ڕێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کەبڕیاری دابوو ئهمڕۆ 6 مارس بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژانانەوە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بۆ بەردەم ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەشاری لەندەن بەڕێبخات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، ئەنجامدانی ئەم خۆپێشاندانەی ڕاگرت بهڵام ههر ئهمڕۆ هاوڕێیان (سەوسەن سەلیم و گۆنا سەعید) بەنوێنەرایەتی خۆپیشاندانی ٨ی مارس، لەگەڵ بهڕێز نوێنهری حکومهتی ههرێمی کوردستان ( کاروان جهمال تاهیر ) له نوسینگهکهیان لە لەندەن کۆبونەوە و یاداشتنامەیەکیان پێشکەش کرد، کەتێیدا جگە لەدەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەدۆخی خراپی ژنانی کوردستان داخوازیەکانی ٨ی مارسی ئەمساڵی لەخۆ گرتبوو. دهقی یاداشتنامهکه له خوارهوه ببینین:
یاداشتی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانی ٨ی مارسی ئەمساڵ
بۆ بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەروەک بڕیارماندابوو کە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بۆ بەردەم ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم سازبکەین تا هەم ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی کوردستان لەبەریتانیا سەبارەت بەدۆخی خراپی ژنانی کوردستان دەربڕین و هەم داواکاریەکانی خۆمان لەڕاستای باشکردنی ڕەوشی ژناندا لەڕێگای ئەم یاداشتەوە ئاڕاستەی حکومەت بکەین. بەڵام لەهەستی بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر بەپاراستنی گیانی و سەلامەتی تەندروستی بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بەهۆکاری بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناوە، ئەنجامدانی ئەم خۆپێشاندانەمان ڕاگرت و بڕیارمان دا، هەریەک لە هاوڕێیانمان (سەوسەن سەلیم و گۆنا سەعید) بەنۆینەرایەتی ئێمە یاداشتی داوکاریەکانمان بخەنە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خواستی ٨ی مارسی ئەمساڵی ئێمە ژنان وپیاوانی ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کوردستانە:
ژێردەستەیی و نایەکسانی ژنانی کوردستان دیارەیەکی حاشا هەڵنەگرە، سەرباری دۆخی گرانی و بێکاری و ههژاری و نهبوونی خزمهگوزاری سهرهتایی و نائارامی کۆمەڵایەتی کەزۆرترین ئاسەوارەکانی بەسەر ژناندا داشکاندۆتەوە. هاوکات ژنانی کوردستان بەدرێژایی سێ دەیە لە حکومڕانی خۆماڵی نەک هەر لەئاست یاساو مافەکاندا لەگەڵ پیاواندا یەکسان نین بەڵکو لەگەڵ دڕندانەترین شێوازی توندتیژی و بێحورمەتی بەرەو ڕوکراونەتەوە، کوشتنی ناموسی کە رێژەی قوربانیەکانی لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کەمتر نییە، تا ئێستاش درێژەی هەیە بەبێ ئەوەی مامەڵەو یاسایەکی توندوتۆڵ لەبەرامبەر ئەنجامدەرانیدا گیرابێتەبەر.
ناچارکردنی ژنان بەخۆسوتان، تەنها ئەو مانایەی هەیە کە حکومەت و دامودەزگاکانی ڕۆڵێکیان نیە بەرامبەر بەو بێمافی و سەرکوتگەری و مامەڵە پیاوسالاریەی کە لەخێزاندا بەرامبەر بەژنان دەکرێ. خودی هەواڵەکانی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر کچانی کەمتەمەن، تا سوکایەتیکردنی مەلاو بانگخوازی ئاینی و هەموو ئەو بێڕێزیەی کە بەئاشکرا لە میدیاو مینبەری مزگەوتەکانەوە بەژنان دەکرێ، تا یاسای فرەژنی کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە … هەموو ئەم دۆخە ناههموارە نەک هەر جێگای بێزاری و ناڕەزایەتیە بەڵکو بۆ هەر ئینسانێکی ئازادیخواز جێگای قەبوڵ کردن نیە. ئەمە لەکاتێکدا بڕیاربوو ژنانی کوردستان دوای ڕزگاربوون لەحکومەتی بەعس هەناسەیەک هەڵکێشن و لانیکەم لەماف و ئازادیەکانیان بەهرەمەند بن کەچی دوای نزیک بە ٣٠ ساڵ حکومرانی خۆماڵی نەتوانراوە، سیستەمێک دامەزرێ کەسوکایەتی بەژنان نەکرێ و نەکوژرێن، ئەوان ناچار نەکرێن بەخۆسوتاندن و لەتەمەنی مناڵیدا دەسترێژی سێسکسیان نەکرێتە سەر، سیستەمێک کەسوکایەتی و بێحورمەتیکردن بەژنان تێیدا قەدەغە بێت.. لەکاتێکدا لەتواندا هەیە کەیاسای یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو بەسەر کۆمەڵگەوە سەروەر بێت..
ئێمە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە وەک بەشێک لەجوڵانەوەی یەکسانیخوازی کوردستان وێرای دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر بەم دۆخەی کەژنانی کوردستانی تیدا راگیراوە، هاوکات حکومەت و دام و دەزگاکانی بەرپرسیاردەکەین و داوا دەکەین کە ئەم خواستانەی خوارەوە بکرێتە بەرنامەی کاری حکومەت و بەپەلە کاری پێبکرێ:
١- هاندانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بهیاسا قەدەغە بکرێت و هیچ مهلا و بانگخواز و كهسێك نهتوانیت سوکایهتی بهژنان بکات.
٢- ههرجۆره دهستدریژیکردنێک بۆ سهر منداڵان قهدهغهیه و ئهنجامدهرانی لهگهڵ سزاو یاسای قورسدا بهرهو رووببنهوه.
٣- کوشتنی ژنان تاوانی گهورهیه و پێویسته بکوژانی ژنان هیچ یاسایهکی لیبوردن نهیانگرێتهوه و سزای خۆیان وهربگرن.
٤- هەڵوەشانەوەی یاسای باری کهسێتی كه لهسهر بنهمای شهریعهتی ئیسلام دانراوه و جێگرتنەوەی بە یاسایەکی سکولار کە یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژن و پیاو لەهەموو بوارەکاندا بەڕەسمی بناسێنی.
٥- هەڵوەشانەوەی یاسایی فرهژنی پەسەندکراوی پهرلهمانی کوردستان ..
تیمی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان
ڕێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٦
تێبینی: لینکی چاوپێکەوتن لە رادیۆ پێشەنگەوە دەتوانن سەیر بکەن:
لەندەن، هەیئەتێک سەردانی نوسینگەی حکومەتی هەرێم کرد، سەبارەت بە ٨ی مارس و تەسلیمکردنی یاداشتنامەیەک سەبارەت بەخواستەکانی ژنان بۆ هەشتی مارسی ئەمساڵ ٦ی نیسانی ٢٠٢٠
https://www.facebook.com/376435012435217/videos/154703462256786/