هونەرمەن ئیسماعیل سابوری بەرواری ١٦ ئەم مانگە ژیانئاوایی کرد، بەرواری ١٧ مانگیش محەمەد مورسی سەرۆکی ئیخوان موسلمین لە زینداندا مرد.
ئیسماعیل سابوری هونەرمەندێکی ناسراو دەنگێکی ئارام بەخش بوو… لەناو دنیای جەنجاڵ و سەرەوخواری سەرمایەداری و کیشە هەزار سەرەکانی ئەو نیزامە زاڵم و دڕەندیەدا. هونەرو گۆرانیەکانی سابوری چریکە و ئاواز و دەنگێکی ئارام بەخش و هێورکەرەوە بوو. مورسی ڕابەر و ئیخوانیەکی ئیسلامی بوو، کە کارنامەی خۆی و رەوتەکەی چ لە میسر و چ لەناوچەکە گەواهی ئەو ڕاستیەن، کە هاواری اللە و ئەکبر و جیهاد و فتوا و تیرۆر لایەنێکی سەرەکی نائارام راگرتن و سەرچاوەی خوێن لەبەر ڕۆشتنێکی ئاشکرای ناوچەکە بوو. ئەگەر بیستن و گوێ ڕادێری بۆ گۆرانیەکی سابوری دەیتوانی مایەی ئارام بەخشین بێت بە ئینسان، ئەوا هەواڵی فتوا و بانگەشەی جیهاد، تێزاپ پژاندن بە ژنان و داخستنی ساڵۆنەکانی جوانکاری و ڕەوایەتی بەخشین بە زەواجی مناڵان” مناڵی نۆساڵ”، ڕیگەکردنەوە و پشتیوانی شەرعی لە فرە ژنی و هێرش بۆسەر نەیارانی ئیسلام و دین و مەزهەبەکانی تری نائیسلامی و گۆرینی یاسا مەدەنیەکان بە یاساو ریسای سەرچاوە گرتوو لەشەرع و دەقە دینیەکان، حیجاب کردنی کۆمەڵگە … لەژێر سایەی مورسی و رەوتە هاوشێوەکانیدا لە دنیا و ناوچەکەو میسردا، خستنە رووی ئەو راستەیە کە ڕەوتە ئیسلامیەکان و مورسییەکان، لایەن و سەرچاوەیەکی سەرەکی لەخوێن هەڵکێشانی ناوچەکەو دەمەزەردکردنەوەی یاسا دژە ئینسانیەکانن، مایەی بێمافی و سەرکوتکەری سیاسین. مۆتەکەی سەر ئازادییەکان و مافە فەردی و مەدەنیەکانن،… بیرخەرەوەی سەربڕینی ئینسان و کارە ئیرهابیە بێ کۆتا و وێرانکاریەکانن.
ئیسلامیەکانی دنیا لە حزب و رێکخراوەکانیانەوە بۆ ئۆردوغانی ئیخوانی فاشیست تا سەرانی وردو درشتی ئیسلامیەکانی کوردستان لە عەلی قەرداغیەوە بۆ سەڵاحەدین بەهادین و هەڤاڵ ئەبوبەکری پاڕیزگاری سلێمانی ئیخوانچی بزوتنەوەی گۆڕان…تاد، بۆ مەرگی مورسی پەیامی هاوغەمیان نووسی و ئەویان وەکو رەمز و شکۆی ئینسان و تیکۆشەری کۆڵنەردەری بەرگری لە مستەزعەفین و زوڵم لێکراوان ناساند و نمایشی نوێژی مردویان بۆی وەرێخست هەروەکو چۆن ئەردۆغانی تیرۆریست و ئیسلامیست، لە تورکیادا نوێژی مردوی بۆ سازدا…
بێگومان ئەو هاودەردییە بۆ مۆرسی، هاودەردییەو نوێکردنەوەی پەیامی ئەمەک و وەفایە بۆ درێژەدان بە کارنامەی رەوت و لایەنە ئیخوانییە ئیسلامیەکان… پێداگرییە لەسەر بێمافی و راسانی بەردەوامە لە ئازادی و سنگ دەرپەراندنە بۆ بەردەوامی دان بە فتوا و بانگەشەی جیهاد و سەرکوتگەری و داسەپاندانی یاساو ریسا داعشیەکان…
ئەم جەنابانەو رەوتەکانیان، جینۆسایدی ئینسان ڕایان ناچەلەکێنێت و ئوڵفەتیان پێوە گرتووە. دەیان هەزار ئینسانی شەنگالی ئەنفالکراوی دەستی داعش زەرەیەک ویژدانی نەجوڵاندن و ئیدانەیان نەکردو هاوخەمیان بۆ دەیان هەزار خێزانی جینۆساید کراو نەنارد. نوێژی پاڕانەوە!! وەفایان!! نەکرد و نوێژی مردویان!! بۆ رێکنەخستن… ژنان و کچانیان کە بەسەبایا گیران و کڕین و فرۆشتنیان پیوە کراو ئیغتساب کران، دەماریکی هەستیانی نەجوڵاند و نیگەرانیەک بە ناوچاوانیانەوە نەبینرا، بەڵام بۆ مورسی کەسەر بەهەمان خانەوادەی فکر و ڕەفتاری داعشە، غەمبار بوون و هەموو هەستیان بەوە کرد، کە یەکێک لەسەران و رابەریان مردووە.
هەموو ئەو جەنابە غەمگینە قوڵ هەڵگرانە بۆ مۆرسی، مردنی ئیسماعیل سابوری و سابوریەکانی تر نەبووە مایەی نیگەرانیان. مردنی سابوری لەدەست چوونی دەنگێکی ئارام و هونەرمەندێکی ناسراو ویژدانی کەسیانی بێدار نەکردەوە بۆ ناردن و راگەیاندنی پەیامی هاوغەمی…
ئەو مامەڵەیەی ئیسلامیەکان و سەرانی وردو درشتی ویژدان مەیوویان… ئەو حەقیقەتە سەدبارە پشت راست دەکاتەوە، کەچەندە ئیسلامیەکان و سەرانیان دژی ئازادی ومافە فەردی و مەدەنیەکانن، چەندە دژی هونەرو جوانی و گۆرانی مۆسیقان و لەبەرامبەریشدا چەندە تامەزرۆی سەرکوت، نائارام راگرتنی کۆمەڵگەو فتوا و بانگەشەی جیهاد و لەخوێن هەڵکیشانی کۆمەڵگە و وێڵی نۆکەر پیشەیین.
٢٠/٦/٢٠١٩