چالاکیەکانی ٨ی مارس لە وڵاتەکانی:
(بەریتانیا، ئوسترالیا، سویسرا، فنلاند، نەرویج و کەنەدا..)
بەریتانیا دوو چالاکی:
چالاکی یەکەم: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠
با بۆ ڕاوەستانەوە بەدژی یاسا‌و کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژ بەژنان و مناڵان بێینە مەیدانەوە!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی لەبهردهم نۆێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن رێک ده‌خات:
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠
کاتژمیر١ بۆ ٢ی پاشنیوەڕۆ
شۆێن:
2 Hobart Pl, Belgravia, London SW1W 0HU
نزیکترین ئیتسگای قیتاری: Victoria
بەدرێژایی نزیک بە٣٠ ساڵی ژیڕ سایه‌ی دەسەڵاتدارێتی ئه‌حزابی بزوتنەوەی کوردایەتی، ژنان ومناڵانی کوردستان، لەگەڵ ئەوپەڕی ستەم و جیاکاری و شێوازەکانی توندوتیژیدا بەرەوڕووبونەتەوە. کوشتنی ژنان بەپاساوی شەرەف و ناچارکردنیان بەخۆسوتاندن، لەپاڵ ئەتکردن و ئیغتیسابی کچانی کەمتەمەن و دەیان دیاردەی قیزەونی تردا، ژنان ومناڵانی کوردستانی نەک هەر وەک هاوڵاتیەکی ژێردەستەو بێ‌ماف و نایەکسان لەکۆمەڵگادا، ڕاگرتووە، بگرە مەترسیەکی گەورەی بۆ و جودی ئینسانی ژن ومناڵ پێکهێناوە. خودی ئاماری بەڕێوەبەرایتیەکانی توندوتیژی حکومەت، ساڵانە بەدەیان و سەدان کەیس و کارەساتی کوشتنی ژنان وخۆسوتاندن و دەسترێژی سێکسی و لێدان و دەربەدەرکردنی ژنان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کەستەمکێشی و جیاکاری و بێمافی و هه‌ڵاواردنی ژنان لەسایەی دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتیدا، بهقیزهوهندترین شێوه دریژه‌ی هه‌یه و جێگا‌و ڕێگای ژنانی کوردستانی لەئاستێکی خوار کۆیلەوە ڕاگرتووە. لەلایەکی ترەوە یاسای باری کەسێتی رژێمی بەعس کە بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام دیاریکراوە و ڕەواجپێدەری کەلتووری پیاوسالاری و توندوتیژی و سوکایهتیکردنە به‌ژنان و منداڵان، هێشتا سایەو سێبەرە بەسەر یاساکانی هەرێم و هێشتا شەریعەتی ئیسلام سەرچاوەی دیاریکردنی ماف و ئازادیەکانی ژنانە. خودی یاسای فرەژنی کەپەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە، گەورەترین سوکایەتی و بێحورمەتیە بەژنان و سەرجەم کۆمەڵگا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان کە به‌یاساو دادگا و داوهرەوه له پشت بکوژانی ژنان و ده‌ست درێژکردنه سه‌رمنداڵان ڕاوەستاوە و دەستی مەلاو بانگخوازانی ئاینی ئاوەڵاکردووە تا ڕۆژانە سوکایەتی بەئینسانی ژن و مەدەنیەتی کۆمەڵگا بکەن و کەلتوری پیاوسالاری و دواکەوتوانە بەزۆر بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنن، هیچ ڕێگایەک ناهێڵێتەوە لەبەردەم ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و بەرەی ئازادیخوازان، جگە لەخەبات و ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕووی ئەم دەسەڵات و سیستەمە دژی ژنەدا.
کەوایە با بۆ ڕاوەستانەوە بەدژی یاسا‌و کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژ بەژنان ومنداڵان بێینە مەیدانەوە!
با پێکه‌وه ده‌نگی ناڕهزایهتمان یه‌ک بخه‌ین دژ به‌هه‌ر دهستدریژیهکی جه‌سته‌ی و فیزیکی و زاره‌کی به‌رامبه‌ر به ژنان، با بۆ به‌رگری له‌به‌ها مەدەنی و ئینسانیه‌کان و یاسای یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نەی ژنان و پیاوان له‌کوردستان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕین.
به‌شداری بۆ هه‌مووانه
بۆ زنیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به م ژماره ته‌له‌فونانه‌ی خواره‌وه:
07856032991 – 07476204121
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی به‌ریتانیا
چالاکی دووەم: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠
ڕێکخراوی ژنانی کورد‌و ڕۆژهەڵات و فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی
٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، بەسازدانی مه‌راسیمێک پێشوازی لێدەکات!
به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خەبات و ناڕەزایەتی بەدژی نایەکسانی و ستەمکێشی ژنان، هه‌ردوو ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی هه‌ڵده‌ستن به سازدانی مه‌راسیمێک.
رۆژی شەممە: ڕێکەوتی ٧/٣/٢٠٢٠ – کاتژمێر ٦.٣٠ ئێوارە تا ١١ شەو، شۆێن:
THE Bermondsey Village Hall
Kirby Grove,London SE1 3TD
نزیکترین ئیستگای قیتاری London Bridge له‌سه‌ر خه‌تی ڕه‌ساسی وخه‌تی ڕه‌ش.
لەم مەراسیمەدا کورتە باسێک لەسەر دۆخی ئێستای ژنان له کوردستان پێشکەش دەکرێ ودواتریش بە گێڕانی ئاههنگوموسیقا، ماوەی مەراسیمەکە بەسەردەبرێت هەروەها:
خواردن وخواردنه‌وه به نرخێکی گونجاو ئاماده‌یه و
هاتن بۆ هه‌موانه
بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه:
07748851125 – 07856032991
ئوسترالیا دوو چالاکی:
چالاکی یەکەم:
ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری بۆ ٨ی مارس به‌رێوه ده‌چێت
رۆژی شەممە ٧ی مارس کاتژمێر ١١ی بەیانی لە هاید پارک فاوەندەیشن بە رێپێوان بەرەو بێلمۆر پارک.
On Saturday 7 March at 11am, we will be starting at Hyde Park fountain and marching to Belmore Park. There will be a few speeches held at the beginning of the event with further entertainment and food trucks at Belmore Park for the conclusion of the march.
چالاکی دووەم:
له‌سدنی بهراسیمێک به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس وه رێک ده‌خرێت
کاتژمێر : ٧ ی ئێوارە
بە ئومێدی بەشداری و ديداری يەکسانيخوازان و ئينساندۆستانی شاری سيدنی لەم ئێوارە کۆڕەدا کە تيايدا هەڵسوڕاوانی ژنان لە کوردستان و بەغدا و تارانەوە بە پەيامی ڤيديۆيی، بەشدارئەبن تيايدا:
بژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان !
ئەمساڵ لە هەلومەرجێکدا پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەین، کە خەسڵەتی سەرەکی هاتنەمەیدانە جەماوەری و کۆمەڵایەتیەکان، دەرکەوتنی بەرچاوی ژنان لەڕیزی پێشەوەی ڕابەریدان، نەک هەر بۆ داخوازییە ئازادیخوازی یەکسانی خوازی ژنان. بەڵکو بۆ ڕزگاری یەکجاری کۆمەڵگا لە سیستەمێکە کە بنەمای لەسەر بێمافی، هەڵەواردن و ستەمی سیستەماتیک دامەزراوە.
لە تاران، تا بەغداد و بەیروت، لە شیلی تا فەرەنسا، ژنان بە جەربەزە و لێزانین لە پێشەوەی خەڵکانی بەتەنگهاتوو، ئاڵای ڕزگارییان شەکاوە ڕاگرتووە و ڕاوەستاوانە لەبەرامبەرکێدان.
وەرن با ئەم دیمەنە شکۆدارانە و ئەم ئەزموونە بەنرخانە لە ماراسیمی ٨ ی مارسی ئەمساڵدا باس بکەین و هەوڵی یەکسانیخوازانەی ژنان لە چوارگۆشەی جیهاندا جەژن بگرین.
کات : ٧ ی مارس ٢٠٢٠
کاتژمێر : ٧ ی ئێوارە
شوێن : کۆمیونیتی سەنتەری پانینت هێڵس
بلیت : ١٠ دۆلارە
Pennant Hills Community Centre
Ramsay Rd, Pennant Hills NSW 2120
On Saturday, 7th March, @ 7pm
بەرنامەکان لە وتار و فیدۆکلیپ و بەرنامەی شادی و هەڵپەڕکێ و نانخواردنی ئێوارە پێک دێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە.
چیمەن عارف 0421036313 – پەرویز ڕاستگۆ 0459902959
کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی ٨ ی مارس – سدنی
سویسرا:
له شاری زویرخ مه‌راسیمێک به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس وه ساز ده‌درێت
بژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان!
به بۆنه‌ی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خه‌بات و تێكۆشان دژ به نایه‌كسانی و سته‌می سه‌ر ژنان و مافه‌كانیان، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا و ڕێكخراوی سویسرای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ڕۆژی شەممە 07.03.2020 مه‌راسیمێك له شاری زویرخ ساز ده‌كا، مه‌راسیمه‌كه له كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆ دەبێت.
ناونیشانی شوێنه‌كه Wolfswinkel 24 8046 Zürich
فنلاند:
لههلسنکی به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس مارشێکی ناره‌زایه‌تی به‌رپا ده‌کرێت
بەرەو رێکخستنی مارشی ژنان لە سەنتەری شاری هێلسینکی!
٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانە، ڕۆژی خه‌بات و تێكۆشانە دژ به نایه‌كسانی و سته‌می سه‌ر ژنان و هێرشی بەردەوام بۆ سەر مافه‌كانمان، رۆژی بەدەستهێنانی داواکاریەکانمانە. کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و رێکخراوی ژنانی عێراقی لە فنلاند مارشیکی ناڕەزایەتی لە ٨ی مارسدا لە شاری هێلسینکی رێکدەخات. لەم بۆنەیەدا هەلومەرجی ژنانی کوردستان و عێراق و ئێران بە پۆستەر و لافیتە و پلاکارت نمایش ئەکرێت و نوێنەرانی ژنان وتەی حزب و رێکخراو پێشکەش ئەکەن!
کات :یەک شەممە ٨ی مارس
کاتژمێر: دووی دوای نیوەرۆ
شوێن: سەنتەری شاری هێلسینکی. kolmen seppä بەردەمی بازاڕی ستۆکمان
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:
ئاڵا فەرەج ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩ ئیبرایم حسێن : ٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨
نەرویج:
له‌ئۆسلۆ به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس رێپیوان ده‌کرێت
ڕۆژی ٨ ی مارس، كاتژمێر ١٣:٠٠ پاشنیوه‌ڕۆ
رۆژی ٨ی مارس لە ئۆسلۆ له گۆڕه‌پانی كرێكاران له یهنگستۆرگه كۆمیته‌ی ٨ ی مارس سه‌ره‌تا كۆدەبنهوه و پاشان ڕێپێوان ده‌ست پێده‌كات.
ئێمە هاوڕێیان و دۆستانی حزب بەشداری دەکەین و له سات و كاتی چالاكیه‌كه‌دا به دروشم و پلاکارتەوە به‌شداری ده‌كه‌ین. بانگه‌وازمان بۆ خه‌ڵكانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵمان بن به تایبه‌تی كه له‌م ڕۆژه گرنگه‌دا ناڕه‌زایه‌تی دژ به هه‌لومه‌رجی ژنان ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاشدا كه له دۆخێكی خراپدایه ده‌رببڕین.
کەنەدا:
لە کات و شوێنی چالاکیە ئاگادارتان دەکەینەوە ….