نوری بەشیر
روخساری مەسەلەکە لەمیدیاکانەوە:
دوای سێ ساڵ و نیو لە گفتوگۆ و سەرقاڵی کۆمەڵگای بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، وە بوونی هەلومەرجێکی ناجێگیر و پڕ لە نیگەرانی لە سەرگێژەو کێشەی جۆراوجۆر لە ئاستی کۆمەڵایەتی، ئابوری و سیاسی کۆمەڵگای بەریتانیا و ئەزمەی حکومەت و پەرلەمان و گۆڕانی سێ سەرۆک وەزیران، وە گوێزانەوەی کێشمەکێشی نێو پەرلەمان لەنێوان باڵی راستی بۆرژوازی و باڵی چەپی ناو حزبی کرێکاران، سەرئەنجام لە شەوی ٣١ی مانگدا بەریتانیا لە ئەوروپا هاتە دەرەوە، وە بۆ ئەم مەبەستەش بۆریس جۆنسن وەک سەرۆک وەزیران و حزبەکەی وەک باڵی راستی بۆرژوازی بەریتانیا بۆ ئەم مەبەستە لەم ڕۆژەدا لەبەریتانیا و وە نایجل فاراجی سەرۆکی حزبی برێکزیت لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپادا شادیان گێڕا.
ئەوەی بەریتانیا کۆتایی بەهاتنە دەرەوەی هێناو لەماوەی نزیکەی ساڵێکدا کە پرۆسەی ئەم هاتنە دەرەوەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت، کە کێشەی زۆری لەباری بازرگانی، مەرزی ئاوی، کێشەکانی خەڵکی بەریتانیا لە ئەوروپا کە نزیکەی یەک ملیۆن و نیو دەبێت و خەڵكی ئەورپا لە بەریتانیا نزیکەی سێ ملیۆن دەبێت، رەنگە هەم کێشە دروست بکات و هەم ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە. وە خاڵێکی تریش ئەوەیە کە بۆ باڵی راستی بۆرژوازی بەریتانیا و بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش، کۆتایی دەوریەک و سەرەتای دەورەیەکی نوێیە لەناو ئەم ئەزمە گەورەیەی سەرمایەداری تێی کەتووە لە ٢٠٠٨ وەو رۆژانە قوڵتر دەبێتەوە، هەروەها چ بۆ بەریتانیا و چ بۆ یەکێتی ئەوروپا سەرەتای دەوریەکی تازەیە کە کێشمەکێشەکانی ناوخۆ و پەیوەندیە تازەکان لەئاستی جیهاندا، قوڵبونەوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەدرێژەی ئەزمەیەک کەهەیەتی.
ئەوەی لەسەرەوە ئیشارەم پێداو تا دەگاتە دڵەڕاوکێی کۆمەڵگای بەریتانیا لەوەی کە ئایندەی بەریتانیا نازانرێ بەرەو ئایندەیەکی باشتر دەڕوات یان خراپتر لەم هاتنەدەرەوەیەی لە یەکێتی ئەوروپا کە لەم روەوە زۆر لێکدانەوەو قسەی جۆراوجۆر دەکرێت و هەڵدەگرێت، وە بەشی خوارەوەی کۆمەڵگا لە کرێکاران و خەڵکی کەمدەرامەت سەرەتاکانی ئەمەیان بینیوە لە گرانی و داخستنی زۆرێک لە کۆمپانیاکان و دروستبوونی بێکاری و زیادبوونی راسیزم و ترسی خراپی یاسای پەنابەری، وە چەپەکانی بەریتانیا ترسی بەهێزبوونی زیاتری باڵی راستی بۆرژوازی و رۆشتن بەرەو قوتبی ئەمریکا و گۆڕینی سیستەمی تەندروستی بە سیستەمی ئەمریکی، و هتد. پێشبینی دەکەن.. ئایندەی هەموو ئەمانە لە کۆمەڵگای چینایەتی بەریتانیادا بەستراوە بەئاستی خەباتی چینایەتی و هاتنەمەیدانی چینی کرێکارو دەوری کۆمۆنیستەکانەوە. بۆیە لێرەدا مەبەستی من هیچی ئەمانە نیە! بەڵکو بابەتێکی فراوانترە لەوە لەبۆرژوازی و کۆمەڵگای بەریتانیا و ناڕەزایەتیەکان کە میدیاکان لەئاستی ناوخۆ و ئەوروپادا پەردەپۆشی دەکەن لەبەرژەوەندیەکانی سەرمایەداران و دەسەڵاتەکان.
راستیەکانی پشتی میدیاکان و شادیەکانی باڵی راستی بۆرژوازی:
ئەوەی مەبەستە لێرەدا کە نە میدیا و نە باڵی باڵی راستی بۆرژوازی و هەتا نە چەپەکانیش قسەیان لەسەر نەکردوەو نەدەستیان بۆ بردوە، وە میدیای زاڵ میدیای بۆرژوازی و بەرژەوەندیەکانیەتی، کە ئەوانیش تەنها شایی و ئاهەنگەکانی باڵی راستی بۆرژوازی بۆ هاتنەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپاو وەک سەرکەوتن بۆخۆی تۆمارکرد و ئاهەنگ و شادی بۆ ئەم رۆژە گێڕا بۆ ئەوەی هەم راستیەکانی هەلومەرجی ناوخۆ و کێشەو قەیرانەکان لەلایەک و وە قەیران و شکستێک کە یەکێتی ئەوروپا دەرگیری بووە بەم هاتنەدەرەوەیە لەخەڵک بشارنەوە، راستی ئەوەی لەپشتی ئەمەوە چی دەگوزەرێت و چ مەسەلەیەک هەیە بۆ هەموو بۆرژوازی لەئاستی ئەوروپادا لە خەڵک بشارنەوەو راستیەکان پەردەپۆش بکەن. لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە واتە برێگزیت و بەسەرئەنجام گەشتنی وەک خواستی بۆرژوازی بەریتانیا بۆ وەڵامدانەوە بەئەزمەیەکی چەندین ساڵەی ئەم وڵاتە دەستی بۆدەبات، دورمەوداکەی نەتەنیا لەئاستی بەریتانیا و نە لە ئاستی یەکێتی ئەوروپادایە، بەڵكو مەودایەکی جیهانی هەیەو راستیەکانی هەلومەرجێکی گەورەترە لە شکستی قوتبێکی جیهانی، ئەویش قوتبی رۆژئاوایە واتە یەکێتی ئەوروپا دەخاتە ڕوو.
یەکێتی ئەوروپا وە قوتبی رۆژئاوا دەوارنێک وەک قوتبێکی جیهانی و هەتا ئەمریکایشی لەسەربێت کە دەورانێک وەک رابەری ئەم قوتبە دەردەکەوت، کە جێگاوڕێگای لە کێشەکانی جیهاندا هەبوو، وە بەریتانیا بۆماوەی ٤٧ ساڵ لەم قوتبەدا و وەک وڵاتێکی گەورە لەئاستی دنیادا و بەشێکی گەورەی هێزی سەربازی و ئابوری ئەم قوتبە جیهانیەی پێکدەهێنا، ئێستا هەروا بەئاسانی ئەم قوتبە جێدەهێڵێت و قوتبێک کە لەهەلومەرجی دنیای چەند قوتبی ئەمڕۆدا وەک قوتبەکانی ئەمریکا، روسیا و چین و هەلومەرجی دنیای ئەمڕۆ لەبارە بۆ دەرکەوتنی قوتبی ترو جێگاگرتن هاوکاتی ئەم قوتبانە، لە کاتێکدا بەریتانیا ئەم قوتبە جێدەهێڵێت غەرقی ئەزمەیەکی گەورەیە. بەڵام بەریتانیا و حزبی دەسەڵات دێت و سەرکەوتن و شادی بۆ هاتنەدەرەوەکەی رادەگەیەنێت بەڵام شکستی ئەم قوتبەی کە نزیکەی پێنج دەیە تێدا کار دەکات و هاوشانی ئەڵمانیا و فەرەنسا رابەری دەکرد، قوتبێک کە قەرابوو بۆرژوازی ئەوروپا نەک یەکدەست رابەری هەلومەرجی ئەوروپا بکەن و یەکدەست لەبەرامبەر کرێکاران و بزوتنەوەی رادیکال و کۆمۆنیستیدا بوەستنەوە، بەڵکو وایان بۆخۆیان دانابوو کە رابەری جیهان بکەن و ئەمان چارەنوسی دنیا دیاریبکەن و دەورەی سەرەکەیان هەبێت لە دابەشکردنەوەی ناوچەی نفوزو ئابوری و سیاسی جیهاندا. ئەگەرچی کێشەو ناکۆکیەکانی قوتبەکانی تر لەگەڵ ئەم قوتبەی رۆژئاوادا رۆژانەیەو لەپێشەوەچوندایەو ئەمریکا یەكێکە لەو قوتبانەی کە خوازیاری هاتنەدەرەوەی بەریتانیا و راکێشانێتی بۆلای خۆی، وە لاوازی و شکستی رۆژئاوای دەوێت، هەروەها روسیا و چینیش بەتایبەت چین لە رێگای ئابوریەوە تەنگی پێهەڵچنیون و کاریگەری داناوە، وە لەناو ئەم قوتبەدا ئەڵمانیا دەوری پێشڕەوی دەبینێت بۆ رابەرایەتی ئەم قوتبە پڕ لەکێشەو پاشەکشەیە بەهۆی جێگاوڕێگای ئابوری و سیاسی لەناو قوتبی رۆژئاوادا بەڵام بەهۆی قوڵی قەیرانەکەوە ئەم شانسەی لەئێستادا کەمە.
بۆرژوازی بەریتانیا لە هەناوی ئەو ئەزمەیەدا لە تێڕوانین و بەرژەوەندی قەومپەرستی و ناسیۆنالیستی خۆیەوە ئەم کارەی کرد کە ئیتر ئەوروپای یەکگرتوو ئەو هەلومەرجەی کە تێیدا پێکهات و ئەو پێداویستیانەی زەرورەتی بەرژوەندیەکانی بۆرژوازی کە دەستیان بۆبرد جێگاوڕێگای خۆی لەدەستداوەو ئەم هەنگاوەی بەریتانیا لەناو ئەو قەیرانەدا رنگە ببێت بە ئەلگۆ و وایلێدەکات کە بۆرژوزی هەر وڵاتە بەشوێن بەرژەوەندیەکانی خۆیەوە بێت و زەرورەتی بۆرژوازی بەریتانیاش ئەمەی دەخواست، بۆیە شادی و سەرکەوتنی خۆی لەم بەرژەوەندیەوە رادەگەیەنێت، بەڵام لەترسی خەباتی چینی کرێکار و بەرەی رادیکال و ئینساندۆست و کۆمۆنیزم شکستی بلکۆکێکی گەورەی وەک رۆژئاوا دەشارێتەوە، کە پێش هەموو شتێک لەزەرەری خۆیدایە. لە درێژەی ئەم ئەزمەیەی یەکێتی ئەوروپا لەناو ئەزەمەیەکی جیهانداگرداو لەدەوریەکی تردا ئایندەی یەکێتی ئەوروپا و قوتبی رۆژئاوا بە لێکترازانێکی گەورە رووبەڕوو دەبێتەوەو دەرگا لەبەردەم وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و فەرەنسا دەکاتەوە ئەگەر بتوانن لە بەرامبەر قوتبەکانی تردا بێنە مەیدان، ئەگەر نا شانسی ئەوەیان دەبێ کە پەیوەست بن بە قوتبەکانی کە بەرژەوەندیان هەیە لەگەڵیان کە لەناویاندا قوتبی چین بۆ راکیشانی وڵاتانیکی ئەوروپا شانسی لە هەموویان زیاترە.
بەڵام بەداخەوە هەڵوەشانەوەی ئەم بلۆکە واتە بلۆکی رۆژئاوا و دامەزرانی بلۆکێکی نوێ دەبوایە لەلایەن چینی کرێکار و کۆمۆنیستەکانەوە ئەنجام بدرایە، چەپەکانی ئێرەو هەتا ئێمەش لەم سێ ساڵەدا زۆرجار وتومانە کە ئەوروپایەکی یەکگرتووی تر و ئەوروپایەکی سۆشیالیستی ئیمکانی هەیە، ئەمەش بەهاتنە مەیدانی چینی کرێکاری وشیارو رێکخراو مەیدانداری کۆمۆنیستەکان مەیسەر دەبێ.
ئەوەی راستیە ئەوەیە کە بۆرژوزای ئەو شادی ئاهەنگ گێڕانەکەی ئەگەرچی درێژماوە نابێت و بۆ شاردنەوەی ئەو شکستەی بلکۆکێکە کە لەباری چینایەتیەوە بۆرژوازی رابەرایەتی دەکات و هاوچینەکانی بەڕێوەی دەبەن، هەربۆیە برێگزیت لەکاتێکدا و لەباری واقعیەوە بانگەوازی لەبەریەک هەڵوەشاندەوەی ئەوە بلۆکە جیهانیە، بەڵام بە پاساوی تەبلیغات و ئاهەنگێڕان و شادی بۆ بەریتانیایەکی گەورەو ئابوریەکەی باش دەدات بەگوێی خەڵكدا، بەڵام ئایا ئەوە دروستر نیە کە بڵێین لێکهەڵوەشانەوەی بەریتانیاش بەهەمانشێوەو هەمان زەمینەی ئەو بلۆکە گەورەیەی رۆژئاوا قابیلی روودانە، هەمان ناسیۆنالێزمێکی بەریتانی و قەومپەرستیەک رێزەکانی بۆرژوازی لەئاستێکی گەورەدا هەڵدەوەشێنێتەوەو رێزەکانی جێدێڵێت، ئەوا ریزەکان و ناوچەکانی بەریتانیا لەبەردەم لێکترازاندایە، هەر لەدەورەی برێگزیت و تا کۆتایی پرۆسەکە ناوچەکانی سکۆتلەندا و ئێرلەندا کێشەیان هەبووە و کۆتایی هاتنەدەرەوەکە جێگای تێڕامانەو بەریتانیای لەبەردەم لێهەڵوەشانەوەدا راگرتووە، کە خواستی مانەوەیان لە یەکێتی ئەوروپا و خواستی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لەبەریتانیا لەدەستوردایە، کە لەئایندەدا بەدوای ئەو دوو ناوچەیەدا نازانرێت هەلومەرجی وێڵس و ئینگلتەراش بەرەوکوێ دەچێت و لە دورماوەدا بەریتانیا خۆی وەک یەکێتی ئەوروپا بەرەو چەند پارچە دەڕوات، هەموو ئەوانە لە قوڵبوونەوەی قەیرانی ئەوروپا ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت.
لە کۆتاییدا هاتنەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، نیشانەی ئەزمەیەکە کە هەموو بۆروازی لەئاستی جیهاندا دەرگیری بووە، وە یەکێتی ئەوروپا وەک بلۆکی رۆژئاوا دەورانی پێشوو بەگەورەترین بلۆک ئەژماردەکرا، وەک بلۆکێکی بۆرژوازی لەو راستیە بەدەرنیە کە دەگیری ئەزمەیەکی گەورەیەو برێگزیت نیشانەیە و دەرخەری ئەو ئەزمەیە کە بۆرژوازی هەر وڵاتە بەشوێن رێگای چارەو بەرژوەندیەکانی خۆیدا دەگەڕێت و ئەمەش دەرگا بەڕووی وڵاتانێکی تریش لە ئایندەدا دەکاتەوە کەهەمان هەنگاوی بەریتانیا بنێن لەبەرژەوەندی ناسیۆنالیزمی مەحەلی و خۆییەوە کە جێگاو ڕێگای قوتبەکانی دنیا دەگۆڕێت و ئەمەش بەهەمانشێوە جێگای چینی کرێکار و کەمدەرامەتی کۆمەڵگا لە ناڕەزایەتی بەدنیای ئەزمەگرتوو و بێتوانایی سەرمایەداری لەوەڵامدانەوەی دەگۆڕێت.
١٠/٢/٢٠٢٠