کەرنەڤاڵی پاراستنی مافەکانی مناڵان لە کەمپەکان …
ئەمرۆ ۳٠ـ٦ـ ۲٠۱۹ فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی- لقی کوردستان وبەهاوکاری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منالانی کوردستان کەرنەڤالی پاراستنی مافەکانی منالانیان لە کەمپی عه ربەت بەریوەبرد سەبارەت بە دیاردەی بە شوودانی منالان ودەستدرێژکردی کردنە سەر مافەکانی منالان. بۆ ئەومەبە ستە فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لقی کوردستان بریاربووئەم چالاکییە لە ۲٠ـ٦_۲٠۱۹ بە ئەنجامی بگەیەنیت کە رۆژی پەنابەران بووبە لام بەداخەوە بە هۆی هەندیک رێگەگری کەمێک دواکەوت ،بەلام خۆشبەختانە بە ئەنجام گەیەنرا، چالاکیەکە بریتیی بوو لە گۆرانی وشانۆگەری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە منالان ودایکان وباوکانی نیوکەمپی پەنابەرانی عەرەبەت .
سەرەتایی بەرنامەکان بە وتەی بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیونی سەراسەری پەنابەران عێراقی (ئامانج عبدولا) پیشکەشکرا کە تیدا بە زمانی عه رە بی باسی لە زیانەکانی هاوسەرگیری منالانی خوار ۱۸سالی روونکردەوە هەروەها مامۆستا (جمیلە عبدالقادر)لە لایەن سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منالانی کوردستان بە زمانی عەرە بی باسی لە وە کرد چۆن ئەم دیاردەیە بنەبر بکرێت. پاشان تەوەرەی دووەمی بەرنامەکان تەرخانکرا بۆ گۆرانی وشانۆگەرییەک لەلایەن منالانەوە کە لەلایەن مامۆستا (ئاسۆ ابراهیم) ڕاهینانیان پێکرابوو کە بووە جێگەی ڕەزامەندی ودڵخۆشی ئامادەبووان.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا لیفلیت لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت مافەکانی منالان وئامانجەکانی ئەم چالاکیە بە سەر ئامادەبوواندا دابەشکرا بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی دایکان وباوکان شارەزا بوون لە بەندومافە جیهانیەکانی منالان.
… بە شیوەیەکی گشتی ئامانجی ئەم چالاکیە خۆی لەم چەند خاڵەدا دەبینیتەوە … ۱ـ ئاشناکردنی خیزانەکان بە مافەکانی منالان . ۲ـ یارمەتدانی خیزانەکان بۆپەروەردەیەکی تەندروست . ۳ـ دوور خستنەوەی خیزانەکان لە ئازاردانی منالەکانیان لە رووی جەستەیی ودەروونییەوە . ٤_هۆشیاری خیزانەکان لەوەی بە شودانی منالان لە خوار شانزە سالییەوە توندوتیژییە دژ بە منالان لیپرسینەوەی یاسایی دەبێت . ٥ ـ پاراستنی منالان لە هەر دەستدریژییەکی سیکسی . دیارە بە شوودانی منالان یەکێکە لە و پیشیلکارییانەی بەرامبەربە مافەکانی منالان دەکرێت لە رووی یاسایی وکۆمەلایەتیەوە ڕێگە پێدراو نییە ،هەندێ لە خیزانەکان پێیان وایە کە ئەمە بەشێکە لە بروای ئایینی کلتووری … هەروەها پییان وایە باری ئابووری وگوزەرانی خیزانەکەیان باش دەکەن بە داخەوە تاکو ئیستا پابەندن بەم نەریتە دواکەوتووە … لە کۆتایی چالاکیەکە دا گروپی منالەکان نانی نیوەرۆیان خواردو گەڕانەوە بەخۆشی و سورکەوتوانە کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لقی کوردستان
سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منالانی کوردستان
ئامادەکردنی راپۆرت /کامەران لطیف
٣٠/٦/٢٠١٩