نووسین و ئامادەکردنی: ھەتاو عەبدوڵاھی
بەشی دووەم و کۆتایی
گومانێک له‌وه دا نییه هۆکارێکی کاریگه‌ر له زیادبوونی رێژه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان، ده‌ستدرێژی گروپی، ئازار‌و ئهزیهتو رفاندنی ژنان‌و کچان بۆ کۆیله‌یی جنسی له وڵاتانێک وه‌کوو کۆنگۆ دا بووه. هاتنی ١٥هه‌زار هێزی لایه‌نگری ئاشتی له کامبوج له‌ساڵی ١٩٩٠ بوو به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی ژنان له‌و وڵاته، به‌ڵام بارودۆخه‌که له‌وێ دوای شهر هه‌ر به‌رده‌وام بوو و زۆر له پێشوو نالهبارترو مه‌ترسیدار تر بوو.
هه‌ر ساڵه زیاتر له ٥٠ هه‌زار ژن و منداڵ (به گشتی ٧٥٠هه‌زار ژن له ده‌یه‌ی رابردوو) له نیزیک به ٥٠ وڵاتی جیهان وه‌کوو مێکزیک، هندوراس، لتونی، ژاپن، کامرون، تایوان، هند و ویتنام بۆ ئه‌مریکا راده‌گوازرێن.
به‌پێێ ڕاپۆرته‌کان (تنانسینگون) شارێکی بچووکی ولاتی مێکزیکه که له‌سه‌ر بنه‌مای بازرگانی و قاچاخی سێکسه‌وه دروستکراوه. له بارودۆخێکدا که هیچ جۆره هه‌لێکی کار له‌ودا بوونی نییه ته‌نیا ده‌توانرێ له رێگه‌ی به ده‌ستهێنانی پووڵه‌وه له به‌رامبه‌ر کێشه‌کاندا رابوه‌ستێ. ژنان له سه‌رتاسه‌ری ولاتی مێکزیک له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی که له ماڵه لوکس و گرانه‌کان دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له رێگه‌ی واده‌و به‌ڵێنی درۆ‌و بێبنه‌ما یان ته‌نانه‌ت ئیزدواجی درۆیینه بۆ کۆیله‌یه‌کی جنسی ده‌گۆردرێن. ئه‌م ژن و کچه منداڵانه‌ی که بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان پێویستیان به پوڵه، زۆر دره‌نگ ئاگاداری ئه‌و راستییه ده‌بن که له ولاتی ئه‌مریکا بۆ کاری له‌شفرۆشی ده‌فرۆشرێن. دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی مێکزیکی وا مه‌زه‌نده ده‌کات که له هه‌ر ١٠٠٠٠ دانیشتووی شاری (تنانسینگون) نیزیک به هه‌زار که‌سیان قاچاخچی ژنانن.
هەر به‌پێی ئەو راپۆرته، ماریا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه بوو که به واده‌و به‌ڵێنی ژیانێکی تازه بۆ میکزیک گوازرایه‌وه، به‌لام دواتر ناچاریان کرد که له‌شفرۆشی بکات و له باڕێک به باڕێکی دیکه ده‌فرۆشرا. ناوه‌ندی ژنانێک که بۆ میکزیک قاچاخیان پێده‌کرێ، میکزیکۆسیتی پایته‌ختی میکزیکه. دواتر ژماره‌یه‌ک له‌و ژنانه بۆ ئه‌مریکا ده‌گوازرێنه‌وه‌و له شاره سنووری و توریستیهکان ده‌که‌ونه به‌ر ئازار‌و ده‌ستدرێژی جنسی. ته‌مه‌نی ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ک کۆیله له میکزیک بۆ ئه‌مریکا رادهگوزرێن ده‌گاته ١٤ ساڵانیش. ئه‌وان ناچار ده‌که‌ن له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک دا له گه‌ڵ ١٣٠ پیاو له پشت کامیونێکی پارکدا بخه‌ون‌و وه‌ک کرێکاری جنسی کار بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندی بازرگانی به ژنان‌و هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێ، هاوکاری پۆلیس‌و بهرپرسانو کاربه‌ده‌ستان ته‌نانه‌ت له پۆسته گرینگه‌کانی ده‌وڵه‌تیه، وه‌کوو، سیستم‌و دادوه‌ری ولاته‌کان. ئه‌و هاوکاریانه له‌ماوه‌ی ده‌یه‌کانی رابردوودا زۆرجار له قاو دراوه به‌تایبه‌تی له ولاتی ئارژانتین. له‌وانه له نموونه‌یه‌ک دا به‌رپرسانی بالای ده‌وڵه‌تی به‌وه تاوانبار کران که ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵیان به‌ناوی سوتلانا به نایاسایی راگرتووه‌و ده‌ستدرێژی سێکسیان کردۆتهسهرو ته‌نانه‌ت له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه ئه‌م ژنه‌یان ناچار کردووه که له‌شفرۆشی بکات. شه‌ش که‌س له به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها دادستانی گشتی وڵات زوران پیپرویچ له نێوان تاوانباران دا بوونیان هه‌بوو.
یان نموونه‌گه‌لی دیکه که له‌م دوایانه‌دا له قاودران. کاتێک که پۆلیسی ئارژانتین یارمه‌تی دایکێک به‌ناوی (سوزان تریمار) کچه‌که‌ی له‌لایه‌ن باندێکی قاچاخی ژنانه‌وه رفێندرابوو نه‌کرد، ناوبراو بۆ دۆزینه‌وه‌ی کچه قوربانییه‌که‌ی ناچار بوو بخزێته ناو ئه‌م باندانه‌وه تا ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌گه‌لێکی له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕفاندنی کچه‌که‌یو هه‌روه‌ها ده‌ست تێدابوونی کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی ئارژانتینی به‌تایبه‌ت پۆلیسی ئه‌م ولاته به ده‌ستهێنا. ناوبراو له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌ره‌شه‌ی لێ‌کرا که ده‌بێ ده‌ست له گه‌ڕان و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی دۆسیه‌که‌ی هه‌ڵگرێ، به‌لام ناوبراو هه‌ر کۆڵی نه‌داو هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا خسته‌گه‌ڕ. دادگا تاوانبارانی ئازاد کرد‌و به بێ‌تاوان له قه‌ڵه‌می دان، به‌ڵام خه‌ڵکی ئارژانتین به‌دژی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی دادگا ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ده‌ستیان دایه خۆپێشاندانی به‌رین.
له ولاتی میکزیک له به‌رامبه‌ر قاچاخی ده‌یان هه‌زار ژنی ئه‌مریکای لاتین که ساڵانه له سنووره‌کانی میکزیک بۆ ئه‌مریکا قاچاخ ده‌کرێن، ته‌نیا ٤٧ دادگا له ساڵی ٢٠١٠ دامه‌زراو و به‌رێوه‌چوو که ته‌نیا ٤ قاچاخچی مه‌حکووم کران.
بۆ نموونه له ولاتی ئینگلستان ، جیمی سویل که به وه‌رگرتنی میدالی شوالیه له مه‌له‌که ئێلیزابێت نازناوی (سر سویلی) به ده‌ستهێنا سالهای ساڵ ده‌ستی دایه کرده‌وه‌ی توندوتیژیو ئازاری جنسی به‌دژی ژنان. ناوبراو یه‌کێک له به ناوبانگترین و له‌مێژینه‌ترین پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌کانی کاناڵی بی.بی.سی بوو. دوای مردنه‌که‌ی ده‌رکه‌وت که ناوبراو یه‌کێک له چالاکترین جینایه‌تکارانی ئهزیهتو ئازاری جنسی ژنانی لاو و ته‌نانه‌ت کچانی منداڵ بووه. ناوبراو به که‌ڵک وه‌رگرتن له جێگه‌و پێگه‌ی خۆی له بی.بی.سی‌و دامه‌زراوه به‌ناو خێرخوازییه‌کان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان دهگرتو له‌م نێوه‌دا ده‌سترێژی کردۆته سه‌ر سه‌دان ژن‌و کچی منداڵ. ژماره‌ی دروستی ده‌ستدرێژی کردنه‌کانی ناوبراو هێشتا روون نه‌بۆته‌وه. دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێش به‌وه گیرا که له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جینایه‌ته‌کانی ئه‌م که‌سه لێکۆڵینه‌وه بکرێ و چاوپۆشی لێ‌کرا. زۆرێک له قوربانیان نهیانویرا که به‌دژی که‌سایه‌تییه‌کی له‌و جۆره سکاڵا تۆمار بکهنو ئه‌وانه‌ش که سکاڵایان کرد ده‌نگیان له گه‌روودا کپکراو ده‌ستیان به هیچ شوێنێک رانه‌گه‌یشت. سیستمی سه‌رمایه‌داری به جۆرێکی که په‌ره به توندوتیژیو ئازار‌و ئه‌زیه‌تی جنسی‌و قاچاخی مرۆڤ ده‌دات.
بازرگانی سێکس و نیزامی سه‌رمایه‌داری
راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که پرسی بازرگانی سێکسی‌و یان ده‌سته‌واژه‌یه‌کی که وه‌ک پیشه‌ی سێکس ناوی لێده‌برێ، زۆرێک له دژایه‌تیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگە رزیوو پڕ له چه‌وساندنه‌وه‌ی له ناوخۆی دا حه‌شار داوه.
١- ژنان و جه‌سته‌یان وه‌ک کاڵای لێهاتووه‌و کڕین و فرۆشتنیان پێده‌کرێ.
٢- بازرگانی به ژنان وه‌کو و کۆیله‌داری سێکسی بۆ له‌شفرۆشی و پۆرنۆگرافی بۆته یه‌کێک له شاخه سهرهکیو بنه‌ره‌تییه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داریی له جیهان دا که هه‌موو ساڵێک میلیاردها دۆلار یارمه‌تیی ئه‌و ئابووریه ده‌دات. بۆ نموونه له ولاتی هلند ده‌رامه‌دی پیشه‌ی سێکس له‌سه‌دا ٥٠ی داهاتی ئه‌م وڵاته پێکدێنێ. به‌پێی راپۆرتێکی بی.بی.سی قاچاخی مرۆڤ له به‌راوردێکی جیهانی دا سالانه ٣٢ میلیارد دۆلار به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
٣- ئیمپیریالیسم له دابه‌شکردنێکی کاری نێونه‌ته‌وه‌یی زۆرێک له ولاتانی وه‌ک بهرههمهێنهرو دابینکه‌ری سێکس، توریسمو له‌شفرۆشی ناساندووه‌و که به‌رهه‌مه‌کانیان له ولاتانی پیشه‌یی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ.
پیشه‌ی توریسم له زۆرێک له ولاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا به له‌شفرۆشی ده‌گه‌رێ. له زۆرێک له‌م ولاتانه‌دا سه‌دان هه‌زار که‌س له ژنان‌و کچانی منداڵ به زۆره‌ملێ ناچار به له‌شفرۆشی ده‌کرێن. زیاتر له ٢٠ له‌سه‌دی چالاکییه‌کانی ئابوریی له ولاتانی تایله‌ند، اندونزی، مالزیو فیلیپین له‌سه‌ر له‌شفرۆشی ده‌گه‌رێ و شکلێ گرتووه. ده‌رامه‌دی به ده‌ستهاتوو له‌شفرۆشی له ولاتانی تایله‌ند، بەرازیل، کوبا، روسیه، کنیاو زۆرێک له وڵاتانی دیکه سالانه نیزیک به ٤ میلیارد دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێ. ئه‌م بارودۆخه له زۆرێک له ولاتان به گوشاری سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ و بانکی جیهانی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای توریسم هاورێ بووه‌و په‌ره‌ی پێدراوه. زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی له کلوپه‌کانی شه‌و، باڕه‌کان، کاباراکان، هۆتێله‌کان و ئاژانسه‌کانی موسافره‌تی و شیرکه‌ته فرۆکەوانییەکان کار ده‌که‌ن، کار‌و شوغڵیان پێویستی به‌دانانی ژنان بۆ راکێشانی توریسم له‌و ولاتانه‌یه.
٤- ئه‌م بازرگانییه درێژه‌و قازانجی پیشه‌ی سێکس‌و هه‌روه‌ها چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانی زه‌مانه‌ت کردووه. له راستیدا گرینگی ژیانی ژنێک له‌و رێگایه‌وه نرخی له‌سه‌ر داده‌نرێ. خاڵی جێگای سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه که پووڵ و معامه‌له‌یه‌ک که ١٠، ٣٠ یان٥٠ دۆلار ئه‌رزشی هه‌یه له ژیانی ژن یان کچێکی مێرمنداڵ زیاتر گرینگی هه‌یه. ئابووری له‌و زیاتر گرینگی هه‌یه. پیاوێک به‌دانی ئه‌و پووڵه جه‌سته‌ی ژنێک ده‌کرێ و هه‌ر کارێک که بیهه‌وێ به‌رێوه ده‌بات .
له کۆتاییدا ده‌بێ بڵێین بازرگانی به ژنان بۆته به‌شێکی جیانه‌کراوه له نیزامی سهرمایهداریو نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تی پیاوسالاری. ئه‌م پرسه‌ش هه‌م له‌گه‌ڵ سیستمی سهرمایهداریو هه‌م له‌گه‌ڵ سیستمی ئیدیۆلۆژیکی ئه‌و هاوئاهه‌نگی هه‌یه. هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌مان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانییه ئاکامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵکوو به‌گشتی بۆته هۆی خراپتربوونی بارودۆخه‌که. کێشه‌و پرسی سه‌ره‌کی، گهندهڵیو بوونی چه‌ندین به‌رپرسی دیکه نییه. پرسه‌که له جێگه‌یه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. له بنیاتی خودی سیستمهکەیە. جێگایه‌ک که هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌ساسی قازانج‌و باڵاده‌ستی ره‌گه‌زی نێر‌و شوڤینیزمی پیاوانه رێکخراوه. ئاپارتایدو چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان به‌شێکی گرینگ و جیانه‌کراوه له سیستمه چه‌وسێنه‌ره‌کان بووه، به‌ڵام نیزامی سه‌رمایه‌داری نه ته‌نیا ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی له‌ناو نه‌بردووه، به‌ڵکوو شێوه‌و شکڵی مه‌ترسیداری له چه‌وساندنه‌وه زیاد کردووه‌و په‌ره پێداوه‌و ئه‌م ره‌وته هه‌روا به‌رده‌وامه…
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٧ بەرواری ١/٨/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە