مستەفا باهر
هەموو ساڵێک لەیەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینی کرێکار دەگرن و لەم رۆژەدا، شەقامی شارەکان رەنگی ناسنامهی ئینسانی دەگرنە خۆ. هەمویان پیکەوە دەبن بە یەک ڕەنگ و یەک سرود دهخوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەو، ڕاسیزم وهەڵاواردنی دینی و ڕهگهزیی ورەنگی پێست، لە بەردەم یەکگرتوویی ریزەکانی کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا چۆکدادەدەن و تەسلیم دەبن.کرێکاران لەم رۆژەدا بریاری ڕاوەستانی یەک رۆژ کار دەدەن.لەم رۆژەدا دونیا لەگەشەکردن ڕادهوهستێت. بۆ هەموان دەردەکەوێت کە چ هێزیکە و ئەوانە کێن کە شارستانیەتی ئەمرۆ دەخولقینن. هیچ کەس ناتوانیت حاشا لەم راستیە بکات کە ئەوە کرێکارانن کە ئەم دونیایه بە پێوە ڕادهگرن.
گومان لهوهدا نیە کە تهکنهلۆژیا لە ئیستادا گەشتوەتە ئەوپەری خۆی بەرهەم و کارو توانای ئینسان بە شیوەیەکی بێ وێنە لە چاو رابوردودا چوەتەسەر، رۆژ بەرۆژ داهێنانی تازە دێتە ئاراوە کە هەموانی توشی سەرسورمان کردوە.بهڵام هێشتا هەژاری و برسێتی وبێ ئیشی و نەخۆشی باڵی بە سەر دونیادا کێشاوە. بە ملیۆنەها ئینسان لە برساندا دەناڵێنن، ملیۆنەها منداڵ دەمرن بههۆی ئهوهی کە دایکو باوکیان ناتوانن بژێوییان دابین بکەن.ملیۆنەها ژن لە دەست هەلاواردنی جنسی دەناڵێنن. کەم نین ئەوانەی کە بەهۆی ههندێ نەخۆشیوە دەمرن کە بە ئیمکاناتێکی کەم دەکرێت چارە سەر بکرین.بە ملیۆنەها ئینسان بە هۆی شەری دینو تایفی و نهتهوهییهوه دەکوژرین و ئاوارە دەبن و شارو گوندەکانیان وێران دەکرێن. هەرئێستا دەبینین کە دەوڵەتانی بۆرژوازی ونەتەوەپەرست و ئیسلامیەکان و پێشبڕکێی نێوان ئەمەرێکاو ڕوسیا .لە پێناو دووبارە دابەشکردنەوەی دوونیا بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان. چ کارەساتێکیان بەسەر خەڵکی هەژاری ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە بەتایبەتی ووڵاتانی وەک سوریاو عێراق و کۆمەڵگای بەشەری بەگشتی. بەهۆی کاری تیرۆری گروپە ئیسلامیەکانەوە لە بەشێکی زۆری ووڵاتانی جیهان نائارام بوە.دەتوانین بڵێین. ئهمانه ههموویان نیشانهی ئهوهن که بۆرژوازی و دهوڵهتهکانی، نهک ههر فرسهتی ژیان و ئاسایشیان له دانیشتوانی سەر گۆی زەوی سهندۆتهوه، بەڵکو ئایندەی مرۆڤایەتیشیان لەسەر لێواری کارەسات و تیاچوون راگرتوە. ئەم جیهانەیان بۆ چینی کریکاران وهەژاران کردوە بە دۆزەخ .
لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ لەسەرتاسەری جیهاندا بڵاو بوەتەوە بوە بەخەتەرێکی گەورە بەسەر کۆمەلگای بەشەریەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی لەلایەن دەوڵەتانی سەرمایەداریەوە ، زۆر لە جاران زیاتر ناوەڕۆکی دژە ئینسانی و بۆگەنی ئەم سیستەمەمان بۆ دەرکەوێت .ئەوەتا لەگەڵ ئەو خەتەرەگەورەی کەهەیە رۆژانە خۆیان داوی ئەوە دەکەن کە دبێت لەماڵەکانتانا بمێننەوەو نەچنە دەرەوە، بەڵام هەمو کرێکاران وەک جاران لەکارگە گەورەکاندا کاردەکەن و تائێستا سەرمایەدارن دەرگای هیچ کارگەیەکیان دانەخستوە بەهۆکاری ئەم ڤایرۆسەوە بۆیە دوبارە ئەم سیستەمە ئەو ڕاستیەی سەلماند کە بەتەنگ سەلامەتی و ژیانی ئێمەی کرێکارانو هەژارانەوە نیە.
ئەم بارودۆخه خراپانه لە ئاسمانەوە نەباریوە بۆ هەژاران، بەڵکو سەرچاوەکەی نیزامی سەرمایەداریە. لهپێناو کەڵەکە بونی سەرمایەکانیان ئەم هەمو کارهساته بەسەر ئینساندا دێنن.بە چاوی خۆمان دەبینین ئەوانەی کە رەنج دەکیشن وبەرهەم دەهێنن خاوەنی هیچ نین.بەلام کۆمەڵێک گەندەڵخۆری تەمەڵ، خاوەنی هەمو شتێکن.دهوڵهت و حکومەتیشیان دروست کردوە تا سەرو ماڵیان بپاریزن .
بۆ راست کردنەوەی ئەم دونیا پێچەوانەیە، تەنها رێگایەک کە لەبەردەم کریکارنداهەیە بۆ رزگار بونیان لەو هەمو موسیبەتە کە نیزامی سەرمایەداری بۆی هیناون، خەباتی شۆرشگێرانەی کرێکارانە بۆ سەرەو ژورکردنی ئەم سیستەمە زاڵمە. ههروهها ڕیکخستنی ریزەکانیانە ودروست کردنی ڕێکخراوە کرێکاریەکانە و کۆبونەویانە لەدەوری یەکترو پەیوەست بونیانە بە حزبە کۆمۆنیستەکانەوە. بەبێ بوونی حزبێکی کۆمۆنیستی شۆرشگێڕ کە لەپێناو بەرژەوەندی چینی کرێکاردا هاتببێتە مەیدان ناتوانێت هیچ ئاڵو گورێک پێکبێنێت. بەمانە کرێکاران دەتوانن ئەم دونیا پێچەوانەیە ڕاستبکەنەوەو لەشوێنیدا دونایەیەکی یەکسان و خۆشگوزەران بۆ تەوای کومەڵگای بەشەری بەدەست بێنن. بهبێ ئەمە ناتوانریت ئەم نیزامە زاڵمە کە بە ملیۆنەها سەربازو پۆلیسیان دروست کردوە بۆ پاراستنیان لەناو ببرێت.
بەرزو بەڕێزبیت یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکاران
٢٨/٣/٢٠٢٠