٨٠٠ هەزار کەس لە فەرەنسا دژ بە چاکسازی یاسای خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێگای گواستنەوەکانیان پەکخست! …

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید  …

سەدان هەزار کەس لە شارەکانی فەرەنسا هاتنە سەر شەقام لە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠١٩ دژ بەو گۆڕانکاریە پێشنیارکراوانەی لە سیستەمی خانەنشیدا کراوە. وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم ناڕەزایەتیانە بەردەوام بن لە کەرتەکانی گواستنەوە، ئەوەش لەژێر فشاری ناڕازیان بۆ ناچارکردنی حکومەت بۆ پاشگەزبوونەوە لەو پرۆژە چاکسازییە بەتەواوی.

بەپێی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی بەشداربوان ٣٣٩ هەزار کەس بووە (٣١ هەزار لە پایتەخت)، لەکاتێکدا کۆنفدراڵی گشتی کار ژمارەی بەشداربوانی بە ٨٨٥ هەزار خۆپیشاندەر مەزەندە کردووە.

بانگەوازی نەقابە ناڕازیەکان دژ بە پرۆژەی چاکسازی حکومەت لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشدا، دوای کۆبوونەوەیەک کە ٣ سەعاتی خایاند “بۆ خۆپیشاندان لە ئاستی ناوخۆ دوای ١٢ی مانگ و لەکۆتایی هەفتەشدا لە ١٧ی دیسەمبەر خۆپشاندان و مانگرتنی گەورە ساز بدرێت”.

یاسای خانەنشینی بابەتێکی زۆر هەستیارە لە فەرەنسا. ئۆپۆزسیۆن ئاواتەخوازن کە ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتیە درێژە بکێشێت و ببێتە هۆی داخستنی ڕێگاو گواستنەوە، هەروەک ساڵی ١٩٩٥  کاتێک دژ بە پرۆژەی خانەنشینی دەزگاکانی گواستنەوە بۆ ماوەی ٣ هەفتە پەکی کەوت.

ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٦٦ی بەرواری ١٥ دیسەمبەری ٢٠١٩ دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *