه‌یه. ته‌نانه‌ت به بڕوای من، پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی، که “ئه‌وانه پاره له ئیسرائیل وه‌رده‌گرن!”، به قازانجی ئێمه‌یه. با بڵێن! ئیسرائیل که ئاماده نییه، بێت کۆمه‌ک به ده‌سته‌یه‌کی چوارنه‌فه‌ری بکات، ئه‌گه‌ر قازانجی خۆی تێدا نه‌بینێ، بێگومان ئه‌بێ تاوتوێی ئه‌وه‌ی کردبێت، که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هێزێکه، ده‌کرێت سه‌رمایه‌گوزاری پێوه بکرێت! با وا بڵێن! ئه‌وه ڕۆشنه که وه‌ڵامی ئه‌وانه ئه‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌م خۆشباوه‌ڕانه تێناگه‌ن که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری به ناونیشانی هێزێکی سیاسی له ده‌وڵه‌تێکی وه‌کوو ئیسرائیل که هه‌ر ده‌وڵه‌ت نییه و به هیچ جۆرێک ته‌نانه‌ت وه‌کوو ئه‌رده‌ن نییه و به‌ڵکه ده‌بێت پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتبێت، که پاره به کێ بدات، سه‌فته سه‌فته پاره‌ی وه‌رگرتووه. وێنایه‌کی له‌م جۆره چووه‌ته نێو ماڵانه‌وه و سه‌رئه‌نجام، خه‌ڵکی ده‌ڵێن، ئه‌مانه ده‌توانن ده‌سه‌ڵات بگرن و بیپارێزن، ته‌نانه‌ت ئه‌شێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا به سازشێک بگه‌ن، تا بتوانن پارێزگاری له خۆیان بکه‌ن. ئه‌م وێنایه چووه‌ته نێو ماڵانه‌وه. ئایا ئێمه کۆمه‌ڵێک لاوی ئا‌وانتۆریست و ئایدیالیست و ماگزیمالیستین، یان حیزبێکی سیاسی به‌هێز و ڕادیکاڵ، که زه‌بر ده‌وه‌شێنێت و ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت، ده‌توانێت بمێنێته‌وه و ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنێت، کشتوکاڵ ده‌خاته ڕێ و ئابووری ده‌خاته‌وه سه‌ریه‌ک، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه ده‌خاته ڕێ؟ به بڕوای من ئه‌م وێنایه گرنگه، تا ئه‌و شوێنه‌ی قسه‌کانتان له دروستکردنی ئه‌م وێنایه‌دا ڕۆڵی هه‌بێت، زۆر ڕاست و دروسته و ته‌نانه‌ت له سه‌رنگوونیدا، ده‌بێت هه‌ر درێژه‌ی پێ بده‌ین. وه‌لێ جێگای ئه‌وه‌ی که تۆ ئه‌رکته تواناییت، هاوئاهه‌نگیت، جه‌ماوه‌ریبوونت، حوزوورت و له‌به‌رده‌ستبوونت نیشان بده‌یت، ناگرێته‌وه. ئێمه کۆنگره‌مان خسته به‌رده‌ست، تا خه‌ڵکی بڕوامان پێ بکه‌ن. هێزی سه‌ربازیمان خسته به‌رده‌ست، تا خه‌ڵکی بڕوامان پێ بکه‌ن. ڕابه‌ریمان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیمان خسته به‌رده‌ستی خه‌ڵکی، تا بڕوامان پێ بکه‌ن. ئه‌م لایه‌نه‌یه، که سه‌رباری باسه‌کانی ئێوه، گرنگه. “یه‌کێتیی کۆمۆنیستی”یش له‌وانه‌یه که ئاڵتێرناتیڤی ئیسپاتی خۆی بخاته ڕوو، به‌ڵان ناتوانێت ئه‌و کارانه ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه:
جنبش سلبى و اثباتی
تێبینی: ئەمە بابەتێکە لە
هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له نووسراوه‌کانی
مه‌نسوور حیکمه‌ت
له دوو به‌رگدا
به‌رگی
2
ئاماده‌کردن و پیاچوونه‌وه‌ی
سالار ڕه‌شید