نووسینی: هەتاو عەبدوڵاهی
کار چه‌مکێکی زانستی‌و ئابوورییه. کارتێکه‌ری کار له‌سه‌ر ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئابووری‌و گۆرانکاری له‌سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی دیار‌و به‌رچاوه. به شرۆڤهیهکیتر، کار له‌په‌یوه‌ندی چڕا‌وچڕ له‌گه‌ڵ چه‌مکی ئابووریدایه، ئابووریش شوێندانه‌ری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو هه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تی له‌قۆناغێکه‌وه بۆبڕگهیهکیتر هه‌بووه‌و هه‌یه.
“کارل مارکس” مه‌زنترین که‌سایه‌تی هزرڤانو بیرۆکهدارێژی زانستی مارکسیزم له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ،بونیادی زانستی ماتریالیزمی مێژوویی، کار به شیۆازیکی زانستی شرۆڤه ده‌کا. له شیکردنهوهکهیدا هه‌ر سیسته‌مێکی ئابووری ــ کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوو راسته‌وخۆ به چۆنێتی کار‌و شێوه‌ی بهرههمهینانیەوه گرێ ده‌داو کاردانه‌وه‌کانی کار به سه‌ر ئابووریدا به وردی تاوتۆێ ده‌کا.
ئه‌و کار به پاڵنه‌ری هه‌موو هه‌ڵدانه‌کانی مێژوو و رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دێنێته نرخاندن‌و ئابووریش به‌بنچینه‌ی هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌سف. ده‌کات. له‌روانگه‌ی زانستی ئه‌وه‌وه سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵگا، فه‌رهه‌نگ، رۆشنبیری و… سه‌رخانی هه‌ر ژێرخانێکی ئابوورییه.
“مارکس” له تێزی به‌ناو بانگی کار‌و سه‌رمایه به خه‌ستی باسی بهرههمهینانو پێک ناکۆکیبوونهکانی کار‌و سه‌رمایه‌و نا عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا ده‌کا، که لێکدانه‌وه‌ی بنه‌ره‌تی تێزه‌که‌ی له سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی کار دانراوه.
که وابوو رێچکه‌ی باری ژیانی مرۆڤایه‌تی، به کار‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی کاره‌وه گرێ ده‌خوا. به‌هۆی کاره‌وه ئابووری دێته ئهنجامو کار ده‌بێته، بابه‌تێکی گرینگ بۆ گۆرانکاری‌و وه‌ک پێویستی هه‌ڵدانی ئابووری پێناسه ده‌کرێ.
له ناو ئه‌م باسه‌دا چه‌ند پرسیارێک به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه: کۆمه‌ڵگای کوردستان چۆن چۆنی له‌و چه‌مکه ده‌ڕوانێت؟ کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی کار له پراکتیک دا له کوێ ویستاوه؟ رۆلی ژنان له‌و پرۆسه‌یه‌دا چۆن دێته نرخاندن؟ کار‌و به‌رهەم هێنان به هۆی ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێمه خاوه‌ن چ گرینگێکه؟
هێنانه به‌ر باسی چه‌مکی کار له کۆمه‌ڵگای کوردستان له بنه‌ماڕا ره‌خنه هه‌ڵگره .ئێمه پێکهاته‌یه‌کی نابه‌رهه‌مهێنه‌ر و بێبه‌ش له هه‌ڵدانی پاکراوی نهتهوهیینو پتر مه‌سره‌ف گه‌راین. ره‌خنه‌یه‌کی به‌رچاو له‌و باره‌وه بێبایه‌خکردنی کاری ژنانه، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا بۆچوونی پاشکه‌وتووانه سه‌نگه‌ری گرتووه. بۆچوونی عهشیرهتسالار ، ئایینزا، پیاو مه‌زن، کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ئابووری داناوه. هه‌رچه‌ند به‌ربه‌رکانی ژنان و پێویستیه سه‌رده‌میه‌کان ژنانیان هێناوه‌ته گۆره‌پانی کار‌و خزمهتگوزارێوه، به‌وحاله‌ش به‌و چه‌شنه پێویستی ده‌خوازێت، کاری ژنان گرینگی پێنه‌دراوه. کاری ناوماڵ بۆ ژنان بۆته بۆچوونی زاڵ‌و باڵی به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی گشتیدا کێشاوه، به‌م جۆره به شێوه‌یه‌کی ده‌سکرد کاری ناو ماڵ به ژن بڕاوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و کاره له بایه‌خی ئابووری که‌وتووه. به‌هۆی بۆچوونی ئایین سالاره‌وه کاری ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ ژن له‌ژێرسێبه‌ری هزری نامووس په‌رستی، به‌حه‌رامی رانه‌گه‌یه‌ندراو خۆی سه‌پاندووه. بۆچوونی تێکه‌ڵاوی خورافه‌و نه‌زانی ره‌هه‌ندێکی مه‌ترسیداری توندوتیژی و هێرشی هه‌وسارپساوی ره‌وانی بۆسه‌ر ژنان رێکخستووه‌و دۆخێکی ته‌واو ناته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهیناوه، ئه‌وانه‌ش هه‌موو بۆ هه‌رچی زیاتر په‌ستاوتنی ژنان له کونجی ماڵدایه. شوێندانه‌رییه نه‌رێنیه‌کانی ئه‌م توندوتیژییه ره‌وانیانه، به راده‌یه‌ک مه‌ترسیدار بووه که هه‌نووکه ژنان له کار‌و چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، رێژه‌یان زۆر که‌مه.به‌م جۆره له‌شکرێکی مه‌زنی کار و به‌رهه‌مهێنان بێکار کراون.
میدیا‌و راگه‌یاندنی کوردی له‌مباره‌وه که‌م کار بوون و ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌یان نه‌داوه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی قهلهمیانهوه، ته‌نانه‌ت هیندێکجار رۆڵی نه‌رێنیشیان گێڕاوه‌و به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ههوالو رێپۆرتاژانهیان زه‌ق نیشانداوه که گوایه ژنان له شوێنی کار و خزمه‌تگوزاری ده‌ستدرێژییان ده‌کرێته سه‌ر، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ناره‌وای سازکردنی باگراوه‌ندی کهشو هه‌وای ناته‌ندرووستی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ر ژنانه، تا نه‌چنه ناوگۆرهپانهکهوهو هه‌روا دووره په‌رێز بمێننه‌وه
کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌سکه‌وته ئیستراتیژییه‌کانی، ناچاره رێگه‌ی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی ئابووری له رێگه‌ی هێنانی ژنان بۆ ناو بازاری کاره‌وه بکاته ئه‌رکێکی مرۆڤی. پێویسته پرسی کاری ژنان، وه‌ک بابه‌تێکی گرینگی ئابووری و ده‌ره‌تانی گۆنجاو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بڕخسێندرێت. ئێمه وه‌ک زۆربه‌ی وڵاته پیشهییو پێشکه‌وتووه‌کان به کاری ژنان له‌ناو ماڵ واتایه‌کی ئابووری ده‌بێ بدهینو نرخی ئابووری پێبده‌ین.
رۆژنامه‌ڤانانی سه‌ربه‌خۆ و جیابیر، بۆ راکێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌م پرسه گرینگه ده‌بێ کاراتر بن. بێ رێزی نواندن و ده‌ربڕاندنی روانگه‌ی چه‌واشه پێویسته به‌ری پێبگیرێ. هه‌ر گروپ‌و لایه‌نیک په‌ره‌پێده‌ری بۆچوونی توندوتیژی له‌م باره‌وه بن ده‌بێ به شێوه‌ی یاسایی‌و دادپه‌روه‌رانه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت. روکنی چواره‌می ده‌سه‌ڵات واته رۆژنامه‌ڤانی ده‌توانی کوردستان به‌رەو بۆچوونی شارستانی ببا و له ئه‌نجامدا و به هاتنه گۆره‌پانی کار‌و به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی ژنان، کوردستان ببێنه خاوه‌ن ئابوورێکی گه‌شاوه‌و روو له هه‌ڵدان.