له وه‌ڵام به نه‌ژاد جه‌لال هه‌ڵسوڕاوی گۆڕاندا كه له زاری نه‌وشیروان مسته‌فاوه باسی ١٧ ی شوبات ئه‌كات …
جه‌مال موحسین
١٧ ی شوباتی ٢٠٢٠
نه‌ژاد جه‌لال كه هێشتاش هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانه چه‌ند وته‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه به ناوی نه‌وشیروانه‌وه كه به پێویستی ئه‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌كی خێرای له‌سه‌ر بكه‌م. ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه یان نا، نه مه‌سه‌له‌ی ئه‌م بابه‌ته‌مه و نه بۆشم گرنگه چونكه گومانم نییه گه‌ر نه‌شیكردبێ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕێكخه‌ره‌كه‌ی كردیان سه‌باره‌ت به ١٧ ی شوبات به‌سه بۆ بینینی هه‌ڵوێستی ئه‌وان.
١٧ ی شوبات به خواستی گۆڕان نه‌بوو
ڕاسته به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان چه‌ند ڕۆژێك له پێش ١٧ ی شوباتدا كه خۆیان وته‌نی ’’ئاگراوی‘‘ بوو له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجێكدا بوو كه خه‌ڵكی كوردستان گه‌واهی به‌هاری عه‌ره‌بی و ڕاپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوون و تا سه‌ر لوتیان له نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی هاتبوو. خه‌ڵكی بێبه‌ش و برسیكراوی كوردستانیش له ده‌رفه‌تێك ئه‌گه‌ڕان ئه‌م گڕكانی توڕه‌ییه به‌رامبه‌ر به تاڵان و بڕۆیی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی بته‌قێنن. ئامانجی گۆڕان و به‌یاننامه‌كه خۆجووتكردن نه‌بوو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیدا به‌ڵكو ئه‌وان وه‌ك باڵێكی تری ناو خێزانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌یانوویست پێگه‌یه‌كی تر و پشكێكی تریان هه‌بێ و له پاڵیاندا له داهات و سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌هره‌مه‌ند بن. ئێمه هه‌ر ئه‌و كات كه ئه‌و قسه‌یه‌مان ئه‌كرد به گژماندا هه‌ڵئه‌شاخان و پێیان ئه‌ووتین ئێوه كۆمۆنیسته‌كان ناتانه‌وێ هێزێك هه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی له‌ناو ببات. به‌ڵام چ ڕۆژانی ١٧ ی شوبات و چ دواتر وه كاتێك كه هێشتا ڕێكخه‌ره‌كه‌شیان له ژیاندا مابوو ڕاستی ئه‌م قسانه‌ی ئێمه به كرده‌وه له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كانی پیرمام و سه‌ریڕه‌شه‌وه ده‌ركه‌وتن. هه‌ربۆیه ئه‌و كاته‌ش وتمانه‌وه حكومه‌تی بنكه فراوان ده‌ستكه‌وتێك بوو بۆ گۆڕان (دیاره ئیسلامیه هاوپه‌یمانه‌كانیشیان) كه به هۆی له خشته‌بردنی خه‌ڵك و به‌لاڕێدا بردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان و به‌كارهێنانی بوو بۆ ئه‌و مه‌رام و به‌رنامه سیاسیه. چ جای ئێستا كه به ته‌واوه‌تی بوونه‌ته به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك جیاوازیه‌ك له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و پارتیدا نابینێ.
گۆڕان ئه‌و كاته نه‌یئه‌ویست و خه‌ڵكی توڕه‌ی بۆ شۆڕش ئاماده نه‌ئه‌كرد، به‌ڵام بۆ كۆمۆنیسته‌كان ئامانج ئه‌وه بوو كه ئه‌و توڕه‌ییه قاڵبێكی ڕێكخراو به خۆیه‌وه بگرێ و جه‌ماوه‌رێكی ئاماده و به به‌رنامه و ئاسۆیه‌كی شۆرشگێڕانه‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی هه‌ستێ. له جێیدا ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری خۆی له ڕێگای شورا و ئۆرگانه‌كانی خۆیه‌وه دابمه‌زرێنێ. ئه‌و كات ڕێك چۆن ئه‌وه مه‌ترسی بوو بۆ یه‌كێتی و پارتی بۆ گۆڕانیش هه‌روا بوو. ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵات كه زۆر ده‌مێكه خواستێكی جه‌ماوه‌ریه و ڕیشه‌ی له نێویاندا هه‌یه، لای گۆڕان نه ستراتیژ بوو و نه ئامانج. هه‌ربۆیه ئه‌و قسه‌یه زۆر بێ ناوه‌ڕۆكه كه نه‌ژاد ئه‌یڵێ گوایه له به‌رنامه‌یاندا بووه له هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێبكات و ئنجا سلێمانی بگرێته‌وه.
١٧ ی شوبات و كۆمۆنیسته‌كان
به‌ڵێ ئه‌وه ئێمه كۆمۆنیسته‌كان بووین به هه‌ر توانایه‌كه‌وه كه هه‌مانبوو له ڕۆژانی پێش ١٧ ی شوباته‌وه هه‌وڵمان ئه‌دا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ڕێكخراو بكه‌ین و تووڕه‌یی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی سه‌رپێیی و بێ به‌رنامه نه‌یه‌ته سه‌ر شه‌قام، بگره ئامانجدار و ئاسۆدار بێ و هه‌لومه‌رجێك بخوڵقێنێ به‌ره‌و ڕێڕه‌وی شۆڕش بڕوات. ئه‌مه‌ش چه‌ند به دڵی یه‌كێتی و پارتی نه‌بوو و ترسیان لێی هه‌بوو به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش گۆڕان ترسی لێی هه‌بوو. وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به چه‌ندین شێواز ناڕه‌زایه‌تی له دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ربڕدرا بوو. ئێمه له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا بوونمان هه‌بوو، ده‌خاڵه‌تمان ئه‌كرد و قسه‌مان ئه‌كرد و ئه‌مانویست ڕێكیبخه‌ین.
ئه‌وه بوو ڕۆژی ١٦ ی شوبات له‌به‌رده‌ركی سه‌را میتینگێكی جه‌ماوه‌ریمان سازدا و هه‌ر ئه‌م ڕێڕه و ئاسۆیه‌مان خسته‌ڕوو. له ١٧ ی شوباتیشدا له‌گه‌ڵ تۆڕی به‌رگری له داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر و چه‌ندین كه‌سانی ناڕازی و ڕابه‌رانی جه‌ماوه‌ریدا كه هه‌ر له‌وه‌و پێشه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو یه‌كه‌مین میتینگی گه‌وره‌مان له به‌رده‌ركی سه‌را ڕێكخست و له وته‌بێژان و دروشم دان و هه‌وڵدان بۆ ئامانجداركردنی ناڕه‌زیاتیه‌كاندا ڕۆڵمان نواند. كاتێك كه متیینگه گه‌وره‌كه ته‌واو بوو و بانگه‌وازی كۆتایی هاتنیمان كرد بۆ ئه‌و ڕۆژه، گه‌نجانێكی توڕه و نه‌فره‌ت له دڵ له دژی ده‌سه‌ڵاتی تاڵان و بڕۆی یه‌كێتی هه‌ر به‌رده‌وام بوون و وه‌ك بینیمان كه‌وتنه هێرش كردن بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی یه‌كێتی و به تایبه‌تیش پارتی. به‌ڵام كاتێك چه‌كداره‌كانی پارتی ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ری توڕه و ناڕازی كرد و خه‌ڵكیان كوشت، هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانیش نه‌ك ده‌ستیان نه‌گرتن بگره وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵات پشتگیریان كردن. هه‌مان ئێواره گۆڕانی خاوه‌ن ’’به‌یاننامه‌ی ئاگرین‘‘ كه‌وتنه مه‌حكومكردنی خۆپیشانده‌ران و له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌نجانی ناڕازییان به گێره‌شێوێن له قه‌ڵه‌مدا. به‌مجۆره‌ش به‌م هه‌ڵوێسته‌یان پاڵپشتی واقعی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵات و هاوكات دژایه‌تیشیان بۆ جه‌ماوه‌ری توڕه به ئاشكرا نیشان دا. ئه‌وه ئێمه بووین له سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدا بووین و گۆڕان و نه‌وشیروان بوون كه به كرده‌وه پشتی ده‌سه‌ڵاتیان گرت چونكه له بناغه‌دا ئامانجیان ڕوخان و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو. ئه‌وه‌ی كه گوایه یه‌كێتی و پارتی هانی كۆمۆنیسته‌كانیان داوه پلانی گه‌وره‌ی ئه‌وان شكست پێبهێنێ، تۆمه‌تێكی پوچ و بێناوه‌ڕۆكه بۆ شاردنه‌وه‌ی خه‌ونێكی دۆن كیشۆتانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئه‌یوویست خۆی وه‌ك جوامێر و سوارچاكی ڕزگاركردنی خه‌ڵك له ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی بقه‌بڵێنێ. له كاتێكدا توڕه‌یی شه‌قام و ناوجه‌رگه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و ناڕازی له جێگه‌یه‌كی تر بوو كه هه‌ر خودی ئه‌وه مۆته‌كه‌یه‌ك بوو بۆ سه‌ر دڵی گۆڕان و خه‌ونه‌كه‌ی. پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێین كه هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك له پێش ١٧ ی شوباته‌وه نوسینگه‌ی حزب و هه‌ڵسوڕاوه‌كانمان و هه‌تا ڕابه‌ریی حزب كه‌وتبوه به‌ر چاودێری وردی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه و شوێن پێی هاوڕێیانمانیان هه‌ڵئه‌گرت تا له هه‌ر جموجوڵێكمان ئاگادار بن و پێشی پێبگرن.
كۆمۆنیسته‌كان و گۆڕان له ١٧ ی شوباتدا
ئیتر ڕۆشن بوو كه به‌ڵێ ڕاسته ١٧ ی شوبات، به‌و واتایه‌ی فتیله هه‌ڵكردنێك بوو بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌دا، ڕووداوێك بوو درا به ملی گۆڕان و ڕێكخه‌ره‌كه‌یدا. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كه نه‌ژاد ئه‌ڵێ: ’’ویستمان كۆتایی بێت، به‌ڵام كه خوێنی خه‌ڵك ڕژا ناچار بووینه خاوه‌نی‘‘… گۆڕان و ڕێكخه‌ره‌كه‌ی ڕێك كه خوێنی خه‌ڵك ڕژا وه‌لائیان بۆ ده‌سه‌ڵات و دژایه‌تیان بۆ جه‌ماوه‌ری برسی و توڕه ده‌ربڕی. ئه‌وان نه‌بوونه خاوه‌نی بگره تاكو بتوانن دژایه‌تی بكه‌ن و به ئاقاری مه‌رامی سیاسی خۆیاندا بیبه‌ن، كه‌وتنه هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردن و سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و به‌لاڕێدابردنی خواست و داواكانی جه‌ماوه‌ری بێزار له ده‌ست یه‌كێتی و پارتی. هه‌ر له دوای ١٧ ی شوبات و ڕۆژه‌كانی یه‌كه‌مه‌وه تاكو كاتی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕان كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی ئێمه كۆمۆنیسته‌كان. هه‌ر كاتێك میدیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات یاخود سێبه‌ری ئه‌وان باسیان له‌وه ئه‌كرد كه كۆمۆنیزمی كرێكاری به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانه، له ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی ئه‌م دژایه‌تی كردنه به‌رجه‌سته‌تر و قوڵتر ئه‌بوو. تا كار گه‌یشت بوو به‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیان ئه‌كرد و ئه‌یانوویست كات و شوێنه‌كه‌ی له ئێمه بشارنه‌وه! مینبه‌ری سه‌رای ئازادی له ئێمه به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه! به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه كۆمۆنیسته‌كان بووین كه ته‌قه‌لای خۆمان كرد ئاسۆی كوردایه‌تی- ئیسلامی گۆڕان زاڵ نه‌بێ. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه ئه‌وان بوون پلانی جه‌ماوه‌ری توڕه‌یان شكست پێهێنا. جگه له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دواتردا، په‌یتا په‌یتا دروشمی نادروست و ئاگراوییان ئه‌هێنایه ناو گۆڕه‌پانه‌كه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكه‌وه تاكو بیانویه‌ك بده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان. به نمونه هێنانی نه‌خشه‌ڕێگای ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (ارحل) كه نه كاتی بوو وه نه توانای جه‌ماوه‌ری له ئاستیدا بوو وه نه له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕان خۆی خاوه‌نی ئامانجی وه‌لانانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو، كۆمه‌كی كرد به چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه و سه‌رئه‌نجام سه‌ركوتكردنی. هه‌تا كاتێك له ڕۆژانی دوای ١٧ ی شوباتدا چه‌ند كه‌س له كۆمۆنیسته‌كان ڕفێندران، گۆڕان نه هیچ ده‌خاڵه‌تێكی كرد و نه مه‌حكومی كرد!
ئێمه و گۆڕان له‌سه‌ر دوو وه‌ته‌ری جیاواز ئاوازمان ئه‌چڕی. هه‌ربۆیه نه ئه‌و كات خۆشه‌ویست بووین لایان و نه ئێستاش دڵیان به‌رایی ئه‌دات به‌شێك له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به ئێمه بناسێنن، بگره ئه‌یانه‌وێ به‌و تۆمه‌ته پوچه‌یان به خه‌یاڵی خۆیان كۆمۆنیسته‌كان لای جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كوردستان ناشرین بكه‌ن. حوكمی ئێستا و پێگه‌ی گۆڕان و سیاسه‌تی ئێمه‌ش كه به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی ئه‌كه‌ین خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڕاستی لای كێیه!