کرێکاران و فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای ناسریە ناڕەزایەتی ڕێکدەخەن …

ئەحمەد عبدالستار

کرێکاران و کارمەندانی وێستگەی کارەبا لە ناسریە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ڕێکدەخەن دژ بە نیەتی وەزارەتی کارەبا بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی کارەبا. ئەمەش لەکاتی سەردانی بەرهەمهێنەکەدا وترا کاتێک باسی نەخشەکەی دەکرد. لەهەنگاوی یەکەمدا کەمکردنەوەی کرێکاران و لابردنی زۆرێک لە وەزیفەکان، بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە قازانجی زیاتربکەن. مووچەی ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە کە بۆ گوزەران و بەخێوکردنی خێزانەکانیان پشتی پێدەبەستن، زیادە مەسرەفیە لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە. ئەمە نەخشەی دەوڵەتی عێراقیە بە سەرۆکایەتی حزبە ئیسلامیەکانی کە حاکمن، بەپێی پرۆژەی ئەمەریکی بۆ بنیاتنانی کەرتی پیشەسازی گشتی لە عێراق و لێگرتنەوە لە دەزگاکانیدا، لەجیاتی پشتیوانی ڕاهێنانی ئەو دەزگایانە.

ئێوە ئێستا بەتەنیا ئەو خەباتە دەکەن لەپێناو دابینکردنی گوزەرانی منداڵ و خێزانەکانتان. دڵنیان بن کە ئێوە دەرکتان پێکردووە کە حزبە بۆژوازیەکان کە جلی دینیان پۆشیوە لەگەڵ هەرکەسێک هاوکاری دەکەن لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان، کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشیش بچێت بۆ دۆزەخ، و وڵات بخنکێت لە هەژاری و شێواوی، لەپێناو خۆشی دابەشکردنی سەروەتی وڵات لەنێوان کۆمپانیاکان و دەوڵەت سەرمایەدارەکان.

خەباتتان توندکەنەوە و ڕیزەکانتان یەکخەن، چونکە هیج فریادڕەسێکتان نییە جگە لە دەست بازووی بەهێزی یەکگرتووتان بۆ وەستانەوە لەبەرامبەر ئەو سەرەتانە بۆگەن و گەندەڵە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٨ بەرواری ١٥/٨/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە

Check Also

کتێبی بیرمەندی ناشۆڕشگێر..کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە

عوسمانی حاجی مارف بیرمەندی ناشۆڕشگێڕ/ کتێب بابەت:کتێب نووسەر: عوسمانی حاجی مارف دیزاینى: ئومێد محەمەد هەڵەچنی: …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *