شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20 شوباتی 2020 له دوو هیرشی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌دا له شاری هاناوی نزیک فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا 9 که‌س ده‌کوژرێت وپاشان کەسی بکوژ لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا، دوای ئەوەی خۆی و دایکی دەکوژێت، ئەدۆزرێتەوە، بکوژەکە خاوەن بیرۆکەی رەگەزپەرستی وراستره‌وی توندبوەو لە په‌یجی تایبەتی خۆیدا بیرۆکەکانی بڵاو کردوەتەوەو رایگه‌یاندوه” کە چەندین نەتەوە ئەبێت لەسەر زەوی لەناو ببرێن” .
ئه‌م تاوانه ره‌گه‌په‌رستیه هاوتایه به زنجیره‌یه‌ک رووداوی وهێرش وپه‌لاماردانی جیاوازی توندوتیژی راستره‌وانه و ده‌مارگیری ئاینی که له‌م هه‌فته‌یه‌دا له شاره‌کانی پاریس و مۆسکۆ و له‌نده‌ن روویانداوه له ئاکامدا چه‌ند که‌س به‌چه‌قۆ ژیانی له‌ده‌ستداو بریندارکراون.
مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ره‌گەز‌په‌رستی و ده‌مارگیری ئاینییه، به‌ته‌نها دروستکردن و قوڵکردنەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی نییه لەنێوان هاوڵاتیانی زەحمەتکێش و چەوساوەدا، به‌ڵکو ده‌توانی کاره‌ساتی گه‌وره رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگە بکاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ده‌ورانی قه‌یرانه ئابوری و سیاسیه‌کاندا که ده‌رفه‌تیان زیاتریان بۆ ده‌کرێته‌وه.
پەرەسەندنی رەوتە کۆنەپەرستە بۆرژواییەکان لەوڵاتانی رۆژاوایی و شانبەشانی سیاسەتی دژی پەنابەری دەوڵەتانی بۆرژوایی، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە لەدرێژەی خۆیدا ئەگەر بەری پێنەگیرێت، دەتوانێت ببێتە مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و خۆین له‌به‌ر رۆیشتنی کۆمه‌ڵگا که نموونه‌کانی له مێژوودا زۆرن له کوشتاری خه‌ڵک و به‌کوشتدانیان به‌ده‌ستی یه‌کتر له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رستی و دژه به‌شه‌ریه‌کانی بۆرژوازیه‌وه. بۆیە پێویسته له‌لایه‌ن به‌شه‌ریەتی پێشکه‌وتخوازی و دنیای شارستانیه‌وه وه‌ڵامی دانشکێن وه‌رگرێته‌وه.
ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکخراوی دەرەوە له‌کاتێکدا ئه‌وپه‌ڕی هاوخه‌می خۆمان بۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کانی ئه‌و هێرشه ره‌گەز‌په‌رستیه‌ی هاناوی ئه‌ڵمانیا ده‌رده‌بڕین، بەتوندی ئەم کرده‌وه ره‌گه‌زپه‌رستی و تیرۆرستانه‌ی که له‌ماوه‌ی رابردودا لەدژی هاوڵاتی بێ‌دیفاع و سڤیل ئه‌نجامدراوه ئیدانە دەکەین و هاوکات سیاسەتی جیاکاری و نه‌ژاد په‌رستانه دژی پەنابەری حکومه‌ته‌کان و بڵاوکردنەوەی کینەو نەفرەتی دینی و کەلتوری گروپ و دەستە رەگەزپەرستەکان بەهۆکارێکی سەرەکی پشتی ئەم تاوانە دەزانین. هاتنه‌ده‌نگ و یەکگرتوویی ڕیزی کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی سه‌راسه‌ری دنیا ڕێگایه‌کی کارسازه به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زپه‌ستی و تیرۆریزم و به‌رگرتن به دووبه‌ره‌کی و دنه‌دانی رق و کینه‌ی ئاینی وقه‌ومی و جیاکاری ئینسانی.
ده‌توانرێت و پێویستە دنیایه‌کی ئازاد‌و ئارام و سه‌قامگیر خاڵی له سیاسه‌ته راستره‌وه‌کانی دۆناڵد ترامپ و بۆرس جۆنسن و پۆتین وخامه‌نه‌ئی له‌پێناو سودو قازانجی سه‌رمایه‌داریدا به‌دیبهێنرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
رێکخراوی ده‌ره‌وه
21/2/202