نووسینی: سەردار عەبدوڵا حەمە …
پێت ده‌ڵێت تۆ ئازادی له دربڕینی بیروڕای خۆت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له سنوری خۆت دهرنهرچیت و هێرش نه‌كه‌یته سه‌ر پیرۆزیه‌كان، به ڕای من ئه‌و مه‌رجه یه‌كسانه به‌وه‌ی كه تۆ ئازاد نیت، ئیتر ئازادی ده‌بێته درۆیه‌كی گه‌وره، ئازادی ده‌بێته سه‌ركوت و ده‌م كوت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی لای تۆی ده‌سه‌ڵاتدارو فڵانه گرووپ و تاقم پیرۆزه لای من پیرۆز نییه‌و هه‌قی خۆمه ڕای خۆم بده‌م له‌سه‌ریان.
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته فاشیه دیكتاتۆره‌كان هه‌مان ئیدیعا ده‌كه‌ن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و مه‌رجیان داناوه بۆ ئه‌م ئازادیه مه‌رجی وه‌ك گه‌ل، نیشتمان، ئاڵا، سروود، دین، مه‌زهه‌ب، سه‌رۆك، سه‌ركرده، ئیمام، عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك. ئه‌گه‌ر تۆ ڕه‌خنه‌ت له‌مانه هه‌بوو ئیتر تۆ له سنوور لاتداوه، مه‌رجه‌كه‌ت جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه تۆ مه‌حكومی جا حوكمه‌كه یان دەسه‌ڵاته‌كه ده‌یدا به‌سه‌رتا یا خه‌ڵكێك كه لایه‌نگری ئه‌م مه‌رجه‌یه.
له كاتێكدا ئازادی ده‌توانێت مانای هه‌بێت كه هه‌موو كه‌س بتوانێت بیرورای خۆی به ئازادانه ده‌ربڕێت و هیچ سنورێكی بۆ دیاری نه‌كرێت له‌ژێر ناوی سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك و برینداركردنی شعوری خه‌ڵك. ئازادی هیچ مانایه‌كی نابێت كاتێک بۆت دیاری بكه‌ن تۆ نابێت له‌سه‌ر فلانه ئایین و مه‌زهه‌ب یا فلان حیزب و سه‌ركردەكه‌ی یا فلان پیرۆزی ڕه‌خنه بگریت.
ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر زۆر به‌توندیش بێت هێشتا نابێت سنوری بۆ دابنرێت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕه‌خنه‌كه‌ی هه‌یه بۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ق بێت یا له‌سه‌ر ناهه‌ق له‌وانه‌یه پرسیاریشی هه‌بێت بۆیه ده‌بێت وه‌ڵام وه‌ربگرێت.
بیسه‌لمێنه بۆی كه تۆ له‌سه‌ر هه‌قیت نه‌ك سه‌ركوتی بكه‌یت یان تیرۆری بكه‌یت یانههڕهشهی لێ بكه‌یت، یان تهمێبی بكه‌یت به‌و ناوه‌ی سوكایه‌تی كرده‌وه، كه‌سێك ڕه‌خنه ئه‌گرێت گومانی هه‌یه ده‌كرێت ئه‌و گومانه‌ی نه‌هێڵیێت و ڕێگای له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگره به‌ر .
له كۆمه‌ڵگە پێشكه‌وتوه‌كاندا ئه‌وه بووه‌ته ده‌سكه‌وتی كۆمه‌ڵگە كه هیچ كه‌س نابێت سنوری بۆ دابنرێت بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی، ته‌نانه‌ت تا ئاستێكی زۆر توندیش ڕه‌خنه بگره كه‌س پێت ناڵێت بوه‌سته‌و سنوری خۆت به‌زاندو سووكایه‌تیت كرد، ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی ڕێنسانس كه له ٥٠٠ ساڵی ڕابوردوه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
ئەگینا پێش ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵگەكانی ئه‌وروپاش له‌ژێر كاریگه‌ری كلیسا‌و مه‌سیحیه‌تدا بووه مه‌رج و سنور بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا دیاریكراوه. له‌و سه‌ردمه‌دا چه‌ندین زانا‌و بلیمه‌ت كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه هه‌ندێكیان وازیان له فیكری خۆیان هێناوه وه‌ك (بریخت ) باسی گالیلۆ ده‌كات کە كاتێک گالیلۆ ته‌لیسكۆبی داهێنا سه‌یری ئه‌ستێره‌كانی پێده‌كرد وتیان ده‌بێت له‌سێدارە بدرێت، چونكه سنوری به‌زاندووه‌و ده‌یه‌وه‌ێت خوا‌و عیسا به درۆبخاتەوه، بۆیه په‌شیمان بویه‌وه له كاره‌كه‌ی.
كه‌چی ئێستا زانست و ته‌كنۆلۆجیا ڕاستی و دروستی كاره‌كه‌ی گالیلۆی به هه‌زاران قات سه‌لماندووه، پاشان له‌به‌ر ئه‌م هۆكاری سه‌ركوته‌ی كلیسا، ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان جموجۆلیان كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی كڵیسایان نه‌هێشت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگەوه، مه‌ودا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین فراوان بووه‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگەی ئێمه به تایبه‌ت كۆمه‌ڵگەی عێراق و كوردستان به‌داخه‌وه ئێستا له‌م قۆناغه‌ی ئه‌ورپای پێش ٥٠٠ ساڵه،
بۆیه ده‌ڵێم به تایبه‌تی عێراق و كوردستان چونكه هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م قۆناغه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك بڕیووه.
بۆ نمونه له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك تونس و میسر له سوریاش به‌شی كوردستانی ڕۆژئاوا مه‌ودای ئازادی تیایاندا فراوانتر بووته‌وه. خه‌ڵك ده‌توانێت ڕه‌خنه له‌هه‌موو شت بگرێت، چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌لەفزیۆنی و سۆشیال میدیا هه‌ن كه ڕه‌خنه له پیرۆزیه‌كانیش ده‌گرن .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست و مه‌نتیق بێت له‌هه‌ر كۆمه‌لگەیه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ر به‌كام ڕه‌وتی سیاسی و هه‌ڵگری كام عه‌قیده بن ده‌بێت شعوری ئه‌و خه‌ڵكه بریندار نه‌كرێت، نابێت هیچ كه‌س ره‌خنه بگرێت له پیرۆزیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌و ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربڕیت؟!
هه‌ر لەسه‌ر ئه‌م مه‌نتیقه ئه‌وكاته ئه‌م مافه‌ش به كۆمه‌ڵگەكانی تر بدرێت كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه وه‌ك تۆ نین زۆربه‌شن تۆ كه كه‌مایه‌تیت بۆت نییه‌و نابێت تۆش بیرورای خۆت ده‌ربڕی و شعوری ئه‌وان بریندار بكه‌یت، چونكه ده‌بێته دژایه‌تیكردنی پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌لگەكه‌ی ئه‌وان.
بۆ نموونه له سریلانكا بودایی عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی موسڵمانه‌كان له‌وێ كه‌مایه‌تین ئایا ده‌كرێت موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌یان نه‌بێت له‌سه دینی بودایی؟ وه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان گرت بیانكوژن یا سزایان بده‌ن؟ یان زیندانیان بكه‌ن؟ هه‌روه‌ك ئێستا ده‌یبینین.
له وڵاتی چیك له%٩١ ی گه‌نجه‌كان باوه‌ڕیان به دین نییه، له چین له %٨٨ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به دین نییه، له سوید له%٨٠ی خه‌ڵك و له به‌رتانیا له %٧٠ ی خه‌لك باوه‌ڕیان به دین نییه، كه ئه‌مانه زۆربه‌ن ئایا راسته ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان یا جوله‌كه‌كان یا موسڵمانه‌كان ڕه‌خنه‌ی خۆیان نه‌بێت له‌بێ دینه‌كان و قسه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن نه‌وه‌كا سنوی پیرۆزییه‌كان ببڕن؟ دواتر بیانكوژن ن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكهنوتهمبێیان بكه‌ن و سزایان بده‌ن؟
ئایا ده‌كرێ له وڵاتێكی وه‌ك كه‌نه‌دا كه ڕیژه‌ی ئیسلام تێیدا لە %٤ موسڵمانه‌كان قسه‌ی خۆیان نه‌بێت له‌سه‌ر كریستیان كه له %٥٥ وە یان لەسه‌ر بێدینه‌كان كه ڕێژه‌یان له %٢٦؟.
یان كاتێك به‌هاییه‌كان و زه‌رده‌شتیه‌كان و كۆمۆنیسته‌كان له ئێران كه كه‌مایه‌تین نابێت ئازاد بن، چونكه ئه‌وانه سووكایه‌تی به عه‌قیده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌كەن له ڕوانگه‌ی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌وه.
ئه‌م عه‌قڵه بۆ شیعه‌كانی باشوری عێراق بۆ ناسیونالیسته‌كانی كوردساتانیش نامەنتیقیه كه نابێت ئینسان ئازاد بێت له ده‌ربڕینی رای خۆیدا، چونكه سوكایه‌تی كردنه به عه‌قیده‌ی زۆربه ی خه‌ڵك به‌ڕای ئه‌وان .
له كۆتایدا ده‌ڵێم هیج لایه‌نێك و كه‌سێك بۆی نییه سنوور بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین دیاری بكات له‌ژێر ناوی به‌زاندنی سنوری پیرۆزییه‌كان. ئه‌م مافه له به‌رنامه‌ی جاڕدانی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا هاتووه كه ئازادی ڕاده‌بڕین سنوری نییه مافی هه‌ر كه‌سه ئازادانه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ڕبڕێت، ئه‌وه به هیچ جۆره‌ك سووكایه‌تی نییه، به‌ڵكو بیروڕایه‌كی پێچه‌وانه‌یه گه‌ر ڕه‌خنه بگریت له ره‌وتێكی سیاسی دینی كۆمه‌ڵایه‌تی تر.
بۆ من ته‌نها یه‌ك جۆر سووكایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵكوتانه سه‌ر ژیانی تاكه كه‌س و شكاندنی كه‌رامه‌تی ئینسانی تاكی كۆمه‌لگەیه، سووكایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ڕێگانه‌ده‌ی خه‌ڵكی جیاواز بیربكاته‌وه، حوكمی مێژووش وایه كه كه‌س ناتوانێت ڕێگا بگرێت له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگە به‌ره‌و كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازاد ومۆدێرن، به‌ڵام ده‌بێت به پراكتیكی پێشڕه‌وانی ئه‌م مه‌یدانه به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه خێراتر بكرێت.
٢٥/٥/٢٠١٩
ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٣ بەرواری ١/٦/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە…