كاوه كه‌ریم:
به‌شێك له ڕۆشنفكران كه خۆیان به‌فه‌یله‌سووفی تازه‌گه‌ری له كوردستان له قڵه‌م ده‌دن لێره‌وله‌وێ و ماوه ماوه ده‌كه‌ونه گازنده هه‌ڵڕشتن و شیكاری بۆ رووداوه‌كان و گۆڕانكاریه‌كان و به‌ركه‌وته سیاسی و كومه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كن كه‌خۆیان له‌سه‌رووی ته‌واوی خه‌ڵك و هه‌تا توێژی سیاسی ناو خه‌ڵك ده‌بیننه‌وه، وه كاتێك ده‌نووسن یان قسه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕه‌وتی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌خه‌تی ئه‌واندا بڕوات، وه وه‌كو مورشیدی ده‌نگی گۆڕانكاری له كوردستان خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن .
ئه‌م كۆمه‌ڵه كه فه‌لسه‌فه‌ی نیولیبرالیزم به په‌یامی خۆیان ده‌زانن، له ڕاستیدا نه له ڕیزی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ن كه تەفسیری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، وه نه له ڕیزی ئه‌و فهیلهسوفانهشن كه ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگا بگۆڕن. ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كن له ئۆپۆرتۆنیسته ناسیونال رفیۆرمستهكان كه ئه‌ركیان نزیكردنه‌وه‌یه له نێوان باڵاده‌سته‌كان و قوربانیانی باڵاده‌سته‌كاندا. ئه‌مانه له‌لایه‌كه‌وه ڕه‌خنه له ده‌سەڵات و سیسته‌مه‌كه‌یان ده‌گرن و له‌هه‌مان كاتدا پێداویستی مه‌رجه‌كانی دابین ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی. ئه‌مانه كاتێك ڕه‌خنه ده‌گرن و شیكردنه‌وه ده‌كه‌ن له دەرگاكهكهوه ده‌چنه ده‌وه‌وه و له په‌نجه‌ره‌ی پشته‌وه خۆیانی پێدا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م ڕه‌وته به‌ناو ڕۆشنفكریه نیگه‌رانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان نین چۆن ده‌ژین، ئه‌مانه كێشه‌یان نییه له هه‌ژاربوون و بێكاری خه‌ڵك، یان زیاتربوونی پاروه نانێك بۆ سفرەی به‌تاڵیان، ئه‌مانه چاویان داخستووه له‌به‌رانبه‌ر برسی بوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و به ملێونه‌ر بوونی به‌شێكی تر. له‌ڕاستیدا ئه‌مانه گلەییان له ده‌سەڵاتداران هه‌یه ، یان نیگه‌رانن له‌وه‌ی بۆ كاری په‌رله‌مانی له كوردستان وای لێهات! بۆ په‌رله‌مان نه‌بووه شوێنی گۆڕینی ده‌سەڵات؟ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی لاسایی سیسته‌می په‌رله‌مانی لیبراڵی و رۆژئاوایی بكاته‌وه؟ ئه‌مه و سه‌دان هیوایی ئه‌م ڕه‌وته كه به سیسته‌می په‌رله‌مانیه‌وه گرێیان دابوو.
ئه‌م ده‌سته‌یه و هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌م ڕاستەدا كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گشتی خه‌ڵك بۆلای خۆیان ڕابكێشن و خه‌ڵك به‌رنه به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان. ئه‌مانه و هه‌ندێك له ڕه‌وته سیاسیه‌كان له سه‌رده‌مێكدا و توانیان تاڕاده‌یه‌ك ئامانجی خۆیان بپێكن، وه توانرا خه‌ڵك به‌رنه به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان، له‌مه‌شه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك توانیان دەنگی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام كه‌مێ كپ بكه‌ن، ئه‌و ده‌نگه‌ی كه هاتبوونه مه‌یدان بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سەڵاتی ملیشیایی و مافیایی ناسیونالیستی كوردی. به‌ڵام پاش دواین هه‌ڵبژاردن كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بایكۆتیان كرد، ئه‌مانه نیگه‌ران بوون و خه‌م دایگرتن، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر فهلسەفهی سیاسی خۆیان مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بیر‌و بۆچونه‌كانیان .
به بڕوای من ئه‌م بیروبۆچونانه و فهلسەفهی ئه‌م ڕه‌وته رۆشنفكریه ماده‌یه‌كی بێهۆشكه‌ره كه ده‌درێت به خه‌ڵكی كوردستان تاكو بێ ده‌نگیان بكات و ڕازی ببن به ده‌سەڵاتی كوردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سەڵاتداران و ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌سەڵات و پرۆسهكایان ده‌كه‌ن. ئه‌مانه به بێ پێشگر و پاشگر ئه‌ركی گێژ و وڕكردنی جه‌ماوه‌رن و بڵاوكرنه‌وه‌ی وه‌همێكی گه‌وره ن، به‌واتایه‌كی تر ئه‌فیون ده‌كه‌نه قوڕگی كۆمه‌ڵگاوه. به‌ڵام بۆچی وایه ؟ بۆچی ئه‌فیونه؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم له زوربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا په‌رله‌مان جێگایه‌ك نه‌بووه بۆ گۆڕانی ریشه‌یی، له زوربه‌ی زۆری وڵاتانی په‌رله‌مانیدا، په‌رله‌مان بۆ پاراستنی سیسته‌می سیاسی و ئابوریه‌كی تایبه‌ته، خه‌ریكی رێكخستنی هاوڵاتیانە له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی و ئابوری دیاریكراودا، وه ته‌نها فۆرمولاسیۆن و داواكاریه‌كی سیاسیه له چوراچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیاریكراو بۆ به‌شداریكردنی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له پرۆسه‌ی مافگه‌رایی پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سەڵاتی سیاسی‌دا. ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌ك نییه بۆ به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كاروباری ده‌وڵه‌ت و ده‌سەڵاتی سیاسی، به‌ڵكو پاكانه و ڕوپۆشێكه بۆ پیاده‌كردنی ده‌سەڵاتی چینێك یان كه‌مایه‌تیه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه شێوازێكه بۆ ڕه‌وا پێبه‌خشین به دهسەڵاتداریهتی چینێك. ئه‌مه میكانیزمێكی ناڕاسته‌وخۆی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ره، به‌ڵام نه‌ك خودی خه‌ڵك به‌ڵكو كه‌سانێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بن، وه ئه‌مان پابه‌ند نین به ویست و ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون، واته خه‌ڵك نه‌ك به نوێنه‌رایه‌تی و قسه‌كه‌ری خۆیان به‌ڵكو وه‌كو جێنشینی خۆیان له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا هه‌ڵیانده‌بژێرن. به‌م مانایه پرۆسه‌ی مه‌شروعیه‌ت په‌یداكردنی دهسەڵاتە نه‌ك ده‌خاله‌تی خه‌ڵك. ئه‌مه به پێناسه‌یه‌كی گشتی سیسته‌می په‌رله‌مانی. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نانه‌ت له‌م نمونهیەدا واته نموونه‌ی شێوه‌ی په‌رله‌مانێكی كه له وڵاتانی ئه‌وروپا بوونی هه‌یه یان نه‌خێر شكڵێكی په‌رله‌مان و سسیته‌می په‌رله‌مانی كه له وڵاتانی به‌ناو جیهانی سێیه‌م بوونی هه‌یه قابیلی ئه‌وه‌یه له كوردستاندا دروست بكرێت و ببێته جێگای ده‌ستگایه‌كی یاسایی و جێگای ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سەڵات ؟ له‌مه‌شه‌وه په‌یامی ڕۆشنفكرانی ناڕازی و ناسیونال ریفۆرمیسته‌كان به‌ئامانج بگه‌یه‌نێ .
له كوردستان، نه‌ك ناكرێت پرۆسه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان بكرێته به‌دیلیك بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی ته‌نانه‌ت ناشتوانێت له‌م رێگایه‌وه سیسته‌مێك دابمه‌زرێنی كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردن ئازاد بێت، په‌رله‌مانێک دروست بكه‌یت كه خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر سیسته‌مێكی ئه‌وروپایی یان ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی سیسته‌می وڵاتانی تری جیهانی سێیه‌می رێك بخات ؟
كوردستان وڵاتێكی سه‌ربەخۆ نییه، وه له‌و كردارەیشدا سه‌ر به‌عێراق نییه ته‌نیا به‌ناو نه‌بێت. به‌ڵكو جوگرافیایه‌كی دیاریكراوه كه ده‌سەڵات و پاراستنی دراوه‌ته ده‌ست دوو حزبی ملیشیایی بنه‌ماڵه‌یی. ئه‌و چوارچێوه جوگرافیایه زیاتر خۆی له‌بازاڕێكی فه‌وزا ده‌بینێته‌وه كه قاچاخچیانی بازاڕ و سیاسیه‌كان له‌ژێر چه‌ند ناوێك‌دا كاری خۆیانی تێدا ده‌كه‌ن و سه‌رمایه هه‌ڵده‌چنن، وه هێزی به‌هێزی ملیشیاییان له ژێر چه‌ند ناوێك‌دا دروست كردووه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و قووتی خه‌ڵكیان خستۆته ژێر چنگی خۆیان، له‌و نێوه‌شدا خه‌ڵك هه‌وڵده‌دات كه نانی په‌یدا بكات بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی خۆی .
ئه‌م قاچاخچیانه خۆیان له‌ژێر هه‌ندێ ناوی وه‌كو په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تدا حه‌شارداوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له دهسەڵاتهكهیان دوور بخه‌نه‌وه. نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه جۆره‌ها له سیناریۆی حوكم و ده‌سەڵات و ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵبژاردنیان نیشان داوه، له‌ژێر ناوی پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن بهدهسەڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و نهوهكانهكانیان له‌ڕیزدا داده‌نین بۆ مانه‌وه‌یه‌یان له سه‌ركورسی ده‌سەڵات و هه‌تا نه‌یاره‌كانیشیان به پێشكه‌شكردنی چه‌ند پۆستێك دەخەنه ناو ئه‌و پرۆسه قێزه‌ونه‌ی خۆیانه‌وه، له كۆتایشدا هه‌ر ده‌سەڵاتی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن و خه‌ڵك و چاره‌نووسی ئه‌م جوگرافیایه به‌نادیار و سهرگەردانی ده‌هێڵنه‌وه.
ڕاسته ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بوایه و له چوارچێوەی جوگرافیایه‌كی به‌ڕه‌سمی ناسراودا بوایه، ئه‌وا ده‌كرا و یان ده‌توانرا شكڵێك له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی یان حكومی یاسا و هه‌ندێ ریفۆرم به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ، چونكه جوگرافیای ره‌سمی ناسراو خۆی له خۆیدا وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یه به هه‌ندێ كێشه‌ی سه‌ره‌كی. به‌ڵام له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا و بوونی ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایدا له‌ناو جوگرافیایه‌كی دیاریكراو كه قۆرخكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابووری له‌لایه‌ن حزبی بنه‌ماڵه و ملیشیاوه ئومێد به هیچ گۆڕانكاریه‌ك نییه. ته‌نیا رێگاچاره‌یه‌ك كه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا مابێ ئه‌ویش هاتنهمایدانیانە بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌م دهسەڵاته، ئه‌مه‌ش به رێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێ كه بتوانێ ئه‌و هێزانه له ده‌سەڵات دووربخاته‌وه و ملیشیاكانیان چه‌ك بكات و ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر سه‌روت و سامانیاندا و ده‌سەڵاتی خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ. ئه‌مه‌ش تاكه رێگایه كه بتوانێ ئایندهی كوردستان به‌ره‌و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان ببات و ژیانێكی ئاسوده‌یان بۆ ده‌ستبه‌ردار بكات. ئه‌مه ته‌نها ڕێگا چاره‌یه نه‌ك ئه‌و ئه‌فیونه‌ی به‌شێك له ڕۆشنفكران ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و هه‌ندێك له بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانیش بهشوێنیەوەن.