نا وتن بوو بە کارنامەی ڕەشی پارتی و حزبەکانی کوردایەتی لە ٣١ی ئابدا
ئەمڕۆ ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە سەر بانگەوازی رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە بەشداری ئەندامان و دۆستانی حزب و خەڵکی ئازادیخواز لە بیست و سێ هەمین ساڵیادی کارەساتی ٣١ ئابدا لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بەرپا کرا.
سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە قسەوباسی دەشتی جەمال بەرپرسی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەستی پێکرد وتی” ٣١ ی ئاب رۆژی بیرهێنانەوەی کارنامەی بارزانی و پارتییە بۆ دەستگرتنی هێزەکانی رژێمی بەعس بۆ سەر ژیانی خەڵکی کوردستان لەو رۆژە بەدواوه کوردستان بووە جێگایەک بۆ دەستێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەکە و دابەشکردنی کوردستان بە دوو زۆن و درێژەدانی حاکمیهتی دوو حزبی میلیشایی سەرکوتگەر و گەندەڵ و تاڵانچی … کە لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیەکانی دوو حزبی بنەماڵە ژیانی خەڵکی کوردستانیان لە قاڵبداوە….لە درێژەی وتارەکەدا وتی “تا مانەوەی هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی لە دەسەڵاتدا کارەساتەکانی ٣١ی ئاب وشهنگال و١٦ ئۆکتۆبەر لەسەر ژیان و داهاتووی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبێت تەنها رێگا هاتنەمەیدانی خەڵکی کرێکار و زەحمەکێشی کوردستانە لە پێناو هەڵپێچانی ئەم دەسەڵاتەوە وە کۆتاییهێنان بەکارنامەی رەشیان لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان…لە کوتایدا رایگەیاند سەری رێزو نەوازش بۆ قوربانیەکانی ئەو کارەساتە دائەنەوێنین…. و ریسوایی بۆ تاوانبارانی ئەو کارەساتە…
ئەم خۆپێشاندانە دژ بە کارنامەی پارتی بۆ دەستگرتن و گێڕانەوەی هێزەکانی سوپای رژێمی فاشی بەعس بۆ هەولێر و شارەکانی تری کوردستان کە بووە هۆی کوژرانی سەدان لە هەڵسوڕاوانی سیاسی و بێسەر و شوێن بوونی دەیان هەڵسوڕاوی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی بەعس و ئاوارەبوونی ملیۆنی خەڵکی کوردستان و سەرەتایەک بوو بۆ دابڕ دابڕکردنی کوردستان بۆ دوو زۆنی زەرد و سەوز کە تا ئێستاش خەڵكی کوردستان بەدەست دوو ئیدارەیی و دوو ملیشیایی و دوو حزبی ناسیونالیزمی کورد و دزی و گەندەڵی و سەرکوت و کوشتار و نۆکەری بۆ وڵاتانی ناوچەکە و وەک عادەتی هەمیشەیی ئەم حزبانەی کوردایەتی و کارنامەیان لە دووبارە بوونەوە وچەند بارەبوونەوەدایە.
خۆپیشاندەران بە دروشمی “مهسعود بارزانی بهرپرسی یهكهمی ٣١ ی ئابه كه بووه هۆی كوشتار و بێسهر و شوێنبوونی سهدان كهس و هاوارهیی ملیۆنی، بۆیه پێویسته دادگایی بكرێ! چارەنوسی ونبوان و قوربانیەکانی شەڕی ناوخۆ ئاشکرا بکەن، هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو دامودەزگا میلیشیایی و سەر و یاساییانەی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، قەدەغەکردنی بەکار هێنانی چەک و هێزی سەربازی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی سیاسی،٣١ ی ئاب ڕۆژی وەبیرهێنانەوەی کارنامەی پارتی و مەسعود بارزانیە لەگەڵ رژێمی بەعس …” لەگەڵ چەندین شیعار لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دەوترایەوە لەوانە” سەرانی تاوانی ٣١ی ئاب دەبێ دادگای بکرێن، ئەنجامدەرانی کارەساتی ٣١ی ئاب دەبێ دادگای بکرێن نەک لەدەسەڵاتدا بن، نا بۆ سهڵاتی بنەماڵە نا بۆ حکومی میلیشایا بەڵێ بۆ دەسەڵاتدارێتی جەماوەری، بەڵێ بۆ دەسەڵاتدارێتی شورایی، کەسوکاری قوربانیەکان قەرەبوو بکەنەوە، چارەنوسی ون بووکان ئاشکرا بکەن.. بە زمانی ئینگلیزی کوردی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەوترایەوە، لهگهڵ بهرزکردنهوهی زۆرێک له دروشمانه.
دوایی یەک کاتژمێر خۆپیشاندانەکە کۆتایی هات
رێکخراوی بەریتانیای
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان