تیرۆر دیارده‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره و نامۆ نییه به‌م سیسیتمه و به‌رهه‌می كێبڕكێ و ململانێی زلهێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بۆرژوازیی وڵاتان بووه
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ کارزان عەزیز کادری کۆمۆنیست، سەبارەت بە هەژدەهەمین ساڵیادی ١١ سێپتەمبەر
بۆپێشەوە: دوای ڕوداوی تیرۆریستی ١١ سێبتەمبەر، ئەمریکا چەندین وڵاتی وەکو میحوەری شەر ناساند و هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و عێراق… ئەم هێرشانە و گۆرێنی رژێمەکانیان، چ کاریگەیەکی لەسەر تیرۆریزم و رەوتە تیرۆریستەکان دانا؟
کارزان عەزیز: دابه‌شكردنی جیهان به‌سه‌ر به‌ره‌ی شه‌یتان و فریشته یان باش و خراپ‌دا (good and evil) له 11ی سێپته‌مبه‌ردا پرسێكی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به عه‌قڵانییه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌داری و به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمیریالیی سه‌رمایه‌ی ئه‌مریكییه‌وه هه‌بووه و هه‌یه. زۆرێك ئه‌م پرسه بۆ كێشمه‌كێشمی ئاینی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و تیۆری موئامه‌ره و هیتر كورت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به كورتبینی جیهانبینییه‌كی زانستیی ئابوری-سیاسییه‌وه هه‌یه له‌باره‌ی پرسه‌كه‌وه؛ كه پێموایه پاشه‌كشه‌ی چه‌پ به گشتی و به تایبه‌ت له دوای كه‌وتنی دیواری به‌رلین و سۆڤێته‌وه كه هۆكارێكی گه‌وره‌ی ده‌ستئاوه‌ڵابوونی زیاتری سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكی بوو، ڕێگاخۆشكهری ئه‌م تیرۆریزمه نوێیه بوو. له كاتێكدا، خودی تیرۆر دیارده‌یه‌كی نوێ نییه، به‌ڵام ناولێنانێكی نوێیه، ئه‌گه‌رنا سیستمی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه ناسه‌قامگیری و جه‌نگی به‌رهه‌مهێناوه. خودی هاتنی ئه‌مریكا و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی و هێنانی جه‌نگ و كاولكاریی بۆ ئه‌م ناوچانه تیرۆر و تۆقاندنی گه‌وره بوون. هه‌ردوو تیۆریستی بۆرژوازیی فۆكۆیاما و هێنگتنتۆن، ئاڵوگۆڕه جیهانییه‌كانی ئه‌و كات به دوو تێزی ئایدۆلۆژی و دواكهتووانه لێكده‌ده‌نه‌وه كه بریتی بوون له تێزه‌كانی كۆتایی مێژوو و به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانیه‌ته‌كان كه به ته‌واوی پاڵپشتی بوون بۆ ئاڵوگۆڕه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی بۆرژوازییدا. كۆی تێزه‌كان له‌وه به‌ده‌رن بتوانن پێمان بڵێن كه خودی سه‌رمایه‌داری له‌چی قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه كه خۆشبه‌ختانه زۆر ده‌مێكه قه‌یرانه گه‌وره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی سه‌رمایه‌داری خۆی تێزهكانیانی به ههڵهخستهوه. هه‌ر ئه‌م ئایدۆلۆژیا بۆرژوا ئیمپریالییهیه له پشتی جۆرج بۆش و هێنگتنتۆنهوهیه كه جیهان بۆ به‌رداش و به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانییه‌ته‌كان كورت ده‌كه‌نه‌وه. به جۆرێكی تر، جیهانی ئه‌مڕۆ گۆڕانی زۆری له ئاستی شكڵدا به‌سه‌ردا هاتووه و چیتر به‌و تێزه كۆنانه ناخوێندرێنه‌وه.
له پاشه‌كشه‌ی چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریدا له جیهاندا، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواش به‌ره‌و سیاسه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ی بۆرژوازیی و ئیمپریالی سه‌رده‌كێشن، ئیتر ئه‌مه به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بێت یاخود به سیاسه‌ته‌كانی فهندهمێنتاڵیستهكانی ئه‌فغانستان و ئه‌لقاعیده بێت. به‌ڕاستی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فه‌نده‌مێنتالیزمه هۆكارێكی باش بوو بۆ ئه‌مریكا تا بتوانێت كۆمه‌ڵێك وڵات و ناوچه له ڕۆژهه‌ڵاتدا به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی له‌قه‌ڵه‌م بدات؛ كه هه‌ر ئه‌مریكا خۆی به تایبه‌تی له ساڵانی حه‌فتاكاندا له پشتی گه‌شه‌ی فهندهمێنتالیزمهوه بوو دژ به به‌ره‌ی سۆڤێت له ئه‌فغانستاندا له‌لایه‌ن جیهادییه‌كانه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ سی ئای ئه‌ی ده‌ستی له دروستكردنیدا هه‌بوو. به مانایه‌كی تر، تیرۆر دیارده‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره و نامۆ نییه به‌م سیسیتمه و به‌رهه‌می كێبڕكێ و ململانێی زلهێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بۆرژوازیی وڵاتان بووه. جه‌نگی ئه‌مریكا بۆ داگیركردنی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ بوو كه جگه له پڕۆپاگهندهیهكی فریوده‌رانه و میدیایی نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو. هه‌ر له‌وێشه‌وه بوو كه ڕه‌وایه‌تی هێرش و په‌لاماره دڕندانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، بوون به ڕاستی. په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ریش سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام یه‌كێكه له ناڕوونترین ڕووداوه‌كان و ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ئه‌مریكی به‌رپرس له‌و ڕووداوه خۆی ئه‌م ناڕوونییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه. به‌ڵام هێشتا دوای كه‌وتنی زۆرێك له‌و وڵاتانه‌شی كه ئه‌مریكا به سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمی داده‌نان له ڕۆژهه‌ڵاتدا، دوو شت له ئێستادا زۆر ڕوونن: یه‌ك، ئه‌وه‌ی كه تیرۆریزمی ئه‌مریكی خۆی له تیرۆریزمی قاعیده و داعش گه‌وره‌ترن له‌سه‌ر مرۆڤ و ئه‌مریكا خۆشی هۆكارێكی گه‌وره‌ی دروستكردن و پاڵپشتییه له تیرۆریسته‌كان له‌وانه داعش. دوو، جه‌نگی دژبه تیرۆر، نه‌یتوانی پاشه‌كشه به تیرۆریزم و فه‌نده‌مێنتالیزم بكات، به‌ڵكو گه‌شه‌شی پێكرد، چونكه له جه‌وهه‌ردا سیستمی سه‌رمایه‌داری خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت. كه پێكڕا ئه‌مانه وایانكرد كرێكاران زۆرتر بچه‌وسێنرێنه‌وه و خه‌باتی چینایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریا به‌هۆی تیرۆریزمه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك ببرێته دواوه. سه‌رئه‌نجام، هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالییه‌كان و پڕۆژه‌كانیان له‌وانه نیولیبرالیزم له‌م ناوچانه‌دا ئاسانتر ڕۆشتنه پێشه‌وه، كه مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه ته‌نیا له‌م ناوچانه‌دا چونكه ئه‌م پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی نوێ نییه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئیمپریالیزم شكستی گه‌وره‌شی تۆماركرد له جه‌نگی دژه-تیرۆردا نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سه‌رمایه‌درای خۆی له قه‌یرانی گه‌وره‌دایه و به‌م شێوه‌یه قه‌یرانه‌كانی خۆی قووڵتر ده‌كاته‌وه نه‌ك چاره‌سه‌ریان بكات. به مانایه‌كیتر، تیرۆریزم له ناوچه‌كه‌دا به‌هانه و ڕێگاخۆشكهرێكی باشه بۆ ته‌داخولی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڵام جیهانی ئێستا جیهانی دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر نییه و تیرۆر چیتر ئه‌و ڕۆڵ و ناوه گه‌وره‌ی نه‌ماوه. ئه‌وه‌ی كه پێشتر واداده‌نرا جیهان به‌هۆی تیرۆریزمه‌وه به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت، ته‌نیا تێزێك بوو كه بۆ چه‌ند ساڵێك كاری كرد و بۆ ئێستا هیچ كه‌ڵكێكیان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوری و سیاسییه‌كانی بۆرژوازی و قه‌یرانه‌كان و شكڵپێدانهكهی له قه‌یرانی قوڵتردان و شكڵی نوێیان به خۆیانه‌وه گرتووه. بۆ نموونه، ڕكابه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئێستای ئه‌مریكا له ڕووی ئابووری و بگره جۆرێك له هه‌یمه‌نه‌ی سیاسیشه‌وه وڵاتی سینه نه‌ك تیرۆر، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا به پرسی ئه‌تۆمه‌وه تێوه‌گلاوه نه‌ك تیرۆر، له‌گه‌ڵ وڵاتانی لاتیندا له‌وانه مه‌كسیك به كۆچبه‌رییه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕوسیادا به هه‌یمه‌نه‌ی سیاسییه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا به تایبه‌ت له په‌یوه‌ند به سوریا و ئێران و كۆمه‌ڵێك وڵاتی تردا. به‌ریتانیاش به پرسی برێكزتهوه گیری كردووه. فه‌ڕه‌نسا بزووتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م گۆڕانانه نه‌ك ته‌نیا پرسی تیرۆریزمیان له ئێستادا به ته‌واویی كاڵ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ستكاری نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابوریی جیهانیش كردووه. به مانایه‌كیتر، جیهانی ئێستا، جیهانێك نییه دابه‌شبوبێت به‌سه‌ر یه‌ك قوتب یان دوو یان سێ‌دا، بگره هاوكێشه‌ی قوتبه‌كان به جۆرێك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه كه پێده‌چێت چیتر كاتی ئه‌وه نه‌مابێت باس له دابه‌شبوونی جیهان بكه‌ین به‌سه‌ر قوتبهكاندا. سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌جیهانیبوونی ته‌واویاندا، ئێستا هه‌موو كیشوه‌ره‌كان و قوتبه‌كانی نزیك كردووه‌ته‌وه و ڕۆژانه هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆده‌كاته‌وه تاكو له‌باره‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه بدوێن و بیر له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌نه‌وه. به گوزارشتێكی دیكه، له‌مڕۆدا سعودیه و ئێران و عێراق و ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا و هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌و هه‌موو تیرۆریزمهیانهوه دژایه‌تی تیرۆریزم ده‌كه‌ن. له عێراق و كوردستان و هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌دا هێز و ده‌زگای دژه-تیرۆر دروستكراون. پێشتر و ئێستاش پرسی تیرۆر پێویستی به سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزم هه‌بووه و هه‌یه نه‌ك به ئهبوبهركر به‌غدادی و قاعیده و هتد، چونكه ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به خودی سیستمی سه‌رمایه‌داریی و كێبڕكێ و به‌رژه‌وه‌ندییه دژبه‌یه‌كه‌كانی بۆرژوازییه جیاوازه‌كانه‌وه. بۆیه‌شه كه ناتوانین تیرۆریزم بۆ كه‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش كورت بكه‌ینه‌وه.
بۆپێشەوە: ١١ سێبتەمبەر تا چەندە پەیوەندی بە کێشەی عەرەب/ئیسرائیلەوە هەبوو؟ وە چ کاریگەیەکی لەسەر کیشمەکێشی عەرەب/ ئیسرائیل دانا؟
کارزان عەزیز: گه‌ر ته‌نیا شتێك له‌مباره‌وه بڵێین ئه‌وه‌یه كه پێموام نییه به ئاسانی ئه‌وه‌ی له ئیسڕائیل و فه‌له‌ستین و لوبناندا ڕووده‌دات بڵێین په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی عه‌ره‌ب-ئیسڕائیله‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و له ئێستاشدا به ڕوونی ده‌یبینین كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووهه‌م و بگره پێشتریش. وه‌ك پێشتر وتم، سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكی خۆی و سی ئای ئه‌ی له پشتی په‌ره‌دانه‌وه بوون به فه‌نده‌مێنتاڵیزمی جیهادییه‌كانی ئه‌فغانستان بۆ دژایه‌تی سۆڤێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه سیستمی سه‌رمایه‌داری و ستراتیژی بۆرژوازی هه‌میشه له پشتی تیرۆریزمه‌وه بووه. كه ئه‌مه به ته‌نیا له خزمه‌تی ئه‌مریكادا نه‌بوو، به‌ڵكو له خزمه‌تی كۆمه‌ڵێك له دۆست و دوژمنه‌كانیشیدا بوو له ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه له‌وانه سعودیه و پاكستان و هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ش كه ئه‌و فهندهمێنتالیزمهیان له خزمه‌تی خۆیاندا ده‌بینییه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا. له ئێستاشدا، حیزب الله یه‌كێكه له‌و حیزبانه‌ی كه به ته‌واوی له پشتی قه‌زیه‌ی فه‌له‌ستین و دژ به ئیسڕائیله و ئه‌مه‌ش ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و ئێران و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتیشی زیاتر كردووه. كه‌واته، مه‌رج نییه قه‌زیه‌ی فه‌له‌ستین هه‌مان ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه‌تی بۆ حیزب الله و ئێران هه‌مان ماناشی هه‌بێت بۆ سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیسڕائیلیش. بۆیه، پێموایه 11ی سێپته‌مبه‌ر كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسڕائیل و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه دانا، به‌ڵام نه‌یتوانی گۆڕانی گه‌وره له ئاستی ستراتیژی وڵاته‌كاندا دابنێت به تایبه‌ت له قه‌زیه‌ی عه‌ره‌ب-ئیسڕائیلدا.
جارێكی‌تر، نه‌خشه‌ی ئێستا و ماوه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر و پێش سێپته‌مبه‌ر گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌وه‌ی پێشتر و له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا وه‌كو شه‌ڕی عەرب-ئیسڕائیل زۆر زهقببویهوه، له ئێستادا ئه‌و گرنگییه‌ی نه‌ماوه. عه‌ره‌ب به یه‌ك چاو ته‌ماشای پرسی فه‌له‌ستین ناكات، چونكه بۆرژوازیی وڵاتانی عه‌ره‌بی توشی ناكۆكیی گه‌وره‌ی كردوون. كێشه‌ی ئیسڕائیل له ئێستادا كێشه‌ی عه‌ره‌ب نییه، به‌ڵكو ئێران و توركیایه. كێشه‌ی عه‌ره‌بیش كێشه‌ی فه‌له‌ستین نییه چونكه سعودیه كێشه‌ی ئێران و فهتهری هه‌یه و ئێرانیش كێشه‌ی سعودیه و ئیسڕائیل و توركیا و ئه‌مریكای هه‌یه. هه‌مووشیان پێكه‌وه له‌ناو ململانێ و ملی یهكشكانێكی به‌رده‌وامدان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانیان و هه‌یمه‌نی سیاسیاندا. لێره‌شه‌وه‌یه، پرسی عه‌ره‌ب-ئیسڕائیلیش وه‌كو پرسی تیرۆریزم زۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ی كه جیهانی سه‌رمایه‌داری گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
بۆپێشەوە: ١١ سێبتەمبەر سەرەتایەکی تازەی دا بە بەرامبەرکێی نیوان تیرۆریزمی دەوڵەتی و “ئەمریکاو غەرب” غەیرە دەوڵەتی “رەوت و گروپە ئیسلامیەکان”، ئەم جەنگی تیرۆرسیتیە دنیا بەرەوکوێ دەبات؟ وە چۆن بەری پیدەگیرێت؟
کارزان عەزیز: پێموایه كاتێك ته‌ماشای تیرۆریزمی بۆرژوازی و ئیمپریالی و ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین و به مێژووهكهیاندا ده‌چینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مێژووی تیرۆریزم زۆر له‌وه كۆنتر و مه‌ترسیدارتره له ڕووداوێكی وه‌كو 11ی سێپته‌مبه‌ردا كورت بكرێته‌وه. بۆرژوازیی زۆر سود له‌وه ده‌بینێت كه تیرۆریزم له 11ی سێپته‌مبه‌ردا كورت بكرێته‌وه، چونكه تێیدا خۆی وه‌كو قوربانی پیشان ده‌دات و كێشمه‌كێش و قه‌یرانه‌كانی سه‌رمایه‌دارییش دێنێته سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهاندا ڕووده‌دات جه‌نگێكی تیرۆریستانه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی فه‌نده‌مێنتالیزمی ئاینییه و به ته‌نیا ئیسلام لێی به‌رپرسه و هه‌روه‌ها له‌وێشه‌وه خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریی پێ سه‌ركوت ده‌كات و ده‌چه‌پێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به تیرۆریزمی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كانه‌وه هه‌یه جارێكی‌تر مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی له پشتییه‌وه بووه و ئیسلام نا، به‌ڵكو توندڕه‌ویی ئیسلامی یاریكه‌رێكی باشی ئه‌م تیرۆریزمه نوێیه‌یه بووه كه ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی خۆی خۆراكێكی زۆری به‌م فه‌نده‌مێنتالیزمه ئیسلامییه داوه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ش نییه كه ئاینه‌كان به‌رپرس نه‌بن له تیرۆریزم و گهشەدان به جیهانبینی دواكه‌وتووانه و خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگەی چینایه‌تی. جیهان كه جیهانی سه‌رمایه‌دارییه به‌هۆی تیرۆریزم ناڕوخێت و مرۆڤیش ناگات به هیچ ڕزگارییه‌ك له‌ڕێگه‌ی تیرۆریزمه، ئه‌وه نه‌بێت قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه و مێژووش تووشی هه‌ڵدێری زیاتر. تیرۆر و كۆتایی تیرۆریش، كۆتایی به چه‌وساندنه‌وه و كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و قه‌یرانه‌كان ناهێنن. ته‌نیا ڕێچارێك بۆ ڕزگاری ئه‌وه‌یه كه چینی پڕۆلیتاریا له‌پێناو كۆمه‌ڵگەی دادپه‌روه‌ر و ناچینایه‌تیدا ده‌ست به خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی خۆی بكاته‌وه و له‌وێشه‌وه خه‌ت و پلاتفۆرمی سیاسییانه‌ی خۆیان ببه‌نه نێو بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی وه‌ك هێله‌ك زه‌رده‌كان و له ڕێگه‌ی خۆ ڕێكخراوكردنی خۆیانه‌وه جیهان ئاماده‌ی شۆرشی پڕۆلیتاری و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.