پەیامی پشتیوانی کۆمەڵێک لە نوسەر و چالاکوانی سیاسی و مەدەنی بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی ئازادیخوازی عێراق …

پشتیوانی خەڵکی ڕاپەڕیو دەکەین دژ بە حکومەتی گەندەڵ و سەرکوتگەری عێراق
خەڵکی ڕاپەڕیوی عێراق
سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیتان لەبەرامبەر سەرکوتگەری و وەحشیەتی حکومەتە ئیسلامیەکەی عادل عبدالمهدی دا. لە ١٦ ساڵی ڕابردودا ئەم حکومەتە تایفی و مەزهەبیەی عێراق نیشانی داوە کە دوژمنی چینی کرێکار و فەرمانبەر و گەنجان و ژنانە. ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ئێوە کاردانەوەیەکی شۆڕشگێڕانەیە بەرامبەر بە مافیاکانی نەوت و میلیشیاکانیان، کە لەم ١٦ ساڵەدا سەروەت و سامانێکی زۆریان بەناوی بەشی شیعەوە لەدەسەڵاتدا خواردوە و بەشی ئێوەش بێکاری و نائەمنی و بێخانەولانەیی و بێ ئاو و کارەبایی بوە. ئەم دۆخە بەرەنجامی نەخشەی نیولیبرالی بانکی جیهانی و کۆمپانیا نەوتیەکانی شەریکیان بوە و ئەم میلیشیا شیعانەش باشترین جێبەجێکاری ئەم پڕۆژەیە بوون لەبەرئەوەی سەرچاوەی دەسەڵات و دەوڵەمەندبونیانە.
ئێمە کاری خۆڕیخستنی ئێوەی خۆپیشاندەر و هاوپشتی نێوان هەموو ئێوەی خەلکی کرێکار و فەرمانبەر و گەنجان و ژنان و بێکاران کە لە بەغداد و هەموو شاروشارۆچکەکانی تر نیشانتان داوە بە بەردی بناغەی سەرکەوتنی داواکانتان دەزانین. ئەم خۆڕێکخستن و خۆبەڕیوەبەریەی خۆتان کە لەمەیدانەکانی خۆپیشاندانەکان نیشانتان داوە دەتوانێ ببێتە نمونەی ئیدارەی خۆجێی و جێگای ئەو ئیدارە گەندەڵەی ئێستا بگرێتەوە وشورا و ئەنجومەنە شۆڕشگێڕیەکانی خۆتان وەک تاکە مەرجەعی خۆتان دامەزرێنن بەرامبەر بە حکومەت و دەوڵەتی بورژوازی عێراق.
ئێوە وێنەی هاوخەباتەکانتان لە لوبنان و چیلی و فەرەنسا و ئێران و سودان و شوێنەکانی تر دژ بە سیستەمێکی جیهانی نیولیبرالی بورژوازی ڕاوەستاون ،کە مانەوەی لەسەر هەژارترکردنی ٩٩٪ چینی کرێکار و هەژاری دنیایە لە پێناو خۆشگوزەرانی کەمایەتی ١٪. ئەم کەمایەتیە هەر دین و قەومیەتێکی هەبێ هەر یەک بەرژوەندی هاوبەشی دژی ئێمەی کرێکار و زەحمەتکێش هەیە.
هەربۆیە ئەگەر عبدالمهدی و بارزانی و عەلاوی و سەدر و حزبە شیعە و سونە و کوردیەکانیان بەهاوکاری حکومەتی ئەمریکا و جمهوری ئیسلامی ئێران وەک یەک خەڵکی عێراق و کوردستانیان چەوساندۆتەوە و شەریک بون لە برسی کردن و بێکارکردن و گەندەڵی و سەرکوتدا، ئەوا ئێمە دەبێ وەک کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناوەڕاست و باشور و باکوری عێراق و کوردستان دژ بە هەموو ئەم دەستە و تاقمە میلیشیا و سەرمایەدارانە وەک خەڵکی لوبنان یەکگرتویانە لەدژی ئەم دوژمنە هاوبەشەمان بین.
خەڵکی کوردستان لە ١٧شوباتی٢٠١١ دژی دەسەڵاتدارانی کوردستان بەهەمان شێوەی ئێوە خۆپیشاندانی جەماوەری کرد لەپاڵ خۆپیشاندانەکانی بەهاری عەرەبیدا . ئێستاش ئەوە دەسەڵاتدارانی کوردستانن کە لەترسی ئەوەی جارێکی تر خەڵکی کوردستان لەدژیان ڕاپەڕێ وانیشانی دەدەن کە ئەم گۆڕانکاریانەی عێراق بە قازانجی خەڵکی کورد نابێ. بەپێچەوانەوە ئێمە پێمان وایە خەباتی خەڵکی عێراق دژی گەندەڵی و سەرکوتی میلیشیایی ، دژی بەرژەوەندی هەموو ئەو هێزە بورژوازیانەیە بە کورد و عەرەب و شیعە و سونەوە ،کە چەندین ساڵە سەرجەم خەڵکی عێراق دەچەوسێننەوە . هەربۆیە سەرکەوتنی خەباتی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی عێراق پشتیوانیەک دەبێ بۆ سەرکەوتنی خەباتی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانیش بۆ ڕزگاربون لەم دەسەڵاتە گەندەڵ و میلیشیاییەی کوردستان کە شەریکی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و سەرکوتگەری عێراقە.
ئێمە خواستی باشترکردنی ژیانی ئێوە و شەڕی ئێوە دژی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و سەرکوتگەری عێراق بە خەباتی ئەنتەرناسیونالی هاوبەشی خۆمان دەزانین و جارێکی تر پەیامی پشتیوانیتان بۆ دەنێرین و لەگەڵ ئێوە دەیڵێینەوە کە “هەمویان واتە هەمویان” دەبێ لەدەسەڵات بڕۆن و چارەنوسی عێراق بکەوێتە دەستی خەڵکی ڕاپەڕیو.
ئیمزاکان:
1. گۆنا سعید- لندن- نوسەر و چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان
2. شەماڵ علی – ستۆکۆلم- چالاکی سیاسی
3. ئاسۆکمال- لندن- نوسەر
4. عەبدوڵا مەحمود/ سەرنووسەری بڵاوکراوەی بۆپێشەوە
5. سەمیرە فەتحوڵا- ئۆسلۆ- کارمەند
6. بەهار مونزیر-چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان/ کوردستان عێراق
7. بختيار مصطفی- رۆژنامەنوس -سلێمانی
8. علی محمود – چالاکی سیاسی و ڕاگەیاندکار – هەولێر
9. هیوا جەمیل – چالاکی سیاسی- کەنەدا
10. فواد صادق – کەرکوک – چالاکی سیاسی
11. نسان نودینیان – ڕاگەیاندکار و چالاکی سیاسی- ئەڵمانیا
12. سمير نوري- چالاکی سیاسی – کەنەدا
13. عەلی مەولود – چالاکی سیاسی- کوردستان
14. رئوف افسایی – چالاکی سیاسی – لندن
15. بەختیار موستەفا عارف – – چالاکی سیاسی – سوید
16. حەمە غەفور ، کۆمۆنیستی کارگەری ، هۆڵەندا
17. عەزیز شەریف – سۆشیالیست
18. وەستا جلال – چالاکی سیاسی – کەنەدا
19. کاوە عومەر – چالاکی سیاسی -کەنەدا
20. میهرەبان علی ڕەسول – کارمەند – فینلەندا
21. خديجة رشيد – پزیشک – بریتانیا
22. ستاری چیمەنتۆ( ستار حەمە عەلی) – چالاکی سیاسی – ئەڵمانیا
23. خەبات مەجید (كەنەدا)- – چالاکی سیاسی
24. عبدالرحمن رسول /نووسەرو ڕۆژنامەنووس / ئەوروپا
25. سلام عبدالله/ نووسه ر/ خانقين
26. هيوا عمر /رۆژنامەوان/ هەولێر
27. ئەکرەم عبدولا محمود / چالاکی سیاسی/ نەرویج
28. شەمال رەئووف حەميد – چالاکی مەدەنی/ کەلار / کوردستان
29. جەمال ئیبراهیم– چالاکی مەدەنی/ کەلار / کوردستان
30. شاهۆ عەلی– چالاکی سیاسی/ کەرکوک
31. عوسمان ئەحمەد/هەلسوراوی سیاسی کۆمۆنیزمی کرێکاری/دانمارک
32. موفق حسین– چالاکی سیاسی/ کەرکوک
33. جەلال ھۆرێنی -رۆژنامەنوس – کەنەدا
34. گولزار عه لی – چالاکی بزوتنه وه ی یه کسانیخوازی ژنان – دانیمارک
35. حسن حسێن – نووسەر- ئەڵمانیا
36. سه رگول ئه حمه د -هـه لسوراوى بزووتنه وه ى يه كسانى خوازى ژنان / كه نه دا
37. سالار ره شید/ نوسەر/ سویسرا
38. شێرزاد فاتح، بەرپرسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان- سوید
39. قادر نادر – چالاکی سیاسی/ ستۆکهۆلم
40. ڕێبوار عارف / چالاکی سیاسی ⁄ فینلاندا
41. عمرچاوشین/ڕۆژنامەنوس / کوردستان
42. ئاسۆ شابان، ئەنتەرناسیۆنالی سۆسیالیستی، هۆڵەندا
43. توانا محمد نوری – چالاکوانی سیاسی ، لندن
44. جەزا سعید / چالاکی سیاسی/ ئەمریکا
45. ئارام عەلی / ڕاگەیاندکار/ سوید
46. تاڤگە ئیبراهیم – شاعیرو چالا كوانی ژنان – كه نه دا
47. هیوا ئەحمەد، هەڵسوڕاوی سیاسی ، لندن
48. ئاراس ڕەشید حككك / کەنەدا
49. یوسف عوسمان عەزیز/چالاکوان و ڕۆژنامە نوس /وەزارەتی تەندروستی/ کوردستان
50. دلسۆز زەنگنە چاڵاکوان / کوردستان
51. شه مال عادل سه ليم / ليكوله ره وى سياسى
52. دلاوەر منزير/ چالاکی سیاسی /مالبورن اوستراليا
53. سادق عزیز/ چالاکی سیاسی / لندن
54. عبداللە سالح / چالاکی سیاسی / لندن
55. لاوژە جواد محمد / چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان / دانمارک
56. ئاوات علی – چالاکی سیاسی – سویسرا
57. ئازاد علی – کرێکار– کندا
58. نەوزاد صالح – چالاکی چەپ – سوید
59.ئاسۆ دەوڵەت / فرۆکەوان / سوید
60.اسد گلچینی/ ئه ندامی ده فته ری لیکولینه وی ته حه زوبی کومونیستی له ئیران
61.سە ردار عەبدوڵا حەمە/ کەنەدا. کومۆنیستی کرێکاری
62.ئاکام محمد /چالاکی سیاسی/ فینلندا
63.نادر عبدالحميد. هەلسوراوی سیاسی کۆمۆنیست و کرێکاری
64.ئەکرەم نادر /ھەڵسوڕاوی کرێکاری/عیراق
65.م ستار عبدارحمن/چالاکی سیاسی/ كوردستان
66.ناجی ئەفراسیاو/ سلێمانی – وەرگێڕ
67.مريم جميل / كندا
68.باکۆ جەلال /سەرتاش/ئەمریکا
69.ڕزگار صدیق ئەوڕەحمان/ ئینگلتەرا
70.عزالدین علی منظمات المجتمع المدنی بریتانیا
71.فريد عزيز/چالاکوان/ خانقین
72.کاروان مرتضى/چالاکوان/ خانقین
73.شهلا بکر/ بەریتانیا/مامۆستا /چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان
74.ڕازاو سعید چالاکەوانی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان
75.دەشنێ نەریمان/ سلێمانی/ دكتۆر
76. عباس حسین / چالاکوان/ بەریتانیا
77.ئارام حمەسعید / چالاکەوانی مەدەنی / بەریتانیا
78.ایاد سعید كرێكار كندا
79.فاروق حسێن كرێكار كندا
80.خۆشناو سالح كرێكار كندا
81.شلێر غریب دكتۆر چالاكوانی ژنان كندا
82.عرفان علی . دكتۆر كندا
83.دارا جوتیار؍ جوتیار/نەرویج
84.مەریوان زەندی/چالاکوانی سیاسی و پ.م دێرین/کوردستان
85.رەمزییە محمد صالح / پارێزەر/ کوردستان

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *