بۆپیشەوە: گومان هەڵنەگرە کێشەی کەرکوک پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کێشەی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، بەڵام ئایا مەرجە چارەسەری کێشەی کەرکوک، ببەسترێتەوە بە چارەسەری کێشەی کوردەوە؟ ئایا ناکرێت کێشەی کەرکوک چارەسەربکرێت بی ئەوەی کیشەی کورد بەچارەسەری یەکجاری بگات؟ بۆ نموونە بکرێتە هەرێمیکی سەربەخۆی هاوبەش؟
خه‌سره‌و سایه: که‌وایه با له‌پێشه‌وه بزانین مه‌به‌ست له‌کێشه‌ی که‌رکوک چییه؟. ئه‌وه‌ی ناونراوه ”کێشه‌ی که‌رکوک” کێشه‌یه‌کی جوگرافی ناوخۆی ده‌وڵه‌تێک نییه تا به‌پێی قانون وه‌یا له‌ڕیگای ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، ته‌نانه‌ت کێشه‌یه‌کی ئه‌رزی وسنوری نیوان دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و جیا له‌یه‌ک نییه که‌بکرێ له‌ڕێگای قانونه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه وه‌یا بهنیوهندگیری مه‌راجعی نیوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌م کێشه‌یه له‌جه‌وهه‌ردا کێشه‌یه‌کی سیاسیه و به‌شێکه له‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر که به‌کێشه‌ی کورد ناسراوه. بهواتایهکیتر کێشه‌ی که‌رکوک وه‌ک خاڵێکی مه‌رکه‌زی له‌کێشه‌ی کورد، دروستکراوی ئه‌مڕۆ نییه و مێژوویه‌کی هه‌یه، کهدهگهڕیتهوه بۆ سه‌رده‌مانی شکڵ‌گرتنی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق (ساڵانی 1921-1923) و دابه‌شکردن و به‌زۆر لکاندنی کوردستان به‌پێی په‌یماننامه‌یه‌کی ئیمپریالیستی که‌به”په‌یماننامه‌ی لۆزان ناسراوه”، سه‌ری هه‌ڵداو له‌وکاته‌شه‌وه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی کرایه به‌شێک له‌سه‌رخانی سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق. بەڕاده‌یه‌ک کهمامهڵهی شۆڤێنیستی و سه‌رکوتگه‌ری، تا پاکتاوکردنی قه‌ومی و کۆچپێکردنی زۆره‌ملێ وبهعهرهبکردن و هه‌ڵاواردنی قه‌ومی و ڕاگرتنی شاری که‌رکوک لهدواکهوتویی و ژێرده‌سته‌ییدا.. گۆشه سه‌ره‌کیه‌کانی سیاسه‌تی ڕژێمه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی عێراق بووه لهمامهڵهکردنیاندا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌دا. دیاره وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کیش به‌رامبه‌ر به‌م سته‌مه، ناسیونالیزمی کورد‌و حزبه‌کانی سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و هه‌م ئه‌م سته‌مه و هه‌م کێشه‌ی شاری که‌رکوکیان کردۆته ده‌ستمایه‌ی شه‌ڕ ومفاوهزات، تا به‌هۆیه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بگه‌ن، له‌لایه‌کیتره‌وه پێکهاتەی ئه‌تنیکی شاری که‌رکوک ومهوقیعی ئابوری ئه‌م شاره وه‌ک “شارێکی نه‌وتی”، له‌چوارچێوه‌ی بوونی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕیگای کردۆته‌وه تا ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاو ئەوروپاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خاله‌ت بکه‌ن، هاوکات خودی ئه‌م کێشه‌یه‌ی له‌ئاڵۆزی ونیزاعیکی قوڵی قه‌ومیدا جێهێشتووه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماو واقعیه‌ته ده‌ستبردن بۆ هه‌ر ڕێگا چاره‌سه‌رێک له‌ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، ناتوانێ پایه‌دارو ڕیشه‌یی بێت، بگره له‌گه‌ڵ هاتنه‌کایه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌هاوکێشه‌ی نێوان هێزه دهخیلهکاندا ئه‌م کێشه‌یه جارێکی‌تر دهگهڕێنریتهوه بۆ چوارچێوه‌ی یه‌که‌مجاری خۆی. هه‌ربۆیه حزبی ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک له‌چوارچیوه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردا، بهڕیگایهکی کارساز ده‌بینێ. به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نییه که چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌مشاره له‌چاوه‌روانیدا به‌دیار کێشه‌ی کورده‌وه ڕابگرین و ئیتر هیچ هه‌نگاوێک بۆدۆخی ناله‌باری ئێستا نه‌خه‌ینه ده‌ستوره‌وه، ئومیده‌وارم له‌پرسیاره‌کانی دواتردا له‌م باره‌شه‌وه قسه‌یه‌ک بکه‌ین.
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی باس له‌کردنی که‌رکوک به”هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ وهاوبه‌ش” له‌ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ده‌کرێت، من پێموایه ته‌رحێکی ئاوا بهفیدڕالیزمهکردنی شاری که‌رکوکه له‌چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی فیدڕالیزمی قه‌ومی ولهرزۆکدا، که‌خۆی سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی کێشه‌ی که‌رکوک و دنه‌دانی قه‌ومیه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م ته‌رحه له‌دۆخی ئێستای عێراق وکوردستاندا واقعی وعه‌مه‌لی نییه، چونکه له‌چوارچیوه‌ی مانه‌وه‌ی کێشه‌ی قه‌ومی کوردا و له‌دۆخێکی سیاسی‌دا که هه‌م ده‌وڵه‌تی عێڕاق له‌رزۆک وناپایهدارهو بۆته ناوه‌ندێک بۆدهخالهتی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که وه‌هه‌م ناجێگیری دۆخی هه‌رێمی کوردستان وململانێی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه ناسیونالیسته کورده‌کان چ له‌نێو خۆیان و چ هه‌مووشیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زیدا، هه‌رگیز ڕێنادات به‌وه‌ی کێشه‌ی شاری که‌رکوک له‌ڕیگای به‌هه‌رێم کردنه‌وه چاره‌سه‌رکات. به‌تایبه‌تی که‌خه‌سڵه‌تی قه‌ومی وتایه‌فه‌گه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌ئارادا نه‌بوونی دەوڵهتێکی هاوڵاتی یه‌کسان و پایه‌دار، سه‌ره‌ڕای هه‌رجۆره ڕیکه‌وتن و سازانیكی کاتی له‌سه‌ر ته‌رحی به‌هه‌رێم کردنی که‌رکوک، له‌بنه‌وه دابه‌شبوون وجیاوازیه قه‌ومیه‌کان له‌خودی ئه‌م شارەو له‌ئاست ده‌ستوری عێراق و سیاسه‌تی لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه ده‌هێڵیته‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر لاسهنگیهک له‌ته‌وازنی هێزی نیوانیاندا، ته‌رحێکی له‌مجۆره ده‌بات بهههواداو هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه.
بۆپێشەوە: حزبە ناسیونالیستەکان بەتایبەت یەکێتی پارتی، چارەسەری کێشەی کەرکوکیان شەتەک نەداوە بەچارەسەری کێشەی کوردەوە، دەڵێن گەڕانەوە بۆ دەستور و جێبەجیکردنی مادەی ١٤٠، چارەسەری کیشەی کەرکوک و ناوچە کیشەلەسەرەکان دەکات ئێوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟ تاچەندە لاتان وایە گەڕانەوە بۆ دەستور و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەتوانێت کێشەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان چارەسەر بکات؟
خه‌سره‌و سایه: به‌دڵنیایه‌وه حزبه ناسیونالیسته کورده‌کان له‌وانه یه‌کێتی وپارتی، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خودی کێشه‌ی که‌رکوک ببه‌ستنه‌وه به‌وه‌رگرتنی ئیمتیازات بۆخۆیان و به‌ده‌ستهێنانی باڵاده‌ستی زیاتر‌و فراوانکردنه‌وه‌ی قهلەمڕهوی ده‌سه‌ڵاتیان، تاله‌م ڕێگایه‌وه بازرگانی نه‌وت و دزینی داهاتی ئه‌م شاره به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌م حزبانه که‌فه‌لسه‌فه‌ی وجودیان له‌سه‌ر سته‌م ومانه‌وه‌ی کێشه‌ی قه‌ومی ڕاوه‌ستاوه، به‌دڵنیاییه‌وه نایانه‌وێت له‌قازانجی ژیان وئارامی خه‌لکی کوردستان به‌گشتی و دانیشتوانی شاری که‌رکوک به‌تایبه‌تی ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن، بگره قازانجی خۆیان لهدرێژهکێشان و مانه‌وه‌ی ئاشوب و دنه‌دانی قه‌ومی و دابه‌شبونه قه‌ومیه‌کان ده‌بینن، هه‌ربۆیه ئه‌م حزبانه کێشه‌ی که‌رکوکیان خستۆته چوارچێوه‌ی سازانی بازرگانی و سیاسی و وه‌رگرتنی ئیمتیازات و پۆست و پله و پایه، چ له‌نێوان خۆیاندا‌و چ له‌په‌یوه‌ند به‌حکومه‌تی مه‌رکه‌زیه‌وه. خودی ته‌جروبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی وپارتی له‌م شاره‌دا و ئه‌وه‌ی کهپارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئیداریه‌کانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ده‌ستدا بووه، گه‌واهی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن که‌ئه‌م حزبانه، ته‌نها بنه‌مای تێڕوانین ومامهڵهیان بۆ کێشه‌ی که‌رکوک، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه، نه‌ک ئارامی و باشبژێوی دانیشتوانه‌که‌ی. ئه‌م حزبانه که‌له‌ساڵی 2003دا وبه‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام، له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا، به‌چاودێری ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ڕێکه‌وتن که‌کێشه‌ی که‌رکوک له‌ژێر ناوی “مادده‌ی140″ دا له‌ده‌ستوری عێراقدا جێگیربکه‌ن و به‌م پێیه‌ش ڕێکه‌وتن که‌تا کۆتایی ساڵی 2007 ئه‌م کێشه‌یه به‌لایه‌کدا بخه‌ن، به‌ڵام خودی ئه‌وه‌ی که زیاتر له 15 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ماوه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه وئه‌وه‌شی که‌زیاتر له10ساڵی تێپه‌راندووه به‌سه‌ر ڕێکه‌وتنی نیوان ئه‌م حزبانه وده‌وله‌تی عێراقدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماده‌که یه‌ک هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که‌له‌لایه‌ک کێشه‌ی که‌رکوک کێشه‌یه‌کی روتی قانونی نییه که‌به‌بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی سیاسی له‌ڕیگای ده‌ستور وماده‌ی 140 ه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، وه له‌لایه‌کیتریشه‌وه ئه‌و راستیه‌مان پێده‌ڵێت، که‌حزبه ناسیونالیسته‌کانی وه‌ک پارتی و یه‌کیه‌تی هێشتا بهرژەوهندی خۆیان له‌هێشتنه‌وه‌ی کێشه‌ی ئه‌م شاره‌دا ده‌بیننه‌وه ونایانه‌وێت هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڵگرن.
هه‌ر لێره ئه‌وه بڵێم که”مادده‌ی 140” وه‌ک ئه‌وه‌ی دانی ناوه بهئاساییکردنهوهی دۆخی ئه‌م شاره‌و ئه‌نجامدانی ئامارگیری وسازدانی ڕیفراندۆمێک بۆ ده‌نگدانی دانیشتوانه‌که‌ی، تا بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئایندهی خۆیان، هه‌نگاو گه‌لێکی باشن، و به‌کۆ ده‌توانن زه‌مینه‌ی گونجاو بخه‌مڵێنن، له‌ڕاستای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌م شاره‌دا، به‌ڵام وه‌ک ته‌جروبه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووی ژێر سایه‌ی بهفیدرالیزەکردنی ده‌وله‌تی عێراق و کێشه‌ی کورد نیشانی داوین، خودی ماده‌ی 140 و ئه‌م هه‌نگاوانه، له‌ناو سیسته‌می فیدرالیزمی قه‌ومی و بهتهوافقاتی نێوان حزبه‌کان و ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زیدا، یانی له‌ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌ی کورد، ناتوانی کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌رکات.
بۆپێشەوە: لە بڕیارنامەی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و کوردستان و عێراقدا… باسی دەسەڵاتی پشتبەستوی جەماوەری و هەڵبژاردنی نوێنەرانی کارگەو گەرەکەکان دەکرێت بۆ بەرێوەبردنی پارێزگای کەرکوک… کە ئەمە یانی دامەزراندنی شوراکان و و دەسەڵاتی شوراکان... ئێوە لەسەر چ مەبنایەک پێداگری لەدەسەڵاتی شوراکان دەکەن لە هەلومەرجی ئێستادا؟
خه‌سره‌وسایه: به‌رله‌وه‌ی راسته‌وخۆ بچمه سۆراغی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تانه‌وه، با ئه‌و پرسیارهبکهین: که باسی ده‌سه‌لاتی پشتبه‌ستوو به‌جه‌ماوه‌ر ومه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی نوینه‌ران وپێکهێنانی شورای شاری که‌رکوک، چ په‌یوه‌ندێکی به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه‌یه؟
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی پێشووتردا ئاماژه‌مان به‌وه‌کرد که‌چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی کێشه‌ی که‌رکوک به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌ی کورده‌وه گرێی خواردووه، به‌ڵام ئه‌مه نابێ به‌و ئه‌نجامه‌مان بگه‌یه‌نێ که‌خه‌ڵکی شاره‌که له‌دۆخی نائه‌منی… ودلهراوکێ ومیلیتاریزهکراوی ئێستادا به‌دیار بڕیاره‌کانی ڕاکان جه‌بوری و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ململانێی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تییه‌وه له‌چاوه‌روانیدا ڕابگرین، تاکێشه‌ی کورد چاره‌سه‌رده‌بێ، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌رئێستا کاربکرێ بۆ ده‌رهێنانی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک، له‌مه‌ترسیه‌کانی دۆخێکی ناهه‌موار که‌یه‌خه‌ی پێگرتوون، به‌تایبه‌تی که‌هه‌مووان باس له “ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شاری که‌رکوک” ده‌که‌ن. لێره‌وه‌یه که‌باسی سپاردنی ئیداره‌ی شاری که‌رکوک به‌نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌لک ومه‌سه‌له‌ی شوراکان دێته کایه‌وه.
ڕێگامبدهن باکه‌مێک زیاتر مه‌به‌سته‌که‌م ڕۆشن بکه‌مه‌وه:
ئاشکرایه که‌دوای ڕوداوه‌کانی 16 ئۆکتۆبه‌ر شاری که‌رکوک پێی نایه دۆخێکی سه‌ربازی و نائه‌منی و بۆشاییه‌کی ئیداریه‌وه، داگیرکردنی سه‌ربازیانه‌ی شاره‌که، لابردنی پاریزگاری که‌رکوک، وه‌ده‌رنانی هێزی میلیشیا و ئاسایشی یه‌کیه‌تی و پارتی.. ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش جگه‌له‌وه‌ی دۆخی شاری که‌رکوکی له‌بۆشاییه‌کی ئه‌منی و ئیداریدا ڕاگرتووه، هاوکات گۆڕیویه‌تی به ناوه‌ندێک بۆ کێشمه‌کێشی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، له‌لایه‌ک و ململانێی یه‌کیه‌تی وپارتی له‌لایه‌کیتره‌وه، ئه‌مه وێرای نیزاع وکێشه‌ی نێوان لایه‌نه تورکمان و عه‌ره‌به‌کان له‌گه‌ل کورده‌کاندا، بێگومان دۆخێکی ئاواش ده‌بێ به‌ر له‌هه‌ر ڕیگاچاره‌یه‌ک وه‌لام وه‌ربگرێته‌وه‌و به‌لایه‌کدا بخرێ.
له‌م باره‌وه پارتی “ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخێ شاری که‌رکوک” به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بنکه‌و باره‌گاو ده‌سه‌لاتی هێزه میلیشیایه‌که‌ی خۆیه‌وه گرێ ده‌داته‌وه!. یه‌کیه‌تیش دانانی پاریزگارێک که‌سه‌ر به‌خۆی بێت بهئاساییکردنهوهی دۆخه‌که ده‌زانێ!. هێزه تورکمانه‌کانیش چاوی بڕیوه‌ته کورتکردنه‌وه‌ی نفوزی “لایه‌نه کوردیه‌کان” وحکومه‌تی عێراقیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌زۆری سه‌ربازی وحه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی خۆی داسه‌پاندووه، ڕۆژانه به‌شیوه‌یه‌کی سیستماتیک خه‌ریکی ده‌ستدرێژیه بۆسه‌ر دانیشتوانی کوردزمانی ئه‌م شاره.. بێگومان هه‌موو ئه‌م مامه‌ڵه‌و کرده‌وانه ناتوانێ له‌قازانجی خه‌ڵکی که‌رکوک دۆخه‌که ئاسایی بکاته‌وه، ته‌نها ڕیگایه‌ک که‌ده‌مێنێته‌وه هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری دانیشتوانی شاره‌که‌یه، به‌جۆرێک که هه‌م سنورێک بۆ ده‌ستدرێژیه‌کانی راکان جه‌بوری دابنێ و هه‌مو بڕیاره‌کانی هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه و هه‌م ئه‌منیه‌ت وبه‌ڕیوه‌بردنی شاره‌که‌ش له‌ده‌ست بگرێ و چیتر ڕێگا نه‌دات ئارامی و بژیوی خه‌ڵکی ئه‌مشاره، به‌کێشمه‌کێشی نێوان به‌غداو هه‌ولیر وهێزه ناسیونالیسته‌کان و حوکمی میلیشیایانه‌وه گرێبدرێته‌وه. ته‌جروبه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی ئیداره‌و شێوازی به‌رێوه‌بردنی ئه‌مشاره چ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه بووبێت وه یا له‌ڕێگای یه‌کیه‌تی و پارتییه‌وه، ئاکامه‌که‌ی هه‌رئه‌وه‌یه کهبهئێستا گه‌یشتووه، بۆیه ده‌بی ئه‌مجاره خه‌ڵک خۆی چاره‌نوسی ژیان و ئه‌منیەتی شار بگریته ده‌ست، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه پێکهێنانی شورای شار و سپاردنی ئیداره‌و ئه‌منیه‌تی شاره‌که به نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک خۆیان ئه‌و ڕێگایه‌یه، که‌نه‌ک هه‌ر دۆخه‌که به قازانجی خه‌ڵک ده‌باته پێشه‌وه بگره ده‌رگاش به‌ڕووی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ده‌کاته‌وه… له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دۆخه‌یه که پێداگری له‌سه‌ر شورا‌و سپاردنی ئیداره‌ی شاری که‌رکوک به‌نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی دانیشتوانه‌که‌ی ده‌که‌ین… دیاره گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری و خه‌بات وتێکۆشانی یه‌کگرتوانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئه‌م شاره‌ی ده‌وێت.
تێبینی: ئەم دیمانەیە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٥ ی بەرواری ١/٧/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە