نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی
سەرەڕای ئەوەی کە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر زەریای نەوتە و دووهەمین وڵاتە لە بواری کانگا ژێرزەمینی و سروشتیەکان هەنووکە زیاتر لە هەشتا لە سەدی خەڵکی ئەو وڵاتە بەهۆی ناکارامەیی و گەندەڵی بەرپرسانی دەوڵەتی لەژێر هێڵی هەژاریدان و دەتوانین بڵین چینی مام ناوەند بوونی نەماوە. ڕێژەی هەژاری لە ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووە تا بە ئێستا بە زیاتر لە هەشتا لە سەد گەیشتوە و نرخی هێڵی هەژاری هەنووکە نزیک بە شەش میلیۆن تمەنە کە کارەساتێکی مەترسیدارە. هەژاری لە ڕادەبەدەر لە کۆمەڵگەی ئێران ئاکامی سیاسەتی داروخاو و هەڵەی کۆماری ئیسلامیە کە بوو بە هۆکاری داخرانی کارگە و شەریکەکان و یەکەکانی بەرهەمهێنان، لە ناوچوونی وەرزێڕی و پەرەسەندنی بێ‌کاری سەرەڕای ئەوەش گرانی و هەڵاوسان تەنانەت پێش لە بێ بایەخ بوونی پارەی ئێران یەخەی خەڵکی گرت و خەڵکی ئێران ئێستاکە لەگەڵ بارودۆخێکی نالەبار و ژیانێکی کۆلەمەرگی و بی هیوایی بەرەوروون. لەو نێوەدا توێژی ژنان کە هەردەم قوربانی سەرەکی سیاسەتی نیهادینە کراوی کۆمەڵگە و یاسا دژە مرۆڤیەکانن لەگەڵ کەند و کۆسپی زیاتر بەرەوروون و ئەو بارودۆخە زیاتر شوێندانەری نەرێنیان لە سەر دادەنێ. ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە کە هیچ ئەمنیەتێکی شوغڵی و گیانیان نییە لە ژێر هێڵی هەژاری دا دەژین و دەسەڵات هیچ بەرپرسیارێتیەکیان وەئەستۆ ناگرێ. رێژەی جیابوونەوە لە ئێران بەهۆی قەیرانەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە و هەژاری و چەرمەسەری بەرۆکی ژنانی کۆمەلگەی ئێرانی گرتووە هەر ئەو هۆکارانەشە وای کردووە هەژاری لە ئێران رەنگێکی ژنانە بە خۆیەوە بگرێ و هەژاری ژنانە بۆتە پرسێکی ئاسایی لە ئێران و تەنانەت خودی سەرانی کۆماری ئیسلامیش نکۆڵی لێ ناکەن. زیادەڕۆیی و بێ سەرەوبەرەیی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی هەژاری ژنانەیە و هەر ئەوەش وای کردووە کە ژنان لە ئێران بەبێ بوونی ئەمنیەتی گیانی و ماڵی و بێ هیچ بەرپرسیارێتیەکی دەولەت بە حەقدەستی زۆر کەم کاری زۆر تاقەت پڕوکێن ئەنجام بدەن. بێجگە لەوانە ژنان لە ئێران لەگەڵ کۆمەڵگایەکی سێکسیست و پیاوسالار کە هەڵقولاوی بیروبۆچوونی پیاومەزنی یە بەرەوروون و ڕۆژانە بەرەورووی دەیان کیشەی ڕەگەزی و سوکایەتی و دەستدرێژی دەبنەوە. ژنان به هۆی نه‌بوونی کار، بیمه‌ی بێ‌کاری، دابینی کۆمه‌لایه‌تی و هتد.. له‌گه‌ڵ هه‌ژاری له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و ده‌نالێنن. ژنان ناچارن له‌و بارودۆخه ناله‌بار و ناعادڵانه‌یەدا مل بۆ کاری هه‌رزان، که‌م بایه‌خ و و یه‌ک جۆر به بێ هیچ پێشکه‌وتنێکی کاری رابکێشن. هه‌ژاری و ده‌ستکورتی و نەداری، رێژه‌یه‌کی زۆر له ژنانی ناو ماڵ و ژنانی سه‌رپه‌شتی بنه‌ماڵه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ناوه‌رۆکی هه‌ژاری پرسێکه که له‌و رێژه زیاتر ژنانی گیرۆده‌ی خۆی کردووه. هه‌ژاری ژنان ته‌نیا له هه‌ژاری ئابووریدا سنووردار نابێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ژاری کلتووری له بواری هزری و ئه‌ندێشه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ، که له ڕاستیدا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژێرده‌سته‌یی و توندوتیژی و هه‌ڵاواردن به دژی ئه‌وان کاریگه‌ری راسته‌وخۆ دادەنێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌و هه‌ڵاواردنه په‌ره‌پێده‌ری هه‌ژاری له هه‌موو بواره‌کانه سه‌ره‌رای ئه‌وه بارودۆخی ناله‌باری پشتیوانییه کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کان له ژنان و یاسا هه‌ڵاواردن ئامێزه‌کان، که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ژنان له‌بواری ئابووری پێویستیان به پیاوان هه‌بێ و سه‌ربه‌ست نه‌بن، هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاری هه‌ر رۆژه سیمایه‌کی ژنانه‌تر به خۆیه‌وه بگرێ. ده‌بێ بڵێین که ژنان زۆرتر له سه‌رچاوه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌ژاری بێ به‌شن وه‌کوو، سه‌رمایه، زه‌وی و میرات. ئه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌یی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگەش ده‌گه‌رێته‌وه و بێگومان جێگه و پێگه‌ی ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگەدا و ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێیدان زۆرتر ئه‌وان گیرۆده‌ی هه‌ژاری و ده‌سکورتی ده‌کات.
نابه‌رابه‌ری و هه‌ڵاواردن گورز له ئابووریی جیهان ده‌دات و پێشێلکردنی مافی مرۆڤه که بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسیداره. ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ئەبزارەکانی پێشکه‌وتن، پێویستی به پیاوان و ژنانی ته‌ندروست هه‌یه که شان به شانی یه‌کتر کار بکه‌ن. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که رێبه‌رانی هه‌موو ولاتانی جیهان راده‌گه‌یه‌نن؛ پێشکه‌وتنی جیهان له گره‌وی پێشکه‌وتنی ژنان دایه. ئەوانە بە گشتی چاوخشاندنێکی کورت بوو بەسەر بارودۆخی ژنان لە بازاری کاردا لە ئێران و زوڵم و زۆرێک کە بەرپرسانی ڕژیم هۆکاری سەرەکین تێیدا، بەلام پێم باش بوو لێرە دا تیشک بخەمە سەر بارودۆخی ئێستا لە ئێران و هاتنی ڤایرۆسێکی کوشەندە بە ناوی کۆڕۆنا کە زیاتر ژنانی تووشی چەرمەسەری کردووە. له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ژنانی هه‌ژار رێژه‌یان چۆته سه‌ره‌وه له رواڵه‌تدا هه‌ژاری به تایبه‌ت له نێو ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌رکی سه‌رپه‌ر‌شتی مناڵی بچووکیان له‌سه‌ر شانە زۆر زیاترە. چونکە ناچارە کاری تاقەت پڕوکێن و نیوەکات ئەنجام بدات و لە زۆرێک لە موچەکەی بگوزەرێ و ئەوە ڕیگە لە پێشکەوتنی دەگرێ. ئێستاکە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژیانی خەڵکی وێران کردووە ژنانی هەژار و سەرپەرەستی بنەمالە ناچارن سەرەرای بوونی دڵەڕاوکێ لە ئالودە بوون بەو ڤایرۆسە و دڵنیگەرانیان بۆ تەندروستی منال و بنەمالە یان مل بۆ کاری تاقەت پڕوکێن رابکێشن. لە ماوەی کەرەنتێن کردنی خەڵک لە ئێران لەبەر ناکارامەیی دەوڵەت ژنانی سەرپەرشتی بنەمالە لەگەڵ دلەراوکیی نەبوونی کرێ خانوو و دوکان و تێچووی ژیان بەرەوڕوون و هیچ هیوایەکیان نییە. ژنانێک که به گۆشت و پێسته‌وه و له ناخیانه‌وه هه‌ستیان به هه‌ژاری کردوه و سات بە سات لەگەڵی دەستەویەخەن. هاتنی کۆڕۆنا لە هەموو دەورانێک زیاتر بێ دەرەتانی و هەژاری خەڵکی ئێران بە گشتی و ژنانی ئەو وڵاتەی خستە بەر چاو، ژنانێک کە ساڵەهای ساڵە سەرەرای بێ مافی لەو سیستمەدا هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە لەسەر پێی خۆیان راوەستن و لە بواری ئابوری سەربەست بن. ژنانێک که به گۆشت و پێسته‌وه و له ناخیانه‌وه هه‌ستیان به هه‌ژاری کردوه و سات به سات له‌گه‌ڵی ده‌سته‌و یه‌خه‌ن، ئیمکانی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی ژیان له‌وانه زه‌وی، سه‌رمایه و میراتیان نییه‌و کاری بێ حقوقی ناو ماڵ بۆ ئه‌وان وه‌ک کار به ئه‌ژمار نایه‌ت و له‌گه‌ڵ سیستمی پیاوسالاری و هه‌ڵاواردنه‌کانی بازاری کار بەرەوروون، بەڵام ژنان له‌و بارودۆخه دا ناچارن ئه‌م هه‌ڵاواردنانه ته‌حه‌مول بکه‌ن و بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان هەموو ئازارەکان قبول بکەن. هاتنی کۆڕۆنا ئەو ڕاستیەی دەرخست کە سەرمایەداری گیانی مرۆڤەکانی بۆ گرینگ نییە و لەو بارودۆخەش دا بیر لە قازانجی خۆی دەکاتەوە و هەموو جیهان بینیان کە جیهانی سەرمایەداری دوژمنی ئازادییەکانی مرۆڤە، هەر بۆیە ئێستاکه کاتی ئه‌وه هاتووه بۆ رزگارکردنی هه‌موو مرۆڤا‌یه‌تی له هه‌ژاری و باقی ناعه‌داله‌تیه‌کانی حاکم به‌سه‌ر جیهاندا بزانین که پێویستیمان به پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و بەرابەری ئابوری هه‌یه و ئه‌وه ته‌نیا نه‌مانی توندوتیژی و یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان لەگەڵ پیاوان، مسۆگه‌ری ده‌کات و ده‌بێ ئه‌و راستیه بسه‌لمێنین که ژنان له مافی ته‌واوی ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی، کلتووری و سیاسی… به‌هره‌مه‌ند بن و له‌م پێناوه‌دا ده‌بێ هه‌نگاوی بنه‌ره‌تی بۆ ئازادی و رزگاری هەموو مرۆڤایەتی هەڵبگیردرێ. بێگومان ئەو بارودۆخە لەدوای ڕووخانی سەرمایەداری و دامەزراندنی سیستمێکی سۆسیالیستی کە تێیدا کەرامەت و بەها مرۆیەکان پارێزراو بێ مسۆگەر دەبێ.
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٧٣ی ١٥ی ئەپریلی ٢٠٢٠ دا بڵاوبۆتەوە