نوری بەشیر …
ڕۆژی٢٤ی ئایار بەرئەنجامی دەورەیەکی درێژ لە کێشمەکێش له‌ناو پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا بەسەرۆکایەتی حزبی پارێزگاران کە تیریزامەی سەرۆکایەتی دەکات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتیش بوو، وەک سەرۆک وەزیرانێکی شکستخواردوو که له‌ژێر فشارێکی زۆری ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ندامانی حزبه‌که‌یدا و به‌تایبەتی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە گریانەوە رایگەیاند، کە واز لە هەردوو پۆستەکەی دەهێنێت و ٧ی تەمووزی بۆ ئەمه دیاریکرد، تیریزا نەک حزبەکەی لە میژووی بەریتانیادا توشی گەورەترین قەیران بووە، بەڵکو مێژوویەکی تازەیە لە ئەزمەی حکومەتی بەریتانیادا وەک یەکێک لە وڵاتە سەرمایەداریە گەورەکان، به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌زمه‌که ده‌بەستنەوە ته‌نیا به برێکزت و له‌نه‌بوونی به‌دیلی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا به‌هه‌موو کێشه‌کانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن درێژه به ژیانی نه‌گریسی ده‌سه‌ڵاتیان بدەن.
ئەم سەرۆک وەزیرانەی حکومەتی راستی بۆرژوازی کە لە دوو ساڵی رابردوودا لەبەرامبەر ئەزمەیەکی قوڵدا رووبەڕووە و زیاتر ئەزمەی حکومەتیشی وەک باقی دەوڵەتانی سەرمایەداری کە لە ٢٠٠٨ وە دەرگیری بووه‌و هه‌زاران ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی بەشە جیاجیاکان، مامۆستایان، قوتابیان، کرێکاران و کارمه‌ندانی خه‌سته‌خانه‌کان، ژنان، لاوان، پەنابەران و کرێکارانی بیانی یه‌خه‌ی پێگرتووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێکارییه فراوان و گرانی و بێخانه‌و لانه‌یی و هەلومەجی راسیستی و کرێی که‌مه‌دا که‌سه‌پاندویانە به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگەداو هه‌وڵی شکاندنه‌وه‌ی ئه‌زمه‌که به‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگەدا، بەڵام ئەم ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی بۆرژوازی بۆ چەواشەکاری کۆمەڵگە تەنیا ئەزمەی بریگزت واتە هاتنە دەرەوەیان لەئەوروپا بەرجەستە دەکردەوەو باقی ئه‌زمه‌کانی تری ئابوری و سیاسی له‌پێناو مانه‌وه‌یاندا شاردۆته‌وه.
ئه‌زمه‌ی حزبی پارێزگاران وه‌ک به‌شێک له ئه‌زمه‌ی ئابوری و سیاسی حکومه‌ته‌که‌یان هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که ته‌نیا ئۆپۆزسیۆنه‌کانی یه‌خه‌ی بگرن و قه‌یرانه‌که به‌سه‌ریاندا قوڵ بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو قه‌یرانه‌که به‌جۆرێک ناوخۆی حزبه‌که‌ی گرته‌وه که زۆربەی کابینەکەی تیریزامەی کە ئاخرینیان رابەری ئەنجومەنى لٶرداتی بەریتانیا ئاندری لیدسۆم لە ٢٢ ئایاردا وه‌ک ٣٦ هەمین کەس کە دەستی لەکار کێشایەوەو پێش ئەمیش ژمارەیەکی زۆر لە پایە بەرزانی حزب و وەزیرەکانی حکومەتەکەی تیریزامەی ده‌ستان له کار کێشایه‌وه لەوانە “وەزیری دەرەوە، وەزیری كار، جێگری سەرۆك وەزیران، دوو وەزیری بەرگریی، دوو وەزیری برێكزت و چەندانی تر. هۆكاری ئەمانەش بەهۆی ئەو بڕیارە جۆراجۆرانەی تیرزامەیەوە بوو لەسەر سیاسەتی برێكزت کە هەوڵەکانی لە سێ دەنگدانی پەرلەماندا شکستی خوارد، شکستی پرۆژەی مەی و حزبەکەی بە گەورەترین شكستی حكومەتی بەریتانی لە پەرلەمان دادەنرێت لە مێژوویەکی دووردا.
قەیرانێک کە حزبی پارێزگارانی گرتەوە بە لەدەستدانی زۆریک لە ئەندامانی حکومەتەکەی لە ماوەیەکی کەمدا کە بە بەراورد بە حکومەتەکانی تۆنی بلێرو مارگریت تاتشەر لەماوەی دەساڵدا رویدا کە پەیمانگای کاروباری حکومەت ئەو ژمارە زۆرە لە دەست لەکار کێشانەوەیە بە بێ وینە ناو دەبات لە مێژووی بەریتانیادا کە لە دوو وەجبە لە وازهێنانەکاندا دوو وەزیر لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا وازیان هێنا، ئەوانیش وەزیری برێکزت دەیفید دایفس و وەزیری دەرەوە بۆریس جۆنسن لە ٨ و ٩ی تەمووزی ٢٠١٨ دا. هەروەها دەست لەکار کێشانەوەی دۆمینیک راپ وەزیری برێکزت و ئیستەر مەکفی وەزیری کار و مووچەکان لە تشرینی دووەمدا، کە لەدوو کاتی تردا ژمارەیەکی تر وەزیرەکانی دەستیان لەکار کێشایەوە.
کە یەکێک لە کارە دزێوەکانی تری حزبی پارێزگاران و تیریزامەی باڵی قەومپەرستی و کۆنەپەرستی و دژی بیانی کۆمەڵگەی بەهێزکردووەو لەوانە کە حزبێکی تازە دروستبووی وەک حزبی برێگزت بەسەرۆکایەتی کەسایەتی بۆرژوا قەومی و کۆنەپەرست و هەلپەرستی وەک نایجل فاراج بەهێزتر سەر دەردەهێنت و لە هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپادا دەنگی زۆربە دەهێنێت.
حزبی ئۆپۆزیسۆنی سەرەکی حزبی پارێزگاران کە لە جێرمی كۆربینی سەرۆكی پارتی كرێكاراندا دەردەکەوێت و وەک باڵی چەپی ئەو حزبە دەناسرێت، بەدوای دەست لەكار كێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیادا، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی كرد‌و وتی دواجار تیریزامەی ئەوەی قەبووڵ كرد کە دەست لەكار بكێشێتەوەو لە درێژەی قسەکانیدا هێرشی توندی كردە سەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاو پارتی پارێزگاران و وتی تیریزامەی و پارتە لێکهەڵوەشاوەكەی لەتوانایاندا نییە بەریتانیا بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەوە هەیە کە ئەم حزبەش ئەگەرچی وەک ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی حزبی پارێزگارانە، بەڵام نە حزبەکەو نە جێرمی کۆربن خۆشی وەک حزبیێک کار ناکەن بۆ ئەوەی دەسەڵات بگرنە دەست وشانسیشیان لەبەرامبەر باڵی راستی بۆرژوازیدا کەمترە بۆ هاتنە سەرکار.
بەدوای دەست لەکار کێشانەوەی تیریزامەیدا نزیکەی ١٠ کەس لە ئەندامانی باڵای حزبەکەی زۆرێکیان کە وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەو ئەندمانی مەجلیسی گشتین کە بەشی راسترەوترین و توندترینی لە چەشنی بۆریس جۆنسن هەن بۆ ئەم پۆستە، کە هەموو هەوڵێکیان بۆ دەسەڵاتی خۆیان و حزبەکەیان و دەربازکردنیەتی لەو قەیرانەی تێیدان و بەهەر قیمەتێک دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپاداو شکاندنەوەی قەیرانەکە بەسەر بەشی خوارەوەی کۆمەڵگەدا، ئیتر کۆمەڵگە چی لێدێت و بەرەو کوێ دەڕوات بۆیان گرنگ نییە.
٢٨/٥/٢٠١٩
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٣ بەرواری ١/٦/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە…